7 Princes And A Girl ✔︎

By jung_solin

3.2K 380 273

ئەم چیرۆکە خەیاڵیە واتا دوورە لە ڕاستیەوە More

COMING SOON
CHAPTER 1
CHAPTER 2
CHAPTER 3
CHAPTER 5
CHAPTER 6
CHAPTER 7
CHAPTER 8

CHAPTER 4

250 38 23
By jung_solin


سەرەتا ڤۆت

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

تایهیۆنگ: کەواتە لەسەر مۆڵەتت باوکە گیان من ئەڕۆم وە زۆر زۆر سوپاست ئەکەم تۆ باشترین کەسی منیت

پاشا: ههـ کوڕەکەی خۆم ڕاستە تۆ جێگرەوەی منیت لە بەڕێوە بردنی ئەم شانشینە بەڵام مانای ئەوە نییە کە پێویستە بەزۆری هاوسەرگیریت پێ بکەم دەی ئێستاش بڕۆ پشوو بدە کات درەنگی کردووە ئەبێت منیش پشوو بدەم

تایهیۆنگ: بەڵێ باوکە وە ببورە بۆ ئەوەی لە کاتم گرتی شەوشاد

پاشا: شەوشاد

وتی و ژووری کۆبوونەوەی جێ هێشت تایهیۆنگیش بە دڵخۆشیەوە بەرەو ژوورەکەی کەوتە ڕێ بەڵام بێ ئاگا کە کەسێک لێرە گوێی لە هەموو قسەکان بوو و وە ئێستا کاتی ئەوەیە بەرەو لای سەرۆکەکەی بەڕێ بکەوێت...گەیشتە لای سەرۆکەکەی و وتی

سیخوڕ: گـ گەورەم شتێکی زۆر گرنگ ڕووی داوە لە شانشینی شەیتانەکان

؟؟؟: هێندە گرنگە کەوا بێ هەناسەی کردوویت؟

سیخوڕ: بەڵێ گەورەم زۆر گرنگە

؟؟؟: دەی بڵێ بزانم

سیخوڕ: گەورەم شازادە تایهیۆنگ خێزانی داهاتووی هەڵبژاردووە

؟؟؟: بەڕاست باشە کێیە؟

سیخوڕ: گەورەم ناوی نازانم بەڵام ئەو ئەو مرۆڤە

؟؟؟: چی ئەو مرۆڤە ههـ ئەو شازادەیە مرۆڤێکی هەڵبژاردووە بەڵام نازانێت کە پاشاکەی ڕێگا بەوە نادات گەمژە ئەوە شتە گرنگەکە بوو؟

سیخوڕ: نەخێر گەورەم تۆ هەڵەیت پاشا بە شازادەی وت کە بەیانی ئەو مرۆڤە بهێنێت بۆ شانشینی شەیتانەکان

؟؟؟: بەڕاست کەواتە ئێستا ئێمە ئەچینە خەیاڵی تایهیۆنگەوە لە کۆتاییدا ئەبێت بزانم شاژنی داهاتووی شانشینی شەیتانەکان کێیە ئەی وانییە؟

بەڵێ ئەمەش هێزێکە کە ئەتوانێت بچێتە ناو دڵی کەسێکەوە وە ئەم هێزەش تەنها لای پیاوی گورگەکان بەر دەستە بەڵێ شانشینی گورگەکان

؟؟؟: خۆ ئەزانیت بۆ ئەمە پێویستم بە چییە؟

سیخوڕ: چـ چی گەورەم؟

ئەو داماوە زۆر ترساو بوو جا کێ هەیە لە بەرامبەر زەردەخەنە بە کەیفەکەی مین یونگی نەترسێت؟

یونگی: بۆنی ئەو من پێویستم بە کراسێکی ئەوە وە تۆش چی ئەکەیت؟

سیخوڕ: ئـ ئەچم و کـ کراسەکە ئەهێنم بۆ تۆ

یونگی: ئافەرم دەی هەر ئێستا بڕۆ

YOONGI POV

دوای ئەوەی سیخوڕەکەم ڕۆشت ڕاوەستام و بیرم ئەکردەوە بۆچی شەیتانێک ئاشقی مرۆڤێک ئەبێت ئایا ئەوە شتێکی سەیر نییە باشە ئەبێت ئەم کچە چەندە جوان بێت وا تایهیۆنگ ئاشقی بووە پێویستە بە زووترین کات بیبینم دوای کەمێک ئەو گەمژەیە هاتەوە منیش کراسەکەم لێی سەند و پێم وت کە بڕواتە دەرەوە هەر کە ئەو ڕۆیشت لەسەر کورسیە ئارام بەخشەکەم دانیشتم و بۆنی کراسەکەم کرد

END YOONGI POV

ئێستا یونگی بە تەواوی چووەتە خەیاڵەکانی تایهیۆنگەوە

خەیاڵەکان

FLASH BACK ئەگەڕێینەوە بۆ ئەو کاتەی
تایهیۆنگ یەکەم جار ن/ت بینی

ئێستا یونگی تایهیۆنگ ئەبینیێت لەبەردەم ماڵی ن/ت واتا ئەمە یەکەم بینینی ئەوانە یونگی سەیری چاوەکانی تایهیۆنگی کرد کە بریسکەی ئەدایەوە بۆیە سەری سوڕاند بۆ ئەو ئاڕاستەیەی کە تایهیۆنگ سەیری ئەکات لە پەنجەرەی ماڵی ن/ت یەوە هەموو ماڵەکە ئەبینرا یونگیش چاوەکانی لەسەر ئاڕاستەکە مایەوە و ن/ت بینی کە چەندە بە کیوتی دانیشوە و خواردن ئەخوات هەر لە خۆیەوە زەردەخەنەیەکی کرد بەڵام بەهۆش خۆی هاتەوە کاتێک بینی ئەو کەسەی تەنیشتی بووە بە پشیلە و دەنگی سەیر دەر ئەکات وەکو ئەوەی بڵێت یارمەتی هەموو ئەمانە تەنانەت شەڕەکەی تایهیۆنگ و هۆسۆکیش ڕووی دا لە پێش چاوەکانی یونگی

کۆتایی خەیاڵەکە

END FLASH BACK

لە ناکاو یونگی چاوەکانی کردەوە سەیری بەردەمی خۆی ئەکرد تا ماوەیەک وەکو ئەوەی شتێک مێشکی داگیر کردبێت بەڵام لەناکاو زەردەخەنەیەکی کرد بەڵێ یونگی هەمیشە زەردەخەنە ئەکات ئەمە شتێکی سەیر نەبوو بەڵام ئەوەی سەیر بوو جۆری زەردەخەنەکەی بوو ئەمجارە پڕ کەیف نەبوو بەڵکو گەمژانە بوو بەو پێیەی زەردەخەنەکەی گەمژانەیە کەوایە ئەو شتەی کە بیری لێ ئەکاتەوە مێشکی داگیر نەکردووە بەڵکو دڵی داگیر کردووە وە دڵیش تەنها کەسێک ئەتوانێت داگیری بکات بەڵێ ن/ت تەمەن 20 ساڵان دڵی شازادەیەکی دڕندەی بردووە وە هەمووان ئەزانن شازادەی گورگەکان چۆنە ئایا ن/ت سەلامەت ئەبێت؟ ئایا ئەم کۆتا کەس ئەبێت؟ یان کەسانی دڕندەتر لە شازادەی گورگەکان هەیە؟ بەداخەوە ن/ت لە مەترسی دایە چونکە دووبارە سیخوڕی شانشینێکی تر چاودێرە بەسەر شانشینی گورگەکانەوە وە ئێستاش بە بۆمبێکەوە بەڕێوەیە بەرەو سەرۆکەکەی...گەیشت و لە دەرگای دا وە دەنگێک لە ژوورەوە ڕەزامەندی دەربڕی و ئەمیش بە هەناسە بڕکێوە چووە ژوورەوە و وتی

سیخوڕ: گەورەم هەواڵێکی گرنگ لە شانشینی گورگەکان و شانشینی شەیتانەکان

؟؟؟: بیڵێ گوێم لێتە

سیخوڕ: گەورەم کیم تایهیۆنگ شازادەی شەیتانەکان ئاشقی مرۆڤێک بووە وە...

؟؟؟: وە؟

سیخوڕ: وە مین یونگیش ئاشقی هەمان کچ بووە

هەر کە وای وت گەورەمەکەی خۆی بۆ نەگیراو دەستی کرد بە پێکەنین جۆرە پێ کەنینێکی زۆر سەیر دوای کەمێک خۆی ڕێک خستەوە بەڵام هێشتا پێکەنینەکە لەسەر ڕووخساری بوو و وتی

؟؟؟: ئێ چی تر هەیە؟

سیخوڕ: تەنها ئەو دوانە نا بەڵکو قەرینەکەشی ئاشقی بووە وە بەیانی کیم تایهیۆنگ ئەو ئەباتە شانشینەکەی و لەسەر داواکاری پاشاکەی بە پاشای ئەناسێنێت

؟؟؟: هــم بەو پێیەی کەوا مین یونگی ئاشقی بووە ئەکرێت کچێکی جوان بێت پێویستە بەیانی بڕۆم بۆ شانشینی شەیتانەکان بۆ بینینی ئەو مرۆڤە

.
.
.
.
.

بەیانی لە شانشینی شەیتانەکان

کیم تایهیۆنگ بەیانی زوو لە خەو هەڵستا و جلی شاهانەی لەبەر کرد و بەرەو جیهانی مرۆڤەکان کەوتە ڕێ...گەیشتە بەردەم ماڵی ن/ت و وەکو کەسێکی ئاسایی نەوەک شەیتانێک لە دەرگای دا و دەرگاکە لەلایەن ن/ت یەوە کرایەوە

ن/ت: سڵاو فەرموو تۆ کێیت؟

تایهیۆنگ وەڵامی نەدایەوە بەڵکو لەبری ئەوە سەیری چاوەکانی ن/ت کرد و چاوەکانی لە شینێکی کاڵەوە گۆڕا بۆ سوور وە ئەمەش وای لە ن/ت کرد لە هۆش خۆی بچێت پێش ئەوەی بکەوێت تایهیۆنگ گرتیەوە و لە باوەشی کرد و بەرەو شانشینەکەی کەوتە ڕێ... گەیشت وە چوویە ژوورەوە بینی هەموو وەزیرەکان لەوێن زەردەخەنەیەکی بەفیزی کرد و تەنها سەری جوڵاند چونکە لەبەر ن/ت نەیتوانی خۆی بچەمێنێتەوە پاشا زەردەخەنەی کرد و ویستی قسە بکات بەڵام دوو لە پاسەوانەکان لە هەمان کاتدا وتیان

پاسەوان1: خاوەن شکۆ شازادەی شانشینی گورگەکان مین یونگی لێرەیە

پاسەوان2: خاوەن شکۆ شازادەی شانشینی خوێن مژەکان کیم نامجون لێرەیە

تایهیۆنگ سەری سوڕما بە خێرایی ن/ت لەناو باوەشی نوقم کرد و شاردیەوە وە پاشاش هەستی بە ترسە گەورەکەی کوڕەکەی کرد بەڵام لەگەڵ ئەوشدا ڕێگای بە هاتنە ژوورەوەیان دا

پاشا: .....................

(( ستۆپ ))

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

❤ H ... i ❤

💜 ئـیــنـــجــــا 💜

🤭💛 B ... Y ... E 💛🤭

Continue Reading

You'll Also Like

2.5M 163K 56
قصة حقيقة بقلمي الكاتبة زهراء امجد يوزر انستكرامي Zz__127_
1M 60.2K 50
الرواية للكاتبة : إنتصار لخضاري(غيمة) . . منذ أن فتح عينيه للحياة وجد نفسه محاطا بذنوب ليس هو بفاعلها فأطلق عليه الجميع لقب الخطيئة و لكنه ليس بشاب ي...
6.9M 594K 33
ماذا لو كان الدم هو لونها المفضل..؟ 𝐓𝐇𝐄𝐘 𝐒𝐀𝐘 𝐌𝐀𝐅𝐈𝐀 𝐈𝐒 𝐌𝐘 𝐌𝐈𝐃𝐃𝐋𝐄 𝐍𝐀𝐌𝐄!
1.1M 61.7K 41
عائلة دافئة فتاة تتمنى ان تعيش بسلام مع والديها واختها وسط حبهم وحنانهم وتحقيق امنياتها واسعادهم ولاكن هناك من يخالف هاذا الرئي .......