Let mE be sUre |KTH

By starynight1899

11.7K 1.8K 10.1K

las redes sociales no siempre son malas * * * * * * Todo esto es obra de emociones هەموو ئەمانە کاری هەستەکان... More

Part 1
Part 2
Part 3
Part 4
Part 5
Part 6
Part 7
Part 8
Part 9
Part 10
Part 11
Part 12
Part 13
Part 14
Part 15
Part 16
Part 17
Part 18
Part 19
Part 20
Part 21
Part 22
Part 23
Part 24
Part 26
Part 27
Part 28
Part 29
Part 30
Part 31
Part 32

Part 25

256 43 160
By starynight1899

ئەوین و دڵ
جوانی و پاکی
نابن بە چوار ئەبن بە یار لە لای دڵدار ..!
✨💙🌝













Don't forget vote and comment
















————————————————————-
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
_______________
————————
~~~~~~
♡︎


‎کاتژمێر نزیکەی دە بوو هەستام لە خەو تا دوو هەفتە پشوومان هەیە چووم بۆ گەرماو هاتمە دەرەوە قژم بە باشی وشک کردەوە چونکە باران دەباری نەمدەویست نەخۆش بکەوم هەم هەر خۆی نەخۆش بکەوم تێیهیۆنگی دەمکوژێت

‎جلێکی گەرمم هەڵبژارد و بلوسێکی گەورەی مۆری کڵاو دار لەگەڵ تراکسوتێکی سپی گەورە

‎دوێنێ زۆر نایاب بوو هەموو تاقیکردنەوەکانم تەواو بوو هەم کاتێکی نایابم لەگەڵ تێیهیۆنگ بەسەر برد هەموو کاتێکم لەگەڵ ئەو بێ وێنەیە

‎ئەمڕۆ چونە دەرەوە نییە چونکە کەش و هەوا ڕێگە نادات بارانێکی زۆر دەبارێت وە کێشەکە ئەوەیە دایک و باوکم دوبارە ڕۆشتن بۆ کار بۆ شاری هامیلتۆن هەهـ زۆر دەمێکە هاتونەتەوە وا ڕۆشتنەوە 

‎چومە چشخانەکە تاقەتی ئامادەکردنی یەک شتم نەبوو سەرم کردە ناو بەفرگرەکە هەندێک برنج هەبوو لەگەڵ پاقلە گەرمم کردەوە وە هەندێک تێکەڵەی گوێزەر و کاهو و باینجان و کولەکە ئەویشم کەمێک گەرم کردەوە. ودەستم کرد بە خواردنی


‎دواتر چوم نیتاندۆ سویتچەکەم هێناو لەسەر قەنەفە پاڵکەوتم و دەستم کرد بە یاریکردن پێی

‎نزیکەی یەکی نیوەڕۆ بوو وازم لێی هێنا چوم هێلکەیەکم سورکردەوە و خواردم زۆر خواردن نازانم دروست بکەم بەس ئەزانم خۆم تێر بکەم

‎کە تەواو بوم چوم دەفتەری یادەوریەکانم هێنا و تێیدا نوسیم

‎"  ئاهـــــ کیم تێیهیۆنگی گەمژە من بەڕاستی ئاشقتم هەمیشە لەلام بە و خۆشم دەوێی بۆ هەمیشە و هەرگیز ئەوە لەبیر نەکەی "


‎مۆبەکەم لە ژێر شەحن لێ کردەوە و هێنام کەمێک قسەم لەگەڵ هیۆنگ شیک و ڕیوجین و ئێلا و جیمین کرد دواتر مەسجم بۆ تێیهیۆنگ کرد


Livia_rub¥
‎تێیهیۆنگی من بیرت دەکەم وە بارانەکە ڕێگا نادات بتبینم:(



‎بینرا




















‎دوای نیوەڕۆ کاتژمێر نزیکەی سێی و سی خولەک بوو بارانەکە کەمی کرد بڕیارم دا ئەمجارە من بچم بۆلای و سوپرایزی بکەم چوم بە خێرای جلەکانم گۆڕی نامەوێت بارانەکە زیاد بکاتەوە


‎چومە دەرەوە و بە تاکسی رۆشتم بۆ کۆمپانیا بۆ لای  بەڵام سکرتێرەکە وتی کە لێرە نییە

‎تێلم بۆی کرد وەڵامی نەبوو تێلم بۆ جیمین کرد


‎- جیمینا تێیهیۆنگ لە کوێیە

‎جیمین: سەرەتا بڵێ سڵاو دواتر تێیهیۆنگ لە پارکی **** وتی کەمێک پشو وەردەگرم

‎تێلەکەم داخستەوە چوم بۆ ئەوێ


‎کە چوم تێیهیۆنگ لەسەر کورسیەک دانیشتبوو و بارانێکی کەمیش هەبوو کابۆیەکی ڕەشی لە پێ بوو لەگەڵ قەمیسێکی سپی هێلەکێکی ڕەش و ڕەینکۆتێکی ڕەش


‎بارانە کەمەکە کەمێک تەڕی کردبوو و قژی شێدار کردبۆیەوە ئێستاش باوەڕ ناکەم خۆشەویستێکی بەو شێوەیە نایاب و سەرنج ڕاکێشم هەیە لە دورەوە خەریکی وەسف کردنی بووم ئۆف لیڤیا ئەقڵت کۆکەرەوە بە خێرای ڕامکرد بۆ لای و باوەشم کرد بەڵام تێیهیۆنگ تەنها بە ساردی باوەشەکەی لەگەڵ ئاڵوگۆڕ کردم


‎ملپێچەکەم کەمێک هێنایە خوارەوە ماسکەکەشم هێنایە خوارەوە بۆیە ماسکم کردبوو بۆ ئەوەی توشی پەتای وەرزی نەبم


‎تێیهیۆنگ کەمێک سەرنجی ڕوخساری دام و دواتر دانیشت منیش لە تەنیشتی دانیشتم

‎هێی تێی تێی نانت خواردوە برسیت نییە؟-

‎تێیهیۆنگ ڕوی کردە من

‎تای: لیڤیا
لیڤیا؟ بەناوی خۆم بانگی کردم؟ ئەوە شۆک هێنەرە..!

‎هم-
‎وام وتو زەردەخەنەیەکی بە زۆری ساختەم کرد تێیهیۆنگ هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و دواتر دایەوە

‎تای: با جیابینەوە
ئەوەی دەوێت بەڕاستی؟ یانیش ئەوە تەنها گاڵتەیەکە...
قورگم بە تەواوی گیرا و بینینی چاوم لێڵ بوو بە هەموو هێزی خۆمەوە خۆم ڕاگرت و وەڵامم دایەوە

-باشە

‎وام وتو هەڵسامەوە و بە هێواشی ڕێم کرد و هاوبەشی ئاسمانم کرد لە بەرەڵا کردنی فرمێسکەکانم تەنانەت یەک هەنسکیشم نەدەدا من هێشتا لە
شۆکدام مێشکم پرسیار گەلێکی ئاڕاستە کردوم

ئەوە ڕاستی بوو وایە؟ باشە ئەی تێیهیۆنگەکەی دوێنێ، ئەو چوو بۆ کوێ ئەو ون بوو؟
‎بۆ گرینگی بە من نەدا ئەوەنە کەسێکی بێ نرخ بووم لەلای ؟


‎بەدەم گریانەوە گەشتمە ماڵەوە پێڵاوەکانم لە پێ کردەوە و نازانم شێوەم چۆنە تەنها هیچ هەستێکم نییە ئێستا ملپێچ و ماسکەکەم لێ کردەوە و فڕێم دایە سەر ئەرزەکە و چوم لەسەر سۆفاکە دانیشتم  وابزانم ئێوارەیە بارانێکی بەهێز دەباری
‎پێشتر کە دەترسام لە باران تەنانەت کە دایک و باوکشمی لێ بوو تێیهیۆنگ دەهات بۆلام و لە باوەشی دەکردم  تا خەوم لێ دەکەوت


‎دوای بیرکەوتنەوەی لەوە گریام بە دەنگی بەرز دابەزیم لەسەر قەنەفەکە و لەسەر ئەرزەکە قاچەکانمم لە باوەش کرد و بە دەنگی بەرز دەگریام ئێستە ئەگەر کەسێکی لێ بوایە بە شێت دەیبینیم بەڵام هەمووی هەڵەی تێیهیۆنگە بۆچی ئاشقی خۆم دەکات و جێم دەهێڵێت بە چ مافێک ئاخر








After 9 days

‎نۆ ڕۆژ دەبێت لە ماڵەوە خۆمم بەند کردوە دەستکاری مۆبایلکەم ناکەم تەنها بۆ سەیرکردنی وێنەی تێیهیۆنگ نەبێت وەڵامی تێلی جیمین و ئەوانیش نادەمەوە هیچ تاقەتی قسەکردنم نییە لەگەڵ هیچ کەس

‎زۆرکات جیمین و ئێلا و هیۆنگ شیک و ڕیوجین دەدەن لە دەرگای ماڵەوەش بەڵام نایکەمەوە تەنها پێیان دەڵێم کە بڕۆن و نەیەنەوە
















Jimins pov

‎باشە چی رویداوە کە لیڤیا بەو شێوەیەیە ئێمە زۆر نیگەرانین بۆی تێیهیۆنگیش نازانم نەمبینیوە چوەتەوە بۆ ئیسپانیا بەڵام ئێستا تاکە شت گرینگی پێ بدەم لیڤیایە تێیهیۆنگیش وەڵامی پەیوەندیم نادەتەوە

‎ئەمجارە بەتەنها دەڕۆم بۆ لای لیڤیا بە هیوای ئەوەی کە شتێک بە من بڵێ ئێلا زۆر هەوڵی دا بەڵام نەیتوانی هیوادارم من بتوانم بە ڕێ کەوتم


‎دابەزیم لە ئۆتۆمبێلەکەم و بەفر بە کەمی دەبارێت چومە بەر دەرگاکە زەنگەکەم لێدا بەڵام وەڵامی نەبوو بۆیە دام لە دەرگاکە



-‎لیڤیا ئەو دەرگایە بکەرەوە تەنها با قسە بکەین باشە بەڵێن بێت هیج شتێک بە کەسیش ناڵێم

‎لیڤیا: بڕۆ جیمین ئەمە چەندەم جارمە دەڵێم بڕۆن
‎«ئەمجارەیان دڵنیا بە ئێرە جێناهێڵم تا نەزانم کێشەکە چییە»




- -‎ئەو دەرگا نەفرەتیە بکەرەوە لەبەر خۆت نا لەبەر من باشە نۆ ڕۆژ دەبيت کەمێک خەوتم کەمێک نانم خواردوە هەموو کات لێرەم و دەرم دەکەیت و لە نیگەرانی و ئازاردا من دەهێڵیتەوە تەنها بیکەرەوە



‎قسەی نەکرد بۆ دوو سێ خولەک دەرگاکەی کردەوە ڕۆشتە ژورەوە هەر سەیریشی نەکردم بە دوای ڕۆشتم لەسەر قەنەفەکان دانیشت منیش ڕۆشتم بەڵام چیم بینی بریا هەرگیز نەمبینیبا



‎لیڤیا بە دوو چاوی سور لوتێکی سور بۆوە کلێنیس لە هەموو شوێنێک بوو هێشتاش فرمێسکی بە کەمی و بێدەنگی دەڕشت و لاوازیش بوبو

‎بەرگەم نەگرت و بە توندی باوەشم لێیدا
‎سەریم لەسەر سینگم دانا بەڵام ئەو باوەشی لێ نەدامەوە

- بڵێ کە چی بووە؟
‎بێ دەنگ مایەوە من دەستم کرد بە قسە کردن


- لیڤیا سەیرکە نازانم چی بووە باشە و ناشی پرسم بەڵام خۆت بەو شێوەیە لێ مەکە بخۆو بخۆرەوە و پاڵ مەدە بە خۆتەوە



‎لیڤیا: پێم مەڵێ بخۆو بخۆرەوە باشە تێیهیۆنگ بە کام ماف من گیرۆدەی خۆی دەکات و جێم دەهەڵێت بە ئاسانی، دوای ئەو پێت وایە بتوانم باش بم؟

‎قسەی دەکرد بە گریانێکی زۆرەوە من بەرگە ناگرم بەم شێوە بیبینم گریام ، گریام بۆ هاوڕێکەم بە بێدەنگی فرمێسک لە چاوم دەکەوتە خوارەوە ئاخر لیڤیا هەمیشە خەندە لەسەر لێوی لا نەدەچوو ئێستا وایە؟! بەهۆی تێیهیۆنگەوە ئەی هەر تێیهیۆنگ نەبوو ماوەیەک لەمەو پێش باسی خۆشەویستی لیڤیای بۆ دەکردم هەی بە نەفرەت بیت خوێڕی


دەستم کرد بە قسە
-هەوڵبدە باش بیت ئەگەر وانەبێت، تێدەگەم و دروستە کە شتەکان قورسن، کێشە نییە بگرین، ئێمە دوای هەمووشتێک مرۆڤین زۆر نیگەران مەبە، هەناسە هەڵمژەو بیدەوە، تۆ پێویستت بە هەموو شتێکی باشە، تەندروستیت پێش هەموو شتێک دێت ئەو لە کۆتایدا باش دەبێت، بەڵێن دەدەم.


کەمێک وەستام و دواتر دەستم پێ کردەوە

_لەوانەیە من زۆر بە نزیک دانەنێت لە خۆت بەڵام من لێرەم بۆ تۆ
گرینگیت پێئەدەم لەوە تێبگە بوونی تۆ دیاریە لە گەردونەوە بۆ من

‎هیوادارم قسەکانم کەمێک لە ئازاری ئەوی کەمکردبێتەوە

‎دەستم بە هێواشی بە قژیدا دا هێنا

لیڤیا: جیمین ئەزانی لە ئەودا هەموو ئەوەم بینی کە دەمەوێ، هەموو ئەوەی کە پێویستمە، هەموو ئەوەی حەزم لێیە و زۆر جار ئەوەی ناتوانم دەری ببڕم، ئا بەم جۆرە خۆشم ویست باشە واتە هەموو ئەمانە تەنها یاریەک بوو بۆ ئەو؟ من تەنها کچێکی هیچ و گەمژە بووم؟



‎من بەزەیم بە حاڵیدا دێتەوە ئەو وەکو فریشتە وایە و بە بێ تاوانی دەگری ئەو پەیوەستی خۆشەویستی تێیهیۆنگ بوبو

‎دەمەوێ لە تێیهیۆنگ بپرسم کە هۆکار چی بوە بەڵام دەبێت گەشت بکەم بۆ مەدرید و لە ئێستاشدا ناتوانم لیڤیا جێ بهێڵم




























1296 words
—————————————————-

‎ئەم پارتە ئەزانم کەم بوو بەس جیاواز بوو ڕای خۆتان لەسەر ئەم پارتە بڵێن و پێشبینی پارتەکانی داهاتوو بکەن!!♾

و لەبیر مەکەن کە لە پارتی داهاتوەوە چیرۆکەکە بە تەواوی ئەگۆڕێت و🌸🌷

و پارتی داهاتوو کەمێک درەنگ پۆست ئەکەم

Continue Reading

You'll Also Like

2.9K 554 20
توخمی زۆر هەن لەم دونیایە هەر وەک مرۆڤی زۆر. توخمی ترش وەک تۆ کە هەر جارێک دەتبینم و بیرت لێدەکەمەوە دەمم ئاو دەکات. وە توخمی تفت وەک من کە تۆ هەرگ...
359 56 6
خێزانی خوێن مژە ڕەسەنەكان هەزار ساڵ لەمەوبەر سوێندیان خوارد، بەڵێنیاندا بۆ هەمیشە پێكەوە بن، بەڵام بەڵێنەكان سەختن جێبەجێ بكرێت... خێزانی ( پارك و كی...
941 138 38
فتاة في ربيع ال20 تعيش في مدينة بوسان الكورية...صاحبة شركة Zara لإنتاج الملابس الفاخرة...يقع في حبها رجل الأعمال الشهير جيون جونغكوك..يبلغ من العمر 2...
2.1K 255 15
تایهیۆنگ، پیاوێک کە لە ڕواڵەتدا خێزانێکی خۆشەویست و ژیانێکی ئاسایی هەیە، لە ڕاستیدا بکوژێکی زنجیرەییە. هاوسەرەکەی و کچە بچووکەکەی ئاگادار نین لە ڕووی...
Wattpad App - Unlock exclusive features