ᴛʜᴇ ᴄʜᴏɪᴄᴇ ⛓️🗝️ ᴊ.ᴊᴋ

myangelreaders tarafından

42.7K 4.1K 1K

ئەو کەسەی کە هیچ کات هەڵبژاردەی نادەمێ تەنها ژنەکەمە چــونــڪـە ئەو خۆی ڕاستەکە هەڵدەبژێرێت 𝑤𝑟𝑖𝑡𝑡𝑒𝑛 𝑏... Daha Fazla

The Choice [01]
The Choice [02]
The Choice [03]
The Choice [04]
The Choice [05]
C'mon Girl's
The Choice [06]
The Choice [07]
The Choice [08]
Killed
The Choice [09]
The Choice [10]
The Choice [11]
Obey Mr.Kim Taehyung
The Choice [13]
The Choice [14]
The Choice [15]
The Choice [16]
The Choice [17]
The Choice [18]
Come
Season Tow
Our Youtube
The Choice [19] S2
Promise And Break It
The Choice
وەرن گرنگە

The Choice [12]

1.1K 164 70
myangelreaders tarafından


𝘗𝘭𝘦𝘢𝘴𝘦 𝘷𝘰𝘵𝘦 : 🤍🖤

9:35

جۆنگکووک و خێزانەکەی لەلای وێزگەی شەمەندەفەرن بەڵام پرێتی لێرە نییە جۆنگکووک چاوەڕێی ئەو دەکات وە تایهۆنگ و ئێناش تا ئێستا نەهاتوون

جۆنگکووک لە لایەکەوە دەسی سارای گرت و بردیە لایەک

جۆنگکووک: هیچ هەواڵێک نییە لە پرێتی؟

سارا: نەخێر ، بەڵام تەلەفۆنی کرد کە دێت .. دڵنیابە دێت

جۆنگکووک چاوەڕێی کرد و لە دڵی وتی

جۆنگکووک: هیوادارم پەشیمان نەبووبێتیوە پرێتی

تایهۆنگ و ئێناش گەیشتن

ئێستا کاتژمێر 9:46

هێندەی نەماوە شەمەندەفەر بگات

ئایا پرێتی تۆ دێیت؟

بەڵێنەکەت بەجێدێنی؟

کە هەمیشە چاوەڕێی جۆنگکووک بکەیت؟

وە بۆ هەمیشە خۆشتبوێت؟

تا کۆتایش هی ئەو بیت؟

ئێنا هاتە لای جۆنگکووک کاتێک لەو بیرکردنەوانە دابوو

ئێنا: چیبووە؟ تۆ باش دیارنیت..

جۆنگکووک: هاوسەری داهاتووم لێرە نییە

ئێنا: هاوسەری داهاتووت؟ تایهۆنگ وتی کە هەڵە تێگەیشتن بووە بەڵام وادیارە ، هەڵە تێگەیشتن نەبووە..

جۆنگکووک: من ئێستا خەریکە شێت دەبم ئێنا ئەترسم نەیەت

ئێنا: متمانەت بە خۆشەویستی ئەو هەیە؟

جۆنگکووک: پرێتی هەرگیز درۆ ناکات..! گەر خۆشینەوێم ناڵێت خۆشمئەوێی ، ئەو هیوای بەمندا و بەڵێنی پێداوم ...

ئێنا: کەواتە چاوەڕێی بکە ، لەوانەیە لە شوێنێک مابێتەوە

پاش کەمێک کە هێندەی نەماوە شەمەندەفەر بێت

کەسێک دەسی لەسەر شانی جۆنگکووک دانا

جۆنگکووک ئاوڕی دایەوە پرێتی بوو

وە خێزانەکەی ئێنا و تایهۆنگ و جۆنگکووک لەولا وەستابوون سەیریان دەکردن

پرێتی چاوەکانی سوور ببوون وەک هی جۆنگکووک

جۆنگکووک: تۆ گریاویت؟

پرێتی: ئەی تۆ؟

جۆنگکووک لە باوەشی کرد بە نەرمی پرێتیش لە باوەشی کردەوە

جۆنگکووک: ناتوانم بەڵێنت پێبدەم کە دەگەڕێمەوە بەڵام ئەتوانم بەڵێنی شتێکی تر بدەم..

پرێتی لەباوەشی هاتە دەرەوە و سەیری کرد

جۆنگکووک ئەڵقەیەکی زیوی جوانی دەرهێنا

و کردیە پەنجەی

جۆنگکووک: بەڵێنت پێ ئەدەم گەر هاتمەوە هاوسەرگیری ئەکەین..!

پرێتی: سەیری ئەڵقەکەی پەنجەی کرد دواتر سەیری نێو چاوەکانی جۆنگکووکی کرد و زەردەخەنەی کرد و گریا

جۆنگکووک فرمێسەکەکانی سڕی و ماچی سەری کرد لەبەردەم هەمووان

هەموویان شۆک بوون کە ئەوان یەکتریان خۆشەوێت

جۆنگکووک: بەڵێن بێت گەر هاتمەوە من دەبمە هی تۆ و تۆش دەبیتە هی من وە من و تۆ دەبینە ئێمە..

پرێتی: خۆشمەوێی ، سوپاس کە هەیت ، منیش بەڵێنت پێ ئەدەم کە گەڕایتەوە ئەمجارە من ماچت بکەم..!

جۆنگکووک زەردەخەنەی کرد و لەباوەشی کرد و بۆنی کرد ماچێکی لە ژێر ملی جێهێشت

جۆنگکووک: ئێستا دەبێت بڕۆم..!!

پرێتی: هیوادارم بتبینمەوە بە جلی زاوایەتی

جۆنگکووک: هیوادارم تۆ ببینم بە جلی بوکێنیەکەت

پرێتی دەستی جۆنگکووکی گرتبوو جۆنگکووک کە دووردەکەوتەوە بەرە بەرە دەستیان لە یەک بەرئەبوو

دواتر کە دەستیان بەربوو جۆنگکووک بەدەستی ماڵئاوایی لە هەمووان کرد و کۆتا کەس پرێتی کە ماچی بۆ هاوێشت و پرێتیش ماچی بۆ هاوێشت بە هەردوو دەستی و جۆنگکووک لەگەڵ تایهۆنگ ئێنا ڕۆیشتنە سەر شەمەندەفەرەکە

جۆنگکووک لە دەرگای شەمەندەفەرەکەوە هاتە دەرەوە و لەوێش دەستەکانی بە ماڵئاوای لێکرد بۆ خێزانەکەی تا شەمەندەفەرەکە ئەوێی بەجێهێشت

.
.
.
.
.
.

پاش 1 ساڵ

هەمووان خەریکن سەیری کەناڵەکان دەکەن کە باس لەو پاسە دەکەن کە سەربازەکانی دەبردە جەنگ بەڵام تەقێندرایەوە هەموو خێزانەکان شڵەژاو بوون و دەیانەوێت بزانن گەر کوڕ و کچەکانیان لەوێ هەبووبن

خێزانی جیۆنیش دڵگرانن و جۆنگکووک ئێستا لەسەر شاشەکەیە و قسە دەکات دەربارەی ئەوەی کە پاسی گروپەکەی تەقێندرایەوە بەڵێ ئەوە پاسی گروپەکەی جۆنگکووک بوو کە تەقێندرایەوە

ڕیپۆرتەر: ژمارەی گروپەکە چەند سەرباز بوون گەورەم؟

جۆنگکووک: ئەوان ٨۰ سەرباز بوون بەڵام خۆشبەختانە توانیم سەربازەکانمان ڕزگار بکەم بەهۆی ئەوەی لە جەنگی پێشوو تر کاتێک پاسەکەمان بردبوو ئەم تەقەمەنیە داندرابوو ، ئەوان زیانیان بەرکەوتووە وەکو دەست و قۆڵیان و سەریان شکاوە بەڵام گرینگ ئەوەیە هەموویان لە ژیانن و زیانی زۆر گەورەیان بەرنەکەوتوە و نەسووتاون خێزانەکانیان دڵتەنگن بەڵام ، بەرلەوەی کە کوڕەکانتان بنێرنە جەنگ دەبێت بیر لەمە بکەنەوە من زۆر هەست بە خراپی دەکەم بۆ براکانم ، منیش سێ ساڵ بەر لە ئێستا ڕزگارکرام لە دەستی دوژمنەوە ئەوان منیان دەرهێنا ، ، بەڵام لێرەوە بە هەمووتان دەڵێم کوڕەکانتان و پیاوەکانتان قوربانیدەری گەورە دەدەن بۆ ئێوە...

ڕیپۆرتەر: سوپاس گەورەم

جۆنگکووک و ڕیپۆرتەرەکە ڕێزییان بۆ یەک نیشاندا و جۆنگکووک ڕۆیشت ڕیپۆرتەکەش بەردەوامبوو لەکارەکەی

پرێتی بیری لەوە دەکردەوە کە کەی تەلەفۆنی بۆ بکات و قسەبکەن لەوەتەی ئەم ڕووداوە ڕوویدا تەلەفۆنیان نەکردووە بۆ یەکتر

کەچی جۆنگکووک تەلەفۆنی کرد

و پرێتیش هەڵیگرت

پرێتی: ئەلو جۆنگکووک بیرم دەکردی

جۆنگکووک: من زۆر بیری دەنگە ئەفسووناویەکەت دەکرد

پرێتی: پێم بڵێ تۆ باشیت؟ گوێم لێبوو لە نزیک پاسەکە بووی کاتێک کە تەقینەوەکە بوو، ئازارت هەیە؟

جۆنگکووک: من پازم دا و کەوتەمەوە سەر قۆڵم بۆیە قۆڵم شکاوە

پرێتی: تۆ بەڕاستتە؟ ئایخوایە..

جۆنگکووک: نیگەران مەبە .. من باشم .. زۆر ئازاری نییە

پرێتی: تۆ پاڵەوانی ، پێم بڵێ چۆن هەموویانت ڕزگار کرد ؟ وتت تۆ ڕزگارت کردن

جۆنگکووک: ئای لەوە ئەوە چیرۆکێکی درێژە ، من بەو زووانە دەگەڕێمەوە ئەوکات بۆت باسەکەم چونکە من ئێستا پێویستە سەردانی سەربازەکان بکەم و سەرقاڵم بەڵام زانیم کە تۆئێستا حەزەکەی قسەبکەین بۆیە کردم..

پرێتی: بەڕاستی دەگەڕێیتەوە؟

جۆنگکووک: بەڵێ ، من و گروپەکەم ئەم جەنگە ناکەین بۆ جارێکی تر دەبێت چونکە سەربازەکانی من حاڵیان زۆر باش نییە ، بۆیە من بڕیارم دا بیاننێرمەوە وە خۆشم دێمەوە کاتێک گروپەکەم دەنێرمەوە بێگومان

پرێتی: کەواتە تۆ و گروپەکەت دێنەوە و ئەوانیتریش بەشداری جەنگەکە دەکەن؟

جۆنگکووک: بەڵێ بەو شێوەیە ، وادێمەوە و لە باوەشت دەگرم و تۆش دەبێت ماچم بکەیت.. بیرتە؟

پرێتی: بەڵێ من بەڵێنی خۆمم بیرە بەڵام تۆش هی خۆتت لەبیرە وایە؟ من لە کاتی خەو و خۆشووشتنیشدا ئەڵقەکەم دانانێم..

جۆنگکووک: ئۆی خوایە من لەبیرم کردبوو ..

پرێتی: ئەوە تۆ چی دەڵێی جۆنگکووک؟

جۆنگکووک: گاڵتەئەکەم ئازیزم چۆن لەبیریدەکەم

پرێتی: کەواتە ئێمە هاوسەرگیری دەکەین...

جۆنگکووک: بەڵێ ... من بەڕۆژ دەچمە جەنگ و شەڕ دەکەم بۆ تۆ تا لەژیان بمێنم و بێمەوە لات ، بەشەویش لەگەڵ مێشکم و دڵم شەڕدەکەم .... بـــەســـە بخەون هێندە بیر مەکەرەوە ... سەیرکە من بیرم لەوە دەکردەوە ئێمە کچێک و کوڕێکمان ببێت بەناوی جۆنسان و میناری...

پرێتی: ئەوە تۆ بەڕاستتە؟

جۆنگکووک: بەڵێ من هەردووکیم دەوێت جۆنسان و میناری

پرێتی: منیش دەمەوێت... وامدەزانی تەنها من شەوان بیر لەوانە دەکەمەوە من دەمەوێت شەوەکەی لە باوەشی تۆ و مناڵەکانم بنووم و بەیانیش بە دەنگە دەنگی ئێوە هەستم لە تەنیشتمەوە ، جۆنگکووک؟

جۆنگکووک: بەڵێ؟

پرێتی: بە ئاواتی ئەوەم بەیانیەک تۆ لای خۆم ببینم لەسەر هەمان سەرین

جۆنگکووک: منیش هەروەها بەڵام کاتێک من هەڵدەستم تایهۆنگ لە باوەشی گرتووم دەزانی؟

پرێتی و جۆنگکووک دەستیان کرد بە پێکەنین و بەوشێوەیە بەردەوامیان دا بە تەلەفۆنەکەیان

.
.
.
.

after 2 days

Preety pov

لەگەڵ سارادا خەریکی درووست کردنی کێکی بەتامی ترێ بووین بۆ ڕۆژی لەدایک بوونی دایکمان

دایکم و باوکم لە ماڵەوە نین و ساراش هاتە لای من تا کێکەکە بکەین و من و جۆنگکووکیش بە تەلەفۆن قسە ئەکەین و کامێرامان کردۆتەوە بە مۆبایلی یەکێک لە هاوڕێکانی قسەدەکات گوایە مۆبایلەکەی لێ شکاوە لەکاتی ڕاهێناندا و مۆبایلی هاوڕێکەی کامێرای پێئەکرێتەوە و منو ساراش کێکەکەی پیشان ئەدەین مۆبایلەکەم بە شوێنێکەوە هەڵواسیەوە بەو شێوەیە ئەتوانم بە ئاسوودەیی کارەکانمان بکەین و جۆنگکووک بەتەواوی هەمووی ببینێت هەم من هەم سارا هەم کێکەکەش

End pov

جۆنگکووک: کچینە کە گەڕامەوە ئەوها بۆ منیشی بکەن

سارا: ئینجا کاکە بۆ تۆ بە مۆز ئەیکەین

پرێتی: شەربەت مۆزیشی لەگەڵ دادەنێین

جۆنگکووک: بەڵێ بەڵێ دەبێ بیکەن من ساڵێکە لەوەتەی لە ماڵەوە ڕۆیشتووم شیرمۆزم نەخواردوە جگە لە مۆز

پرێتی: بەڵێ لەبەر ئەوەیە دەمەوێت ژوورەکەت بگۆڕم و شتی جوانی لێدابنێم

جۆنگکووک: پێویست ناکات ئەوە بکەی لە کۆتاییدا کە هاوسەرگیریمان کرد ماڵی خۆمان دەبێت

پرێتی: وایە بەڵام خۆ یەکسەر هاوسەرگیری ناکەین نابێت بۆ ئەو چەند ڕۆژەش ژوورەکەت خۆشبێت

جۆنگکووک: من دێمە لای تۆ ئەخەوم

سارا: ئـــــــــۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆ

هاوڕێکانی جۆنگکووکیش کە لەناو کەمپەکە بوون: وااااااهــ گەورەم تۆ زۆر ڕۆمانسیت. براژن تۆ بەبەختیت

ئەمانە ئەو هاوڕێیانەن کە دەست و قاچیان شکابوو

پرێتی: هاوڕێیان کە ئێوەش گەڕانەوە من و جۆنگکووک دەعوەتتان ئەکەین بۆ ئاهەنگەکەمان

جۆنگکووک: بێگومان وادەبێت ... گیانەکەم من ڕێگە نادەم یەک شەو بە هەدەل بڕوات هەرکە گەڕامەوە هەمان ڕۆژ هاوسەرگیری ئەکەین

هاوڕێکەی کە مۆبایلەکەی دابووە جۆنگکووک

هاوڕێکەی: گەورەم تۆ ناحەقی دەکەیت. براژنیش حەزدەکات خۆی بە جلی بوکێنی ببینێ ... وانیە براژن؟

پرێتی: بەڵێ وایە جۆنگکووک ، مەگەر تۆش حەزناکەیت من بەو جلەوە ببینیت؟

جۆنگکووک: بێگومان ئازیزم ئێوە دەتوانن بیکڕن بەر لەوەی من بگەڕێمەوە ، من پەلەمە دەزانی؟

پرێتی: ئایخوایە من تێگەیشتم تۆ تەنها ناتەوێت خۆت جلەکە بکڕیت لەبەر ئەوەیە...

سارا هەر پێدەکەنی بەو قسانە

جۆنگکووک: ئایی لە تۆ سەیرکە چۆن بیردەکاتەوە و منیش چۆن بیردەکەمەوە ...

سارا: کاکە چۆن دەبێت ئەوها ئەی نابێت هۆڵێکی خۆشیش بگرین؟ کە بەدڵی هەردووکتان بێت دەبێت ساتێکی خۆشیش تۆمار بکەین... دەبێت پرێتی لەو ڕۆژە زۆر جیاواز و جوان بکەین و تۆش ناشرین بکەین

هاوڕێکەی: ئای خوایە گەورەم ئێمە تێگەیشتین نەکەی بچیتە لای براژن بخەویت بەر لەوەی هاوسەرگیری بکەن ئەگەرنا دەموچاوت ئەشەوێنێت بە قەڵەم لەسەر ڕووخسارت ئەنووسێت یان سەرت سفر ئەکات و هەتک ئەبی بۆ ڕۆژی هاوسەرگیری.

هەمووان دەستیان کردە پێکەنین جگە لە جۆنگکووک کە ناڕەزایی دەرەبڕێت

Vote for part 13

Okumaya devam et

Bunları da Beğeneceksin

221K 6.4K 61
𝐁𝐄𝐈𝐍𝐆 𝐓𝐇𝐄 𝐄𝐋𝐃𝐄𝐒𝐓 child of the Kamado family was no easy task. You took on chores with your mother, and soon enough, you had to take car...
155K 6.8K 30
!Adult/Possessive and Asshole!
127K 5.9K 149
Austin was a kid that loved to watch Anime, especially Pokemon. Annoyed at how the series was going after Sinnoh, he fell asleep before waking up, so...
27.9K 3.8K 38
˚✧ Protagonist˚✧ Gemini Kleverron "ជេមមីណាយ ឃ្លេវវើរ៉នន៍" ♡ Fourth Sydenzverd "ហ្វូត សាយឌេនវើត" /////// •Hate to love💅🏻?????