من ناوم ن/ت ە...لی ن/ت خەڵکی کۆریای باشوورم تەمەنم 20 ساڵە لە تەمەنی 11 ساڵی بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆوە خێزانەکەم لە دەستدا بۆیە برامە خانەی بێ سەرپەرشتان تا تەمەنی 18 ساڵی لە خانەی بێ سەرپەرشتان بووم دوای ئەوە لەلایەن خانەکەوە خانوویەکی بچووک و کارێکم بۆ دەستەبەر کرا لە کافێیەک مووچەکەی باشە بەشی پێداویستی ڕۆژانەم ئەکات وە من تەنها 1 هاوڕێم هەیە کە ئەویش لە کافێکە ناسیم ناوی لیایە ئێمە زۆر نزیکین بەڕاستی ئەوم زۆر خۆش ئەوێت.......من ئێستا گەیشتمە کافێکە چوومە شوێنی خۆم و وتم
ن/ت: بەیانی باش ( وتم بە هاوارەوە )
هەمووان: بەیانی تۆش باش ( وتیان کاتێک زەردەخەنەیەکیان پێشکەش کردم )
لەڕاستیدا بڕوا ناکەم کەسێک لەم کافێیە ڕقی لێم بێت چونکە من هەموویانم خۆشەوێ...چوومە شوێنی خۆ گۆڕین و جلەکانم گۆڕی جلی کارم پۆشی دەستم کرد بە کار کردن هەموو شتێکمان ئامادە کرد بوو تا پێشوازی لە میوانەکان بکەین بەڕاستی بێزار بووم لە چاوەڕوانی میوانەکان ئەمڕۆ لیا نەهاتوە چونکە نەخۆشە بە تەنها زۆررر بێزارم تا زەنگەکەی سەر دەرگاکە لێی دا بە مەبەستی ئەوەی کەسێک دێتە ناو کافێکە سەیری لای دەرگاکەم کرد...ئای خوایە دووبارە ئەم کوڕە لەڕاستیدا من باش نایناسم بەڵام هاوڕێکانم ئەڵێن ئەو مافیایەکی زۆر ترسناکە ئەو هەموو ڕۆژێک دێت بۆ ئێرە هەر کە ئەو دێت هەمووان بە جوانی خزمەتی ئەکەن چونکە ئەڵێن توڕە کردنی ئەو وەک ئەوە وایە یاری بە ئاگر بکەیت بڕوا ناکەم وابێت چونکە من ماوەی 2 ساڵە لێرە کار ئەکەم وە بە فەرمانی ئەو بەڕێزە پێویستە کاتێک هاتە ناو کافێکە من پێشوازی و خزمەتی بکەم نازانم بۆچی بەڵام سوێند ئەخۆم چاوەکانی وەکو کامێرای چاودێریە واتا ئەتوانم بڵێم هەر کە ئەو دێتە ناو کافێکە ئەتوانین هەموو کامێراکان لابەرین و تەنها چاوەکانی ئەو کار بکات بەسە وە لەبەر ئەو زۆر سەیر کردنەی چەندین جار بێڕێزیم بەرامبەر کردووە بەڵام ئەو تەنها پێئەکەنێ وە جارێکیان من هاوارم لەسەر کرد ئەویش پێکەنی بەڵام لەو کاتەدا بەڕێوبەر هات هاواری لەسەر کردم کە چۆن من ئەتوانم بێڕێزی بەرامبەر میوانەکان بکەم منیش سەری خۆم داخست بوو چاوەکانم لێڵ بوو بوو بەهۆی فرمێسک بەڵام شۆک بووم چونکە ئەو هەستایەوە و بۆکسێکی لە بەڕێوبەرەکەم دا و پێی وت گەر جارێکی تر هاوارم لەسەر بکات ئەوە ئەیکات بە خواردنی سەگەکانی.........ئای خوایە با خێرا بڕۆم پێشوازی لێ بکەم...
ن/ت: بەخێربێن بەڕێزم چۆن خزمەتتان بکەم؟ ( وتم کاتێک چووم و لەلای مێزەکەی وەستام )
؟؟؟: بەڕێزم؟ ( وتی کاتێک سەیری چاوەکانی کردم )
ن/ت: ئــاهـ ببورە جۆنکوک ( وتم کاتێک هەوڵم ئەدا خۆم لە چاوەکانی بدزمەوە )
جۆنکوک: ئـهـم کێشە نییە قاوەیەکی سادە وەکو هەمیشە ( وتی لە کاتێکا هێشتا سەیری چاوەکانم ئەکات )
ن/ت: بەڵێ بە چاوان ( وتم و ڕۆیشتم بۆ هێنانی داواکاریەکەی
END Y\N POV
JUNGKOOK POV
وەکو هەموو ڕۆژێک هەستام و خۆم ئامادە کرد بۆ کۆمپانیا بەڵام پێش کۆمپانیا کارێکی ڕۆژانەییم هەیە قاوە خواردنەوە یان با بڵێم سەیر کردنی ن/ت بەڵێ ئەوە کاری ڕۆژانەی منە لە ماوەی 2 ساڵدا وە بێ هیچ بێزار بوونێک بەڵکو بە پچەوانەوە ڕۆیشتمە ژوورەوە و سەیرم کرد لە سەر مێزی داوا کردن ڕاوەستاوە دەستی ناوەتە ژێر چەناگەی و سەیری مێزەکە ئەکات بەڵام هەر کە گوێی لە زەنگەکە بوو سەری هەڵبڕی و بینی منم کەمێک سەیری کردم و دواتر هاتە لام و پرسی کە چیم ئەوێت بەڵام ئەو وتی بەڕێز بۆیە منیش وەکو ئەوەی تێنەگەم دووبارەم کردەوە چونکە من ئاگادارم کردەوە کە تەنها بە جۆنکوک بانگم بکات وە سەیری چاوەکانیم ئەکرد ئەویش خۆی لە چاوەکانم دزیەوە و وتی ببورە جۆنکوک ئـــاهـ هەر کە ناوی خۆم لە دەمی ئەو گوێ لێ ئەبێت هەست بە دڵخۆشی ئەکەم منیش داواکاریەکەم پێ وت و ئەویش چوو بۆ هێنانی دوای هێنانی داواکاریەکەم ویستی بڕوات بەڵام من دەستیم گرت وە هەر کە ئەو ئاوڕی دایەوە یەکسەر سەیری دەستی کردم کە دەستەکانی ئەوم گرت بوو منیش خێرا دەستیم بەردا و وتم
جۆنکوک: ئێ ئەتوانین بەیەکەوە قاوە بخۆینەوە؟ ( وتم کاتێک سەیری چاوەکانیم ئەکرد )
ن/ت: بۆچی؟ ( وتی لە کاتێکا سەیری هەموو شوێنێکی ئەکرد جگە لە چاوەکانی من )
جۆنکوک: حەز ناکەم بە تەنها بیخۆمەوە ( وتم لە کاتێکا هێشتا نقوم بوومە لە چاوەکانی )
ن/ت: بمبورە بەڵام من کارم هەیە ( وتی لە کاتێکا ڕۆشت )
منیش وەکو هەمیشە پێکەنیم ئەو بەردەوامە لە دوورکەوتنەوە لە من منیش بەردەوامم لە نزیک بوونەوە لەو ئەتوانم هەر کاتێک بمەوێت لەگەڵ خۆمی ببەم بەڵام ئەمەوێت ئەویش هەمان هەستی منی هەبێت ئێستاش من پێویستە بڕۆم بۆ کۆمپانیا لە کافێکە دەرچووم و بەڕێکەوتم بۆ کۆمپانیا کە گەیشتمە کۆمپانیا چوومە ئۆفیسەکەم وا دیارە لە دوای دەرچوون لە کافێکە ڕۆژێکی ماندووکەر و پڕ بیر کردنەوە لە ن/ت دەست پێ ئەکات ئەمە کاری هەموو ڕۆژێکمە بە دڵنیاییەوە ...
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سڵاو چۆنن
ئەمەش چیرۆکە نوێیەکەم
ڕاتان چییە لەسەر ئەوەی کە جۆنکوک مافیایە
لە هەر پارت و کەسایەتیەک ئەناسێنم
هیوادارم بە دڵتان بێت
ڤۆت+کۆمێنت= بە پارتی نوێ
هەوڵەدەم زوو زوو پۆستی بکەم گەر ئێوە یارمەتیم بدەن
سوپاس بۆ هەمووتان
B . Y . E
هیهیهی 🤭💛
شێوازی ماڵئاوایم گۆڕیوە 🤣💙