7 Princes And A Girl ✔︎

By jung_solin

3.1K 379 273

ئەم چیرۆکە خەیاڵیە واتا دوورە لە ڕاستیەوە More

COMING SOON
CHAPTER 1
CHAPTER 2
CHAPTER 4
CHAPTER 5
CHAPTER 6
CHAPTER 7
CHAPTER 8

CHAPTER 3

257 44 19
By jung_solin


ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Y\N POV

گەیشتمەوە ماڵەوە ئایخوایە چەندە ماندووم چوومە ژوورەکەم و گەرماوێکم کرد و بە وتنی گۆرانییەوە پرچم وشک ئەکردەوە دوای ئەوەی کە تەواو بووم چوومە خوارەوە بۆ ئەوەی شتێک بخۆم لەسەر پەیژەکان بووم کاتێک دەنگێک لە ژوورەکەم هات بەخێرایی بەرەو ژوورەوە چووم بەڵام شتە سەیرەکە ئەوە بوو کە هیچ کەسێک لەوێ نەبوو زۆر ترسام بە وریاییەوە چوومە خوارەوە و سەیری تەواوی ماڵەکەم کرد بەڵام کەس نەبوو چوومە چێشتخانە و خواردنێکم ئامادە کرد و خواردم و چوومەوە ژوورەکەم لەسەر سیسەمەکەم پاڵکەوتم و ویستم بخەوم وە خەوتم

END Y\N POV

??? POV

وا بزانم ئەمڕۆ بێ مەبەست بچکۆلانەکەمم ترساند بەڵام باش بوو زوو لە بیری کرد ئایخوایە چەندە جوانە کاتێک دەخەوێت چوومە نزیک جێگاکەی و سەیری ڕووخساریم ئەکرد ناتوانم تا بەیانی بەرگە بگرم بەیانی یەکتری ئەبینین تۆش مافی ئەوەت هەیە لە کۆتاییدا تۆش ئەتوانیت هاوسەری داهاتووت ببینیت...بۆ ئێستا شەوشاد بچکۆلانەکەم بەڵام بەیانی وا بە ئاسانی ناڕۆم دڵنیابە

END ??? POV

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

بەیانی

ن/ت لە خەو هەڵسا و چوو گەرماوێکی کرد و پرچی وشک کردەوە ئەمڕۆ پشوویەتی بۆیە لە ماڵەوە ئەبێت چووە چێشتخانە بۆ ئەوەی شتێک بخوات شتێکی ئامادە کرد و دەستی کرد بە نان خواردن بەڵام لەناکاو گوێی لە دەنگێک بوو لە دەرەوە ئەویش ڕۆشت تا بزانێت کە چوو

Y\N POV

بینیم پشیلەیەک لە دەرەوە هەیە پشیلەیەکی ڕەش و جوان بوو ئای خوایە بۆچی بەم شێوەیە سەیرم ئەکات و هیچ دوور ناکەوێتەوە پێی ئەچێت برسی بێت چوومە پێشەوە و دەستم لە پشتی ئەخشاند ئایخوایە هەستێکی چەندە تایبەتە ههـ چەند نایابە پێویستە لەگەڵ خۆم بیبەمە ژوورەوە چوومە ژوورەوە ویستم خواردنی پێ بدەم بەڵام

ن/ت: ئایخوایە بچکۆڵ ئەبێت بمبوریت چونکە هیچ خواردنێکی تایبەت بە پشیلەم نییە لە ماڵەوە بەڵام ئەم شیرە بخۆ دڵنیام بە دڵت ئەبێت ( وتم لە کاتێکا قاپێک شیرم لەبەر دەمی دانا )

دوای نان خواردن پشیلەکەمم بردە ژوورەکەم لەسەر جێگاکەم دانیشتم و لاپتۆپەکەم هەڵکرد و کەمێک چوومە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وە پشیلەکەم هەر ختوکەی ئەدام بەڵام ئەمە هیچ بێزارم ناکات.......بەڕاستی خەو ئەمباتەوە بۆیە لاپتۆپەکەم لادا و پاڵکەوتم دوای چەند خولەکێک

END Y\N POV

??? POV

ئێستا دڵنیا بوومەوە کە ئەو بە تەواوی خەوتوە بۆیە ئێستا من پێویستە کەسێک بکوژم

؟؟؟: ئێستا لە ناوت ئەبەم گەمژە چۆن ئەتوانیت لە موڵکی من نزیک بیتەوە

؟؟؟2: ههـ تۆ بۆچی بەم شێوەیە توڕە بوویت تۆ تەنها قەرینی ئەویت واتا تەنها مافی پاراستنی ئەوت هەیە بەڵام من پشیلەی ئەوم ئەو ئەمەی بە دڵە کاتێک ختوکەی ئەدەم

؟؟؟: پشیلە؟ تۆ پشیلە نیت تۆ شەیتانیت

؟؟؟2: ئا ئا جۆنگ هۆسۆکی قەرین تۆ خەریکە دڵم ئەشکێنیت باشە کەوایە من شەیتانم ئەی تۆ چیت؟ تۆ تەنها قەرینێکیت وە من دە هێندەی هێزی تۆم هەیە بۆیە سنووری خۆت مەبەزێنە

هۆسۆک: سنوور؟ واو کیم تایهیۆنگ تۆ لەکەیەوە فێری سنوور بوویت؟ وە هەم ئێوە ڕقتان لە مرۆڤەکان نەبوو ئەی بۆچی لێرەیت؟

تایهیۆنگ: ئەوە پەیوەندی بە تۆوە نییە وە هەر کاتێک من لای بم پێویستە تۆ لێی دوور کەویتەوە تێگەیشتیت؟

هۆسۆک: نەخێر تێنەگەیشتم و تێشناگەم وە جارێکی تر لێی نزیک نەبیتەوە ئەو هی منە من چەندین ساڵە لە ئێوەی دڕندەی ئەپارێزم وە ئێستاش ڕێگا نادەم لێی نزیک بیتەوە

تایهیۆنگ: ئەو هی تۆیە؟ وابزانم ئەزانیت گەر جارێکی تر ئەو وشەیە دووبارە بکەیتەوە چیت لێ دێت؟

هۆسۆک: چیم لێ دێت؟ ئەمکوژیت؟

تایهیۆنگ: هەر چییەک کە بە مێشکت بێت

هەر کە وای وت بە چرکەیەک نەما هـ بە دڵنیاییەوە ئەوە هێزێکی شەیتانەکانە

END HOSEOK POV

TAEHYUNG POV

من گەڕامەوە جیهانی شەیتانەکان بە توڕەییەوە بەرەو ژووری پاشا ڕۆیشتم کە چوومە ژوورەوە خۆم چەمانەوە و وتم


تایهیۆنگ: سڵاوت لێ بێت خاوەن شکۆ

پاشا: سڵاو شازادە تایهیۆنگ تۆ لە کوێ بوویت بۆچی لە کۆبوونەوەکە لێرە نەبوویت خۆتە زانی تۆ شازادەی جێگرەوەیت جارێکی تر لە کۆبوونەوەکان دا کەمتەر خەمی مەکە

تایهیۆنگ: بەڵێ خاوەن شکۆ من جارێکی تر کەمتەر خەمی ناکەم بەڵام دڵنیات ئەکەمەوە کە کارێکی لەوە گرنگترم هەبوو

پاشا: بەڕاست ئەو کارە گرنگە چییە؟

تایهیۆنگ: بەم شێوەیە ناتوانم بیڵێم ( وتم لە کاتێکا سەیری وەزیرەکانم کرد )

پاشا: هەمووان بۆ دەرەوە

هەر کە وای وت هەمووان چوونە دەرەوە تەنانەت خزمەتکارەکانیش ئەوەی مابۆوە تەنها پاسەوانەکانی کارەکانی لای دەرگاکە بوون

پاشا: فەرموو ئێستا قسە بکە تایهیۆنگ

تایهیۆنگ: باوکە من شتێکم لە تۆ ئەوێت ( بۆیە وتم باوکە چونکە لەو کاتانەی کەسمان لا نییە بە ئاسایی قسە ئەکەین )

پاشا: وەرە لێرە دانیشە ( وتی لە کاتێکا ئاماژەی بە کورسی شازادەیی کرد کە لە تەنیشت کورسی پاشادایە )

چووم و دانیشتم و دەستی باوکم گرت و قسەم کرد

تایهیۆنگ: باوکە ئێستا کاتی دەست نیشان کردنی خێزانی داهاتوومە وە تۆش ئەو دەرفەتەت بە خۆم دا کە خێزانی داهاتووم هەڵبژێرم وایە؟

پاشا: بەڵێ تایهیۆنگ ئایا کەسێک لە ژیانتدا هەیە

ئەزانم وتنی ئەمە هەڵەیە بەڵام من بەم هەڵەیە ڕازیم و وە ئەمە جوانترین هەڵەی ژیانم ئەبێت

تایهیۆنگ: بەڵێ کەسێک هەیە بەڵام.. ئێ بەڵام ئەو..ئێ ئەو ئەو مرۆڤە

پاشا: بەڕاست ئەو مرۆڤە ئەوە هەڵەیە بەڵام

تایهیۆنگ: بەڵام؟ واتا تۆ توڕە نەبوویت؟

پاشا: تۆ کە ئەتزانی توڕە ئەبم کەچی هێشتا وتت واتا هێندەت خۆشەوێ

تەنها سەرم بە بەڵێ جوڵاند

پاشا: کەواتە بەیانی ئەو بهێنە بۆ ئێرە

تایهیۆنگ: نابێت واتا کێشەیەکمان هەیە

پاشا: چ کێشەیەک؟

تایهیۆنگ: قەرینەکەی ئاشقی بووە و ڕێگام لێ ئەگرێت

پاشا: قترینەکەی؟ واتا ئەوە کێشەکەیە خەمی ئەوەت نەبێت خۆم چارەسەری ئەکەم تۆ تەنها بەیانی بووکەکەمم پێ بناسێنە

تایهیۆنگ: ئـــهم

بەڵێ لە کۆتاییدا تۆ هی منیت کێ ئەتوانێت بەرەنگاری پاشای شەیتانەکان ببێتەوە ههـ بەیانی ئەبیت بە هی من
















(( ستۆپ))






















ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئەمەش چاپتەری سێ بە هیوای بە دڵ بوون 🥰🤭




















ئـ ... یـ ... نـ ... جـ ... ـا


















































💜 ... B ... Y ... E ... 💜




Continue Reading

You'll Also Like

1.2M 83.1K 33
قتلوا الفتى البريء ودفنوا جثته حيًا في أرض البلدة، حرموه من الدفء بين أذرعتهم وألقوه في النيران والحُجة كانت وصول الدفء لجسده، الآن عاد الفتى ينتقم و...
159K 7K 29
تتكلم عن تأليف الي انخطفت في عمر 5 سنوات من عائلة تتمنا الأطفال عاشت وكبرت بينهم ولاكن في يوم وليله تلقى أهلها الحقيقيين في احد المستشفيات و رابع بحو...
282K 11.9K 60
الكاتبه شهد✍🏻 اول روايه لي وان شاء الله تنال اعجابكم 🤍 • اختصار للروايه ؛تتكلم عن حياة الجد سعود وعياله واحفاده ويومياتهم والاحداث والمغامرات الل...
62.4K 2.9K 70
الأســود الســود " ذات الأقنعـة السوداء المُرهبـه بزخارف بيضاء مُرعبه" حقيـقيـه ⭕ فريــق من الأســـود اصـل الشجاعــه والقــوه لهم يعـــود يُرهبـــ...