كوڕی قاوەخانەكە

By awinbts97

2.6K 350 164

ھەندێ ئاوات و ئارەزوو تەمەنێكیش تەرخان بكەی ناتوانیت پێی بگەیت ....😔🥀 تەواو بوە More

1- 눈 (بەفر)
2_ 정당성 (دادپەروەری)
3-Basketboll
4_ feeling
5_ 아버지 (باوك)
7_ love (사랑 )
8_ 아파 (ئازار )
9_ نامە
10_ 윤기 (یونگی)
11_ the end

6_ 홀리 هۆلی

165 28 0
By awinbts97

هەندێجار لەساتێک کە زۆر چاوەڕوانەکراوە خودا کەسێک یا شتێک دەخاتە ژیانەتەوە کە تەواوی ژیانت سوپاسی خوا بکەیت هەست ئەکەی کەمە ....
هەرگیز هیچ شتێک بەکەم مەزانە کە دێتە ژیانتەوە چونکە بەبێ ئاگایی خۆت شتێک لەتۆدا ئەگۆڕێ ، شتێک فێر ئەبی هەست بە هەندێ شت ئەکەی نوێن ، ئەزمونی هەندێ شت ئەکەی ....

* نێرگز لەناکاو سەگێکی بینی بەرەوو ڕووی دێت ، زۆر ترسا و بە هاوارکردن گەڕایەوە چوەسەر کورسیەکە و لەترسا چاوەکانی داخستبوو و قۆڵی یونگی توند گرتبوو هاواری ئەکرد

یونگی : هههههه بۆچی ئەترسی ئەوە تەنها سەگێکی کیوتە

نێرگز : تکایە دووری بخەوە

یونگی : زیان بەخش نیە

نێرگز : تۆ جارێ بەس دووری بخەوە

یونگی : ئەگەر باڵم بەربدەی بەسەرچاو

نێرگز : ببورە

*** نێرگز هەستی بەشەرمەزاری کرد کە بەو جۆرە باڵی یونگی گرتبوە هەستیشی بەتاوان ئەکرد ، یەکەمین جار بوو بەو جۆرە نزیک بێت لە کوڕێک

*دواتر یونگی سەگەکەی لەباوش کرد و یاری لەگەڵ ئەکرد


نێرگز : تکایە لایبە من زۆر ئەترسم

یونگی : ئەو زۆر شیرینە مەترسە تەنها هەوڵبدە یاری لەگەڵ بکەی

نێرگز: نەخێر ناتوانم

یونگی : تۆ تەنها هەوڵبدە لەسەرخۆت دەست بێنەسەریە

*** نێرگز نیو مەتر دوور لە یونگی دانشت .... دواتر بەترسەوە لەسەرخۆی پەنچەیەکی نزیک سەگەکەی کردەوە هەر خێرا دەستی گەڕاندەوە لەترسە

یونگی : من ئەمەوێ بیبەمەوە لەگەڵ خۆم پێم وایە بوین بەهاوڕێ

نێرگز : ناوی لێ ئەنێی چی؟

یونگی : نازانم

نێرگز : هۆلیت پێ چۆنە؟

یونگی : ناوێکی خۆشە بەس واتایی چیە؟

نێرگز : هۆلی چەژنی ڕەنگەکانە واتا ئەم ڤیستیڤاڵەی ئەمرۆ بەژداریمان کرد هندیەکان پێی دەڵێن هۆلی تۆش لەم ڕۆژەیە دۆزیتەوە

یونگی : ئۆ!!!! هۆلی ناوەکەی خۆتت پێ خۆشە

یونگی : (لەگەڵ خۆیدا قسە ئەکا)
بۆچی بەو جۆرە لاوازە پێم وابێت نەخۆشە ، باشتر وایە بیبەم بۆ لای دکتۆرێکی ئاژەڵان

نێرگز : پێکەوە بیبەین

یونگی : دڕەنگە تۆ بگەڕێوە ، خۆم ئەیبەم

نێرگز : پێم خۆشە منیش بێم تکایە ئەکرێ ( بەکیوت و داماویە وای وت  وەک 👈🏻🥺 )

یونگی : باشە با بڕۆین

*** پێکەوە هۆلی ئەبەن بۆلای دکتۆر و چارەسەری ئەکات و یونگی خواردنی بۆ ئەکڕێت و ئەگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە

+ماڵ یونگی
T.b یۆن ناو برا بچوکەکەی یونگیە

دایک یونگی : کوڕم یونگی گەڕایتەوە

یونگی : بەڵێ

یۆن : دایکە سەیرکە هیۆنگ چی هێناوەتەوە

دایک یونگی : چیە کوڕم بۆچی هێندە بە پەرۆشی

ئۆ ئەوە چی سەگێکی کیوتە لەکوێت هێنا یونگی؟

یونگی : لەسەر جادە دۆزیمەوە لاواز بوو بردم بۆلای دکتۆر و دواتر لەگەڵ خۆم هێنام

یۆن : ناوی لێ بنێین چی

یونگی : ناوم لێناوە هۆلی

یون ، دایک یونگی : واو

*** قاقای پێ کەنیان کرد ، یونگی سەیریانی ئەکرد و دڵخۆش ئەبوو کەبەو جۆرە پێ ئەکەنین

یۆن : دایکە دڵمان لەیەک پاکە هههه

دایک یونگی : کوڕم تۆ و یونگیش روح و دڵی منن

یۆن : خۆشمەوێ دایە گیان

دایکی یونگی : منیش تۆم خۆشەوێ کوڕە جوانەکەم

*** دایکی سەیرێکی یونگی کرد لە چاوەڕوانی ئەوەی  ئەویش هەستی خۆی بڵێ بەڵام یونگی هۆلی لەباوش کرد و چوە ژوورەکەی پاڵکەوت

یونگی :
هۆلی خۆزگە ئەمتوانی بەدایکم بڵێم کەمن ئەوم جەند خۆش ئەوێ ، ئەو جەند کەسێکی گرنگ و تایبەتەلام خۆزگە ئەمتوانی پێی بڵێم ژیان بێ ئەو واتایەکی نیەلام
( خۆشم ئەوێی دایکە ) ، بەڵام منی گەمژە نازانم کەی ئەتوانم ئەم وشەی پێ بڵێم

*** دایکی لە پشتی دەرگاکەوە کە نیوەی کراوە بوو گوێی لە قسەکانی یونگی بوو ، چاوەکانی فرمێسکی لێ هاتە خوارەوە

دایکی یونگی : کوڕم منیش تۆم خۆش ئەوێ

یونگی : دایکە تۆ ... ( بەسەرسوڕمان و خەمباریەوە سەیری کرد )

دایکی یونگی : کوڕم هەستت پێ ئەکەم تەنانەت ئەگەر یەک قسەش نەکەی

یونگی : ببورە دایکە کە کوڕێکی باش نیم

*** دایکی چوە پێشەوە و بە چاوە هیلاک و پڕ فرمێسکەکانیوە دەستەکانی یونگی گرت

دایکی یونگی : نەخێر کوڕم هەرگیز وا مەڵێ  ... تۆ یەکەمین نیشانەی خۆشەویستی نێوان من و باوکتی تۆ بەخت و دڵخۆشی و ڕووناکی دەهێنیتە ماڵەکە
دەزانی هەندێ جار چۆن بیرئەکەمەوە؟

یونگی : چۆن

دایک یونگی : بیردەکەمەوە کە  دڵنیام لە ژیانی پێشومدا کارێکی زۆر باشم کردوە بۆیە خودا لەم ژیانە تۆی وەک و پاداشتی کارەکەم پێی بەخشیوم تا دەمرم سوپاسی خوا ئەکەم بۆ ئەم دیاریە جوانە و بەنرخە

یونگی : بمبورە کە ناتوانم ئازارەکانت کەم بکەمەوە و یارمەتیت بدەم

دایک یونگی : نەخێر کوڕم تۆ من ببەخشە کە بەو تەمەنتەوە بەرپرسیارێتی ماڵ لە ئەستۆ ئەگریت و وازت لە خەون و ئارەزوەکانت هێناوە

*** دەستەکانی دایکی توند ئەگوشێ و بە هێمنی ئازارەوە سەیری ئەکا

یونگی : بەڕاست دایکە با بیرم نەچێ پێت بڵێم ...
بەیانی ئەچم بۆ سیئۆل و فەحسەکانت نیشانی دکتۆرێکی باش ئەدەم ...
لەگەڵ کەسێکدا ڕێک کەوتم دێت بۆلات بەیانی بۆ چاودێری کردنت

دایک یونگی : کەسم ناوێ خۆم ئەتوانم ئاگەداری خۆم و ماڵ بم نیگەران مەبە

یونگی : نابێ هیلاک بیت بۆیە بە کەسێکم وت ...
نیگەران مەبە کەسێکی باشە ، ئێستاش بڕۆ اسراحەت بکە

دایک یونگی : باشە کوڕم لەشت ساغ بێت
شەوشاد

یونگی : شەو شاد

*** هۆلی لەباوش گرت و خەوتن

+بۆ لای نێرگز

نێرگز :
یونگی جەند تێکشکاو دیاربوو ئەو جەند گوناح بوو ، منیش بێ ئاگا وەک گێژێک هەر لەخۆمەوە قسە ئەکەم و دڵگرانی ئەکەم ... نامەی بۆ بنێرم داوای لێ بوردنی لێ بکەم؟؟؟ نا نا ئێستا خەوتوە با بێزاری نەکەم
بەڵام بۆ چی من خەوم نایە😭 بۆچی هەست ئەکەم بیری ئەکەم و ئەمەوێ بیبینم !!!! خوایە تکایە با توشی پەتایی خۆشەویستی نەبوبێتم تکات لێ ئەکەم.....

( خۆشەویستی وێرانکەرە 😂 )

*** یونگی بەیانی زوو بە نامەیەک ناونیشانی ماڵەکەی نارد بۆ نێرگز و ڕۆشت بۆ سیئۆل

نێرگز :
دۆزینەوەی ماڵێک هێندە گرانە وا من نایدۆزمەوە

نێرگز : بەڕێزم ئەم ناونیشانە لە کوێ یە؟

کابرا : ( بە وردی سەیری کرد) بۆچیتە؟ بۆچی ئەتەوێ بچیت بۆ ئەوێ

نێرگز : بەرێز ئەوە پەیوەندی بەتۆ وە نیە ئەگەر ئەکرێ پێم بڵێ لە کوێ یە

کابرا : تا پێم نەڵێ بۆچی ئەچیت بۆ ئەوێ ئەوا زانیاری نادەم

نێرگز : ( بە زمانی کوردی و بۆڵە بۆڵەوە قسەی کرد ) کورە بەجەهەنم هەر قسەمەکە چاوت دەرچێ ، بڵێ پەیوەندی بەتۆ وە چیە ئەڵی کەوچی ( هههه جەند توڕەیە )

*** نێرگز پیاوەکەی جی هێشت و خۆی زیاتر گەڕا و پرسیاری کرد تا ماڵەکەی دۆزیەوە لەجەرەسی ماڵەکەی دا

دایک یونگی : کێت؟

نێرگز : خانمەکەم من یونگی کوڕت ناردومێتی بۆ چاودێری کردنت

دایک یونگی : ئەتوانی بێیتە ژوورەوە

***دەرگاکەی کردەوە و چوە ژورەوە

T.b  خاتوو سوو ناو دایک یونگیە

خاتو سوو : بەخێربێیت کچم فەرموو دانیشە

نێرگز : زۆر سوپاس خانمەکەم

خاتو سوو : من سوو هیۆنم تۆ ناوت چیە ؟

نێرگز : خۆشحاڵ بوم خاتوو سوو منیش ناوم نێرگزە

خاتو سوو : ناوێکی خۆشە واتایی چیە؟

نێرگز : ناوی گوڵێکە لە کوردستانی عێراق

خاتو سوو : ئەتوانی وێنەی گوڵە نێرگزم نیشان بدەی ... من زۆر حەزم لە گوڵە

نێرگز : بەدڵنیایەوە بەسەر چاو

خاتو سوو : ئەوە زۆر جوانە ڕێک گوڵەکەش وەک شێوەی خۆت زۆر جوانە

نێرگز : زۆر سوپاس .. تۆ جوانتری

خاتو سوو : من جوانیم هەمووی نەما پیربوم

نێرگز : پێم وانیە  ... تۆ ئێستا بەو جۆرە جوانی دڵنیام لەتەمنی مندا شاژن بویتە

خاتو سوو : هههه زۆر سوپاس

*** لەناکاو هۆلی دەرکەوت و دیسان نێرگز هاواری کرد

خاتوو سوو : کچم مەترسە هۆلی ئازاری کەس نادا

نێرگز : ببورە خانمەکەم بەڵام من زۆر لێی ئەترسم

خاتوو سوو : نیگەران مەبە وردە وردە ترسەکەت نامێنێ و ئەبیتە هاوڕێی

*** تەواوی ڕۆژەکە نێرگز باس کوردستان و داب و نەریت و دین ایسلامی ئەکرد خاتوو سوو گوێی ئەگرد و بە پەرۆشیەوە و پرسیاری ئەکرد ، توانی ببێتە هاوڕی هۆلیش .... هەتا کات گەشتە شەو

*** دایکە دایکە لەکوێی

خاتو سوو : یۆن کوڕم لێرەم
..... ئەوە کورە بچوکەکەمە لە ئامادەیە ڕۆشتوە بۆ لای هاوڕێکانی بۆ خوێندن

نێرگز : دڵنیام وەک تۆ جوانە و شیرینە هیوادارم سەرکەوتووبێت

یۆن : دایکە برسیمە

( چاوەکانی زەق بوەوە )
یۆن : هێی تۆ چی دەکەی لێرە

نێرگز : ئەسڵەن تۆ چی دەکەی لێرە بێزارکەر

یۆن : چیە بۆ ئەوەی بێم بۆ ماڵ خۆم پێویستە مۆڵەت لەتۆ وەربگرم

نێرگز : تۆ برای یونگیت ؟

یۆن : نەکا هیۆنگ بوبێتە هاوڕێی کەسێکی بێزارکەری وەک تۆ

نێرگز : من لەتۆ گەورەترم هەر ئەوە ڕێزەکەتە

خاتوو سوو : یۆن ئەوە جی جۆرە قسەکردنێکە بڕۆ خواردنم بۆت ئامادە کردەوە

خاتوو سوو : ببورە کچم ئەوە هەندێ جار بەو جۆرەیە ئەگینا کوڕێکی شیرین و چاکە

نێرگز : کێشە نیە خانمەکەم

خاتوو سوو : شەوی زستان دوور و درێژە  ئەگەر حەز ئەکەی پێکەوە سەیری وێنە کۆنەکان ئەکەین

نێرگز : بەدلنیایەوە زۆر حەز ئەکەم

*** بۆ ماوەیەکی درێژ سەیری وێنەی خێزانی یونگی ئەکرد و لەگەڵ دایکیدا زۆر پێ ئەکەنین و قسەیان ئەکرد

یونگی :
ئەوە دەنگی دایکمە پێ ئەکەنی؟😮
بۆچی بەو جۆرە خۆشحاڵە

*** یونگی هاتە ژوورەوە و سەرسوڕمان بوو بە بینینی دایکی لەگەڵ نێرگز کە چۆن قسە ئەکەن و پێ ئەکەن
بە بینینیان زۆر خۆش حاڵ بوو چاوەکانی ئەدرەوشانەوە جونکە دەمێک بوو دایکی بەو هەموو دڵخۆشیەوە نەبینیبوو

یونگی :
زۆرباش بوو کە نێرگز هات بۆلای ... ( سەیری نێرگزی کرد و خێرا شپرز بوو و دەستی خستە سەر دڵی ) تۆ شێتی بۆ دیسان بەو جۆرە خێرا لێ ئەدەی ........

خاتوو سوو : کوڕم گەڕایتەوە

** نێرگز سەری هەڵبڕی و سەیری کرد

یونگی : سڵاو

نێرگز : سڵاو

یونگی : سەیری جی دەکەن کەوا بەو جۆرە پێ ئەکەنن

نێرگز : سەیری وێنەی منداڵیت ئەکەین
( بۆ توڕەکردی وا وت هههه)

یونگی : دایکە تکایە بڵێ کە هەموو وێنەکەتت پیشان نەداوە ( بەترسەوە قسەی کرد)

نێرگز : مەبەستت ئەم وێنانەیە هههه ( وێنەکەکانی یونگی بە ڕووتی کە منداڵ بوە بەرزی کردەوە )

*** یونگی هاواری کرد

                  بۆ پارتی داهاتوو

هیەادارم بەدڵتان بێت و بێزارنەبن ❤️❤️

Continue Reading

You'll Also Like

899 145 6
شوێنێڪ بۆ درووستڪردنی بەرگەڪانتان~ پێش دواڪردن مەرجەڪان بخوێنەوە!
Fate By v xxxiri v

Short Story

24K 1.8K 13
"𝚆𝚑𝚎𝚗 𝚠𝚒𝚕𝚕 𝚝𝚑𝚎𝚢 𝚜𝚝𝚘𝚙 𝚑𝚊𝚝𝚒𝚗𝚐 𝚖𝚎 ?" 𝟷𝟻 𝚢𝚎𝚊𝚛 𝚘𝚕𝚍, 𝚅𝚒𝚜𝚑𝚗𝚞 𝚊𝚜𝚔𝚎𝚍 𝚌𝚛𝚢𝚒𝚗𝚐 𝚑𝚒𝚜 𝚑𝚎𝚊𝚛𝚝 𝚘𝚞𝚝. "𝚆𝚑�...
275K 531 45
Compilation of the Best Stories on Literotica
5.4K 163 5
❝I hate it here. So I will go to secret gardens in my mind.❞ Kate's busy with the WNBA and Charlotte's busy getting her Masters. But that doe...