كوڕی قاوەخانەكە

By awinbts97

3K 444 164

من لە بەهاری تەمەنم بووم، کەئەوم بینی ، چاوەکانی هاواری ڕزگارکردنیان دەکرد بەڵام منیش لەگەڵیدا نوقم بووم . ک... More

1- 눈 (بەفر)
3-Basketboll
4_ feeling
5_ 아버지 (باوك)
6_ 홀리 هۆلی
7_ love (사랑 )
8_ 아파 (ئازار )
9_ نامە
10_ 윤기 (یونگی)
11_ the end

2_ 정당성 (دادپەروەری)

308 47 10
By awinbts97

یونگی ماڵێكی سادە و پڕ خۆشەویستیان ھەبوو
باوكی كەسێكی پیانۆ ژەن بوو ، گەورەترین ئارەزووی ئەو ئەوە بوو ببێتە پیانۆژەنێكی سەركەوتوو و چێژی لە پیانۆ ژەنین وەرئەگرت ، بەڵام بەھۆی لاوازی باری دارایی خێزانەكەی دەستی لەو خەونە ھەڵگرت و كرێكاری ئەكرد بۆ پەیداكردنی بژێوی ژیان .
بەڵام ھەر كاتێك نیگەران بوایە پیانۆی ئەژەنی و یونگی لەتەنیشتی زۆر بە چێژەوە گوێی لێ ئەگرت ئەوەیش باوكی دڵخۆش كردبوو كە یونگی ئەبینێ گرنگی بە میوزیك ئەدا بۆیە ھەركاتێك ھەلی بۆ برەخسایە فێری یونگی دەەكرد ئەو كەسێكی زۆر میھرەبان بوو. لەگەڵ ئەوەی كە ھاوسەرەكەی نەخۆش بوو (نەخۆشی ڕەبوو) ئەوە زۆر گرنگی پێ ئەدا و ھاوكای ئەكرد لە كارەكانی ماڵەوە
یونگی برایەكی بچوكی ھەبوو ھەندێ كات ھەستی بە غیرە ئەكرد لێی چونكە پێی خۆش نەبوو خۆشەویستی دایك و باوكی دابەش بكات لەگەڵ یەكێكی تر ھەرجەندە برایشی بێت ، ئەو خاوەن باوكێكی میھرەبان و ماندوو و دایكێكی نەخۆش و برایەكی عەجول بوو ، ئەو كەسێكی رووخۆش و خۆشەویست و چالاك بوو ھەندێ جاریش عەجول بەڵام لە گەڵ گەورەبونیدا زۆرشت گۆڕان باوك و دایكی ئەیان ویست بخوێنێ و ببێ بەفەرمانبەری حوكمەت بۆ مسۆگركردنی داھاتووی بەڵام ئەو گرنگی بە بەوە نەئەدا دواتر مردنی باوكی و نەخۆشی دایك و بەرپرسیارێتی خوێندنی براكەی زۆرشتی لێ سەندەوە خوێندن خەونەكانی چێژی ژیان گەنجی ھەمووی ، لەگەڵ تێپەڕ بونی كات یونگیەكی توڕە و ڕەشبین و بێزار دروست بوو ......

بۆلای ڕووداوەكان 👇

* ھەمووان یونگیان بە دەستدرێژی كەر و بێ ڕەوشت ناوبرد

یونگی : بێ دەنگ بن ئێوە كە ھیچ شتێكتان بە چاوی خۆتان نەبینیوە چۆن دەتوانن بڕیار بدەن
كچەكە : درۆ ئەكا (بەگریانێكی دروستكراو)
یونگی : بێ دەنگ بە ئافرەتی بێ شەرم

*خەڵك تەلەفۆنی بۆ پۆلیس كرد و ھاتن ئەویان برد نێرگز ھێشتا سەیر ڕووداوەكان ئەكا بێ ھیچ كاردانەوەیەك

پۆلیس : تۆ چۆن بوێری ئەوە ئەكەی دەست بۆ كچێك ببەیت ؟؟ (بەھاواركردنەوە)
یونگی : گەورەم بڕوابكە درۆ ئەكا من تەنھا ئەمویست ئەو ورچەی لێ بستێنم كە لەدوكانەكەم دزیبوی
پۆلیس : چی بەڵگەیەكت ھەیە بۆ ئەوە ؟؟ بیسەلمێنە
یونگی : ئاخر گەورەم چۆن بیسەلمێنم
یاریەدەری فەرماندە : گەورەم كامێراكانی چاودێری دەری ئەخەن كە ڕاست ئەكات یان نا
فەرماندە : خێرا بڕۆ پشكینین بكە و بۆم بێنە
یاریدەدەری فەرماندە : بەسەرچاو گەورەم

*یونگی كەمێك ترسا و شڵەژاو بوو بیری لای خێزانەكەی بوو

یاریدەدەری فەرماندە : گەورەم بەدواداچونم بۆی كرد و پشكنیم بەڵام بەداخەوە كامێراكەی نزیك ڕووداوەكە خراپ بووە

* ئای لەو شەنسەی من خوایە یارمەتیم بدە

* لەناكاو خوا فریاتدەرسێكی نارد تاوەكو لەو بارودۆخە ڕزگاری بكات
*خودا لەحەقی خۆی خۆش ئەبێت بەڵام لە حەقی بەندەكەی نەخێر

یاریدەدەری فەرماندە : گەورەم كەسێك بەڵگەی بێ تاوانی ئەم گەنجەی لایە
فەرماندە : بیھێنە خێرا

*ئەو بەسەر سوڕمان و خۆشحاڵیەوە ئاوڕی دایەوە

فەرماندە : فەرموو دابنیشە خاتوون
نێرگز : گەورەم من بە چاوی خۆم بینیم ئەو كچە دزی لەم كوڕە كرد وە كوڕەكە دەستدرێژی نەكردەسەری بەس ویستی موڵكەكەی خۆی بگەڕێنێتەوە ، ئەوەش بەڵگە بۆ قسەكانم

*فەرماندەكە فیدیۆكەی بینی و ڕاستی قسەكانی ئەوی بۆ دەركەوت

فەرماندە : زۆر سوپاس خاتوون بەڵگەكەت توانی كەسێكی بێ تاوان ڕزگار بكات نمونەت زیان بێت ، تۆش كوڕی گەنج بڕۆ ئازادی

نێرگز : سوپاس سەركەوتوبن
یونگی : زۆر سوپاس گەورەم
* فەرماندە خێرا ئەو ئافرەتە درۆزنەم بۆ بدۆزنەوە ( بەتوڕەیەوە)

*چونە دەرەوە
یونگی : خاتون سوپاس
نێرگز : بۆچی ھێندە لوت بەرزە ( لەدڵی خۆیدا)

نێرگز : نەمدەویست ڕزگارت بكەم بەڵام دادپەروەی لە تورەی گەورەترە

*یونگی تێ گەشت كەمێك ھەستی بەشەرمەزاری كرد

یونگی :  باشە عەفوو خاتون بۆ ئەم چاكەیشت ڕۆژێك دێت ئەیدەمەوە ، چونكە ڕقم لە قەرزە
نێرگز : من چاكە ناكەم بەرامبەر ھیچ كەسێك  تاوەكو چاكە وەربگرمەوە من ئەم كارەم لەبەر خودا كرد

*یونگی قسەكەی باوكی بیرھاتەوە كەھەمیشە ئەی وت كوڕم چاكە بكە خوا چاكە دەھێنێتە ڕێگات

یونگی : جارێكی تر سوپاس
( بە دڵێكی نەرم و سوپاسگوزارەوە )وتی
نێرگز : شایەنی نیە

ڕۆشتن

نێرگز : لۆرا لەكوێی؟
لۆرا : لەڕێگام ئێستا دەگەمە لات

*چاوی بە گروپێكی موزیكی كەوت

نێرگز : واو جەند ئارام بەخشە
لۆرا : بەڵێ وایە
نێرگز : ئۆ منت ترسان كەی گەشتیت؟
لۆرا : ئێستا ھھھھە
نێرگز : بابڕۆین نانێك بخۆین زۆرم برسیە
لۆرا : ھێندە بخۆ تا ئەبیتە فیل ھێندە قەڵەو ئەبیت
نێرگز : خواردن تاكە شتە كە چێژبەخشە و دڵم ئاسودە ئەكات
لۆرا : باشە بابڕۆین خاتونی زۆرخۆر
نێرگز : بیری پیتزا ئەكەم ، زۆرم حەز لێیەتی
لۆرا : من حەزم لەگۆشتە
نێرگز : داوای ھەموو خواردنە دڵخوازەكانی خۆمان ئەكەین
لۆرا : زۆرباشە ( بەپەرۆشیەوە )

*لە جێشتخانەیەك خواردنەكەیان ئەخۆن و بە پیاسە ئەگەڕێنەوە

نێرگز : زۆر ھیلاك بوم ناتوانم لەوە زیاتر بڕۆم
لۆرا : تەمەڵ مەبە با زوو بڕۆین تا دڕەنگی نەكردە
نێرگز : بەڵام من ناتوانم
* تێبینی شتێكی كرد

نێرگز : لۆرا تۆ بڕۆ من لەدوای تۆ دێم
لۆرا : نەخێر بە تەنھا جێت ناھێڵم
نێرگز : متمانەم پێ بكە زوو دێمەوە
لۆرا : ئاخر چۆن دەكرێ خۆت بەتەنھا بیت
نێرگز : تكایە بڕۆ
لۆرا : باشە ئەڕۆم نازانم بۆ ھێندە كەلە ڕەقی چیت بوێ ھەر ئەوە ئەكەی
نێرگز : گلەیت زۆرە تۆش ( بەخەندەیەكەوە)

* نزیك بوەوە لە یاریگاكە

نێرگز : بەڵێ ئەو زۆر نایابە

*بەوردی سەرنجی ئەدا  بەڵام ڕوخساری نەبینی ئەمجارەیان بەھۆی دەمامكەكەیەوە

نێرگز : خۆزگە دەكرا ڕۆژێك لەگەڵی دا یاریم بكردایە دڵنیام زۆر خۆش دەبوو

*گەنجەكە زۆر بەخێرای ئاوڕی دایەوە

گەنجەكە : كێ لەوێیە

بێ دەنگی

نێرگز : بابڕۆم تا پێمی نەزانیوە

*گەنجەكە نزیك ئەبێتەوە بەڵام وەك تارمایەك ون ئەبێت و نایبینێ

*نێرگز بەخێرای گەشتە ئۆتێلەكە چوە ژوورەوە

لۆرا : چی بوە بۆچی وا تەنگەنەفەسی
نێرگز : ھیچ نیە بەس خێرا دەڕۆشتم بۆیە

*ئەو لەسەرجێگەی بیری لە ڕووداوەكان ئەكردەوە

نێرگز : ڕۆژێكی ماندووكەر بوو
كچێ ئەزانی ئەو كوڕەی قاوەخانەكە بەو ڕادەیەش خراپ نیە
لۆرا : چۆن یانی ؟
نێرگز : ئەو بەشێوازێكی زۆر میھرەبانە سوپاسی كردم ھەستم كرد پەشیمان بوو لەو ڕەفتارەی كە لە قاوەخانەكە كردی
لۆرا : جا چیە ھەرئەبێ سوپاست بكا تۆ لەو كێشە گەورە ڕزگارت كردوە ئەبێ مەمنونیتیش بێ
نێرگز : لەوانەیە كێشەیەكی ھەبێت بۆیە بەو جۆرە ڕەفتاری كردبێ
لۆرا : ھیچ بیانویەك نیە بۆ بێ ڕێزی
نێرگز : نا بەو جۆرە نیە ھەندێ جار مرۆڤ ھێندە پەستانی لەسەرە ڕەفتارێك ئەكا كە لەوانەشە خۆیشی پێی خۆش نەبێت بۆ ھەموو شتێكیش ھۆكارێك ھەیە
لۆرا : ئێستا چی بوە وا تۆ لاینگری ئەكەی؟ خێرە
نێرگز : ھەر بەجدی لۆرا دەكرێ ئەو كەسێكی خراپ نەبێ ھەروەھا چۆن دەبێت لە ڕەفتارێكەوە ئێمە بڕیار لەسەر كەسێك بدەین
لۆرا : نازانم بەس ئەو بێ ڕێز بوو
نێرگز : ئێمە نازانین چی لە ژیانی ئەو ئەگوزەرێ ھەر بۆیە ناكرێ بەخراپ سەیری بكەین ، چونكە بارودۆخەكان ڕەفتارەكان دەگۆڕن
لۆرا : ڕاستە

بۆ لای یونگی 👇

دایكی یونگی : كوڕم لەكوێ بویت بۆچی ھێندە دڕەنگ كەوتی زۆر نیگەرانت بوم
یونگی : ھیچ نیە تەنھا ئیشم ھەبوو بۆیە نیگەران مەبە
دایكی یونگی : ببورە كوڕم كەبەھۆی ئێمەوە تۆ زۆر ھیلاك ئەبیت
یونگی : تكایە دایكە بۆچی ئەو قسەیە ئەكەیت ئەوە ئەركی منە ( بەتوڕەیەوە)
دایكی یونگی : ئەزانم بەڵام من ھەست بە خەمباری ئەكەم كەناتوانم ھیچ ھاوكاریەكت بكەم
یونگی : گرنگ ئەوەیە ئێوە باش بن

*چوە سەر جێگاكەی و بیری لە ڕوداوەكانی ئەمڕۆ ئەكردەوە
یونگی : ئەو كچێكی بوێر بوو چۆن توانی ئەو كارە بكات ، بەڕاستی سەیرە

*بەیانی
نێرگز : من ئەمڕۆ زۆر بەپەرۆشم یاری سەلەی نێوان ئەمریكا و كۆریای باشورە
نێرگز : لۆرا ئێوارە بابچین بۆ قاوەخانەكە سەیری بكەین
لۆرا : زۆرباشە ئەڕۆین

*بۆلای یونگی👇

براكەی یونگی : یونگی ھەستە خێرا دایكم حاڵی باش نیە
یونگی : چی چۆن ( بەترسەوە)

*دایكی بۆھۆی نەمانی دەرمانەكانی بارودۆخی زۆر خراپ بوو بەسەختی ئەیتوانی ھەناسە بدا
یونگی خێرا گەیاندیە نەخۆشخانە

دكتۆر : بۆچی باش گرنگی پێ نادەن پێم وتن نابێت ھیلاك بێت وە دەبێت دەرمانەكانی بەش بەكاربھێنێ
یونگی : ئێستا حاڵی چۆنە؟ دەبێ من چی بكەم ؟
دكتۆر : ئەو دەرمانانە بكڕە و باش گرنگی پێ بدەن
یونگی : باشە زۆر سوپاس دكتۆر

*زۆر نیگەرانە چونكە ھیچ پارەیەكی نیە تاوەكو دەرمانەكان  بكڕێت وە دایكیشی حاڵی خراپە

بۆلای نێرگز👇
كەسێكی نەناسراو : ئەلو
نێرگز : ئەلو ، تۆ كێیت بۆچی بەم موبایلە تەلەفۆنت كردوە؟ ( بەنیگەرانیەوە)
كەسێكی نەناسراو : خاتون خاوەن ئەم موبایلە لە نەخۆشخانەیە دەتوانن بێن ؟
نێرگز : چی لۆرا جی بەسەرھاتوە تكایە پێم بڵێ ئەو باشە؟ ( بەگریانەوە)
كەسە نەناسراوە : بەڵێ باشە نیگەران مەبن
نێرگز : ھەر ئێستا دێم

*گەشتە نەخۆشخانەكە و بەخێرایی ڕۆشت بۆلای لۆرا

نێرگز : لۆرا گیانەكەم تۆ باشیت ؟
لۆرا : من باشم
نێرگز : زۆر نیگەران بوم چۆن وات بەسەر ھات ؟
لۆرا : نازانم دەمویست بڕۆم بۆ كتێبخانە جەند كتێبێكم پێویست بوو ئیتر لەناكاو سەرم سوڕی خوارد و لەھۆش خۆم چوو كە چاوم كردەوە بینیم لێرەم
نێرگز : ئێستا ئەچم لەگەڵ دكتۆرەكە قسە دەكەم

*كە چوە دەرەوە چاوی بە جیھۆپ كەوت

جیھۆپ : ھاوڕێكەت چۆنە باشتر بوە؟
نێرگز : ئێستا باشە بەڵام ببورە تۆ كێیت؟ چۆن ھاوڕێكەم ئەناسیت؟
جیھۆپ : من ئەوكەسەم كە ھێنام بۆ نەخۆشخانە و تەلەفۆنم بۆ تۆ كرد
نێرگز : ئۆ بەڕاستە ؟ زۆر سوپاست ئەكەم خودا پاداشتت بداتەوە
جیھۆپ : شایەنی نیە ھەر كەسێك لەجێگەی من بوایە ھەمان كاری ئەكرد
نێرگز : جارێكی تریش سوپاس
بێ زەحمەت من ئەچم بۆلای دكتۆر تا ئەوكاتەی دێمەوە دەتوانی لای ھاوڕێكەم بیت ؟
جیھۆپ : بەدڵنیایەوە

*چوو بۆلای دكتۆر
نێرگز : دكتۆر بارودۆخی ھاوڕێكەم چۆنە ؟ بۆچی وای لێ ھاتوە؟
دكتۆر : پێویست بەترس ناكات ، خوێنی كەم بوە بۆیە با ئسراحەت بكات و خواردنی بەسود بخوا و ئەم دەرمان و فیتامینانەی بۆ بكڕە
نێرگز : زۆر سوپاس بەدڵنیایەوە عەزێتان كێشا
دكتۆر : ئەوە ئەركی خۆمانە

*ڕۆشت بۆ ئەوەی دەرمان و فیتامینەكان بكڕێ بەڵام

یونگی : تكایە دەتوانن ئەم دەرمانانەم پێ بدەن دواتر پارەكە بێنم ؟
دەرمانساز : نەخێر ببورە
یونگی : بەڵام زۆر دڵنیابە پارەكە دێنم بەس ئێستا ھیچم پێ نیە و ئەم دەرمانانە زەرورن بۆ دایكم
دەرمانساز : ببورە بەڵام ئەوە ناكرێ چونكە یاسای نەخۆشخانەیە
یونگی : باشە
( ئەم خەڵكە بۆ ھێندە بێ ویژدانن )
نێرگز : كاكی دەرمانساز دەتوانی دەرمانەكانی پێ بدەی ؟

*شۆك بوو كە دیسان لە بارودۆخێكی وادا ئەو كچەی بینیەوە

دەرمانساز : ناكرێ خاتون ئەو ھیچ پارەی پێ نیە
نێرگز : ئەی دەكرێ ناسنامەكەی دابنێ دواتر كە پارەكەی ھێنا بیباتەوە؟
دەرمانساز : لەوانەیە ، با قسەبكەم لەگەڵ مدیر نەخۆشخانە
یونگی : تۆ چی دەكەی لێرە؟
نێرگز : خۆ دوای تۆ نەكەوتوم لێرەم لەبەر ھاوڕێكەم
دەرمنساز : بەڕێزم قسەم لەگەڵ مدیر كرد وتی باشە دەكرێ بەڵام تەنھا مۆڵەتی ٣ڕۆژی ھەیە بۆ ھێنانی پارەكەی
یونگی : دڵنیابن زووتر لەكاتی خۆی پارەكە ئەگەڕێنمەوە زۆر سوپاس
نێرگز : سوپاس بەڕێزم
منیش ئەم دەرمانانەم ئەوێت

* دوای ئەوەی دەرمانەكانی وەرگرت ، ویستی بڕوا ، بەڵام یونگی وەستاندی

* دەڵێت مرۆڤەكان ھەموویان زیندەوەری ناو یەك دارستانن . ئەوەی وەری ئەگرن دەبێت بیدەنەوە . "شتێكی دادپەروەرانەیە"
*
* مۆری  (لە كتێبی سێشەمان لەگەڵ مۆری)

                  ( بۆ ئەمڕۆ ھێندە باشە ☺)

زۆر سوپاس بۆ ئەوەی بینەر بوون
ھیوادارم بەدڵتان بێت و چێژی لێ ببینن💫
ھاوڕێیان ئەگەر بینەری بگاتە ٢٠٠كەس
١٠٠كۆمێنت ئەوا بەزووترین كات پارتی ٣ دائەنێم
بینەری كەمە😔

Continue Reading

You'll Also Like

36.4K 2.4K 68
Ghar se thay chale Toh yeh baat ho gayi 🎶🎶 Nazarein aise jo takra gayiiiii Ke hume aashiqui aa gayi 🎶🎶 Collection of Short Stories......
911 109 7
"تۆ ئەگەری هەموو شتێکی" "ب..باوک" "بەخێربێی سوزانی" "وتم دەرگاکا بکەرەوە" "ب..باو..کە تکایە وامەکە تکایە وا لەگەڵ کچەکەت مەکە" "ئەی ئیتر کێ من دەپارێ...
5.8K 1K 19
ژیان ئاوا نییە هەموو ڪاتێک هەر ڕووناڪی نییە لەوانەیە تۆ تەنها لایەنە ڕووناڪەڪەت بینیبێ..... چەندین ڪەس لە لایەنە تاریڪەڪە بە دەمامڪەڪانیانەوە وەستاون...
137K 2.2K 27
រឿងមួយនេះជាប្រភេទ BL s*x ចង់អានក៏អានចុះតែបើប៉ះពាល់អារម្មណ៍កុំបន្ទោសអ្នកសរសេរឲ្យសោះហើយក្នុងនេះក៏មានពាក្យមិនសរម្យច្រើនដែល🤏🔞 Taekook all story 🤯 ___...