By little3shit-

66.7K 5.2K 954

"تەنها یەک شەوم پێ بدە بۆ ئەوەی هەموو هەستاکانم هێمن ببنەوە!" "دوایی چیی؟__دەڕۆیت و جێمدەهێڵیت وەک هەموو جارێ... More

1.ناساندن
٢.خەونێک
٣.گەمژە
بەڕێز جیۆن.٤
٥.بەڕێز کەلەڕەق.
٧.شەو شاد
٨.هاوسەرگیری
٩.گاڵتەجاڕی
١٠. بێمێشک
١١.ماڵەکەم
١٢.شەوێک.
١٣. هانا
14. گەڕامەوە.
15.مردنی هەستەکان.
18. پەشیمانی.
19. خیانەت.
٢٠. دووبارە.
پارت نییە.
٢١. خەیاڵی
٢٢. ڕاستی
٢٣. یەک ڕۆژ.
چیرۆکی نوێ...
finall.

٦.ئاوا نابێت

2.1K 245 28
By little3shit-


"ئای نەخێر من دڵنیام کە ئەمڕۆ گەرمترین ڕۆژی ساڵە!" ڕانا وتی، دوای ئەوەی کە دووەمین کۆکتێلی بەستوی تەواو کرد.

ئەمڕۆ فیستیڤاڵی ١٠ ساڵەی قوتابخانەکەیە، وە بڕیاریانداوە کە سیمینارەکە لە بەشێکی گەورەی کەنار دەریای سێئۆل بکەن، چونکە زۆربەی قوتابییەکان لێرە دەبن لەگەڵ خێزانەکانیان بۆیە دەبێت شوێنەکە زۆر فراوانبێت.

هێشتا بەشێکی زۆر لە قوتابییەکان نەگەشتون بە سیمینارەکە بۆیە ئێمە نزیکەی بیست خولەک ئەبێت لێرە وەستاوین لەگەڵ هەندێک لە خێزانەکانیتر، وە بە دڵنیاییەوە دەبێت گوێ لە دایکوباوکمان بگرێن لە کاتێکدا باسی شتی گەمژانە دەکەن وەکو چۆنێتی دروستکردنی کێکی سێو، یان کەمبوونی نرخی ئاڵتوتی سپی لە بازاڕەکانی چین.

ئێستە نزیکەی سێ هەفتە دەبێت دوای شەڕەکەی کە لە نێوان یونگی ئۆپپا و ئەو گەمژەیە ڕویدا، بەڵام دەبینم کە جونگکووک خۆی بە تەواوەتی لە من دوور گرتووە، کە ئەوەش شتێکی باشە چونکە بەڕاستی هەبوونی گەمژەیەکی وەکو ئەو لە ژیانت سەرئێشەیەکی خراپە، هەر بەڕاستی نازانم چۆن یونگی ئۆپپا بەرگەی ئەو دەگرێت.

لەسەر باسی یوونگی ئوپپا، بەڕاستی دوای ئەو شەڕە ئەو هەموو شتێکی کرد بۆ ئەوەی کە لێیخۆشبم کە زۆر شیرین بوو، وە ئێستا ئەو هەموو ڕۆژێک نامەی بەیانیباشم بۆ دەنێرێت و هەموو پشویەکی لە قوتابخانە لەگەڵ من بەسەر دەبات کە ئەویش زۆر شیرینە، بەڕاستی هەتاوەکو کات تێدەپەڕێت لەگەڵ یوونگی ئوپپا من زیاتر دەکەومە داوی خۆشەویستی ئەوەوە.

وە بە دڵنیاییەوە کە باسی کەسانی گەمژە دەکەیت یەکسەر دەردەکەوەن، چونکە هەر کە درەوشانەوەی چاوەکانی ڕانام بینی زانیم کە حەوت گەمژەکە_ بێجگە لە یوونگی ئوپپام _ گەشتوون.

لە سەرەتای هاتنم بۆ قوتابخابەکە زۆری نەخایاند بۆ ئەوەی بزانم کە حەوت کوڕە گەمژەکە بە بانگتان بەناوبانگ بوون، وە دیارە ڕانا گەورەترین هەواداری ئەوانە، تەنانەت بۆم دەرکەوت کە زۆربەی کچەکانی قوتابخابەکە ئامادەن گورچیلەکانیان بفرۆشن تەنها بۆ ئەوەی ببن بەخۆشەویستی یەکێک لە کوڕەکان_بە تابیبەتی جونگکووک، کە دیارە ئەو لە هەموو کوڕەکانیتر زیاتر ڕوو بە کچەکان دەدات.-یەع-

ڕانا تەنانەت کتێبێکی دەرهێنا تایبەت بەو کچانەی کە لەگەڵ جونگکووک خەوتون، تەنانەت یەکێک لە مامۆستا ئافرەتەکانیان تیا بوو.

"ڕانا، وەک گەمژە هەڵسوکەوت مەکە، باوکمان لەویادا وەستاوە، وە ئێستا بە دڵنیاییەوە باوکی ئەو کوڕانە دەناسێت!" من بە هێمنی ڕانام ئاگادار کردەوە لە کاتێکدا بە توندی دەستیم گرت بۆ ئەوەی لە بەرچاوم بزر نەبێت.

جونگکووک و دایکوباوکی یەکەم کەس بوون کە باوکم پێشوازی لێکردن، باوکم بە باوشێکی گەرم و ڕوخسارێکی درەوشاوە پێشوازی لە بەڕێر جیۆن کرد_ کە دەتوانم بڵێم جونگکووک هەموو قۆزییەکەی لە باوکییەوە وەرگرتووە، چونکە سەرەڕای ئەوەی کە بەڕێز جیۆن تەمەنی باوکمی هەبوو بەڵام زۆر سەرنجڕاکێش بوو._

وا دیارە کە خێزانی جیۆن و خێزانەکەی ئێمە زۆر نزیکن چونکە کۆتاجار کە باوکم بینی زەردەخەنە بکات
ئەو کاتە بوو کە سەرەتا ڕۆشتم بۆ ئیتاڵیا.

دایکم بە گەرمی خاتون جیۆنی لەباوش گرت، وە دوای ئەوە باوەشی کرد بە کچێکی دیکە کە لە پشتی جونگکووکەوە وەستابوو کاتێک سڵاوی لە باوکم دەکرد، دەموچاوی کچەکە دیار نەبوو بەڵام وا دیار بوو کە خوشکی جونگکووکە، چونکە هەمان ڕەنگی قژو پێستی هەبوو.

ڕانا بە خێرایی ڕۆشتە پێشەوە بۆ ئەوەی پێشوازی لە خاتون جیۆن بکات، وە دوای ئەوەی کە خاتوون جیۆن ڕومەتەکانی ڕانای ماچ کرد، ڕانا بە توندی خوشکەکەی جونگکووکی لە باوەش کرد.

دایکم ئاماژەی بۆ کردم کە بێمە پێشەوە، وە چاوەکانی هەموو خێزانی جیۆن کەوتە سەر من، وە بە وردی هەموو جوڵەیەکی منیان پشکنی بە چاوەکانیان.

"ئەمە ڕام'ە کچە گەورەکەم کە باسم کردبوو بۆت، گیانەکەم خۆت بناسێنە." دایکم وتی بە زەردەخەنەیەوە.

"سڵاو من ڕام هەر وەک دایکم وتی، خۆشحاڵ بووم بە ناسینتان" من سەرم چەماندەوە وەک ڕێزێک.
"ئای خوایە، بەڕاستی تۆ ڕاستت دەکرد کە وتت زۆر جوانە، بەڕاستی دەڵێی نمایشکاری جلوبەرگە، خۆشحاڵبووم بە ناسینت گیانەکەم. " خاتوون جیۆن بە شیرینی وتی پێش ئەوەی ڕومەتەکانم ماچ بکات.

من دیسانەوە سەرم نوشتاندەوە کاتێک بەڕێز جیۆن زەردەخەنەیەکی بۆ کردم__ بەڕاستی ئەم پیاوە زۆر سەرنجڕاکێشە! ئێستە کە لە نزیکەوە دەیبینم، ئەو هیچ نیشانەیەکی پیری پێوە دیار نییە!!

وە بە دڵنیاییەوە پێویست ناکات تەماشای دواوە بکەم بۆ ئەوەی بزانم کە جونگکووک سێرم دەکات بە چاوە تیژەکانی.

دوای ئەوەی ڕانا منی بە خوشکەکەی جونگکووک ناساند کە ناوی شینهای بوو، وردە وردە خێزانەکانیتر گەشتن، وە بەڕێز جیۆن بە جونگکووکی تو کە چاودێری ئێمە بکات کاتێک ئەوان دەڕۆن پێشوازی لە خێزانەکانیتر دەکەن.

شینهای کچێکی زۆر شیرینە هیچ لە برا گەمژەکەی ناچێت کە نزیکەی بیست خولەک دەبێت مۆڕەکە لە قاچەکانم دەکات.
دوای کەمێک لە قسەکردن لەگەڵ شینهای بۆم دەرکەوت کە ئەویش حەزی لە هەمان براندی جلوبەرگە کە من حەزم لێیە، تەنانەت نینۆکیشمان بەهەمان ڕەنگ دیزاین کردبوو.

دوای ماوەیەکی زۆر لە قسەکردن و گاڵتەکردن و پێکەنین لەگەڵ شینهای و ڕانا، کوڕەکانی بانگتان بەژداریان کردین، وە بۆم دەرکەوت کە شینهای خۆشەویستی یەکێکە لە کوڕەکانی بانگتان کە ناوی سۆکجینە_جین بۆ کورتی هەر وەک چۆن خۆی وتی _
هەموو کوڕەکان خۆیان ناساند وە وا دیارە لە کۆتاییدا ئەوان زۆر خراپیش نین، هەرچەندە جونگکووک هەر گەمژەیە بەڵام هاوڕێکانی زۆر خراپ نین.

یوونگی ئوپپا زوتر پێی وتم کە بەژدار نابێت لە سیمینارەکە چونکە دایکی *دەستی شکاندووە* هەرچەندە لە ڕاستیدا دەزانم کە ئەو ناپیاوە دیسانەوە دەستی لەو بەرز کردووەتەوە.

کاتێکی خۆشم بەسەردەبرد ، هەتاوەکو تێبینی ئەوەم کرد کە چۆن جونگکووک تەماشام دەکات ، ئەو بە توڕەییەکی زۆرەوە تەماشای قاچەکانم دەکات، تەنانەت ئەوەشم بیر کەوتەوە کە ئەو ئەم هەموو کاتە زۆر بێدەنگ بوو ، هەر بەڕاستی نازانم چییەتی ، بەڵام من حاڵی ئەوم بەلاوە گرنگ نییە ، من دەمەوێت کە ئەو بەو شێوازە تەماشام نەکات بەڕاستی زۆر ناڕەحەتە

کەمێک کات تێپەڕی وە جونگکووک تەلەفۆنێکی بۆ هات کە وایلێکرد لە کۆتاییدا چاوەکانی لابات لەسەرم.
ئەو کەمێک ڕۆشتە ئەولایەوە بۆ ئەوەی وەڵام بداتەوە
وە دوای کەمێک هاتەوە و وتی کە باوکمان بانگمان دەکات بۆ یەکێک لە موڵکەکانمان کە لە نزیک دارستانەکەیە، شینهای و ڕانا دەستی یەکترییان گرت و بەرەو ڕووی کۆشکەکە ڕۆشتن بە خێرایی، وە من و جونگکووکیش بە ئیسراحەتی خۆمان بەدوایانەوە بووین، جەنگکووک کەمێک نزیک بویەوە لەمن کاتێک کە شینهای و ڕانا بە تەواوەتی لە ئێمە دوورکەوتنەوە و
وتی."هەست ناکەیت کە عزییەکەت کەمێک.....زۆر کورتە؟" ئەو بە هێمنییەکی سەیرەوە وتی.

"وابزانم سەرت لێ شێواوە، چونکە من دڵنیام کە ئەمڕۆ ٣٢ پلەی سیلیزی بوو لە دەرەوە، دەتەوێت چی لەبەر بکەم باوکە؟" من دەنگی خۆمم بچوککردەوە کاتێک کە بە باوکە بانگم کرد بۆ ئەوەی زیاتر توڕەی بکەم.

(وە جلەکانم هیچ عەیبێکیان نەبوو، من تەنها ڕۆزێکی سپی و فلیپی کەنار دەریام لەبەر بوو)
*ڕەسمەکەی سەرەوە جلەکانە کە دادە ڕام لەبەرێتی. *

"تۆ گەمژەیت یان چیی؟ تەنانەت بە بچوکترین جوڵەش جلەکانی ژێرەوەت دیارە ، با باسی ئەوەش بکەین کە چۆن سوورت لەبەر کردووە لە ژێرەوە. " ئەو بە توڕەییەوە وتی.

"یەکەم شت ، بەڵێ جلی ژێرەوەم دیارە چونکە ئەمە کەنار دەریایە تەنانەت عەزییەکەشم لەبەر نەکردایە ئاسایی دەبوو ، وە دووەم شتیش، تۆ کێشەت چییە کە من سوورم لەبەرە یان نا؟" منیش بە وشکی وەڵامم دایەوە.

"من؟ کێشەم هەبێت؟ نەخێر من هیچ کێشەیەکم نییە، تۆ بەدڵی خۆت بڕۆ زەوقی هەرچی کوڕ و باوکی قوتابخانەکە هەیە ڕەق بکە، هەر زۆر ئاساییە!." ئەو وتی ، وە پێش ئەوەی من بتوانم وەڵامی بدەمەوە، ئەو وتی."با ئەوەشمان لەبیر نەچێت کە چۆن تەماشای بەوکمت دەکرد ، چییە؟ دەتەویت دوای ئەوەی هەموو بیروهۆشی منت دزی ، باوکیشم بدزیت و بەدڵی خۆت باز بەیتە سەر ئەندامی؟"

لەم کاتەدا من هیچ قسەیەکم پێ نەما......

من بیروهۆشی ئەوم دزیوە؟ وە ئێستا دەمەوێت بەڕێز جیۆن بدزم؟ هەر بە ڕاستی مێشکم لە کار کەوت.

"باوکی چیی؟ جونگکووک من تەنانەت ڕۆژێکی تەواویش نابیت باوکتم ناسیوە!." من وتم

"وە ڕۆژێکیش نەدەبوو هاتبویتە قوتابخانەکە، کە یەکسەر ڕانەکانت بۆ یونگی هیۆنگ کردەوە!! پێمبڵێ ئەمەندە باشە لە سێکسدا کە یەکسەر ئاڵودەی بوویت؟!؟! منیش باشم! منیش لە سێکس دەزانم! باشە بۆچی یەکسەر ئەوت هەڵبژارد؟ بۆچی منت ناویت؟!؟"

من دڵنیام کە ئەم کوڕە مێشکی لەدەست داوە.

"هەموو کەسێک تۆی خۆش ناوێت!! لەوە تێبگە!!
من ڕانەکانم بۆ کەس نەکردووەتەوە ئەی گەمژە!! تێبگە کە ئەگەر هاوڕێیەتی یوونگی ئوپپاش بکەم مانای ئەوە نییە کە من سێکسم لەگەڵ ئەو کردووە! هەموو شتێک پەیوەندی بە سێکسەوە نییە!!"...

ئەمجارە ئەو بێدەنگ بوو ، بە هێمنی تەماشای کردم ، لە کاتێکدا هەموو توڕەییەکەی لێ ڕژا....

"واتە تۆ سێکست لەگەڵ ئەو نەکردووە؟"















/نەوەڵا جکە گیان منیش شایەتییان بۆ ئەیەم کە نەیانکردووە./ وەلحاسڵ هیوادارم بەدڵتان بوبێت و ئەم شتانە ئەکەر هەڵەی سپێڵی تیایە تکایە ئاگادارم بکەرەوە، یەڵا بای بای 😶‍🌫️

[23/5/2022]

Continue Reading

You'll Also Like

269K 17.5K 75
ជុងគុក"ស្នេហាមួយនេះកើតឡើងដោយការជួបគ្នាដោយចៃដន្យរវាងបងនិងអូនតែប៉ុណ្ណោះ តែវត្តមានរបស់អូនដែលចូលមកក្នុងជីវិតរបស់បង គឺដូចជាពន្លឺដែលរះបំភ្លឺបងអោយចេញពីភាពងង...
23.8K 3.4K 50
تۆ وات لێڪردم بە ڕادەی دۆزەغ رقم لە خۆم بێت~ خۆشەویستیت ساختە بوو، بەڵام ئازارەڪەی زۆر راستەقینە بوو~ هەڵەیەڪی ترسناڪم ڪرد بەوەی ڪەوتمە خۆشەویستیت~ ...
7.3K 1K 9
تەنها دڵێکی نەرمی ئەویست لە دڵە بێ هەستەکەی تێبگات ئەو کوڕێکی خانەدانە تەنانەت نازانێ چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ ئافرەتدا بکات start at/ fourth of December...
51K 9K 45
මන්දාරම් අහස යට දී එකතු වුන ඒ ආදරය .. ඒ මන්දාරම් අහස යටදීම වෙන් වුනොතින් ..! රෂාන් ♡ මිහික Start = 2023. 11. 12 End = .................. Cover by...