𝑀𝑅𝑆 𝑆𝑇𝑅𝐴𝑊𝐵𝐸𝑅𝑅𝑌 |...

By valerie_1700THV

149K 21.7K 5K

"چ شتێکت لە ھاویندا زۆر خۆش دەوێ خاتوونی شلیک ؟" "تۆ دەبینم " . . ئەمە کاری خەیاڵە...... More

{سڵاو خاتوونی شلیک}
(ئەو شێتێکە)
{من دەرۆم}
{خۆشم دەوێی}
{دیلەمۆ (شەیتان)}
{تورە بوون }
{ماچێک}
{سەرخۆش}
{ئـــەزیـــەیـــێـــکـــی ســـور}
{بــــوێــریـــتــــ نـــیــە}
{بــەراستـــی خـــۆشـــم دەوێـــی}
{رۆژی لـــەدایــک بــونــمە}
{ئــــاھــــەنــــگ}
{بـــەڵــێنــــ بـــدە}
{ھــــاورێـــکــــەمـــ}
{ورچـــە بـــچــــوکـــەکـــەمـــ}
{خــۆشــەویـستـت ھــەبــوو}
{نـــەخــۆشـــکـــەوتـــووم}
(خـــەوێـــکـــی ســـەیـــر بــوو)
{بـــریـــنـــدارم}
{مــن نـــیـــگــەرانـــی تــۆم}
{گـــەشـــتـــی زانـــســتـــی}
{وێــنەیێکـــی وروژێــنەرە}
{لــــێــــوەکـــــانــــتــــ}
{تــــــاتـــــــۆ}
{تـــۆ کـــەســــێـــکــــی بــــاشــــی}
{گـــەشــــتــــێـــکــــی تـــر}
{خـــۆشـــم دەوێـــیـــتــــ}
{ژووانــــێــــکـــــ}
{خـــواردنـــی کـــۆری}
{جــــۆنـــگـــکـــوکــــ}
{بـــەڵام مـــن خــێــزانــم ھـــەیــە}
{ورچـــی گــــەمـــژە}
مــــن بـــــووم
لــــەبــــەر تــــۆ بــوو
جـــــیــــمـــــیــــــنــ
کـــەنـــار دەریــــــا
وێــــنـــــە بــــنــــێــــرم
دەرۆمــــە یــــانــــەی شــــەوانــــە
Epilogue (2)
Epilogue 3

Epilogue (1)

5K 546 216
By valerie_1700THV













{ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن ھیوادارم بەدڵتان بێ }















ڤێڵی بە بێزاریەوە لەسەر کورسی یەکێک لە پارکەکان داینیشتبوو شەوێکی زۆر سارد بوو وە ھیچ کەسێک لە دەرەوە نەبوو ئەو بەراستی سەرەتا ویستی بروات بۆ یانەکە بەڵام ھەر زوو پەشیمان بوویەوە ترسا وەکو جاری پێشو شتێکی بەسەر بێت و ئەمجارە جۆنگکوکیش نیە رزگاری بکا ...








چاکەتە پەمەیەکەی درێژیەکەی بە قەدەر درێژی ئەزیە کورتەکەی بوو کڵاوێکی فەرەنسی پەمەی کیوتی لەسەر کردبوو لەگەڵ ملپێچئکی سوفی پەمەی کالە سپیەکانی و گۆرەویە پەمەیەکانی زیاتر کیوت دەریانئەخست روومەتەکانی سور بوو بوونەوە بەھۆی ھاتنی ئەو بایە ساردە بۆیان پێستی پێشبرکێی ئەکرد لەگەڵ بەفرە سپیەکە ....






سەیری قاچەکانی ئەکرد و ئەیجوڵاندنەوە وەکو منداڵێکی شیرین کە چاوەرێی دایکی بکا شیرینەکەی بۆ بھێنێ بەڵام ئەو چاوەرێی ھیچ کەسێک نەبوو سەری بە ھێواشی و ترسەوە بەرز کردەوە کاتێک ئەو دوو پێڵاوی بێنی لەبەردەمی ...







برۆکانی گرژ کردەوە لێوەکانی وەکو ھێڵێکی راست لێکرد زۆر قشت دەردەکەوت وایدەکرد ئەو مرۆڤی بەردەمی ھەر زوو بزەیێکی بکا بۆ کیوتی ئەم شتە بچکۆڵەیە ..
"کچی بچوک چی دەکەی لێرە تۆ زانی درەندەی شەوان لێرەیە "



ڤێڵی دەستەکانی خستە سەر یەک و بە بێزاریەوە چاوەکانی خستە سەر رووخساری...
"ئەوە تۆ منداڵ ھەڵدەخەڵەتێنی من دەزانم درەندە بوونی نیە "


ئەو کەسەی بەرامبەری بزەیێکی کرد و وتی "واتا منداڵ نی"
ڤێڵی خێرا ھەڵسایەوە بەڵام ھەر زوو بێدەنگ مایەوە کە زانی ئەو کورە چەندە باڵای بەرزترە لەو و لە کاتی دانیشتن نەیزانیوە وا بەرزە ئەویش وا بچوک ئحمێکی کرد وبە شێوەیێکێ بکوژانەوە سەیری کرد....
"سەیرکە بەرێزم لێم دوورکەوە تۆ بێزارم دەکەی "







"خاتوونی شلیک وا پێشوازیم لێ دەکەی "
ڤێڵی ھەر زوو چاوەکانی بە شۆکەوە کرانەوە ....
"تۆ کێی درۆ دەکەی جیمینی یان چی "







بێ ئەوەی ھیچ بڵی خێرا قۆڵی گرت و رایکێشا نێو باوەشی ڤێڵی بە بێدەنگی مایەوە ئەو تەواو شۆک بوو بوو بەڵام بە نەرمی باوەشی لێدایەوە و چاوەکانی داخست ھەرچەندە ھێشتاش فرمێسک رێچکەیان گرت بۆ سەر روومەتە ساردەکانی...



بە ھێواشی کەمێک لێی دوورکەوتەوە تا رووخساریان بەرامبەر یەکتر بێ بە نەرمی چرپاندی "تایھیۆنگ "




نەیئەزانی ئەو مرۆڤەی بەرامبەری تەواو بە شێوەیێکی شەیداوە سەیری ئەکا و ناتوانێ وشەیێک بڵێ جگە لە دەرکردنی دەنگێکی بچوک لە لێوەکانی" ھم"




توند باوەشی لێدایەوە و دووبار دەستی کردەوە بە گریان بەڵام بە دەنگێکی دیارتر ھەستی ئەکرد ئێستا ھەموو جیھان موڵکی ئەوە کە خۆشەویستەکەی لایەتی ئەوە ھەموو شتێک بوو بۆی ھەستێکی بە جۆشوخرۆش رووی کردە جەستە بچوکەکەی ...








"ئێمە کەمێک قسەمان ھەیە بیکەین وایە "تایھیۆنگ بەگرژیەوە وتی ڤێڵی ھەر زوو زانی مەبەستی لە و قسانەیە کە کردی دەربارەی چوون بۆ یانەکە ئەوەی لە نێو دەمی بوو قوتی دایەوە وبە نەرمی سەیری چاوەکانی کرد وھەوڵیدا خۆی تورە دەربخا کەچی شێوەیێکی زۆر قشتی ھەبوو...
"تۆ بیرت لای چیە کەچی من دڵخۆشم کە تۆم لە کۆتای بینی کەچی تۆش باسی ئەمەم بۆ دەکەی "






تایھیۆنگ بزەیێکی کرد و وتی "باشە کەواتە بەدڵی خۆت سەیریم بکە بەیبی"
ڤێڵی برۆکانی گرژ کردەوە و شەقێکی بە نەرمی کێشا بە سینگی "گەمژە گەر ئەوەندە جوانی بۆ خۆتت نیشان نەدەدام نەمدەزانی بەو رادەیە گەمژەی "








تایھیۆنگ ھەر زوو بە دەنگەوە پێکەنی و بچکۆڵەکەی خستە نێو باوەشی وەکو منداڵێکی بچوک دەستی کرد بە رۆیشتن
"پلانی جیمین بوو سوێند دەخۆم بەڵام من قەرەبووی دەکەمەوە ئێستا با برۆینە ماڵەکەت "







ڤێڵی بە شەرمەوە سەری جوڵاند" تایھیۆنگ بەراستت بوو کە وتت خۆشم دەوێی "
تایھیۆنگ وەستا لە رۆیشتن و سەیرێکی کرد کە چۆن بە چاوە پشیلەیەکانیەوە سەیری ئەکا و چاوەرێی وەڵامێکە
"وەکو وتم قسەی زۆر ھەیە بیکەین ئێستا پرسیار مەکە"








ڤێڵی سەری جوڵاند سەیری ئەو شوێنەی کرد کە تایھیۆنگ بۆی دەروا "ئەم ئوتومبێلە لە ھی کەسێک دەچێ"
تایھیۆنگ سەری جوڵاند و دەرگای ئوتومبێلەکەی کردەوە "راستە ھی جۆنگکوکە وەکو وتم ئەو لێرە دەمێنێتەوە "
ڤێڵی تەنھا سەرنجی لەسەر رووخساری تایھیۆنگ بوو کاتێک قایشی سەلامەتیەکەی بۆ دەبەست روومەتەکانی وەکو خوێن سور بوو بوونەوە تایھیۆنگ کەمێک دوورکەوتەوە





ھەر زوو بزەیێکی بەفیز ھاتە سەر لێوەکانی "ئەی تۆ شەرم ئەکەی دەبوایە من شەرمم کردبوایە کچی باش "
ماچی نەرمی لەسەر روومەتەکانی جێھێشت ڤێڵی ھەر زوو دەستی خستە سەر روومەتی و زیاتر سور بوویەوە بە ملپێچەکە رووخساری داپۆشی





تایھیۆنگ نەیدەتوانی بزە لەسەر لێوەکانی لاببا تەنانەت تا خۆشی سەرکەوتە سەر ئوتومبێلەکە ئەو ھەر خۆی گرتبوو پێنەکەنێ بە شێوەی شلیکە بچکۆڵەکەی





"گیانەکەم" ڤێڵی سەیرێکی تایھیۆنگ ی کرد کاتێک دەستی گرت و ماچی کرد چاوەرێی وشەکان بوو لە دەمی
"ئەوەندە لێم تورە بوویت کە برۆیتە یانەی شەوانە "
ڤێڵی بە گرژیەوە سەری جوڵاند بەڵام تەنھا زیاتر قشت دەردەکەوت
"بەڵێ دەمویست برۆم بەراستی تۆ زۆر خراپی رقم لێتە "
ھەردوو دەستەکانی خستە سەر یەک و رووی وەرگێرا






ھەر زوو سەیری تایھیۆنگ ی کرد کە ئوتومبێلەکەی وەستاند
"بۆ واتکرد چی بووە"




"رقت لێمە" ڤێڵی ئھێمێکی درۆینەی کرد و پشتی لێی کرد تایھیۆنگ ھەر زوو قایشی سەلامەتیەکەی کردەوە ئەو شلیکە بچوکە بە تێنەگەیشتنەوە سەیری ئەکرد راچڵەکی کاتێک تایھیۆنگ دەستەکانی خستە سەر روومەتەکانی لێوەکانی نوسانت بە لێویەوە بە نەرمی ماچی شلیکە بچکۆڵەکەی ئەکرد وەکو ئەوەی داوای کردبوو





لێوەکانی بە نەرمی دەجوڵاندەوە لە نێو دەمی ھەستی ئەکرد خۆشەویستەکەی چەندە شڵەژاوە و شەرم ئەکا بە نەرمی لێوەکانی ئەجوڵاندەوە تا بێ ھەناسەی نەکا پشتێنی سەلامەتیەکەی لێ کردەوە و کەمەری گرت تا زیاتر نزیکی بکاتەوە لە خۆی







شلیکە کیوتەکەی تێکەڵ بوو بوو لەگەڵ ماچە نەرمەکەی خۆشەویستەکەی ھەوڵیئەدا ماچی بکاتەوە ئەوەی بەرامبەری ھەر زوو لە خواستی خۆشەویستەکەی گەیشت و رێگەی دا کۆنترۆڵ بگرێتە دەست بۆ ماوەیێک ئەو دەستەکانی خستە سەر شانی و رۆیشتە سەر ئەو






تایھیۆنگ بە نەرمی رانەکانی گرت و کوشینەکەی بۆ دواوە برد ئەو حەزی بە ھەموو جۆرە جوڵەیێکی شلیکە بچوکەکەی بوو ھەرچەندە ئەیزانێ ئەمە یەکەم ئەزمونیەتی







بە نەرمی دەستی ئەھێنا بە رانەکانی و ئەو ھەستەی لەگەڵ ئاڵوگۆر پێ ئەکرد ڤێڵی بە ھێواشی دوورکەوتەوە و سەیری ئەو چاوە رەشانەی ئەکرد بە نەرمی دەستەکانی خستە سەر رووخساری و چرپاندی "خۆشم دەوێی "







نەیئەزانی چ دۆزەخێکی لە نێو جەستەی ئەو چاو رەشە دروست کردووە و بیر لە چ دۆزەخێک دەکاتەوە کە لێی بکا ئەو بەراستی دەیویست ھەموو شتێکی لێ بکا تا تەواو تێر بێت لەو کچە شیرینە کەچی خۆشی ئەیزانی ئەوە ھەرگیز روونادا








بە شڵەژانەوە لێوەکانی گەست ھەرگیز بیری بۆ ئەوە نەدەچوو ئەوەندە ھەستێکی وروژێنەر بێ کاتێک ئەو کچەی تەنھا بە رێکەوت ناسی پێی دەڵێ خۆشم دەوێی
"منیش خۆشم دەوێی" بە نەرمی چرپاندی و ماچی نێوچاوانی کرد




ڤێڵی ھەر زوو زەردەخەنەیێکی شەرمنی کرد و لە نێو باوەشی ئەو چاو رەشە ھاتە دەرەوە و رۆیشتەوە شوێنەکەی سەیری قاچەکانی ئەکرد و توند دەستەکانی لە نێو یەکتر دەکوشتی تا دوو دڵیەکەی بشارێتەوە





تایھیۆنگ ھەر زوو خۆی رێک کردەوە و خەندەیێکی کرد کوشینەکەی راست کردەوە و دەستی کردەوە بە شوفێر سەیری قاچە رووتەکانی ئەکرد جار جارە بەرادەی دۆزەخ لە ناخەوە تورە بوو کە کەسێکی تریش ئەو رانە سپیانە دەبینێ جگە لە خۆی







دەستی خستە سەر رانی شلیکە بچوکەکەی وایکرد رابچڵەکێ و بە نەرمیەوە گاز لە لێوە کیوتەکەی بگرێ بە نەرمی سەیری تایھیۆنگ ی کرد و چرپاندی "تایھیۆنگ دەستت دووربخەوە تکایە "




تایھیۆنگ سەری جوڵاند و وتی "لەبیری بکە بۆچی ئەم جلە کورتەت لەبەرە تۆ نازانی ئەم رانە سپیانە تەنھا ھی خۆمن و من بۆم ھەیە دەستیان لێ بدەم و نیشانەی خۆمیان لەسەر جێبھێڵم"






لێنا بە شەرمەوە گازی لە لێوی گرت و ھیچی نەوت تەنھا بیری لەوە ئەکردەوە کە چی دەبێت گەر تایھیۆنگ نیشانەکانی لەسەر رانی جێبھێڵێ دەیزانی ئەو کاتە ھەموو پەپولەکانی نێو گەدەی ناوەستن لە جولە و تەواو شێت دەبێ بە دەست لێدانەکانی





تەزووێک بە تەواوی جەستەی داھات کاتێک بیریھاتەوە ئەوان ماچیا کرد و تایھیۆنگ دەستەکانی خستبۆوە سەر رانەکانی و بەدڵی خۆی دەستەکانی لەسەر پێستی دەجوڵاندەوە





بە لا چاوێک لە تایھیۆنگ ی دەروانی سەیری ئەو دەستەی کرد کە لەسەر رانی بوو ئەو ھەموو ماسولکانە خەریک بوو دەتوایەوە ئەو قسانەی بیر ئەکەوتەوە کە تایھیۆنگ پێشتر ئەیکرد لەگەڵی بیری ئەکردەوە ئایە ھەموویان ئەکات بە راستی خۆ گەر وابێ لە ژێر دەستەکانی دەمرێ و بەرگەی ئەو ھەموو چێژە ناگرێ کە لە لایان ئەو پیاوە وروژێنەرەوە بۆی دێ




تایھیۆنگ ئوتومبێلەکەی وەستاند و ھاتەخوارەوە ڤێڵی ھەر زوو سەیری دەرەوەی کرد و زانی لە رێستورانت وەستاوە بەڵام تێنەئەگەیشت کە بۆچی لێرە وەستاوە تەنھا چاوەرێی کرد تا گەرایەوە بینی چەند زەرفێکی لە دەستە" ئەمانە بۆ چیە "




تایھیۆنگ زەرفەکانی خستە دواوەی ئوتومبێلەکە و وتی "پێت وانیە من زۆرم برسیە دوای برینی ئەو ھەموو رێگایە دەزانم تۆش برسیتە شلیکە بچوکەکەم "




شلیکە بچوکەکە سەری جوڵاند بەڵام بەراستی ئەو زیاتر لە برسیەتی دەیویست بخەوێ چاوەکانی داخست تا ھیچ نەبێ کەمێک بخەوێ


















زۆری نەبرد کە تایھیۆنگ ئوتومبێلەکەی وەستاند و سەیری شلیکە بچوکەکەی کرد کە سەیری دەرەوە ئەکا
"دەی ئازیزەکەم "





"چۆن خانوەکەم دەزانی "
ئەو کچە ھەر زوو پرسی تایھیۆنگ بە ھێواشی روومەتی راکێشا" بیرت نایێ من تۆم بە سەرخۆشی گۆری"





ڤێڵی ھەر زوو روومەتەکانی سور ھەڵگەران "منت بینی "
تایھیۆنگ سەری بە نەخێر جوڵاند و دەرگای ئوتومبێلەکەی کردەوە " ئەوەندەی بیرم بێ چاوەکانم داخستبوو دەی ئازیزەکەم "
ڤێڵی ھاتە خوارەوە لە ئوتومبێلەکە و دەرگای ماڵەکەی کردەوە رۆیشتنە ژوورەوە جانتاکەی خستە سەر مێزەکە " من دەرۆم خواردنەکان دەھێنم تۆ برۆ ھۆڵەکە "






تایھیۆنگ سەری جوڵاند بە واتای باشە و رۆیشت بۆ ھۆڵەکە ڤێڵی ھەر زوو رۆیشتە چێشتخانەکە بینی لوسی پێوەندی دەکا بزەییکی بەفیزی کرد و وەڵامی دایەوە
"خۆ نەچوویتە یانە بۆ ئەو کورە گەمژەیە "


مۆبایلەکەی دوورخستەوە لە گوێی بەھۆی ئەو دەنگە تیژەی لوسی پاشان وتی" نەخێر خۆت گەمژەی قسەی پێ مەڵێ "



"ھەر تۆ نەبووی دەتوت رقم لێیەتی ئێستا بۆ لایەنی ئەو دەگری چی روویداوە "
ڤێڵی بە نەرمی گازی لە لێوی خوارەوەی گرت و قاچی دەجوڵانەوە "ئێ ئەو ئێتستا لێرەیە "



"چیییییی ئەو گەمژەیە چۆن کورێک دەھێنیتە ژوورەوە گەمژە "
ڤێڵی بە بێزاریەوە کێشای بە نێوچاوانی" ھەی گەمژەی ناشرین تۆ سەرەتا دەتوت نایێتە لات درۆ دەکا ئێستاش ھاتووە لات ناخۆشە دایبخەوە تا شتێکم لە دەست دەرنەچووە "







"بوەستە بوەستە دایمەخە ڤێڵی منیش دێم تکایە با بیبینمممم"
ڤێڵی بە بێزاریەوە گوێ بۆ خۆ کیوت کردنە ناشرینەکەی لوسی گرتبوو بە بێزاریەوە جنێوی لە ژێر لێوەوە دەدا
"ژووانی ئێمە تێک مەدە گەمژە دایدەخەمەوە بە سۆفی بڵێیت رێک ئەوکوژم "











پێوەندیەکەی خێرا داخستەوە تا زیاتر قسە نەکا ھەرچۆنێک بێ قسەکانی لوسی کۆتایان نیە خواردنەکانی خستە سەر مێزەکە و رۆیشتە ھۆڵەکە بینی تایھیۆنگ سەیری تیڤیەکە دەکا ھەر زوو رۆیشتە تەنیشتی و باوەشی لێیدا تایھیۆنگ زەردەخەنەیێکی کرد و باوەشی بە شلیکە بچوکەکەی داکردەوە










"تایھیۆنگ دەی با برۆین خواردن بخۆین "
ڤێڵی لە شوێنەکەی ھەڵسایەوە و دەستی تایھیۆنگ ی گرت تا برۆنە چێشتخانەکە تایھیۆنگ ھەر زوو بەدوایدا رۆیشت بێگومان ئەو ھەلە لە دەست نادا بۆ سەیرکردنی










ڤێڵی بە نا ئاسودەیەوە سەیری تایھیۆنگ ی کرد و وتی" بۆچی وا سەیرم دەکەی ناتوانم خواردن بخۆم "
تایھیۆنگ زەردەخەنەیێکی شیرینی کرد و وتی "چونکە زۆر جوانیت وە ناتوانم تەرکیزم لەسەر خواردنەکە بێ کاتێک ئەو شتە جوانە لەبەردەمە تۆ زۆر جوانی ڤیڤی "


ڤێڵی بە شەرمەوە سەری ھێنا خوارەوە "دەی تکایە تایھیۆنگ وامەکە وە بە ڤیڤی بانگم مەکە "



تایھیۆنگ بزەیێکی کرد و ھەوڵی یاریکردنی ئەدا لەگەڵ ئەو شلیکە کیوتە" چی نەکەم "



"ئەوە مەکە "
ڤێڵی بە شەرمەوە گازی لە لێوی گرت کاتێک سەیرکردنە تیژەکانی تایھیۆنگ ی بینی کە خەریک بوو بە سەیرکردنەکانی بیخوا



"چی نەکەم ئازیزەکەم من زۆر ئاسایم" تایھیۆنگ دووبارە بە بزەیێکی بەفیزەوە وتی ڤێڵی ھەر زوو دەستی خستە سەر روومەتە پەمەیەکانی




"رقم لێتە تۆ ھەر بێ شەرمی پێم وابوو لە راستی کەمێک باشتری"
تایھیۆنگ شانەکانێ بەرز کردەوە" من وتم من ھەر خۆمم و شەرم ناکەم ئێستاش وەرە لام "




ڤێڵی برۆکانی گرژ کردەوە" نایێم "
تایھیۆنگ بەجدیەوە ئاماژەی بۆ کرد برواتە لای ڤێڵی ھەناسەیێکی دایەوە و لە شوێنەکەی ھەڵسایەوە رۆیشتە بەرامبەری تایھیۆنگ لە شوێنەکەی ھەڵسایەوە وبزەیێکی کرد" تۆ ھەر وەکو وتم زۆر باڵات بچوکترە لە من "






"گەمژە" ڤێڵی لە ژێر زمانەوە جوێنی ئەدا بەڵام بەلای تایھیۆنگ زۆر کیوت و شیرین بوو ھەر زوو کەمەری گرت و خستیە سەر مێزەکە "چۆن خۆم بگرم کە لاتم پێم وانەبوو لە نزیکەوە ھێندە شیرین بیت ئێستا دەمەوێت تۆ بخۆم نەک خواردنەکە "




ڤێڵی بە شەرمەوە سەیری چاوەکانی کرد "من مەخۆ دواتر گەر من بخۆی کێ دەبێتە خۆشەویستت"
تایھیۆنگ ھەر زوو پێکەنی و وتی" ئەی خوایە تۆ زۆر کیوتی بەھەرحاڵ ناتەوێت بخەوین "



ڤێڵی بە بێزاریەوە رووی وەرگێرا "بە یەک مەرج لەسەر قەنەفەکە دەخەوی کوری باش من متمانەم بە تۆ نیە "
تایھیۆنگ "بەراستە "



ڤێڵی ویستی بڵێت بەڵێ بەڵام تایھیۆنگ ھەر زوو خستیە نێو باوەشی و بەرە و سەرەوە رۆیشت ئێۆی بە ھێواشی دەیکێشا بە سینگیا
"دامگرە گەمژەی داگیر کەر "





"سەیرکە تەنانەت دڵت رێگەت لێ نادا بە توندی لێم بدەی دەی تۆش حەزی بەوەیە لات بخەوم ئیتر بۆ وادەکەی"
تایھیۆنگ بە پێکەنینەوە وتی و دەرگاکەی کردەوە ھەر زوو ڤێڵی خستە سەر جێگاکە
"یەک چرکە تایھیۆنگ خۆم دەگۆرم "
بەخێرای ھەڵسایەوە و لە ژێر دەستی تایھیۆنگ ھاتە دەرەوە و رۆیشتە لای دۆلابەکەی








تایھیۆنگ تەنھا سەیری ئەکرد بەڵام بە بێزاریەوە چاوی سوراند کە شلیکەکەی رۆیشتە گەرماوەکە و دەرگاکەی داخست لە شوێنەکەی ھەڵسایەوە و چاکەتە جلدەکەی داکەند بینی ھاتە دەرەوە جلێکی خەوی کیوتی کردە بەر کە رەنگی پەمەی بوو وە ھەندێک شلیکی بچوکی لەسەر چنرابوو سەیرێکی تایھیۆنگ ی کرد
"ئێ من جلی کورم نیە ببورە "



تایھیۆنگ سەری بە نەخێر جوڵاند "کێشە نیە تەنھا گەرماوەکە بەکاردەھێنم" ڤێڵی سەری بە مانای باشە جوڵاند و رۆیشتە لای ئاوێنەکە تا قژی شانە بکا تایھیۆنگ رۆیشتە گەرماوەکە





دوای کەمێک تایھیۆنگ ھاتە دەرەوە ڤێڵی ھەر زوو چاوەکانی کەوتنە سەری "یااا بۆ ھیچت لەبەر نیە "

تایھیۆنگ سەیرێکی خۆی کرد پاشان وتی "چۆن ھیچم لەبەر نیە پانتۆڵەکەم نابینی یان چی "
ڤێڵی رووخساری گرژ کرد "مەبەستم تیشێرتەکەتە زۆر بێ شەرمی چۆن لەبەردەم کچێک وادەکەی"



تایھیۆنگ ھەر زوو زەردەخەنەیێکی کرد و خۆی خستە سەر جێگاکە "تۆ خۆشەویستی منی زۆر ئاسایە بەلامەوە دەی وەرە بخەوین "






ڤێڵی رووخسارە گرژەکەی نەماوە و زەردەخەنەیێکی کرد خێرا رایکردە سەر جێگاکە و خۆی خستە نێو باوەشی خۆشەویستە شیرینەکەی توند باوەشی لە کەمەری دا و چاوەکانی داخست تایھیۆنگ بە نەرمی دەستی ئەھێنا بە قژی شلیکە بچوکەکەی و جار جارەش ماچێکی بچوکی ئەکرد










2084وشە

تۆڵەکەی ئەوەی ترم بۆ کردنەوە ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن پلیسسس 🥺

Continue Reading

You'll Also Like

127K 13.1K 51
-من هەڵەم نەکرد بچکۆلەکەم، من تەنیا خۆشم ویستی... -تاک و تەنیا ئاواتی من داهاتووێک بوو لەگەڵ تۆ~ -عەشقی من بۆتۆ ئەو ئۆقیانووسە قوڵەیە کە دەمەوێ تێیدا...
32.5K 3K 23
ဝိုင်.....🍷 မြည်းစမ်းရုံနဲ့ ရူးနှမ်းစေမယ့် ဝိုင်... ဦးကိုကိုရဲ့ နှုတ်ခမ်းက ချိုပေမယ့် အဆိပ်တွေနဲ့.. ဒါပေမဲ့ ကျွန်တော်ကြိုက်တယ်..။ ❗ZhanYi Fanfic 20...
235K 23K 70
ដោយសារតែគុំនំបានធ្វើអោយក្មេងប្រុសដែលមានបេះដូងបរិសុទ្ធស្រស់ស្អាតប្រែក្លាយជាក្មេងពឹសពុលពោពេញដោយល្បិចកល់ គេហ៊ានធ្វើគ្រប់យ៉ាងសូម្បីតែនាមជាប្រពន្ធចុងបុរសច...
17K 3.6K 52
විනාශ කරදැමූ කිරි සිහිනයක් වෙනුවෙන් බැදි වෛරයක් නිසා පරම්පරාවක්ම නසන්නට ශපථ කළ නේත්‍රාවකගේ පළිගැනීමට මැදිවූ සෙනෙහසක අන්දරය....... රුහිරු බැදි බැමි~