𝐃𝐀𝐑𝐋𝐈𝐍𝐆 | √ Completed...

By SaiaKamal

9.5K 1K 1.6K

❝ 𝑮𝑨𝑴𝑬 𝑶𝑽𝑬𝑹 تــەواو ❞ » ساڪی بەهـرەیەڪی بۆ بینی 'خراپ' لە خەڵڪیدا... More

ɪɴᴛʀᴏᴅᴜᴄᴛɪᴏɴ
ᴛʜᴇ ᴄᴀꜱᴛ
00. LESS THAN EVIL
01. A BITTERSWEET LIFE
02. TOUCH OF THE IMMORAL
03. SYMPATHY FOR THE MERCILESS
04. FOUNDATION OF FRIENDSHIP
05. EDGE OF ESCAPISM
06. CHASING RABBITS
07. PHILOSOPHY OF SURVIVAL
08.ARTISTIC EXPRESSION
09. CAGE OF GLASS
10. FOR THOSE WHO DO WRONG
11. DANGEROUS EFFECT
13. DOWN UNDER
14. TREMBLING HANDS
15. STARS FOR EYES
16. BOILING HEART

12. FLYING DOVE

151 25 105
By SaiaKamal

▬▬▬▬ ۩ ▬▬▬▬

ئەو ڕۆژە ئاسمان خۆڵەمێشی، بە هەور بوو کە بە هێواشی بەسەر سەربانەکاندا دەجوڵا و شەپۆلی ساردی با بە زەبرەوە بەخێرهاتنی پایزیان لێ دەکردی. باوبۆرانێکی بەیانی زوو زەوییەکەی کردبووە قوڕ و لیتاو هەروەها لە کاتی داگیرساندنی جگەرەکەم دەلەرزیم. کە کیم نامجون لە بەنزینخانەکە هاتە دەرەوە و لە تەنیشتم وەستا تا چەرخێکی ترم بداتێ هێشتا خەریکی هەڵکردنی چەرخەکەم بووم و جنێوم دەدا. بە دەنگێکی نزم لەبەر خۆمەوە وتم ❜سـوپاس❛ هەروەها جگەرەکەم داگیرساند و هەوڵمدا پێی بدەمەوە، بەڵام وەك هێمای نەویستنەوەی دەستێکی ڕاوەشاند و یەکێك لە دوو قاوەکەی پێ دام کە بە دەستییەوە هاوسەنگانە گرتبووی❞گوێی پێ مەدە، با لەسەر من بێت...ئێستا پێم بڵێ، دەتویست لەسەر چی قسە بکەین؟❝




کاتێك بەڕێکەوت چاوپێکەوتنێکی کۆنیم بینی ئاماژەی بە نامجون کرد، دەمویست زانیاری لەسەر پـارك جـیمین بدۆزمەوە و لەوە تێبگەم کە چ جۆرە کەسێکە. نەمتوانی هیچ وێنەیەکیان بەیەکەوە بدۆزمەوە، بەڵام گەڕان بەدوای قوتابخانە ئامادەییەکەی لە ئینتەرنێت و سەیرکردنی وێنە و ڕاپۆرتە کۆنەکانیدا ئاسان بوو. کیم نامجون پلەبەرزی قۆناغەکەیان بوو─کوڕێکی هەژاری ناوچەیەکی هەژار، بە هاوکاری داراری و خواستی بردنەوەی هەر پێشبڕکێیەکی زانستی کە مامۆستاکانی زۆریان لێ کردبوو بەشدار بێت.



بە بڕیاردان لەو نووسراوانەی ناویان هێنابوو، پێشبینیم دەکرد ئاسایی لە بەدواداچوونی زانستی، کۆمپانیایەکی بـانکی یان لەوانەیە تەنانەت دادگاش بیبینمەوە، بەڵام لەبری ئەوانە ئەمەتا لێرە، کاردکردن وەك کارمەندی بەنزینخانەیەك کە تەنانەت سێ جۆری جیاوازی جگەرەشیان نییە لێی هەڵبژێری.



❞زۆربەی کات ژیـان دەبێتە بەربەست لەبەردەم خەونەکان❝ئەمە هەموو ئەوە بوو کە نامجون وتی کاتێك پرسیم چۆنە لێرەیە. شانەکانی بەرزکردەوە و کڵاوەکەی سەری ڕێکخستەوە. قومێکی لە قاوەکەی خواردەوە و کە زمانی داپڵۆخاند جنوێی لێ دەرپەڕی.



❞دەزانی، هەر بەڕاست پێم وابوو دەبمە کەسێك، بەڵامدەبوو ئەوە لەبیر بکەم کە باوکم نەخۆش کەوت و پێویستی بە کەسێك بوو خەرجی دەرمانەکانی دابین بکات. کاتم نەبوو لە پۆلێکدا یان لە کتێبخانەیەك دانیشم بخوێنم. دەبوو پارە پەیدا بکەم❝



بە تێگەیشتنەوە سەرم ڕاوەشاند و قومم لە جگەرەکەمدا. دیسان باران بە تکە تکە دەستی بە دابارین کرد و بە بێدەنگییەوە چووینە ژێر بنمیچێکی بەنزینخانەکە❞سـوپاس کە ڕازی بووی چاوت پێم بکەوێت❝



نامجون وتی❞کە نامەکەتم پێ گەیشت بەڕاستی سەرسام بووم❝و دەستی بۆ پشتە ملی برد❞جیمین شتێکی خراپی کردووە؟❝



شڵەژاو دیاربوو، بەڵام وادیارنەبوو ئەگەر پێی بڵێم کردوویەتی سەری نەسووڕمێت. دەکرێ بزانێ جیمین ئێستا چی دەکات، چۆن حەزێکی تایبەتی بۆ وێرانکردنی خەڵكی هەیە─بەشێوەیەك لە شێوەکان❞ئاگادار نیم، تەنها...حەز دەکەم بزانم. وەك دەبینی، تەنیا ڕۆژنامەنووسێکم❝



بە گومانەوە چاوەکانی کزکرد❞ئـۆو❝



❞ڕۆژنامەنووسی تاوانی ڕاستەقینە❝



ئـۆو



کزە زەردەخەنەیەك هاتە لێوم و بە وریاییەوە ڕوونم کردەوە❞لەم ڕۆژانەدا، لە جیاتی زنجیرە بکوژە ئاساییەکان دەربارەی ڕووە تاریکەکەی ناوبانگ دەنووسم. جیمین لە کەیسێکی پێدانی بەرتیلدا تێوەگلابوو کە ماوەیەك لەمەوبەر من و هاوڕێکەی لێکۆڵینەوەمان لەسەر دەکرد، منیش بیرۆکەیەکم بۆ هات کە لەوانەیە بۆ چاوپێکەوتن کەسێکی جێی بایەخ بێت. پێم وابێ داوای لێ دەکەم ئەگەر ئامادە بێت، بەڵام پێش ئەوە، دەمەوێت بیرۆکەیەکی باشترم هەبێت لەسەر ئەوەی کە کێیە. بۆیە، دەمویست بزانم دەتوانی دەربارەی چاندنی دڵی هیچم پێ بڵێیت. چاندنی دڵی بۆ کراوە، وایە؟ وای پێ وتم❝



نامجون پرسی❞پێی وتووی؟❝و برۆکانی لەسەرسووڕماندا بەرزکردەوە. قومێکی تری لە قاوەکەی خواردەوە پێش ئەوەی بیکاتە زبڵدانێکی نزیکی و دەست بە گەڕان بەناو گیرفانەکانیدا بکات. وامزانی بەدوای جگەرەدا دەگەڕێت، بەڵام مەساسەیەکی دەرهێنا❞چیرۆکێکی خەمناکە، چیرۆکێکی خەمناکی ماوەیەکی زۆر لەمەوپێش❝




❞کێشەم لەگەڵ چیرۆکی خەمباردا نییە. بەسەرهاتی هەمووان شتێکی خەمبارانەی تێدایە، هەر ئەوەش وای لێ دەکات چیرۆکێك بێت❝




بە بیرکردنەوە و لەبەر خۆیەوە وتی و ڕووی گرژ کرد❞پێم وابێ ڕاست دەکەیت❝



❞کەواتە، با پیاسەیەك بەناو ڕێگەی یادەوەریدا بکەین. کاتی کۆتا ساڵی ئامادەییم بوو، بۆیە، دوو ساڵ پێش دەرچوونی جیمین. پێش ئەوەش خەریکی هونەری سەماکردن بوو، تەنانەت بە بوونی دڵێکی لاوازیش نەدەبوو پەستان لەسەر خۆی دروست بکات. هاوڕێی یەکتر بووین چونکە هەردووکمان بلیمەتی قوتابخانەکەی بووین❝



❞تاکە کەس بوو لە زەحمەتی گەورەبوون لە ژینگەیەکی لەو شێوەیەدا تێدەگەیشت، کە هەمووان پێشبینی زۆرت لێ دەکەن و شکست هێنانت قبوڵ نەکراوە. بیرمە کە چۆن هەوڵمان دەدا لە هەڵەی قوتابییەکانی ترەوە فێرببین لە جیاتی ئەوەی خۆمان هەڵە بکەین و لێی فێر ببین❝



❞ئەو کاتە، جیمین بۆ پێشبڕکێیەك زۆر شڵەژابوو. دەمزانی زۆر ڕاهێنانی دەکرد، کەم خواردنی و کەم خەوی، بەڵام نەیدەویست بە قسەم بکات. بەهەمان شێوە بە قسەی جۆنگکوكیشی نەدەکرد. لە منداڵییەوە هاوڕێ بوون، بەڵام بە چوونە قوتابخانەی جیاواز کەمێك لەیەکتر دابڕان❝



بە دەم مەساسەکەیەوە ئاهی هەڵکێشا❞ڕۆژێك بەر لەو پێشبڕکێیە... جیمین لە هۆش خۆی چوو. دڵی چیتر بەرگەی نەگرت. هەروەها جۆنگکوك، کە تازە مۆڵەتی شۆفێری وەرگرتبوو، هەوڵیدا بوو خێرا بەهانایەوە بچێت، بەڵام کەوتە ڕووداوێکی هاتوچۆی خراپەوە. ئۆتۆمۆبێلی فریاکەوتنەکەیان بەیەکەوە گەیشتن. دەتوانی بیهێنیتە پێش چاوی خۆت؟ من دەتوانم، چونکە بینیم. من جیمینم دۆزییەوە و پەیوەندیم بە فریاکەوتنی خێرا کرد. کە جۆنگکوك بڕیاری وازهێنان لە دڵی بۆ ڕزگارکردنی هاوڕێکەی دا لەوێ بووم❝



ڕووم تێکرد و چاوەکانم زەقبوون❞جۆنگکوك مرد تا هاوڕێکەی بتوانێت بژی؟❝



بە دەنگی نزم وتی❞بـەڵێ❝شتێکی لە گیرفانی دەرهێنا. وابیرم کردەوە مەساسەیەکی ترە بەڵام جزدانەکەی بوو. ماوەیەکی باشی بە گەڕان بەناو کارت و پەڕەی جیاوازی پارەدا بەسەر برد تا وێنەیەکی قەدکراوی دۆزییەوە کە بۆی دەگەڕا.



❞سەیرکە. یەکێك ئەم وێنەیەی دوای برنەوەیەکی تری پێشبڕکێ لە لایەن جیمینەوە گرتووە. گەر دەتەوێ دەتوانی سەیری بکەیت. کەمێك گەمژانەیە، بەڵام هێشتا وەك یادگاری ڕۆژە خۆشەکان هەڵم گرتووە❝



بە لەسەرخۆییەوە وێنە کۆنەکەم لە نامجون گرت و سەیری ڕووخساری سێ کوڕی جیاوازم کرد. هەر ئەو کاتەش نامجون باڵا بەرزترینیان بووە، بە چاویلکەکەیەکی لێوار ئەستوورەوە زەردەخەنەیەکی گەش لەسەر دەموچاوی بوو. لەپشت دووانی ترەوە وەستابوو و دەستی خستبووە سەر سەریان. ساڵانی پێشتر، ڕوواڵەتی جیمین زۆر لە ئێستا زیاتر ڕووخۆشی پێوە دیاربووە، بەڵام چاوەکانی تینێکی هاوشێوەی ئێستای تێدا بەدی دەکرا.



خەڵاتێکی بەدەستەوە بوو، کە تازە بردبوویەوە کەچی بە زەحمەت زەردەخەنەی کردبوو. تا ڕادەیەك زیاتر گاڵتەی بە کارە سەیرەکانی هاوڕێکانی دەهات، بەڵام بەدەر لە تۆزقاڵێك لە شانازی بۆ دەستکەوتەکەی خۆی. لە تەنیشتییەوە کوڕێکی تر هەبوو، جۆنگکوك، زەردەخەنەی دەکرد و سەری بۆ دواوە جوڵاندبوو تا دەستی نامجونی بینی بوو.



تەماشای وێنەکەم دەکرد تا لەپڕ چاوەکانی جۆنگکوك جوڵان و سەیری کردم. لە سەرسامییدا خەریکبوو هاوار بکەم، بەڵام توانیم خۆم بگرم. نامجون ڕووی گرژ کرد کە بینی لەناکاو ڕاچڵەکیم، بەڵام هیچی نەپرسی، تەنانەت گەر ئاگاداریش بووبێت چەندە شۆکبووبووم.



هیچ گومانێکی تێدا نەبوو. کە سەیری جیمینم دەکرد بەردەوام جۆنگکوکم تێیدا دەبینییەوە، بەڵام بێگومان گەورەتر لەو تەمەنەی تێیدا مردبوو. وەك بڵێی هەر خۆی بێت لە جیهانێکی تردا، کە دەژیا. ئایا جیمین لەو جیهانەدا مرد و دڵی خۆی پێدا؟ ئێستا دوو هاوڕێکە لە دوو جیهانی جیاواز بۆ یەکتر دەگەڕان؟




هێشتا لەگەڵ نامجون بووم کە لەپڕ پەیوەنییەکم لە وێستگەکەی یونگییەوە بۆ هات. وامزانی کەیسێکی تازە هەیە تا بیەوێت بەیەکەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەین. بەڵام لێکۆڵەرێکی تر بوو، کە ژمارەکەمی لە شوێنی تێبینییەکانیدا دۆزیبووەوە.



یونگی کەسێك نەبوو باسی خۆی، هاوڕێکانی یان ژیانی تایبەتی بکات، بۆیە زۆربەی هاوکارەکانی نەیان دەزانی دروستترین کەس بۆ پەیوەندی پێوە کردن لە کاتی بارودۆخی بەپەلەدا هۆسۆكە. لەگەڵ خۆشمدا مشتومڕم بوو پویوەندی پێوە بکەم یان نا، بەڵام دواتر بیرم هاتەوە کە یونگی داوای لێ کردم هاوڕێکەی نیگەران نەکەم بۆیە ڕای خۆم گۆڕی.



نەمزانی تا چەند حاڵەتەکە خراپە تا گەیشتمە بنکەی پۆلیس. ئەو لێکۆڵەرەی پەیوەندی پێوە کردم، شتێکی دەربارەی ڕووداوێکی هاتوچۆی بچووکی یونگی کرد، بەڵام ئاماژەی بە هیچ شێکی سەختی ڕووداوەکە نەدا. نەك هەر خۆی بە ئۆتۆمبێلی هاوکارەکەیدا دابوو کە ڕقی لێی بووە، دوای ئەوەش ڕوویداوە کە چەند پەرداخێك بیرەی خواردووەتەوە.



پێم وابوو کێشەی کەم خەوییەکەی بە باشە بەکاردەهێنێت و کارەکەمان ئاسانتر دەکات، بەڵام دیسان خۆی لە قوڵبوونەوە لە دەروازەیەکی تاریك بینییەوە و خولیای چووبووە سەر کەیسێكی کوشتن کە نەیدەتوانی چارەی بکات.



❞یونگی، دەبێ پشوو بدەی❝لێکۆڵەرەکەی کە خوشکەکەی یەکێك لە قوربانییەکانی کەیسەکە بوو، بە ڕاستی ڕقی لێی دەبووەوە، بەڵام تەنانەت ئەویش هەوڵی دەدا لە سەرکەوتنە سەر ئۆتۆمبێلەکەی و لێخوڕینی بیوەستێنێت.



❞دەست بە پشتدا ناهێنم و پێت بڵێم شکستخواردوو نیت، بەڵام ڕێگەش نادەم ئۆتۆمبێل لێ بخوڕیت. دەتەوێ کەلەپچەت بکەم و لە خانەیەکی زیندان دەستبەسەرت بکەم؟ ڕێك لەبەردەم هاوکارەکانت؟ نامەوێت وابکەم، بەڵام ئەگەر هیچ بژاردەیەکی ترم بۆ نەهێڵیتەوە─دەیکەم❝



کە پشکنەرەکە منی بینی لەبەر خۆیەوە جنێوی دا و وتی ❜ لە کۆتاییدا❛، دواتر ڕووی وەرگێڕا و گەڕایەوە ناو بنکەکە. گروپێکی بچووکیش لە ئەفسەر تەماشایان دەکرد خێرا بەلای جیاوازدا ڕۆیشتن. سەیری شوێنی پێکداکەوتنە نوێیەکەم کرد کە یونگی بە ئۆتۆمۆبێلەی کردبووی هەروەها هەمان زیان بەر ئۆتۆمبێلی کەسەکی تریش کەوتبوو، دواتر خۆم بە دەرگای ئۆتۆمۆبێلەکەیدا دانواند و بە ڕووخسارێکی پێداگرانە تەماشایم کرد.



❞یونگی، ئەوە چی دەکەی؟ ئەوە چ نەفرەتییەك دەکەی؟ دەخۆیتەوە و دواتر ئۆتۆمبێل لێ دەخوڕی؟ ئەوە بەڕاستتە؟!❝



❞وابزانم زیاتر بەدڵم بووی کە قسەت نەدەکرد❝سوکانی ئۆتۆمبێلەکەی گرت و ناوچەوانی لەسەر دانا.




❞چونکە چەندێك بێزارکەریش بیت─ڕاست دەکەیت. داوای لێبووردن دەکەم. نازانم بیرم لە چی دەکردەوە. هێشتاش نازانم. تەنها...بەنیاز نەبووم ئەمشەو بخۆمەوە. بنکەی پۆلیسم جێهێشت چونکە خەریکبوو قەرەباڵغ دەبوو، بەڵام پاشان یانە شەوانەکەش بەهەمان شێوە بۆیە بڕیارمدا پەرداخێك بیرە بخۆمەوە. دواتر پەڕاوی بنکەم کردەوە و لەوە بەدواوە هەموو شتێك داڕما. تەنها...ئەم چەند ڕۆژە، سەیری ژیانم، کارەکەم، کەیسەکان، کوشتن دەکەم و...دڵخۆش نیم. دڵخۆش نیم و هیچ بیرۆکەیەکم نییە چۆن ئەوە بگۆڕم❝



لە ئۆتۆمبێلەکە هاتە دەرەوە، بە لەنجەولار بە ئۆتۆمبێلەکەدا هاتە و چوو تا لە شوێنی سەرنشینەکە دانیشت. منیش سەرکەوتم و دەرگاکەم داخست. بەبێ دەنگی دەستم کرد بە گەیاندنەوەی بەرەو شوقەکەی، بەڵام هەر لەسەر ڕۆیشتنم داوای لێ کردم گەر بتوانن کەمێك زیاتر بمێنمەوە. سەیرکردنێکی گوماناوی سەیرم کرد، بەڵام بڕیارمدا داواکەی قبوڵ بکەم.



ڕادیۆکە دەنگی نزم بوو، یەکێك لە پەسەندترین گۆرانییەکانی لێیدەدا و ئۆتۆمبێلەکە لە تاریکیدا بوو. جامی ئۆتۆمبێلەکەم دادایەوە تا جگەرەیەك دابگیرسێنم، لەکاتێکدا لە جێگەکەی خۆی گرمۆڵە کردبوو و خەیاڵی ڕۆیشتبوو.



بەڵام دەستی بە قسەکردن کرد❞دەزانی، بڕوام وایە خەڵکی ناتوانن خۆیان بەتەواوی بگۆڕن. لە دڵەوە ناتوانن. بۆیە، لە کاتە سەختەكاندا پێوستە لەبیرت بێت کێی. لەبیرت نەچێ کە لە ناخەوە─کەسێکی باشی❝جگەرەی دووەمم داگیرساند، قومێکی قووڵم هەڵمژی و چاوەکانم داخست.



دڵۆپە باران بەر سەقفی ئۆتۆمبێلەکە دەکەوتن، بەڵام شوێنی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلەکان هەر بە بێ دەنگی مایەوە هەرچەندە لە قسەکردن نەوەستا❞لەوانەیە وابیر بکەیتەوە کەسێکی خراپی، بەڵام وانییە. تەنها هەڵەیەکت کردووە. وەك ئەوەیە کەوتبێتیتە تەڵەیەکی ورچەوە و ناهێڵێت دەربچیت. بەڵام خەتای خۆت نییە❝



جگەرەکەم خستەر بەردەمی و هێشتم ئەوەی ماوە لە جگەرەکە تەواوی بکات❞هەمووان لە پاڵ کارەکانیان شتی تریان هەیە، خێزان، هاوڕێ، خۆشی...دەژین. بەڕاستی دەژین. من وانیم و بە ئازارە❝



❞لەبەر ئەوەیە کە بە دڵسۆزییەوە هەڵێکی پێ نادەی❝جامەکەی تەنیشتم داخستەوە، تا باران نەیەتە ناوەوە❞لەناو تەڵەیەکی ورچدا وەستاویت و ناهێڵیت ڕزگارکەرانت نزیك ببنەوە چونکە دەترسی ئاخۆ دوای ئەوەی قاچت لە تەڵەکە دەردەکەن چی ڕووبدات❝




لە ئۆتۆمبێلەکە دەرچووم و کڵاوی بلوسەکەم بەسەرمدا کرد و لە شوێنی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلەکان پەڕیمەوە. هەنگاوی خێرام دەنا و هەوڵم دەدا پێش ئەوەی بارانە هێواشەکە ببێتە لێزمە بە نزیکترین وێستگەی گواستنەوە بگەم.



لە سەکۆیەکی بێدەنگی وەستانی شەمەندەفەر وەستابووم و تەماشای شاشەیەکی ڕیکلامی بازرگانیم دەکرد، بێکهیۆنی نیشان دەدا کە ڕیکلامی بۆ جۆرێکی ساردەمەنی دەکرد، تا لەناکاو مۆبایلەکەم دەستی بە زەنگ لێدان کرد. یەکەم بیرۆکەم ئەوە بوو بێکهیۆن پەیوەندیم پێوە دەکات، بەڵام ژمارەیەکی نەناسراو دەرچوو.



❞بـەڵێ؟ کێـیە؟❝



❞هەوڵی خۆنواندنی بێتاوانی مەدە، خاتوونی بچووکی پشکنەر. دەزانم ئەمڕۆ چیت کردووە، لە کوێ بوویت و لەگەڵ کێش قسەت کردووە❝کە دەنگی پـارك جـیمینم ناسییەوە هەناسەی لە قوڕگم گیرا.



دەنگە زیاد لە پێویست ڕووخۆشەکەی لەرزی بە بڕبڕەی پشتمدا هێنا و دڵم دەستی بە لێدانێکی خێرا کرد❞هەر بەڕاست وابیرت کردەوە پێی نازانم؟ دەبوو لە جیاتی ئەوەی لە پشتمەوە بگەڕێیت داوات لە خۆم بکردایە تەواوی چیرۆکەکەت پێ بڵێم❝



❞دا...داوای لێبووردن دەکەم❝



❞دەزانی چۆن بۆ وێرانکردنی کەسێك هەموو شتێك دەکەم، وایە؟ زۆربەی کات، بۆ پارە، بەڵام لەوانەیە بۆ بۆنەی لەم جۆرە دەستکاری بکەم و بیگۆڕم...❝پێش ئەوەی بپرسێ کەمێك وەستا❞دەتەوێ وابکەم، سـاکی؟ ڕێگە بدە لە جیاتی خۆت وەڵام بدەمەوە...نەخێر. ناتەوێ. لەبەر ئەوە بۆ شتێك یارمەتیم دەدەیت. تا قەرەبووی ئەوە بکەیتەوە کە ئەمڕۆ کردووتە❝



لێوم گەست و بە شڵەژاوی پرسیم❞لە چیدا یارمەتیت بدەم؟❝



❞بەیەکەوە یەکێك لەناو دەبەین❝لە دەنگی هەناسەگرتنە سەرسامبووەکەم گاڵتەئامێزانە پێکەنی❞بـەڵێ وادەکەین، ئینجا کە تەواو بووین، وەك ئەوەیە هەر بوونیشیان نەبووبێت❝




❞چی ئەگەر نەمەوێت بیکەم؟❝



❞بـۆ نـەتەوێ؟❝



❞چونـکە هەڵـەیە❝




ماوەیەکی زۆر بێ دەنگ بوو و کە قسەشی کردەوە، هیچ تۆنێکی گاڵتەئامێز لە دەنگیدت نەبوو❞وام لێ مەکە پێبکەنم. دەزانم هیچ لە من جیاوازتر نیت. دەتوانی هەوڵی نواندن بدەیت، بەڵام ئەو ڕووخسارەی لەبەری دەکەیت هی خۆت نییە...زۆر لە بێگەردی و خاوێنی بەدەوری❝



بە خۆم دەوت هەموو شتێك باشە، بەڵام ماوەیکی زۆرە بەرەو خراپتر دەچووم. وەك بڵێی هەموو چاوپێکەوتنێكم لەگەڵ تاوانبارێکدا، چینێکی لە هۆشمەندیم دەکردەوە. تا ئێستا تۆزە تۆزە لێیان دەبردم، کە ئێستا لەپڕ کەسانێکم دەناسی کە دەیانزانی چۆن هەموو پارچە گەورەکان لێبکەنەوە، بەنزیکەیی وەك ئەوەی پێشبڕکێیان بێت کێ زیاتری بەربکەوێت. شەوانی بێ خەوی و خولیای خۆبەکەمزانی گۆڕان بە خەیاڵ و ئارەزوویەکی گەشەکردوو بۆ کردنی شتی خراپ. لە خۆم. لە کەسانی تر.




هەوڵم دەدا لەسەر ڕۆخی ئاوەکە بمێنمەوە، بەڵام ئەو خەڵکانە وەك قڕش وابوون و ڕێك پێش ئەوەی هەناسەیەك وەرگرم قاچیان دەگرتم و ڕێك بەرەو قووڵایی ڕایان دەکێشامەوە.



ئەگەر خۆدەوردان بە دڕندەت هەڵبژارد، زوو یان درەنگ، مسۆگەرانە تۆش دەبیت بەیەکێك لەوان.



یان هەر لەسەرەتاوە دڕندەیەك بووم؟

━━━










─•─
وەك بیرخستنەوەیەك
Please don't
smoke 🙃

کاتێکی خۆش 🌌
▬▬§▬▬

🖤And don't forget To VOTE and COMMENT guys! 🖤

WORD COUNT: 2015

Continue Reading

You'll Also Like

130K 15K 34
"احمق تو پسرعمه‌ی منی!" "ولی هیچ پسردایی‌ای زبونشو تو حلق پسرعمه‌ش فرو نمی‌کنه، هیچ پسردایی لعنتی‌ای نمی‌تونه تو همون حرکت اول نقطه‌ی فاکینگ لذت پسرع...
82.8K 10.8K 27
خب میریم که داشته باشیم: یه پسر ۲۴ ساله و به شدت کیوت و ساده دلمون که به خاطر هوش بالاش موفق میشه موسیقی رو داخل دانشگاه تدریس کنه ولی دردسر همه جا ه...
138K 22K 62
کاپل: کوکمین . . . . ژانر : عاشقانه ، مثبت هجده ، امپرگ ، امگاورس ، درام ، خانوادگی ( اس*مات مثبت ???? داره ) #kookmin: #1 #jimin: #4 # امگاورس: #۱۰...
287K 110K 54
🌿•~خلاصه داستان ~•🌿 بکهیون عاشق زندگیش نبود ولی تلاش می‌کرد خوب زندگی کنه. هر روز صبح وقتی در گل‌فروشی کوچیکش رو باز می‌کرد به پرنده رویاهاش اجازه...