ســــــارد..ꨄ︎

Von Aloraa_21

63.2K 9K 8.8K

هەموشتێکی ساردیم بەدڵە زستان ئاو باران بەفر. لوتکەی چیاکان جەمسەری باکوور بەڵام ئەوەی لە هەمووی... Mehr

♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 2 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 3♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 4 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 5 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 6 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 7 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 8 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 9 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 10♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 11♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 12♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 13♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 14♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 15♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 16 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 17 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 18 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 19 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 20 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 21 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 22 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 23 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 24 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 25♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 26♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 27♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 28♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 29♕︎
︎ ♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 30♕︎ ︎
︎ ♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 31♕︎ ︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 32 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 33♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 34♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 35♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 36♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 37♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 38♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 39♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 40♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 41♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 42♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 43♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 44 ♕︎ end
زۆر گرنگ
چیرۆکی نوێ

♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 1♕︎

4.8K 292 131
Von Aloraa_21

من سارد نیم تەنها گەرمی ناخم
بە شایەنی هەموو کەس نازانم

❀❀❀❀❀❀❀❀❀❀❀❀❀❄︎❀❀❀❀❀

BRITAIN, LONDON...

______________________

♫︎i love it when you call me señorita

i wish i could pretnd i didn't need ya

but every touch is ooh lalala

it's true lalala

ooh, i should be runn

ooh, you keep me coming for ya.. ♪

گۆرانیەکەی وەستاند هەرکەگەیشتە بەردەم ماڵەوە ئیدفۆنەکانی خستە جانتاکەی سەیرێکی دەوروو بەری کرد سەیارەی خزمەکانی بینی رۆشتە ژوورەوە دەرگای سەرەکی ماڵەکەی کردەوە پێڵاوەکانی دانا گۆرەویەکانی خستە ناو سەبەتەکەو بەرەو هۆڵەکە چوو مامی داپیرەی پوری ئامۆزاکانی و هاوسەری پوری و بەکورتی هەموویان لێرەن بەڵام هەموویان ترساو شڵەژاو تورە دیارن

"بەخێر بێن "
وتی جانتاکەی شانی رێکتر کرد لەسەر شانی

"سوپاس "
بەکورتی وەڵامیان دایەوە یان بڵێین تەنها پورزاکەی وەڵامی دایەوە

گرنگی نەدا دەزانێ شتێکی خراپ رووی داوە بەڵام ئیهمالی کرد رۆشتە ژورەکەی دەرگاکەی کلیل داو پێکەنین روخساری گرتەوە

"بەڵێێێ .. ئەنجامم دا ... من ئەنجامم دا تەنها ساڵێک ..تەنها ساڵێکم ماوە بەتەواوی رزگارم ئەبێ لێیان "
لەبەر خۆیەوە بەدڵخۆشی قسەی دەکرد

سەیری ئاوێنەکەی کرد

"تۆ ئەنجامتت دا ماریۆن "
بەخەندەوە وتی دواتر جلەکانی گۆری سەیری کاتژمێری کرد نزیکی یەکی دوای نیوەرۆیە

دەرگاکەی کردوە هەرچەندە ماندوویە چونکە تازە لە تاقیکردنەوەی زانکۆ تەواو بوە بەڵام پێویستە برواتە لای ئەوان

"تشش بێزارکەرینە"
لەبەر خۆیەوە وتی بە شێوەکی سارد چوو بۆ هۆڵەکە

"ئێستا چی دەبێ "
داپیرەی وتی

"دایکە من نارۆمە زیندان وایە من ناڕۆمە زیندان "
مامی بەترس و لەرزەوە وتی دەستەکانی دایکی گرتبوو

"ئەوە روونادات کوورم دڵنیام براکەت ناهێڵێ ئەوە رووبدات "
داپیرەی وتی سەیری کورە گەورەکەی کرد باوکی ماریۆن

ماریۆن نزیک بۆەوە سەیری ئەوانی دەکرد

"چی روویداوە؟ "
بریاریدا پرسیار بکا

"مامت خۆی بە کچێک دا کێشاوە بە ئۆتۆمبێل وە باروو دۆخی خراپە "
باوکی وتی سەیری کچەکەی کرد

"ئێستا لە نەشتەرگەری دایە بەپێی قسەکانی هاسووک باروو دۆخی خراپە "
پورزاکەی وتی

ئەوەندە بەس بوو تا ماریۆن لە تەواوی بابەتەکە تێبگا کەمێک سەیری ئەوانی کردبیری دەکردەوە

خۆی لەکچێک داوە و لێرە دانیشتوە لەبری ئەوەی برواتە لایان و هاوخەمیان بێت گەمژەینە بەوشێوەیە لایەنی بەرامبەر تورە دەکەن بەراستی گەمژەن

لەدڵی خۆی وتی ویستی برواتە چێشت خانە بۆ ئەوەی ئاو بخواتەوە

"بیرت لەچی دەکردەوە ؟"
باوکی وتی سەیری ماریۆنی کرد وایکرد ماریۆن رووی بۆلای ئەو بسورێنێ

"هیچ شتێکی گرنگ نەبوو "
بە ئاسای وتی

"بەرای تۆ مامت چی بکات باشە بۆ ئەوەی کەمترین سزا بدرێ "
باوکی پرسی ئەو باش دەزانێ کچەکەی چەند زیرەکە و ماوەیەکی زۆر ناچاری کردوە دەربارەی یاسا بخوێنێ

ماریۆن شۆک ببوو بەراستی داوای رای ئەوی کرد

"نازانم "
بە ئاسای وتی نایهەوێ وەڵامی بداتەوە

"مەبەستم تۆ دەربارەی یاسات خوێندۆتەوە ئەو ساڵانەی پێشوو "
وتی سەیرکردنە تیژەکانی ئاراستە کرد

"ئەو سەرخۆش بوو ؟"
پرسیاری کرد ناهەوێ دواتر گوێ لە پرتە و بۆڵەی باوکی بگرێ

مامی بە ترسەوە سەیری کرد ماریۆن هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی لەژێر لێوی نەفرەتی کرد

"ئەوەیان خاڵێکی خراپە .. چەند دەبێ روویداوە "

"نزیکەی سێ کاتژمێر "
ئامۆزاکەی وتی ماریۆن پەرداخێک ئاوی لەدەست بوو دەی خواردەوە هەمووی لە گەرووی گیر بوو

"چیییی ... ئا .. ئحم .. خەریک بوو بخنکێم "
وتی دەستی بەسینگی گرتبوو

"بۆچی؟؟؟"

"باشە بەپێی ئەوەی پۆلیس نەهاتوە دیارە سکاڵایان نەکردوە .. ئێستاش ئێوە بۆچی لێرەن تۆ گەر بتهەوێ لایەنی بەرامبەر لێت خۆش بێ پێویستە بڕۆیت و لەوێ بزانی پێویستیان بەچیە چیان دەوێ حاڵیان چۆنە وهاو خەمیان بی "
قسەکانی دەکرد هەوڵی رێک کردنی هەناسەکانی دەدا

"وە ئەگەر کچەکە بمرێ ماوەی پێنج بۆ پانزە ساڵ زیندانی دەکرێی ئەگەر نەمرێت بەڵام لێت خۆش نەبێ ماوەی پێنج بۆ دەساڵ زیندانی دەکرێی ئەگەر لێت خۆش بن بە بڕێک پارە غەرامە دەکرێی و چەند مانگێک زیندانی بەهۆی سەر خۆشی .. بێگوومان ئەگەر ئینجازەی سەیاقیت کێشەی نەبێ "
بەبێ باکی قسەکانی کرد و دانیشت

"با بڕۆین بۆ نەخۆشخانە "
باوکی وتی هەستایەوە

ئەوان رۆشتن ماریۆن بەبێزاری دانیشت

"ماڵەکە بۆنی ئەو نەفرەتیانەی گرتوە "
لەسەر قەنەفەکە بەقێزەوە هەستایەوت لەبەر خۆیەوە وتی بۆ ئەوەی ئامۆزاو پورزاۆەی گوێیان لێنەبێ

"ماریۆن تاقیکردنەوەکەت چۆن بوو"
پورزاکەی پرسی بەخەندەوە

"باش بوو "
بەکورتی وەڵامی دایەوە

"ئای پورزا چ پرسیارێکە تۆ دەیکەی بێگومان خوشکەکەی من دوو بارە زۆر باش بوە "
براکەی وتی لەلای ماریۆن وەستا و دەستی خستە سەر شانی

"بێگومان ماریۆن لەهەمو شتێک باشە پێچەوانەی خێزانەکەی ئێمە"
پورزاکەی وتی خەندەی کرد

"ئەو تاکە و لەهەمووشتێک لە ئێمە جیاوازە بۆنمونە تورە نەبوونەکەی سەبرو تەحەمولەکەی "
براکەی بە پێکەنینەوە وتی

"بێگومان مارتن .. من جیاوازم لە ئێوە "
ماریۆن بە براکەی وتی دەستی ئەوی لادا

"دڵنیام تۆ لە نەخۆشخانە گۆراوی هیچ بە ئێمە ناچی.. پێویستە دەست بە گەران بکەم بەدوای خوشکی راستەقینەم "
مارتن وتی
"گەمژە تەنها لەبەر ئەوەی وەک ئێوە زوو تورە نابم و کەسێکی هێمن وادەڵێی "
ماریۆن بە ئارامی قسەی دەکرد

"ئ دە ئاخر ناکرێ نا تا ئێستا نەم بینیوە تورە بی "
مارتن بەبۆڵەوە وتی

"ئاوەرە تۆ لەبری ئەوەیخەریکی من بی بڕۆ وانەکانت بخوێنە بیرت بێ لەسەر چی گرەومان کردوە من بەزەیم نیە لاپتۆپەکەت ئەبەم هاا"
ماریۆن وتی گوێچکەی مارتنی گرت و بەرەو ژورەکەی بردی

"من و تۆش ئەزانین کێ دۆراوە ئەسڵەن من بۆ ئەم گرەوەم کرد "
بەبێزاری وتی چوو بۆ ژوورەکەی

ماریۆن زەردەخەنەیەکی کرد بەڵام کەس نەیبینی

دوای دوو رۆژ

pov marion

"هەستە دەی ئەمڕۆ کارمان زۆرە "
دایکم وتی کاتێک پر بەژوورەکە هاواری دەکرد

"بڕۆ دەرەوە دایکە من ئێستا هەڵناستم "
بەبێزاری وتم بەراستی نامەوێ ئەمڕۆ هەستم

"هەستەو باوکت تورە مەکە "
بە کەمێک تورەی وتی

"دایکە من ئەوەم ناوێ نا بۆچی تێناگات "
بە کەمێک دەنگی بەرز وتم تاکوو گوێم بۆ بگرێ

"ئەو تێناگات کەواتە ئێستا هەستە کارم مان هەیە "
دووبارە وتی لەبەردەمم وەستا

"دایکە دەی تکایە تۆ رازی بکە با ئەوە نەکات من ناتوانم بەراستی "
بەچاوێکی پر فرمێسک وتم

"من هیچم پێناکرێ خۆت ئەزانی کاتێک بابەتەکە خێزانەکەی بێ چۆنە .. بۆیە نامهەوێ تەڵاق بدرێم ومنداڵەکانم بێناز بن "
بەبێهیوای وتی

"دەی دایکە لێی جیاببەوە تائێستا چ خۆشیەکی بەتۆ یان بە ئێمەداوە تکایە دایکە سەیرکە من تەنها ساڵێکم ماوە دڵنیابە رێگانادەم ئێوە لەهیچتان کەم بێ "
بە خێرای وتم بەڵکو رازی ببێ

"تێکچوی گەمژە من و تۆ ئەزانین ئەو منداڵەکان نادا بەمن "
بەتورەی وتی

"دەتهەوێ بڕۆم و بڵێم لێت جیا ئەبمەوە کورەکەم و کچەکانم جێ بێڵم تەنها لەبەر تۆ وەرەوە هۆش خۆت هەرچۆنێک بێ ئەو هاوسەرمەو باوکی منداڵەکانمە وە ئەو ئێستا باش بووە منیشی وەک پێشتر خۆشدەوێ ... من ناتوانم کورەکەم بۆ ئەوانە جێبێڵم وکچە بچوکەکانیشم بکەن بە خزمەت کاری خۆیان هەرچۆنێک بێ تۆ گەورەبووی دەتوانی چارەسەری خۆت بکەی هەم هەرهاوسەر گیری ئەکەی ئێستا بێ یان دواتر چ کێشەیەک هەیە گەر ئێستا بێ تۆ دەزانی من ناتوانم بەرهەڵستی ئەو بکەم کەواتە رازی بە بیستم زاوا کورێکی زۆر جوان و رێکە وە زۆر زیرەکە و وە ئەو خەڵکی کۆریایە "

تەنها بەبێهیوای سەیرم دەکرد ئەو دایکەی هەموو تەمەنی خۆمم بۆی دانا تاکوو بتوانم لەدەست ئەم پیاوە رزگاری بکەم پشتی تێکردم تەنانەت فرمێسکی چاوەکانیشم لەگەڵ قسەکان وشک بوو هەستەکەم خوێن وەستاوە لەهاتووچۆ بەنێو دەمارەکانم و هەمووجەستەم سربووە توانای جوڵاندنی یەک ئینجی جەستەمم نیە تەنها بەوپەری بێهیوای ت و تێکشکاوی سەیری دەکەم

"ئەو بیرۆکەیە لە مێشکت دەر بکە من ناتوانم لێی جیاببمەوە "
دوبارە وتی

"ئەی هەر تۆ نەبووی ئەوتت بخوێنە با دەرەجەی بەرز بێنی و کارێکی باشت هەبێ ئەوکاتە لەو پیاوە جیادەبمەوەو بۆخۆمان بەیەکەوە دەژین "
بە دەنگێکی زۆر کز وتم چونکە تەنانەت گەروشم ئازاری هەبوو لەگەڵ وشکان

"ئەوە پێشتر بوو ئێمە ئێستا دڵخۆشین "
وتی بەهێمنی دەستێکی لەسەر شانم دانا

"لەوانەیە ئەو کورێکی باش بێ "
دەستیم لەشانم دوور خستەوە

"بڕۆدەرەوە خۆم ئامادە دەکەم "
وتم بێ ئەوەی سەیری بکەم رۆشتمە گەرماو

"ناتوانێ منداڵەکانی جێ بێڵێ بەڵام دەتوانێ من بداتەکەسێک نەدەیناسێ نە ئەزانێ چۆنە "
بۆچی دەبێ من هاوسەرگیری بکەم و باجی هەڵەی مام بدەم باشە بۆچی تەنها نارۆن سکاڵای لەسەر تۆمار بکەن لەبری ئەوەی بێن و ژیانی من وێران بکەن
دەم و چاوم شوشت و چومەدەرەوە ‌

تیشێرتێک سپی کە خستبومەوە ژێر شانتۆڵە رەشەکەم و چاکەتێکی تەنکی رەنگ رەش خەتی سپی و زەردی تێدابوو ئێستا لەوەرزی بەهارداین جانتاکەم کە رەنگێکی نزیک خاکی هەبوو هەڵمگرت ملپێچێکی حەریری سوری پێوەبوو چوومەدەرەوەی ژوورەکە

ئەوان لەسەر ئەوە رێک کەوتون خزمایەتی دروست بکەن لەبری دووژمنداری نەفرەتیان لێبێ ماندووبونی چەندین ساڵەم بەفیرۆ ئەچێ من هەرگیز لەپلانم نەبوو وازوو هاوسەرگیری بکەم وە لەگەڵ کەسێ نە ئەیناسم نە ئەمناسێ باواز لەوە بێنین ئەسڵەن هەر نەمبینیوە ئەمشەویش دێنە ماڵی ئێمە خوایە ئەمە چ نەفرەتیەکە

"بانانی بەیانی بخۆین دەرۆین جل دەکرین بۆ ئەمشەو پێویستە شاهانە دەر بکەوی "
دایکم وتی کاتێک چومە چێشت خانەکە

"برسیم نیە "
وتم چۆمە هۆڵەکە دوای ئەوەی ئاویکم خواردەوە

"دایکە من وتم ئەوەنابێ من خوشکی خۆم ئاوا بەمێرد نادەم ئێوەتەواون چۆن،وادەکەن "
گوێم لەدەنگی براکەم بوو چۆن هاواری دەکرد لە چێشت خانەکەوە

"کەس لەتۆێ نەپرسیوە بۆیە بێدەنگ بە "
باوکم بەهەمان شێوەهاواری کرد

"نەخێر بێدەنگ نابم بۆچی هەمیشە ئەو بۆچی هەمیشە بریار لەسەر ژیانی دەدەن بێ ئەوەی پرسی پێبکەن "

"وتم پەیوندی بەتۆوە نیە ئەو رازیە "
ئەمجارە دایکم هاواری کرد من هێشتا لەشوێنێ خۆم دانیشتبووم

"چی چۆن رازیە ئەوجارە بەچی هەرەشەتان لێکرد بەجی ترساندتان "
بەخێرای هاتە هۆڵەکە دایکم و باوکیشم لەدوای بوون

"ئەوان باسی چیدەکەن ماریۆن تۆ رازی نی وایە "
بەتورەی وتی

"پێویست ناکا بەقسەی ئەوان بکەی تەنها برۆ لێرە من پشتگیریت ئەکەم ماریۆن ئیتر سنورێک دانێ بۆیان نابێ چیتر رێگا بۆ ژیانی تۆدابنێنن... پێیان بڵێ کەتۆ رازی نی "
بە خەمباری لەبەردەمم وەستا بوو دەستەکانی منی کرتبوو

.
.
.
بەردەوامە

ڤۆت و کۆمێنت بکەن🫠✨🤭

Weiterlesen

Das wird dir gefallen

437K 61.7K 78
🌻 " අනුක් අයියේ " "...................." " අනුක් අයියේ " බස් එකේ ජනේලෙන් එපිට බලාගෙන උන්න මන් ගැස්සුනෙ එයාගෙ සුළැගිල්ල මගේ සුළැගිල්ල වටේ එතෙනකොට...
4.1K 561 12
"کیم دۆجین~~~ بەهۆی گێچەڵی قوتابی قوتابخانەکەی ئەگوازێتەوە بۆ قوتابخانەیەکی دیکە بە شێوەیەکی جیاواز بەڵام لە قوتابخانە نوێیەکەی توشی چەند کێشەیەک ئەب...
133K 22.9K 45
چی ڕوودەدات لە ڪاتێڪدا ڪچێڪ نهـێنییەڪی گەورە لە پشتی چاویلڪە ساختەڪانییەوە دەشارێتەوە؟ ▪️ئەم چیرۆکە ئینگلیزییە و کاری وەرگێڕانم بۆ کردووە هەموو مافێ...
26K 3.9K 36
خۆشەویستی شتێک نییە کە بچیتە دەرەوە و بەدوایدا بگەڕێیت. خۆشەویستی دەتدۆزێتەوە.و کاتێک کە ئامادە بیت یان نا ,باشترین شت دەبێت کە ڕووبدات بەڵام چی ئەگە...