✎_𝑶𝑬𝑵༒𝑺𝑯𝑶𝑻_☠︎

By helen__taleb

31.9K 2.4K 1.4K

خۆشترین ساتەکانم لێرە بوە بەنوسینی ئەو شتانەی لەنێو خەیاڵەکانم ھەبوە بۆ ئێوە سوپاسـ.... :) * * * * ھەموو وەن... More

𝑯𝒆𝒍𝒍𝒐☺️💛
🐨<{𝑲𝒊𝒎 𝒏𝒂𝒎𝒋𝒐𝒐𝒏}>🐨پەشیمانم
🐑<{𝑲𝒊𝒎 𝑺𝒐𝒆𝒌𝒋𝒊𝒏}>🐑پاشاکەم
🦄<{𝑱𝒐𝒏𝒈 𝑯𝒐𝒔𝒆𝒐𝒌}>🦄کورێکی خراپ
🐥<{𝑷𝒂𝒓𝒌 𝒋𝒊𝒎𝒊𝒏 }>🐥ھەڵەیەکی گەورە
👽<{𝑲𝒊𝒎 𝑻𝒂𝒆𝒉𝒚𝒖𝒏𝒈}>👽لەنێو دڵم دای
🐈<{𝑴𝒊𝒏 𝒚𝒐𝒐𝒏𝒈𝒊}>🐈بێ ھەست
🐰<{𝑱𝒆𝒐𝒏 𝒋𝒖𝒏𝒈𝒌𝒐𝒐𝒌}>🐰فریشتەی شەیتان
𝑯𝒆𝒍𝒍𝒐🥺💛
🐈<{𝑴𝒊𝒏 𝒚𝒐𝒐𝒏𝒈𝒊}>🐈بێزارکەر
👽<{𝑲𝒊𝒎 𝑻𝒂𝒆𝒉𝒚𝒖𝒏𝒈}>👽ساختە

🐥<{𝑷𝒂𝒓𝒌 𝒋𝒊𝒎𝒊𝒏}>🐥ئامانەت

2.1K 184 146
By helen__taleb



ڤۆت پێش خوێندنەوە ⭐️
خوێندنەوەیەکی خۆش 😉
خـــــــەیـــــــــاڵـــــــــیــــــــە🥀
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ





بەیانیەکی زوو کچێک لە چێشتخانەکەی ماڵەکەی بوو دەستەکانی برد بۆ قژیو بەستی دواتر دەستی کرد بە خواردن ئامادەکردن ئەم رۆ کۆتا وەڵا وەردەگرێ بۆیە بە جوان ترین شێوە خواردنەکە بۆ باوکی ئامادە دەکات دوای ماوەیەک سەر مێزەکەی رازاندەوە ئەوە خەونی ئەوە .......







You p.o.v






من: باوکە گیان نانی بەیانی ئامادەیە
بەزەردەخەنەوە باوکم لە ژورەکەی ھاتە دەرەوە ھاتە لامو لەسەر کورسی پێش مێزی نانخواردنەکە دانیشت





من: باوکە ئەوە تام بکە .... چۆنە ؟
باوکم کەوچکەکەی داناو سەیری کردم



داوکم: زۆر خۆشە کچە جوانەکەم
بەزەردەخەنەوە خواردنەکانی ترم لە پێشی دانا ئەویش تامی دەکرد




باوکم: ئەوانە زۆر خۆشن تۆ ئامادەی ببیت بە چێشتلێنەر
بەزەردەخەنەوە بەخێرایی رۆشتمو باوکمم لە باوەش گرت بە توندی ئەویش بە ھەمان شێوە دوای ماوەیەک لێی دورکەوتمەوە





من: واتا دەتوانم لەلای جۆنکوک ئۆپا کار بکەم وەکو چێشتلێنەر ؟
نەمدەتوانی بوەستم لە زەردەخەنە کردن





باوکم: بەڵێ کچم
بەزەردەخەنەوە رۆشتمە چێشتخانەکەو شیرنیەکانم ھێنا بەڵام دەترسام لەلای دەرگای چێشتخانەکە وەستامو سەیری باوکمم دەکرد







باوکم: چی بوە کچم ئەوە چیە لەدەستت ؟
سەیری ئەوم کردو شیرنیەکەم پێی نیشان دا راستەوخۆ روخساری باوکم گۆرا بۆ تورەبون





باوکم: ئەوە چیە ؟
بەتورەییەوە ھەڵسایەوە نزیک بومەوە لە باوکم





من: باوکە تکایە وامەکە
بەغەمباریەوە





باوکم: من چیم پێ وتی نەم وت نابێ شیرینی لەم ماڵە دروست بکرێ ؟
بەتورەییەوە شیرنیەکەم لەسەر مێزەکە داناو نزیک بومەوە لە باوکم




من: باوکە تکایە ماوەیەکی زۆر رۆشتوە تکایە لە دادەم خۆش بە .... تکایە
بەگریانەوە باوکم بەتورەییەوە سەیری کردم






باوکم: ناوی ئەو مەھێنە
بەھاوارەوە لەوێ رۆشت لەسەر کورسیەکە دانشتم فرمێسکەکانم سریو رۆشتمە بەردەم ژورەکەی باوکم
لەدەرگام دا





من: باوکە دەتوانم بێم
باوکم وەڵامی نەدامەوە دەرگاکەم کردەوە سەیریم کرد لەسەر سیسەمەکە دانیشتبوو رۆشتمە لایو لەسەر زەویەکە دانیشتم سەرم لەسەر رانی دانا





من: باوکە .. من تەنیا دادەمم ھەیە تۆ نەت ھێشتوە بیبینم ئەوە پێنچ ساڵی بەسەردا رۆشت ھیچ بیری ناکەی ؟
بەگریانەوە باوکم دەستی بەسەرم دادە ھێنا





باوکم: ئەو بەویستی خۆی رۆشتو سەری منی شۆر کرد لەنێو ھەموو دێیەکەمان
سەیری باوکمم کرد






من: بەڵام ئەو کورەی خۆشدەویست
باوکم تورەبوو





باوکم: خوشەویستی نێوان مرۆڤو خوێن مژ قەدەغەیە !!!
بەدەنگێکی بەرز روی لەلایەکی ترکرد ھەڵسامەوە رۆشتمە دەرەوە لە ژورەکە رۆشتمە چێشتخانەکە دەستەکانم لەسەر مێزەکە داناو چاوەکانم داخستو بیرم دەکردەوە








دادەم کەوتە داوی خۆشەویستی کورێکی خوێن مژ ھەموو دێیەکەمان بەوەیان زانی ئەوان زۆر یەکتریان خۆشدەویست من زۆر دڵم خۆشبوو بەوەی دادە لۆنام دڵی خۆشە لەگەڵ ئەو کورە خوێن مژە کەناوی پارک جەیبی بوو ھەموو شتێک باش بوو بەڵام بنەماڵەی ئەو کورە یەکێک بون لە بنەماڵە گورە خوێن مژەکان واتا سەرۆک بون وە درندە بون خەڵکی دێیەکەیان دەکوشت جەیبی ویستی بێتە داوای لۆنا بەڵام باوکم بەبێ ھیچ قسەیەک رەتی کردەوە شەوێک ھەستم کرد دەدامم لەلا نەماوە چاوەکانم کردەوە سەیریم کرد خۆی ئامادە دەکرد ھەڵسامەوە نزیک بومەوە لێی




من: دەدا دەرۆی بوکوێ بەوشەوە ؟
لۆنا سەیری کردم




لۆنا: لەگەڵ جەیبی رادەکەم
کەمێک سەرم سورما


من: ئەی باوکم ..... ئەی من تۆ بەتەنیا بەجێم دەھێڵی ؟
قورگم پری فرمێسک ببو



لۆنا: ببورە گیانەکەم .... ئاگاداری باوکم بە تکایە ھەروەھا خۆشت
سەرم بەبەڵێ جوڵاندو فرمێسک لەچاوەکانم ھاتە خوارەوە لۆنا لەباوەشی گرتم منیش بەھەمان شێوە
دوای ئەوە رۆشت لەو کاتەوە تەنانەت یەک جاریش نەمبینیوێتەوە زۆر بیری دەکەم باوکم ناھێڵێ برۆمە لای ئەو لە نزیک دێیەکە دەژی لەگەڵ بنەماڵەکەی جەیبی لۆنا شیرینی دابە جەیبی ئەویش خواردی
من بەوە بۆم دەرکەوت کە چەندی خۆشدەوێ چونکە شیرینی وا لەوان دەکات نەخۆشبکەون باوکم شیرینی قەدەخەکرد لە ماڵی ئێمە منو باوکم بە تونیا دەژین ئەوکاتەی بچوک بوم دایکم ئێمەی چیھێشت بۆ ھەتاھەتایە من لەبیرمە دەگریام لەسەر گۆری دایکم
بەڵام دەدالۆنام لەباوەشی گرتم نەیھێشت چیتر بگریم
پەیوەندیەک لە مۆبەکەمەوە ھات وای کرد لە خەیاڵەکانی رابردو بێمە دەرەوە سەیرم کرد ژمارەیەکی نەناسراوبوو ھەڵم گرت



لەپەیوەندیەکە


من: بەڵێ فەرموو
ئافرەتێک قسەی کرد






؟؟؟: خاتون تۆ خوشکی پارک لۆنای ؟
ھەناسەم توند بوو





من: بـ..بەڵێ ... بۆچی ... چی بوە ؟
بەترسەوە



؟؟؟: لەنەخۆشخانەوە پەیوەندی دەکەم ئەو حاڵی زۆر خراپە داوای کرد پەیوەندی بە تۆ وەبکەم
فرمێسک لەچاوەکانم ھاتە خوارەوە دەستم بەر قاپە شیرنیەکە کەوتو کەوتە خوارەوە بۆبە کۆمەڵێک پارچە شیرینیەکەش کەوتە سەرزەویەکە






من: لـ... لە .... کوێ ؟
بەگریانەوە



؟؟؟: نەخۆشخانەی *..........*
پەیوەندیەکەم داخستەوەو رۆشتمە لای دەرگای سەرەکی ماڵەوە چاکەتەکەم کردەبەرمو رۆشتمە دەرەوە بەرێ کەوتم بۆ نەخۆشخانەکە












End you p.o.v










لیجون: ئاوچـ..... مامە دەستم ئازاری ھەیە
فرمێسک لەچاوەکانی ھەتە خوارەوە ئەو پیاوە سەیرێکی کورە بچوکەکەی کردو لێی نزیک بویەوە







؟؟؟: تۆ دەبێ بەھێز بی ... بۆئەوەی لەگەڵ
بی تێگەیشتی
بەبێ ھەستەیەوە گرینگی بە مناڵێکی چوارساڵان دانا کە دەگریو دەستی بریندار بوە کورە بچوکەکە فرمێسکەکانی سریو لە مامی نزیک بویەوە





لیجون: باشە .. مامە جیمین
جیمین نزیک بویەوەو باندیچێکی دابە لیجون لیجونیش باندچەکەی لەدەستی دا







جیمین: برۆ یاری بکە شازادە بچوکەکەم
لیجون لە مامی دورکەوتەوە دەستی کرد بەرۆشت جیمین سەیری لیجونی دەکرد تا ون بوو ھەڵسایەوە دەستەکانی لەپشتی داناو سەیری دەرەوە دەکرد لە پەنچەرەکەوە تا






خزمەتکار: گەورام خاتو لۆنا لە نەخۆشخانەیە حاڵی باش نیە
جیمین بەبێ ئەوەی سەیری خزمەتکارەکە بکات سەری جوڵاند خزمەتکارەکە رۆشت




جیمین: ھیوادارم ئەوە رونەدات
بەغەمباریەوە سێ ساڵ رۆشتوە بەسەر مردنی براکەی جەیبی ئێستاش ھاوسەرەکەی حاڵی خراپە لیجون روخساری باوکی بیرنەماوە ھەموو کاتێک لەگەڵ جیمینی مامی بوە دایکیشی لۆنا ھەردەم لە نەخۆشخانە بوە






جیمین: خزمەتکار
خزمەتکارێک ھاتە لای




خزمەتکار: بەڵێ گەورام
جیمین بەتورەییەوە سەیری خزمەتکارەکەی کرد




جیمین: لیجون بۆچی دەستی بریندار بوە ھااا...؟
لەوشەی کۆتایی ھاواری کرد خزمەتکارەکە سەری لە خوارەوە کردبوو زۆر دەترسا






خزمەتکار: ببـورە .. گـ.. گەورام ..تکایە
بەترسەوە





جیمین: دڵنیابە تەنیا ئەم جارە شتێکی واروبدات ... سەرت لەلاشەت جیادەکەمەوە
بەتورەییەوە دەستی کرد بەرۆشت لە کۆشکەکە رۆشتە دەرەوە خزمەتکارەکە راستەوخۆ رۆشتە لای لیجون بۆ ئەوەی ئاگاداری بێ .........









You p.o.v








من: دادە ... تکایە ..بـ.. بەجێم مەھێڵە ... تکایە
بەگریانەوە لە لۆنا نزیک بومەوە کە لەسەر سیسەمەکە پاڵکەوتبوو دەستی بۆ من راگرتبوو نزیک بومەوەو دەستیم گرت
ماچم دەکرد بەبێ وەستان






لۆنا: نـ...ن/ت
بەھەناسەبرکێوە





من: بـ...بەڵێ
سەیری روخساریم کرد لۆنا بەھەناسە برکێوە قسەی کرد






لۆنا: ئاگاداری کورەکەم بە .... لـ... لیجون .... ئامانەتی تۆ دەکەم
لەدەستەکەی تری ملوانکەیەکی دەرھێناو خستیە نێو دەستەکانم




من: تـ.. تۆ ھیچت بەسەر نایە .... تۆ چاک دەبیتەوە
بەگریانەوە






لۆنا: بەرگەی دوری جەیبی نـ... ناگرم
فرمێسک لەچاوەکانی ھاتە خوارەوە





من: بـ.... بۆچی ... چی روی داوە
فرمێسکەکانیم سری






لۆنا: دوای ئەوەی بەرێز پارکو خاتو پارک کوژران .... جەیبی ھەوڵی تۆڵە کردنەوەی دا لەگەڵ دوو براکەی مارکو ... جیمین ئەوان جەیبیان کـ... کوشت ... ھەروەھا مارک توشی نەخۆشی دەرونی بوو دوای ماوەیەک جیمین تۆڵەی کردەوەو ... ھەمویانی کوشت
بەگریانەوە ویستم قسەبکەم بەڵام پەرستارێک ھاتە ژورەوە




پەرستار: خانمەکەم دەبێ لەدەرەوە جاوەرێ بکەی
سەیری پەرستارەکەم کرد لۆنا دەستی توند کرد لەسەر دەستم





لۆنا: لیجون ... ئامانەتی تۆیە
دەستی لابرد لەسەر دەستم پەرستارەکە منی کردە دەرەوەی ژورەکە تەنیا دەگریامو سەیری ژورەکەم دەکرد دوای ماوەیەک دکتۆرو پەرستارەکان ھاتنە دەرەوە بەخێرایی رۆشتمە لای دکتۆرەکە




من: دکتۆر چی بوو ... دادەم باشە وانیە ؟
بەگریانەوە





دکتۆر: بەخۆتان خۆشبن
بەغەمباریەوە رۆشتن کەوتمە سەر زەویەکە سەیری ملوانکەکەی دەستمم دەکرد کە ملوانکەیەک بو لە شێوەی دڵ کردمەوە وێنەی لیجونی لەنێو بوو یەکەم جارە بیبینم




شێوەی ملوانکەکە 👇🏻




چەند جارێک ماچم کردو ملوانکەکەم لە مل کرد
بەدەستە لەرزیوەکانم پەیوەندیم بە باوکمەوە کرد


لەپەیوەندیەکە



من: بـ... باوکە
بەگریانەوە
باوکم: چی بوە کچم ؟
بەنیگەرانیەوە
من: باوکە ... دادەم
باوکم: چی بوە لۆنا چی بەسەر ھاتوە ؟
بەنیگەرانیەوە
من: دا.. دەم ... رۆشت
باوکم: باسی چی دەکەی تۆ لەکوێی ؟
گوێم لە دەنگی گریانی باوکم بوو
من: نەخۆشخانەی *......*


پەیوەندیەکەم داخستەوە ھەڵسامەوە سەیری دادەمم کرد کە پەرۆی سپیان پێ داداوە لەگەڵ بینینی ئەو دیمەنە پێش چاوەکانم رەش بوو کەوتمە سەر زەویەکە دواتر ھیچم بیرنایە






End you p.o.v





ن/ت لە ھۆشخۆی چوو چەند پەرستارێک ئەویان بردە ژورێک دوای ماوەیەک جیمین گەیشتە نەخۆشخانەکە رۆشتە ژورەکەی لۆناو سەیری دەکرد





جیمین: لەگەڵ براکەم بە ئاسودەیی بخەون من ئاگاداری لیجون دەبم
بەساردی لە ژورەکەی رۆشتە دەرەوە مۆبەکەی دەرھێناو پەیوەندی بە کەسێکەوە کرد


لەپەیوەندیەکە



جیمین: من کەمێک کارم ھەیە بەباشی رێورەسی ناشتنی بۆ ئەنجام بدە ھواسا
ھواسا: تۆ خەمت نەبێ
جیمین: خوات لەگەڵ



جیمین پەیوەندیەکەی داخستەوەو رۆشتە دەرەوە لە نەخۆشخانەکە دوای ئەوە باوکی ن/ت ھاتە نێو نەخۆشخانەکە پرسیاری ن/تی کرد ئەوانیش بردیانە ئەو ژورەی ن/تی لێیە



باوکی: کچم ... تۆ باشی
ن/ت چاوەکانی کردەوە ھەڵسایەوە باوەشی لە باوکی دا



ن/ت: باوکە .. دادەم
بەگریانەوە باوکی بەدەستەکانی فرمێسکەکانی سری





باوکی: چی بوە .. بۆم باس بکە ؟
بەنیگەرانیەوە





ن/ت: دادەم ... مـ... مرد
ھەرکە ن/ت ئەو قسەیەیەی کرد باوکی دەستی لەسەر دڵی داناو ھەڵسایەوە بەتوندی ھەناسەی دەدا ن/ت ھەڵسایەوە رۆشتە لای






ن/ت: باوکە ... تۆ باشی .. باوکە
بەترسەوە باوکی کەوتە سەر زەویەکە ن/تیش رۆشتە لایو لەلای دانیشت





ن/ت: باوکە .. تکایە .. تکایە .. ھەڵسەوە ... بۆچی تۆش بەجێم دەھێڵی
بەھاوارەوە ئەو کچە بەرگەی ئەوە ناگرێ لە یەک رۆژ خوشکە گەورەکەیو باوکی مردن بەتەنیا مایەوە
بەڵام دەبێ بەھێز بێ لەبەر ئامانەتەکەی دوای پرسەکە کەلە یەک رۆژ کران گۆرەکانیش لەلای یەکتری بوو ن/ت نەیدەزانی بۆ کامیان بگری






ھواسا: خوا لێیان خۆش بێ
ن/ت سەیری بڵند کردو سەیری ئەو ژنەی کرد کەلەگەڵ ھاوسەرەکەی وەستاون ھەڵسایەوە نزیکیان بویەوە





ن/ت: تـ.. تۆ مامی ... لیجونی ؟
ھواسا سەیری مارکی کرد




مارک: بـ... بەڵێ.... لۆنا ... رۆشت ... لۆنا رۆشت
ھواسا مارکی ھاوسەری لە باوەش گرت





ھواسا: ئارام بەوە گیانەکەم
بەگریانەوە ھواساو مارک رۆشتن ن/تیش بەتەنیا لەلای گۆرەکان مایەوە





ن/ت: باوکە ... تۆ نەت توانی نەوەکەت ببینی
بەگریانەوە دەستی بە خۆڵی گۆرەکەی دادەھێنا
سەیری گۆرەکەی لۆنای کرد



ن/ت: لیجون ئامانەتی منە ... دڵنیابە تادواھەناسەم ئاگاداری دەبم
بەگریانەوە دوای ئەوەی خۆر ئاوابوو ن/ت ھەڵسایەوە رۆشتەوە ماڵەوە سەیری ئەو ماڵە چۆڵەی دەکرد دوای ئەوەی خۆی شۆرد دواتر خەوت






بەیانی







ن/ت لە خەو ھەڵساو سەیری کاتژمێرەکەی کرد
کاتژمێر10:30 خولەکەی بەیانی بوو خۆی ئامادەکردو دەستی کرد بەرۆشتن بۆ کۆشکە ترسناکەکەی بنەماڵەی پارک لەبەردەم دەرگاکە وەستاو لە دەرگای دا دوای کەمیک خزمەتکارێک دەرگاکەی کردەوە





خزمەتکار: فەرموو ؟
سەیری ن/تی دەکرد






ن/ت: ھاتوم لیجون ببینم من خوشکی لۆنام
چاوەکانی پری فرمێسک بوو





خزمەتکار: فەرموو خانمەکەم
ن/ت رۆشتە ژورەوە سەیری ترسناکی نێو کۆشکەکەی دەکرد وەستابو لە ناوەراستی ھۆڵەکە تا لە دورەوە لیجونی بینی کەبەرەو روی دێ فرمێسک لەچاوەکانی ھاتە خوارەوە لێی نزیک بویەوە لەسەر زەویەکە دانیشت رۆشتە ئاراستەی روخساری لیجون






ن/ت: تـ... تۆ .. دەزانی .. من کێی تۆم
لیجون تەنیا بە تێنەگەیشتنەوە سەیری کرد دوای ماوەیەک قسەی کرد






لیجون: تۆ پوری منی
ن/ت راستەوخۆ لەباوەشی گرت بە توندی لیجونیش بە ھەمان شێوە






ن/ت: راستە گیانەکەم .... من پوری تۆم
فرمێسکەکانی سری سەیری لیجونی کرد





ن/ت تۆ دەتەوێ منو تۆ بەیەکەوە برۆین ؟
بەزەردەخەنەوە لیجون زەردەخەنەی کرد
بەڵام دواتر زەردەخەنەکەی نەما






لیجون: بەڵام مامە جیمین ناھێڵێ بۆ ھیچ شوێنێک برۆم
بەغەمباریەوە ن/ت ھەڵسایەوە دەستی لیجونی گرتو دەستی کرد بەرۆشتن بەڵام خزمەتکارەکە رێگەی لێ گرت




خزمەتکار: لیجون بۆکوێ دەبەی خانمەکەم ؟
بەترسەوە ن/ت سەیری خزمەتکارەکەی کرد





ن/ت: من قسەم لەگەڵ بەرێز جیمین کرد ... ئەو رازی بوو
خزمەتکارکە بەسەرسورمانەوە سەیری ن/تی دەکرد







ن/ت: تۆ باوەر ناکەی باشە من پەیوەندی پێوە دەکەم
مۆبەکەی دەرھێنا




خزمەتکار: پێویست ناکا خامنەکەم دەتوانن برۆن
ن/ت زەردەخەنەی کرد





ن/ت: دەی بابرۆین گیانی پورێ
رۆشتنە لای دەرگای سەرەکی چاکەتەکەی لیجونی ھێناو کردیە دەری دواتر رۆشتن لەرێگابون بۆ ماڵەوە





لیجون: پورێ ... دەزانی دایکم ھەردەم باسی تۆی بۆ من دەکرد
بەزەردەخەنەوە ن/ت سەیری لیجونی کرد






ن/ت: من پورێکی خراپم تا ئێستا نەھاتوم بۆ لات
بەغەمباریەوە لیجون سەیری ن/ت کرد کە فرمێسک لەچاوەکانی دێتە خوارەوە






لیجون: بەڵام ئێستا لەلامی
ن/ت چاوەکانی کەوتە سەر چاوە بچوکەکانی لیجون
کە زەردەخەنەی دەکرد راستەوخۆ لەباوەشی گرت بە توندی ماچی سەری دەکرد






ن/ت: خۆشمدەوێی گیانی پورێ
لیجون بەدەستە بچوکەکانی فرمێسکەکانی ن/تی سری





لیجون: منیش خۆشمدەوێی ... ھەروەھا مامە جیمینیشم خۆشدەوێ
بەزەردەخەنەوە دەستیان کردەوە بەرۆشتن






ن/ت: مامە جیمینت چۆنە لەگەڵت ؟
بەزەردەخەنەوە






لیجون: منی زۆر خۆشدەوێی وەکو تۆ
لەپێش دەرگای مەڵەکە وەستان ن/ت کردیەوە رۆشتنە ژورەوە رۆشتنە ھۆڵەکە ن/ت چاکەتەکەی لیجونی لەبەر کردەوەو داینا لەسەر مێزەکە






ن/ت: تۆ برسیت نیە ؟
لیجونی لەسەر قەنەفەکان دانا







لیجون: بەڵێێ
بەدەنگی بەرز ن/ت زەردەخەنەی کرد رۆشتە چێشتخانەکەو خوارندی ئامادە دەکرد بۆ لیجون








لەلای جیمین







جیمین: چۆن ... چۆن رێگە دەدەن بیبات
ھاواری جیمین ھەموو کوشکەکەی گرتبویەوە
ھواسا ھەڵسایەوە رۆشتە لای مارک





ھواسا: خۆشەویستم ئێمە برۆینە باخچەکە
مارک ھەڵسایەوە رۆشتە بەرامبەر جیمین





مارک: جیمین ... لیجون  ... بدۆزەوە .. لیجون  .. بدۆزەوە 
بەنیگەرانیەوە ھواسا دەستی بە پشتی دادەھێنا






جیمین: نیگەران مەبە مارک من دەرۆم دەیھێنمەوە
سەیری ھواسای کرد بەیەکەوە رۆشتنە باخچەکە جیمین رۆشتە ژوری کارکردنەکەی







جیمین: خێرا ناونیشانی ماڵی پوریم پێ بدە
بەتورەییەوە پاسەوانەکە قسەی کرد





پاسەوان: گەورام نازانین ... بەڵام من دەرۆمو بەدوایدا دەگەرێم
جیمین لەسەر کورسیەکەی دانیشت تورەیی زاڵ ببو بەسەری دا چاوەکانی سور ببو کەڵبەکانی ھاتنە دەرەوە بەخێرایی ھەڵسایەوە رۆشتە گەرماوەکە بۆئەوەی گەرماوێک بکاتو ئارام ببێتەوە







لەلای ن/ت







ن/ت: لیجون سەیری ئەوە بکە
بەپێکەنینەوە سەیری لیجونی کرد بینی خەوی لێ کەتوە ھەڵسایەوە لیجونی پاڵکەواند لەسەر قەنەفەکەو سەرچەفێکی ھێناو لیجونی پێ داپۆشی سەیری دەکرد دەستی بە رومەتی دادە ھێنا تا گوێی لە شکانی دەگا بوو بەخێرایی رۆشتە لای دەرگای سەرەکی لەبەرامبەریوەستا بەخێرایی دەرگاکە کرایەوە پیاوێکی تاریکو تورەی پیشان دا ھاتە ژورەوە تەنیا نزیک دەبویەوە لە ن/ت ن/تیش دەرۆشتە دواوە سەیری چاوەکانی یەکتریان دەکرد
جیمین سەیری ھۆڵەکەی کردو لیجونی بینی خەوتوە
لەسەر قەنەفەکان




جیمین: لیجون بھێنن
بەپاسەوانەکانی وت ئەوانیش لیجونیان لەباوەش گرتو دەستیان کرد بەرۆشتنە دەرەوە لە خانوەکە





ن/ت: ئێوە چی دەکەن..... وازی لێبینن
بەدەنگێکی بەرز لە خانوەکە رۆشتنە دەرەوە ن/ت بەگریانەوە لە تەنیشت جیمین دەرۆشت






ن/ت: تکایە ... وازی لێ بینن لیجون
کەس وەڵامی نەدەدایەوە ن/ت بەتوندی قۆڵی جیمینی گرت





ن/ت: دەڵێم وازی لێ بێنە
بەدەنگێکی بەرز جیمین سەیری ن/تی کردو بەدەستەکەی تری ن/ت لەخۆی دورخستەوە ن/ت کەوتە سەر زەویەکە





ن/ت: تکایە ... مەیبەن ..لیجون
بەگریانەوە ھەموان سەرکەوتنە ئۆتۆمبێلەکانیانو رۆشتن ن/تیش تەنیا لەسەر زەویەکە دەگریا
دەستی لەسەر ملوانکەکە دانا ھەڵسایەوە فرمێسکەکانی سریو رۆشتە ژورەوە رۆشتە ژورەکەی جلەکانی کۆکردەوە دواتر خەوت








لەلای جیمین








لە پێش دەرگای ژورەکەی لیجون وەستابوو سەیری لیجونی دەکرد





لیجون: من پورمم دەوێ
لەگەڵ ھواسا قسەی دەکرد





ھواسا: باشە تۆ ئێستا بخەوە بەیانی قسەی لەسەر دەکەین باشە
لیجون رۆشتە نیو جێگاکەیو چاوەکانی داخست ھواسا روناکیەکانی گوژاندەوەو لە ژورەکە رۆشتە دەرەوە سەیری جیمینی کرد






ھواسا: لیجون پوری دەوێ
جیمین بەبێ ھەستەیەوە سەیری گۆشەیەکی دەکرد






جیمین: لە بیری دەکات
دەستی کرد بەرۆشتنو لەوێ دورکەوتەوە رۆشتە ژورەکەی رۆشتە سەر سیسەمەکەی پاڵکەوت
سەیری سەفقی ژورەکەی دەکرد چاوەکانی داخست راستەوخۆ روخساری ن/ت ھاتە پێش چاوی بەخێرایی چاوەکانی کردەوە دوای ئەوە تا بەیانی لەسەر سیسەمەکەی پاڵکەوت بە چاو کراوەیی
راستیەکە ئەوەیە خوێن مژەکان ناتوانن بخەون









بەیانی








پیاوێک: کچم تۆ دڵنیای ئەم خانوە دەفرۆشی ؟
ن/ت بۆدواجار سەیری خانوەکەی کرد





ن/ت: بەڵێ
پیاوەکە پارەی خانوەکەی دابە ن/تو ن/ت رۆشت
دوای ماوەیەک لەرۆشتن لەبەردەم دەرگای کۆشکەکە وەستا ویستی برواتە ژورەوە بەڵام پاسەوانەکان رێگریان لێ کرد






ن/ت: مـ..من دەمەوێ .. قسەلەگەڵ بەرێز جیمین بکەم ... تکایە
پاسەوانێک لێی نزیک بویەوە







پاسەوان: برۆ لێرە
ن/ت دورکەوتەوە لەوێ وەستا دوای ماوەیەک ئۆتۆمبێلێک ھاتە دەرەوە لە کۆشکەکە وەستاو کەسێک جامەکەی کردەوە سەیری ن/ت کرد






ھواسا: تۆ چی دەکەی لێرە ؟
بەسەرسورمانەوە ن/ت نزیک بویەوەلێی





ن/ت: من دەمەوی قسە لەگەڵ بەرێز جیمین بکەم
ھواسا کەمێک وەستا دواتر بانگی پاسەوانێکی بەردەرگاکەی کرد







ھواسا: بیبە لای جیمین
ن/ت زەردەخەنەی بۆ کرد ھواساش بە ھەمان شێوە
ن/ت لەگەڵ پاسەوانەکە رۆشتنە ژورەوە رۆشتنە باخچەی پشتەوەی کۆشکەکە ن/ت لەدورەوە سەیری جیمینی کرد کە یاری تیر ھاوێشتن دەکات








ئەو یاریە دەڵێم کەبە تیروکەوان لە خاڵی ناوەراست دەدەی 👇🏻




پاسەوانەکە وەستا لەرۆشتن ن/ت سەیری کردو دواتر لە جیمین نزیک بویەوە لە تەنیشتی وەستا جیمین تیرەکەی ئامادە کرد بۆ ھاوێشتن






ن/ت: دەبێ رێگە بدەی لیجون ببەم لەگەڵ خۆم
جیمین بەردەوام بوو لەکاری خۆی وەکو ئەوەی ن/ت لەوێ نەبێ






ن/ت: ئەو لێرە باش نیە ..... وەڵامم بدەوە
سەیری جیمینی دەکرد جیمینیش تیرێکی تری لەسەر کەوانەکەی دانا سەیری خاڵەکەی کرد بەڵام چاوەکانی کەمێک کرانەوە کە ن/تی لەوێ بینی وەستاوە




ن/ت: لیجون ئامانەتی من کراوە تەنیا بە مردن وازی لێ دەھێنم
بەبوێریەوە جیمین چاوەکانی زیاتر کرایەوە کە گوێی لە ئەوە بوو کە لیجون ئامانەتی کراوە کەوانەکەی بەرز کردەوە بۆ ئاراستەی ن/ت ن/ت بەترسەوە سەیری جیمینی دەکرد جیمین تیرەکەی ھاوێشت
ن/ت راچڵەکی سەیری کرد تیرەکە لەتەنیشتی دراوە
لەترسا لەھۆشخۆی چوو کەوتە سەر زەیەکە
جیمین کەوانەکەی داناو لە ن/ت نزیک بویەوە
دەستی بڵند کرد پاسەوانێک بوتڵێک ئاوی دابەدەستی جیمین سەری بوتڵە ئاوەکەی کردەوە بەروخساری ن/تدا کرد ن/ت ھەڵسایەوە بەخێرایی






ن/ت: ھێێێ...
بەشڵەژانەوە سەیری دەوروبەری دەکرد دواتر سەیری جیمینی کرد جیمین بوتڵە ئاوەکەی بۆ پاسەوانەکە ھەڵداو لە ن/ت نزیک بویەوە دەستی گرتو ھەڵی ساندەوە بەدوای خۆی دارای دەکێشا بۆ نێو کوشکەکە






ن/ت: دەستم بەربدە ... تۆ چی دەکەی ..؟
بەترسەوە جیمین بەردەوام بوو لە رۆشتن دەرگای ژورێکی کردەوەو ن/تی فرێدا ژورەوە ن/ت کەوتە سەر زەویەکە بەخێرایی ھەڵسایەوە سەیری جیمینی کرد کە لێی نزیک دەبویەوە




ن/ت: نزیک ... مەبەوە
بەترسەوە دەرۆشتە دواوە تا جیمین وەستا






جیمین: لیجون .... خواردن ناخوا
بەبێھەستیەوە ن/ت سەیری چاوەکانی جیمینی کرد
جیمین کەمێک دورکەوتەوە دەرگاکە کرایەوە لیجون ھاتە ژورەوە ھەرکە ن/تی بینی بەخێرایی رۆشتە نێو باوەشی ن/تیش بەتوندی لەباوەشی گرت






لیجون: پورێ
ن/ت دەستی بەسەری لیجوندادەھێناو ماچی دەکرد






ن/ت: تۆ باشی گیانی پورێ ؟
سەیری روخساری لیجونی کرد جیمین سەیری دەکردن سەبر سەبر دورکەوتەوە لە ژورەکە رۆشتە دەرەوە دەرگاکەی داخست




ن/ت: بـ... بۆچی .. خواردنت نەخواردوە ؟
بەنیگەرانیەوە لیجون بەغەمباریەوە سەیری ن/تی کرد





لیجون: ترسام... وامزانی تۆش وەکو دایکم بەجێم دەھێڵی
ن/ت دەستی بەرومەتی لیجوندادە ھێنا






ن/ت: من ھەرگیز جێت ناھێڵم گیانی پورێ
بەخێرایی فرمێسکەکانی سریو دەرگاکە کرایەوە خزمەتکارێک ھاتە ژورەوە بە سنیەک خواردن لە دەستی جیمین لەبەردەم دەرگاکە وەستابو سەیری دەکردن ن/ت بەخێرایی ھەڵسایەوە سنیە خواردنەکەی لە خزمەتکارەکە وەرگرتو رۆشتەوە لای لیجون دەستی کرد بەوەی خواردن بدات بە لیجون






لیجون: من تێر بوم پورێ
ن/ت سەیری خواردنەکەی کرد





ن/ت: تەنیا ئەوەش بخو
بەزەردەخەنەوە لیجون سەری بەباشە جوڵاندو خواردنەکەی خوارد لیجون سەیری دەرگاکەی کرد





لیجون: مامە ..... تۆش لێرەی
بەزەردەخەنەوە ن/ت چاوەکانی کەوتە سەر جیمین
جیمین نزیک بویەوە لیجونی لەباوەش گرت






جیمین: بەڵێ شازادە بچوکەکەم
رۆشتە لای دەرگاکەو لیجونی دانا








جیمین: شازادە بچوکەکەم تۆ برۆ ژورەکەت
دەرگاکەی بۆ کردەوە لیجون سەیری ن/تی کرد
ن/ت بەچاوی پر فرمێسکەوە سەیری لیجونی دەکرد






لیجون: ئەی پورم ؟
جیمین سەیری ن/تی کرد بەتورەیی







ن/ت: تـ... تۆ برۆ گیانم ... مـ..من دوایی دێم
لیجون سەری بەباشە جوڵاندو رۆشت جیمین دەرگاکەی داخستو روی لە ن/ت کرد لێی نزیک بویەوە






ن/ت: سـ... سوپاس
بەبێ ئەوەی سەیری جیمین بکات جیمین بەشێوەیەکی نائاسایی لە ن/ت نزیک بویەوەو قۆڵی گرت






جیمین: ئێستا دەرۆی وە ھەرگیز ناگەرێیتەوە .... تێگەیشتی
بەتورەییەوە ن/ت سەیری چاوەکانی جیمینی کرد







ن/ت: نـ...نەخێر
دەستی جیمینی لە خۆی دورخستەوە جیمین سەری سورمابوو لە بوێری ن/ت لێی نزیک بویەوەو قۆڵی گرت لە دوای خۆی رایدەکێشا لە کۆشکەکە بردیە دەرەوە لەلای دەرگای سەرەکی فرێی دادەرەوە







جیمین: فرێی بدەنە دەرەوە
بەبێھەستیەوە دەستی کرد بەرۆشتن پاسەوانەکان ن/تیان بردە دەرەوە لە کۆشکەکە ن/ت لەلای دەرگا ئاسنینە کە وەستابوو دوای ماوەیەک لەلایەک دانیشت پەیوەندیەکی بۆ ھات سەیری کرد
بینی جۆنکوک پیوەندی پێوە دەکات


لەپەیوەندیەکە


جۆنکوک: ن/ت ھەموو شتێکم بیست تۆ باشی ؟
بەنیگەرانیەوە
ن/ت: مـ...من ... زۆر باشم
فرمێسک لەچاوەکانی ھاتە خوارەوە
جۆنکوک: تۆ دەگری لە ماڵەوەی بێمە لات
ن/ت: نا .... جۆنکوک ئۆپا دەتوانین دوایی قسەبکەین
جۆنکوک: باشە ئاگاداری خۆت بە خوات لەگەڵ
ن/ت: خوات لەگەڵ



کۆتایی ئەوەندیەکە



ن/ت ھەڵسایەوە رۆشتە لای دەرگا ئاسنینیەکە دەستەکانی لەسەر داناو سەیری کۆشکەکەی دەکرد
دوای کەمێک رۆشتەوە شوێنی خۆیو لەسەر زەویەکە دانیشت دوای ماوەیەک خەوی لێ کەوت







بەیانی






ن/ت چاوەکانی کردەوە بەخێرایی ھەڵسایەوە سەیری دەوروبەری خۆی کرد ھەموو شتێک ئاسایی بوو
رۆشتە لای دەرگا ئاسنینەکە سەیری کرد دەرگای سەرەکەی کۆشکەکە کرایەوە جیمین ھاتە دەرەوە نزیک بویەوە بەبێ ئەوەی چاوەکانی لەسەر ن/ت لاببات سەیرێکی پاسەوانەکانی کرد ئەوانیش دەرگاکەیان بۆ ن/ت کردەوە ن/ت بەبێ وەستان نزیک بویەوە لە جیمین ھواسا لەلای دەرگاکە سەیری دەکردن ھەموو پاسەوانەکان لەدەوروبەریان
بون ن/ت وەستا سەیری جیمینی دەکرد







جیمین: ئەوە وەرگرەو برۆ ڵێرە
جانتایەکی پرلە پارەی خستە بەردەم ن/ت ن/ت بەتێنەگەیشتنەوە سەیری دەکرد








ن/ت: ئەوە ... چیە ؟
بەکەمێک تورەییەوە





جیمین: نیگەران مەبە ئەم پارەیە تەواو نابێ
بەبێزاریەوە ن/ت زۆر تورەبوو نزیک بویەوە لە جیمین دەستی بڵند کردو زلەیەکی لێی دا ھەموو پاسەوانەکان سەریان لە خوارەوە کرد ھواسا دەستی لەسەر دەمی دانا جیمین روی وەرگێراو سەیری ن/تی کرد ویستی مێشکی بخوێنێتەوە بەڵام نەیتوانی زۆر سەیر بوو نەیدەتوانی مێشکی ن/ت بخوێنێتەوە
بەخێرایی سەیری پاسەوانەکانی کرد ئەوانیش ن/تیان گرت







ن/ت: گوتم واز ناھێنم .... لیجون ئامانەتی منە
بەتورەییەوە جیمین ھەناسەی توند ببو لەتورەیی
ئاماژەی بە پاسەوانەکانی دا ن/ت ببەن








کاتژمێر 10:00 شەو
لەلای ن/ت








ن/ت: نەفرەت ... ئەو دەرگایە بکەنەوە
بەھاوارەوە ن/تیان لە مەغزەنی کۆشکەکە داناوە
سەیری دەورو بەری کرد تەنیا مەحاویلەی کارەبای گەورەی لێبوو بەبێ دەنگی مایەوە تا گوێی لە ھاواری پیاوێک بوو




پیاوێک: گەورام ... تکایە بمبورە .. دوبارە نابێتەوە
ن/ت لە دەرگاکە نزیک بویەوە لە قوفڵی دەرگاکەوە سەیری کرد بینی جیمین بە مست لە پیاوێک دەدات بەبێ وەستان ھەموو روخساری خوێنە ھەروەھا دەستی جیمینیش ببو بە خوێن ن/ت دەستی لەسەر دەمی دانا






ن/ت: بوەستە
بەھاوارەوە لە دەرگاکەی دەداو دەگریا دوای ماوەیەک دەنگی پیاوێکە نەما ن/ت لە دەرگاکە دورکەوتەوە دەرگاکە بەخێرایی کرایەوە جیمین ھاتە ژورەوە لە دوای ئەو سەگێکی زۆر ترسناک ھاتە ژورەوە ھەرکە ن/ت سەگەکەی بینی رۆشتە دواوە پشتی بە دیوارەکە کەوت جیمین رۆشتە ئاستی سەگەکەو دەستی بە سەری دادەھێنا جیمین ھەڵسایەوە سەگەکەی لەلای دەرگاکە بەستەوە سەگەکەش بەبێ وەستان بۆ ن/ت دەرۆشتو دەحەپی
جیمین بەدەستی قژی بۆ سەرەوە بردو رۆشتە دەرەوە لە ژورەکە






ن/ت: تکایە .... نا
وشەی کۆتایی بەدەنگێکی سەبر وت سەگەکە بەردەوام دەحەپی ن/ت لەسەر زەویەکە دانیشو دەستی لەسەر گوێچکەکانی داناو دەگریا








کاتژمێر 3:40 خولەکی نیوە شەو








جیمین دەرگاکەی کردەوە بینی ن/ت لەسەر زەویەکە خەوی لێ کەتوە لێی نزیک بویەوە سەیری روخساری دەکرد لە خۆی دەپرسی بۆچی ناتوانی تەنیا مێشکی ن/ت بخوێنێتەوە تەنیا ئەو جیمین بەخێرایی چاوەکانی لەسەر ن/ت لابردو سەیری
شوێنێکی تری کرد دواتر چاوی کەوتە سەر ملوانکەکەی ملی ن/ت چاوەکانی کرانەوە نزیک بویەوە ملوانکەکەی لە ملی ن/ت پساند ن/ت ھەڵسایەوە بە ترسەوە سەیری جیمینی دەکرد
دواتر سەیری دەستی جیمینی کرد





ن/ت: ئەوە ... ھی منە
ھەڵسایەوە ویستی ملوانکەکە لە جیمین وەربگرێ بەڵام جیمین خستیە نێو گیرفانی دواتر رۆشتو دەرگاکەی داخست ن/ت سەیری کرد سەگەکە خەوی لێ کەوتوە ھەڵسایەوە بەھێمنی رۆشتە لای دەرگاکەو
کردیەوە دوای ئەوە رۆشتە دەرەوە سەیری شوێنەکەی کرد راستەو خۆ دەچێتە باخچەی دواوە
لەوێ رۆشت بەبێ دەنگی رۆشتە نێو کۆشکەکە بەدوای ژورەکەی لیجوندا دەگەرا تا دوو دەست کەوتە سەر کەمەری بەخێرایی روی سوراندو سەیری کرد بینی جیمینە لێی دورکەوتەوە جیمین مەچەکەی ن/ت گرت






جیمین: لیجون لەکوێیە ؟
بەتورەییەوە ن/ت بەتێنەگەیشتنەوە سەیری جیمینی کرد






ن/ت: واتا چۆن .. لە ژورەکەی نیە ؟
بەنیگەرانیەوە جیمین مەچەکەی ن/تی بەردا







جیمین: لە ژورەکەی نیە
بەنێگەرانیەوە دەستی کرد بەرۆشت ن/تیش بەدوایەوە بوو تا رۆشتنە باخچەی کۆشکەکە







جیمین: خێرا بەدوای لیجوندا بگەرێن
بەھاوارەوە ن/ت چاوەکانی پری فرمێسک بوو دەستی کرد بە راکردن لە کۆشکەکە رۆشتە دەرەوە
جیمین سەیری کردو بەدوای دا رۆشت ن/ت لە کۆڵانەکاندا بە دوای لیجون دادەگەرا







ن/ت: لـ... لیجون
بەدەنگێکی لەرزیوەوە جیمین لە دورەوە سەیری ن/تی دەکرد باوەری بە ن/ت نەدەکرد پێی وابوو تەنیا نمایش دەکات تا لیجون ببات ن/ت بەردەوام بوو لە رۆشتن تا لیجونی بینی لەسەر شەقامەکە کەوتوە بەراکردن رۆشتە لای لیجون ھەڵسایەوە سەیری ئۆتۆمبێلەکەی بەرامبەری دەکرد کە زۆری نەمابو لێی بدات ن/ت بەخێرایی لیجونی لابردو سەیری
ئۆتۆمبێلەکەی کرد چاوەکانی کرانەوە ھەموو شتێک زۆر بەخێرایی روی دا جیمین لە دورەوە سەیری دەکرد بەخێرایی روناکی لە ن/ت نزیک بویەوەو
ن/تی لەباوەش گرتو لەسەر رێی ئۆتۆمبێلەکە لای برد جیمین ن/تی دانا لەسەر زەویەکە لیجون لە جیمین نزیک بویەوە







لیجون: مامە ..... پورم
بەگریانەوە دەستی ن/تی گرتبوو








جیمین: تۆ ...ھەڵسە
بەدەستەکانی لە رومەتی ن/تی دەدا لیجون سەیری جیمینی دەکرد لەکاتێک دا فرمێسک لەچاوەکانی دەھاتە خوارەوە






جیمین: نیگەران مەبە شازادە بچوکەکەم ... پورت باش دەبێ
ھەڵسایەوە ن/تی لەباوەش گرت لەگەڵ لیجون دەستیان کرد بەرۆشتن تا گەیشتنە کۆشکەکە
چەند پاسەوانێک بەرەو روی جیمین ھاتن






پاسەوانێک: گەورام
بەواتای ئەوەی ن/ت بدات بە ئەو جیمین بەتورەییەوە سەیری پاسەوانەکەی کرد






جیمین: پێویست ناکات
بەتورەییەوە بەردەوام بوو لە رۆشتن رۆشتنە نێو کۆشکەکە جیمین ن/تی بردە ژورێک دوای ئەوەی دکتۆر ھاتو پشکنینی بۆ کرد وتی کە باشە جیمینو لیجون لەلای دەرگای ژورەکەی ن/ت وەستابونو سەیریان دەکرد






لیجون: مامە دەتوانم لەلای پورم بخەوم؟
جیمین چاوەکانی لەسەر ن/ت لابردو سەیری لیجونی کرد






جیمین: باشە
لیجون قاچەکانی جیمینی لەباوەش گرت جیمین سەیری لیجونی کرد بە سەرسورمانەوە







لیجون: سوپاس مامە
بەزەردەخەنەوە رۆشتە لای سیسەمەکەو لە ن/ت نزیک بویەوە رۆشتە نێو باوەشی جیمین سەیری دەکردن






لیجون: شەوت شاد مامە
بەزەردەخەنەوە ن/تی لەباوەش گرتبوو







جیمین: شەوت شاد شازادە بچوکەکەم
روناکیەکانی ژورەکەی گوژاندەوەو دەرگاکەی داخست رۆشتە ژورەکەی لەسەر سیسەمەکەی پاڵکەوت بیری لە روداوەکانی ئەم رۆ دەکردەوە
ملوانکەکەی لە گیرفانی دەرھێناو سەیری دەکرد









بەیانی
لەلای ن/ت










چاوەکانی کردەوە بینی لیجون لەنێو باوەشیەتی
راستەوخۆ ھەڵسایەوە سەیری لیجونی کردو ماچی کرد





لیجون: پورێ
بەخەواڵویەوە ھەڵسایەوە ن/ت لەباوەشی گرت






ن/ت: تۆ .. باشی گیانی پورێ ھا خۆ ھیچ شوێنێکت ئازاری نیە ؟
بەنیگەرانیەوە لیجون زەردەخەنەی کرد





لیجون: من زۆر باشم پورێ ...... مامە تۆ لێرەی
جیمین بەشڵەژانەوە دەرگای ژورەکەی کردەوەو ھاتە ژورەوە





لیجون: مامە .. تۆ سەیری ئێمەت دەکرد ؟
بەزۆرزانیەوە جیمین قەمیسەکەی رێک خستەوە ن/ت سەیری دەکرد






جیمین: ئێ ... ئەوە ... تۆ باشی ئێستا
بەساردی بەبێ ئەوەی سەیری ن/ت بکات ن/ت
سەیری لیجونی کرد دواتر جیمین






ن/ت: بـ... بەڵێ بـ.. باشم
بە کەمئک سەرسورمانەوە جیمین ھەر لە شوێنی خۆی مایەوە ن/ت تێ گەیشت لێی






ن/ت: لیجون .... منو مامەت کەمێک قسە دەکەین ... تۆ برۆ ژورەکەت من کەمێکی تر دێمە لات باشە
لیجون ھەڵسایەوە ماچی رومەتی ن/تی کردو سەری بەباشە جوڵاند لە ژورەکە رۆشتە دەرەوە ن/ت ھەڵسایەوە کەمێک نزیک بویەوە لە جیمین





ن/ت: تـ... تۆ ... دەتەوێ شتێک بڵێی ؟
جیمین سەیری ن/تی کرد






جیمین: لەلای لیجون بمێنەوە
مەکێک نزیک بویەوە لە ن/ت







جیمین: ئەو پێویستی بە تۆیە
سەیری چاوەکانی ن/تی دەکرد دەستی گرتو ملوانکەکەی لە نێو دەستی ن/ت دانا ن/ت سەیری ملوانکەکەی کردو زەردەخەنەی کرد







ن/ت: سـ.. سوپاس
فرمێسک لەچاوەکانی ھاتە خوارەوە جیمین وەستا لە سەیرکردنی ن/تو لە ژورەکە رۆشتە دەرەوە ن/ت ملوانکەکەی لە مل کردو رۆشتە لای لیجون






ن/ت: لیجون منوتۆ برۆینە چێشتخانەکە
لیجون ھەڵسایەوە رۆشتە لای ن/ت







لیجون: بەڵێ
بەزەردەخەنەوە رۆشتنە چێشتخانەکە لیجون لەسەر کورسی پێش مێزەکە دانیشت ن/تیش دەستی کرد بە خواردن ئامادە کردن جیمین بەبەردەم دەرگای چێشتخانەکەدا رۆشت سەیری کرد ن/ت خواردن ئامادە دەکات






لیجون: مامە ... تۆش لەگەڵ ئێمە نان دەخۆی
بەزەردەخەنەوە ن/ت سەیری جیمینی کرد جیمین لەشوێنی خۆی مایەوە لیجون ھەڵسایەوە دەستی جیمینی گرتو رایکێشا لەدوای خۆی لەسەر کورسی
پێش مێزەکە دانیشتن ن/ت بەردەوام بوو لە کاری خۆی جیمین جار جار سەیری ن/تی دەکرد






لیجون: مامە دەزانی بەیانی چ رۆژێکە
بەزەردەخەنەوە جیمین دەستی بە سەری لیجوندا ھێنا







جیمین: بەڵێ شازادە بچوکەکەم
ن/ت خواردنەکانی لەسەر مێزەکە داناو سەیری لیجونی کرد بە واتای ئەوەی بەیانی چ رۆژێکە
لیجون بە ئاماژە بە ن/تی وت برواتە لای ن/ت رۆشتە لای لیجون لەلای گوێچکەی ن/ت چرپاندی







لیجون: بەیانی رۆژی لە دایکوبمە
بەزەردەخەنەوە ھەموو ددانەکانی بەدیار کەوت ن/ت لیجونی لە باوەش گرت







ن/ت: زۆر دڵخۆشبوم گیانەکەم
بەچرپەوە لیجون زەردەخەنەی کرد جیمین تەنیا سەیری ئەو دوانەی دەکرد دوای ئەوە ھواساو مارک ھاتنە ژورەوە لەسەر کورسیەکانیان دانیشتن







ھواساومارک: بەیانیتان باش
ن/ت خواردنەکانی لەسەر مێزەکە داناو لەلای لیجون دانیشت






لیجون: بەیانیتان باش
بەزەردەخەنەوە دوای ئەوە دەستیان کرد بە نانخواردن ن/ت خواردنی دەدا بە لیجون کەشەکە بێ دەنگ بوو تا








ھانا: بەیانیتان باش
بەدەنگێکی بەرز ھاتە نێو چێشتخانەکە ھەموان سەیری ھانایان کرد ھواسا ھەڵسایەوە رۆشتو لە باوەشی گرت





ھواسا: ھانا تۆ کەی گەرایتەوە
بەزەردەخەنەوە






ھانا: دوێنێ بەڵام ویستم سەرێک لە دایکوباوکم بدەم
بەزەردەخەنەوە






ھواسا: دایکوباوکم باشن
سەیری ھانای کرد






ھانا: زۆر باشن دادە
ھانا نزیک بویەوە لە لیجونو ماچی رومەتی کرد دواتر سەیری ن/تی کرد




ھانا: جۆنی لیجون ؟
بەزەردەخەنەوە




لیجون: باشم ..... پورێ من تێربوم
ن/ت ھەڵسایەوە دەمی لیجونی سریەوە





ن/ت: گیانی پورێ من دەرۆم کەمێک کارم ھەیە
جیمین سەیری ن/تی کرد ھاناش سەیری جیمینی دەکرد






لیجون: پورێ با منیش بێم تکایە
لیجون ھەڵسایەوە دەستی ن/تی ن/ت سەیری جیمینی کرد








جیمین: دەتوانن برۆن
بەساردی لیجون زۆردڵی خۆش بوو ن/ت ولیجون
رۆشتنە دەرەوە لە چێشتخانەکە ن/ت لیجون گۆریو جلەکەی خۆشی گوری دواتر لە کۆشکەکە رۆشتنە دەرەوە بەرێکەوتن بۆ رێستۆرانتەکەی جۆنکوک







ن/ت: گیانم بەیانی حەز بەچی دەکەی ؟
لیجون سەیری ن/تی کرد





لیجون: مامە جیمین ھەموو ساڵێک ئاھەنگێکی گەورە رێک دەخات من حەزی پێ ناکەم بەڵام ئێستا تۆ لەگەڵمی من حەزم لێیەتی
بەزەردەخەنەوە ن/ییش زەردەخەنەی کرد دوای ماوەیەک لەبەردەم دەرگای رێستۆرانتەکە وەستانو رۆشتنە ژورەوە جۆنکوک لە دورەوە ن/تی بینیو رۆشتە لای





ن/ت: سڵاو جۆنکوک ئۆپا
بەزەردەخەنەوە جۆنکوک سەیری لیجونی دەکرد




جۆنکوک: سڵاو گیانەکەم ئەو کورە جوانە کێیە ؟
لە لیجون نزیک بویەوە ھەرکە لیجونی بینی زانی کە خوێن مژە بە پێستە سپیەکەیو ساردی دەستەکانی
سەیری ن/تی کرد











جۆنکوک: ن/ت تۆ شێت بۆی لە نێو ئەو خوێن مژانە دەژیت ؟
بەنیگەرانیەوە لیجون لەسەر مێزەکەی بەرامبەریان دانیشتبو شیرینی دەخوارد ن/تیش زەردەخەنەی بۆ دەکرد







ن/ت: بەڵێ
بەردەوام بوو لەوەی لیجون بەپێکەنین بھێنێ






جۆنکوک: بوەستە لە قسەی بێ مانا ....
ن/ت قسەکەی جۆنکوکی بریو قسەی کرد





ن/ت: ئاگاداری ئامانەتی خۆشکەکەم دەبم
چاوەکانی پری فرمێسک بوو جۆنکوک دەستی ن/تی گرت






جۆنکوک: باشە .... بەڵام ھەرشتێک روی دا راستەوخۆ بە من دەڵێی باشە
ن/ت سەری بەباشە جوڵاند جۆنکوک ھەڵسایەوە رۆشتە لای لیجون




جۆنکوک: لیجون پێت چۆنە منو تۆ خواردن ئامادە بکەین
بەزەردەخەنەی لیجون ھەڵسایەوە





لیجون: بەڵێ
بەزەردەخەنەوە ن/ت سەیری ھەردوکیانی دەکردو زەردەخەنەی دەکرد








کاتژمێر 6:30خولەکی ئێوارە







جیمین لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی چاوەرێی ن/تو لیجونی دەکرد تا ن/تو جۆنکوکو لیجون ھاتنە دەرەوە لە رێستۆرانتەکە جۆنکوک دەستی بەسەری لیجوندا ھێنا دواتر ن/تی لە باوەش گرت جیمین کەمێک چاوەکانی کرانەوە لە ئۆتۆمبێلەکە رۆشتە خوارەوەو لە ئەوان نزیک بەیەوە ن/ت ھەرکە جیمینی بینی ترسا جۆنکوکیش سەیری جیمینی کرد جیمین لیجونی لە باوەش گرت






جیمین: وەرە
لەگەڵ ن/تی بوو






ن/ت: یەک جولەک کەمێک قسە لـ.....
جیمین سەیری ن/تی کرد بەتورەیی







جیمین: وتم وەرە
بەتورەییەوە ن/ت سەیری جۆنکوکی کرد





ن/ت: دوای قسە دەکەین خوات لەگەڵ جۆنکوک ئۆپا
جیمین دەستی کرد بەرۆشتن ن/تیش لەدوایەوە بوو رۆشتنە نئو ئۆتۆمبێلەکە ن/تولیجون لە دواوە دانیشتن جیمین بۆ دواجار سەیری جۆنکوکی کردو دەستی کرد بە شۆفێری کردن








لەبەر دەم دەرگای کۆشک







جیمین: برۆ ژورەوە شازادە بچوکەکەم
لیجون رۆشتە ژورەوە ن/تیش ویستی برواتە ژورەوە بەڵام جیمین قۆڵی گرتو بۆخۆی رایکێشا ن/ت سەیری روخساری جیمینی کرد






ن/ت: چـ... چی دەکەی ؟
بەترسەوە جیمین بەدەستەکانی ھەردوو قۆڵی ن/تی گرت






جیمین: چی تر ناچێتە لای ئەو کورە
بەتورەییەوە






ن/ت: بۆچی ؟
بەتێنەگەیشتنەوە جیمین وەستا کەمێک بیری کردەوە







جیمین: لەبەر ئەوەی نامەوێ لیجون لە مرۆڤ نزیک ببێتەوە
بەتورەییەوە ن/ت لە جیمین دورکەوتەوە







ن/ت: بەڵام ... منیش مرۆڤم ؟
جیمین کەمێک نزیک بویەوە لە ن/ت






جیمین: راستە ... بەڵام تۆ جیاوازی
بۆ ساتێک چاوەکانیان سەیری یەکتریان دەکرد تا ن/ت سەیری لایەکی تری کرد





ن/ت: مـ.. من دەرۆم
رۆشتە ژورەوە جیمین سەیری ن/تی دەکرد تا ون بوو ن/ت رۆشتە ھۆڵەکە بینی کە ھواساو ھانا ھۆڵە دەرازێننەوە بۆ ئاھەنگی لە دایک بونی لیجون
ن/ت زەردەخەنەی کردو لێیان نزیک بویەوە






ن/ت: سڵاو
ھواسا سەیری ن/تی کردو زەردەخەنەی کرد ھانا بەبێ زاری سەیری ن/تی دەکرد







ھواسا: ن/ت دەتوانی لەوە یارمەتیم بدەی
ن/ت نزیک بویەوە






ن/ت: چ شتێک ؟
ھواسا ئایپادەکەی بە ن/ت نیشاندا






ھواسا: باڵۆنەکان شینو رەش بن یان شینو سپی بن ؟
ن/ت سەیری وێنەکەی کرد





ن/ت: شینو سپی زۆر جوانە
بەزەردەخەنەوە جیمین ھاتە ژورەوە ھانا راستەوخۆ رۆشتە لایو چاکەتەکەی لێی وەرگرت






ھواسا: سوپاس ن/ت
ن/ت بەزەردەخەنەوە دەستی کرد بەرۆشتن بە لای جیمیندا رۆشت جیمین سەیری ن/تی دەکرد بەڵام ن/ت سەیری پێشی خۆی دەکرد ھانا لەتەنیشت جیمین دەرۆشت بە تورەیەیوە سەیری ن/تی دەکرد ن/ت رۆشتە سەرەوە بۆ لای لیجون دەرگای ژورەکەی کردەوە







ن/ت: سڵاو گیانەکەم
رۆشتە ژورەوە لەسەر سیسەمەکە دانیشت لیجون
سەیری ن/تی کرد






ن/ت: چی دەکەی ؟
لیجون ئەو یاریانەی یاری پێ دەکرد بە ن/تی نیشان دا




لیجون: یاری دەکەم من زۆر حەزم لە بەلەمە
بەزەردەخەنەوە ن/ت ھەڵسایەوە





ن/ت: بەراست من دەتوانم بە کاغەز دروستی بکەم
بەزەردەخەنەوە





لیجون: بۆم دروست بکە پورێ
ن/ت رۆشتە مێستەوالێتەکەو کاغەزێکی لە نێو تاکەکەی دەرھێنا رۆشتەوە لای لیجونو لەلای دانیشت دەستی کرد بە دروست کردنی بەلەم بە کاغەز دوای ئەوەی تەواو بوو دای بە دەست لیجون






لیجون: زۆر جوانە پورێ ... سوپاس
ھەڵسایەوە رۆشتە نێو باوەشی ن/ت ن/تیش لەنێو باوەشی خۆی داینا جیمین ھاتە لای دەرگاکە لە سوچێکەوە سەیری دەکردن







لیجون: پورێ
سەری لەسەر شانی ن/ت دانابوو







ن/ت: گیان ؟
دەستی بە پشتی لیجون دادەھێنا





لیجون: تکایە ... تۆو مامە ھەرگیز بەجێم مەھێڵن
ن/ت سەیری روخساری لیجونی کرد جیمین جاوەرێی وەڵامی ن/ت بوو







ن/ت: ھەرگیز جێت ناھێڵین
بەزەردەخەنەوە ھەڵسایەوە جیمین رۆشت ن/تو لیجون رۆشتنە خوارەوە بۆ ئەوەی نانی ئێوارە بخۆن
ھەموان لەسەر مێزی نانخواردن بون بەبێ دەنگی نانیان دەخوارد ھانا بە مۆنی سەیری ن/تی دەکرد ن/تیش ئاگاداری ھیچ نەبوو خواردنی دەدا بە لیجون







دوای نانخواردن







ن/ت: دەی گیانەکەم بخەوە
ماچی سەری لیجونی کردو دورکەوتەوە لە سیسەمەکەی







لیجون: شەوت شاد پورێ شەوت شاد مامە
سەیری ن/تو جیمینی دەکرد







ن/ت: شەوت شاد گیانەکەم






جیمین: شەوت شاد شازادە بچوکەکەم
ن/ت رۆشتە دەرەوە جیمین روناکیەکانی گوژان دەوەو رۆشتە دەرەوە ن/ت رۆشتە ژورەکەی کە بەرام بەر ژورەکەی لیجون بوو ژورەکەی جیمینیش لە تەنیشت ژورەکەی لیجون بوو دەرگاکەی کردەوەو رۆشتە ژورەوە پاکەتێکی بینی لەسەر سیسەمەکە نزیک بویەوە لێیو کردیەوە سەیری کرد حەزیەیەکی پەمەیی زۆر جوانە ن/ت ھەڵسایەوە لە ژورەکە رۆشتە دەرەوە رۆشتە بەردەم ژورەکەی جیمینو لە دەرگای دا






جیمین: وەرە
ن/ت رۆشتە ژورەوە جیمین لەسەر مێزی کارکردنەکەی ھەڵسایەوە ن/ت لێی نزیک بویەوە







جیمین: دەتەوێ شتێک بڵێی ؟
ن/ت یاری بە دەستەکانی دەکرد






ن/ت: ئێ ... من گوێم لێ بوو کە تۆ بۆ رۆژی لە دایک بونی لیجون ئامادە نابی
بەشڵەژانەوە






جیمین: بەڵێ .... بەڵام ھەموو شتێک بەباشترین شێوە ئامادە دەکرێ
بەتێنەگەیشتنەوە سەیری ن/تی دەکرد






ن/ت: بەڵام ئەو پێوستی بەو شتانە نیە .... ئەو باوەشی تۆی دەوێ ... دەیەوێ تۆ لەلای بی
جیمین کەمێک چاوەکانی کرانەوە






ن/ت: ئەو تۆی زۆر خۆشدەوێ .. من دەزانم کە تۆش ئەوت زۆر خۆشدەوێ بەڵام نیشانی نادەی ..... ئەو دەیەوێ بەیانی تۆ لەلای بوەستی ئینجا فو لە مۆمەکان بکات
سەیری چاوەکانی جیمینی کرد







جیمین: باشە ..... من بەیانی لەلای دەبم
ن/ت زەردەخەنەی کردو دەستی کرد بە رۆشتن
جیمین چاوەکانی لەسەر ن/ت لەنەدەبرد ن/ت وەستاو سەیری جیمینی کرد جیمین بە خێرایی چوەکانی لەسەری لابرد






ن/ت: ئێ ... سـ.. سوپاس ... بۆ جلەکە
بەشڵەژانەوە






جیمین: پێویست ناکات
ن/ت لە ژورەکە رۆشتە دەرەوە جیمین لەسەر کورسیەکەی دانیشتەوە بیری لە ن/ت دەکردەوە







بەیانی







لیجون: پورێ .... ھەڵسە .. پورێ
ن/ت چاوەکانی کردەوە سەیری لیجونی کە لە ژورەکەیەتی ھەڵسایەوەو ماچی لیجونی کرد دواتر رۆشتە گەرماوەکە رۆتینی رۆژانەی کردو رۆشتە لای لیجون





لیجون: پورێ ئەم رۆ رۆژی لە دایک بونمە
دەی خۆت ئامادە بکە
بەزەردەخەنەوە




ن/ت: سەرەتا دەبێ شازادەی ئاھەنگەکە ئامادەبکەم
بەزەردەخەنەوە دەستی لیجونی گرتو رۆشتنە ژورەکەی لیجون ن/ت لیجونی ئامادە کرد





ن/ت: ئای ... چەند جوانی
بەزەردەخەنەوە جیمین ھاتە ژورەوە بە قاتێکی رەسمی لیجون ھەڵسایەوە رۆشتە لای






لیجون: پورێ سەیری مامەم بکە چەند جوانە دەبێ ئاشقی ببی
بەزەردەخەنەوە ن/ت ھەڵسایەوە






لیجون: پورێ مامم جوانە ؟
جیمین سەیری ن/تی دەکرد ن/ت زەردەخەنەی کرد بۆ لیجون






ن/ت: بەڵێ گیانی پورێ زۆر جوانە
بەشڵەژانەوە لە ژورەکە رۆشتە دەرەوە رۆشتە ژورەکەی دەستی کرد بە خۆئامادە کردن





جلەکەی لیجون 👇🏻


جلەکەی جیمین 👇🏻





جیمین: شازادە بچوکەکەم دەی بابرۆین
دەستی لیجونی گرتو رۆشتنە خوارەوە لەلای پلیکانەکان وەستابون دوای ماوەیەک ھانا ھاتە خوارەوە بە جلێکی کراوەی رەشی سەرنج راکێش جیمین سەیری پلیکانەکانی کرد بەبێ وەستان سەیری دەکرد ھانا زەردەخەنەی کردو ھاتە خوارەوە بەڵام بینی جیمین ھەر چاوی لەسەر سەرەوەی پلیکانەکانە ئەویش سەیری کرد ن/تی بینی لە نێو جلێکی زۆر جوان لەسەر پلیکانەکان دەھا تە خوارەوە جیمین تەنیا سەیری ن/تی دەکرد ھانا بەتورەیەیوە رۆشت





جلەکەی ن/ت 👇🏻

شێوازی مەیکەپەکەی 👇🏻

پێڵاوەکانی👇🏻




ن/ت لە دوای پلیکانە ھاتە خوارەوە لیجون بەرەو روی رۆشت ن/تیش رۆشتە لای






لیجون: ئای خوایە ... پورم لە فریشتە دەچێ
بەدەنگی بەرز جیمین لەشوێنی خۆی وەستابوو سەیری جوانی ن/تی دەکرد ن/تیش ئاگاداری ئەو نەبوو دەستی بەسەری لیجوندا دەھێناو زەردەخەنەی دەکرد لیجون رۆشتە لای جیمین





لیجون: مامە ..... مامە
بەدەستی جیمین دەجوڵاند جیمین چاوەکانی لەسەر ن/ت دابردو سەیری لیجونی کرد






جیمین: بەڵێ
بە چاوەکانی سەیری ن/تی دەکردو بەخێرایی سەیری لیجونی دەکرد






لیجون: پورم لە شازادە دەچێ وانیە ؟
بەزەردەخەنەوە





جیمین: بەڵێ لە شازادە دەچێ
لیجون رۆشتە لای ن/تو بەیەکەوە رۆشتنە ھۆڵەکە جیمین لە دورەوە سەیری ن/تی دەکرد دوای ماوەیەک میوانەکان ھاتن ن/ت شیرینی بۆ لیجون دەبردو پێی دەدا لەسەر قەنەفەکانی ھۆڵە دانیشتبون
مارکیش یاری لەگەڵ لیجون دەکرد جیمین قسەی لەگەڵ میوانەکان دەکرد ھانا رۆشتە چێشتخانەکە
پەرداغیکی ھێناو شەردەتی پرتەقاڵی کردە ناوی
دواتر حەمێکی دەرھێنا سەرەتا ویستی یەک دانە
بخاتە ناوی بەڵام لەبەر زۆری تورە بون ھەمووی کردە ناوی





ھانا: بابزانین کێ لەلای لیجونو جیمین دەبێ من یان تۆ
بەزەردەخەنەی شەیتانی لە چێشتخانەکە رۆشتە دەرەوە رۆشتە لای ن/ت





ھانا: ن/ت
ن/ت سەیری ھانا کرد قاپە پر لە شیرنیەکەی داناو
ھەڵسایەوە سەیری ھانای کرد






ن/ت: بەڵێ ؟
بەزەردەخەنەوە ھانا زەردەخەنەی ساختەی کرد





ھانا: وتم تۆ زۆر ماندو بوی فەرموو ئەوە بخۆوە
بەزەردەخەنەوە ن/ت پەرداغەکەی لێ وەرگرت






ن/ت: سوپاس
بەدڵ سافیەوە ھانا زەردەخەنەی کردو رۆشت لە لایەک وەستا سەیری دەکرد تا بینی ن/ت شەربەتەکەی خواردەوە دەستی کردەوە بەوەی خواردن بدات بە لیجون




لیجون: پورێ من ئەوەم دەوێ
دەستی بۆ خواردنیک درێژ کرد ن/ت ھەڵسایەوە رۆشتە لای خواردنەکە تا پیاوێک ھاتە لای کە زۆر سەیری دەکرد






پیاوەکە: سڵاو
لە ن/ت نزیک بویەوە




ن/ت: سڵاو
بەبێ ئەوەی سەیری بکات بەردەوام بوو لەوەی خواردنەکە بخاتە نێو قاپەکە جیمین لە دورەوە ئەوانی بینی بەخێرایی لێیان نزیک بویەوە ن/ت سەیری جیمینی کرد






جیمین: برۆ لای لیجون
بەساردیەوە ن/ت رۆشتەوە لای لیجون پیاوەکە لە جیمین نزیک بویەوە تەوقەیان کرد پیاوەکە بەردەوام بوو لەوەی سەیری ن/ت بکات جیمین زۆر تورە ببو






مارک: لیجون سەیرکە
بەزەردەخەنەوە لیجونیش زەردەخەنەی کرد ن/ت لەلای قەنەفەکە وەستا سەری دەسورا بەخێرایی لەسەر قەنەفەکە دانیشت دوای ماوەیەک ھواسا ھاتو رۆشتە لای ن/ت






ھواسا: کێکەکە دەھێنم؟
بەزەردەخەنەوە ن/ت سەیری لیجونی کرد





ن/ت: گیانم ... دەی ھەڵسە
ھەڵسانەوە ن/ت ھەندەی نەمابو بکەوێ پێش چاوەکانی رەش ببو خۆی ئاسایی کردەوە لەگەڵ لیجون رۆشتنە لای مێزەکە لیجون رۆشتە ناوەراست
دواتر کێکەکەیان ھێنا




شێوەی کێکەکە 👇🏻





لیجون: مامە .. پورێ وەرن
جیمینو ن/ت لەلای راستوچەپی لیجون وەستان ن/ت خۆی بە مێزەکەوە گرتبوو جیمین ھەستی دەکرد ن/ت باش نیە لیجون فوی لە مۆمەکە کرد کە دەبێت بە پێنچ ساڵ دواتر کێکەکەی بری ھەمویان چەپڵەیان لێ دا






کامێرامان: لیجون دەتوانی لێرە بوەستی
لیجون رۆشتە پێش مێزەکەو کامێرامانەکە رسمی گرت لیجون دەستی ن/تی گرتو لەخۆی نزیکی کردەوە جیمینیش بەھەمان شێوە وەستان بۆ
وێنە گرتن وەکو خێزانێک دەردەکەوتن ن/ت بەتەواوەتی حاڵی خراپ ببو دوای چەند رسمێک ن/ت پێش چاوەکانی رەش بوو کەوتە سەر زەویەکەو لە ھۆشخۆیچوو ھەموان شۆک بون جیمین لە ن/ت نزیک بویەوە لە باوەشی گرت دەستی کرد بەرۆشت لە کۆشکەکە رۆشتە دەرەوە ن/تی لە نێو ئۆتۆمبێلەکە داناو دەستی کرد بە شۆفێری کردن










دوای ئەوەی دکتۆر پشکنینی بۆ کرد وتی کە رێژەیەکی زۆری حەبی خەوی خواردوە وە تا بەیانی بەھۆش خۆی نایەتەوە جیمین رۆشتە ژورەکەیو لەسەر کورسیەکەی تەنیشت سیسەمەکە دانیشت لە ن/ت نزیک بویەوە دەستی گرت دەستی بڵند کردو بە روخساری دادەھێنا قژی لەسەر روخساری لابرد دواتر نزیک بۆیەوە بەرادەیەکی زۆر روخساری زۆر نزیک بوو لە روخساری ن/ت ن/ت چاوەکانی کردەوە






ن/ت: چـ... چی دەکەی ؟
جیمین بەبێ ھیچ قسەیەک لێوی لەسەر لێوی ن/ت داناو ماچی کرد





جیمین لە خەوەکەی راچڵەکیو ھەڵسایەوە بینی ن/ت خەوی لێ کەوتوە بیری کردەوە ئەوە تەنیا خەوێک بوو دەستی بەروخساری دادەھێنا ھەڵسایەوە لە ن/ت نزیک بویەوە دەستی بڵند کردو بە روخساری دادەھێنا دوای کەمێک دکتۆر ھاتە ژورەوە جیمین دورکەوتەوە لە ن/ت دکتۆرەکە ھاتو پشکنینی بۆ ن/ت کرد





جیمین: حاڵی چۆنە ؟
بەساردی دکتۆرەکە سەیری جیمینی کرد





دکتۆر: ئێستا زۆر باشە دەتوانن بیبەنە ماڵەوە
ن/ت چاوەکانی کردەوە سەیری جیمینو دکتۆرەکەی دەکرد کە قسەدەکەن ھەڵسایەوە دکتۆرەکە لە ژورەکە رۆشتە دەرەوە جیمین سەیری ن/تی کردو لێی نزیک بویەوە







جیمین: ھەست بەباشی دەکەی ؟
ن/ت ھەڵسایەوە







ن/ت: لیجون .... من لەکوێم ؟
جیمین لە ن/ت نزیک بویەوە






جیمین: پاڵکەوە
ن/ت پاڵکەوتەوە





ن/ت: لیجون ... لە....
جیمین قسەکەی ن/تی بریو قسەی کرد







جیمین: لە ماڵەوەیە سەلامەتە خەمت نەبێ
ن/ت ھێمن بویەوە ھەڵسایەوە لەسەر سیسەمەکە







جیمین: دەتوانی برۆی ؟
ن/ت سەیری جیمینی کرد






ن/ت: بەڵێ ... سوپاس
ھەڵسایەوە رۆشتە گەرماوەکەو جلەکانی دوێنێێ شەوی کردەبەری ھاتە دەرەوە بینی جیمین سەیری دەرەوەدەکات لە پەنچەرەکەوە نزیک بویەوە دەنگێکی دروست کرد جیمین سەیری ن/تی کردو نزیک بویەوە لێی لەبەرامبەری وەستاو سەیری دەکرد ن/تیش سەیری لایەکی تری دەکرد





ن/ت: بـ.. برۆین ؟
بەشڵەژانەوە جیمین سەری بەباشە جوڵاند دەستیان کرد بەرۆشتو لە نەخۆشخانەکە رۆشتنە دەرەوە






لەکۆشک






لیجون: مامە پورێ
بەراکردن رۆشتە لایان ن/ت زەردەخەنەی کرد کاتێک لیجونی بینی لەباوەشی گرت دەستی کرد بەرۆشتن جیمین نزیک بویەوەو لیجونی لە ن/ت وەرگرتو خۆی لە باوەشی گرت لەبەر ئەوەی ن/ت تازە لە نەخۆشخانە ھاتۆتەوە ن/ت بە تورەییەوە سەیری جیمینی دەکرد






جیمین: وەرە
سەیری کرد ن/ت لەشوێنی خۆی وەستاوە بەدەستێک لیجونی لەباوەش گرت بەدەستەکەی تری دەستی ن/تی گرتو لە دوای خۆی رایکێشا بۆ نێو کۆشکەکە ن/ت سەیری جیمینی دەکرد دڵی بەخێرایی لێی دەدا سەیری دەستی دەکرد کەلە نێو دەستی جیمین بوو بەڵام دەستی دەرھێنا لە دەستی جیمین ھەرکە قسەکانی باوکی بیرکەوتەوە






ن/ت: ئێ ... لیجون وەرە لەگەڵم
جیمین لیجونی دانا ن/ت دەستی گرت بەیەکەوە رۆشتنە چێشتخانەکە






لیجون: پورێ چی ئامادە دەکەی ؟
رۆشتو لەسەر کورسی پێش مێزەکەدانیشت






ن/ت: شیرینی
دەستی کرد بە ئامادە کردنی شیرینی دوای ئەوەی تەواو بوو شیرنیەکانی لە نێو فرنەکە دانا رۆشتو لەلای لیجون دانیشت لەو کاتە جیمین ھاتە ژورەوە سەیری ئەوانی کرد







لیجون: مامە بۆشتێک ھاتوی
جیمین کەمێک نزیکبویەوە







جیمین: بەڵێ ..... قاوەیەکی تاڵ
ن/ت ھەڵسایەوە







ن/ت: من بۆتی ئامادە دەکەم
رۆشتو دەستی کرد بە ئامادەکردنی جیمین بەردەوام بوو لەوەی سەیری ن/ت بکات






لیجون: مامە وەرە لێرە دابنیشە
جیمین سەیری لیجونی کردو رۆشتە لایو لەلای دانیشت دوای کەمێک شیرینیەکە ئامادە بوو ن/ت خستیە نێو قاپێکو لە پێش لیجونو جیمینی دانا لەگەڵ ئەو قاوەیەی جیمین ویستی







جیمین: سوپاس
بەساردیەوە ن/ت دانیشت لەلای لیجون






ن/ت: شایەنی نیە
بەزەردەخەنەوە لیجون سەیری ھەردوکیانی دەکرد
بەدەستێکی دەستی ن/تی گرت بەدەستەکەی تری دەستی جیمینی گرت جیمینو ن/ت سەیری لیجونیان کرد




لیجون: ئێمە خێزانێکی بەختەوەرین ..... مامم وەکو باوکم پوریشم وەکو دایکم
بەزەردەخەنەوە جیمین سەیری ن/تی کرد ن/تیش سەیری ھەموو شوێنێکی دەکرد روخساری جیمین نەبێ







لیجون: فەرموو مامە
شیرنیەکی لەبەردەم جیمین راگرت ئەو چونکە نیوەی مرۆڤەو نیوەی خوێن مژە بە شێرینی نەخۆشناکەوێ
جیمین تائێستا ھیچ داوایەکی لیجونی رەت نەکردۆتەوە لێی وەرگرت ویستی بیخوا بەڵام ن/ت لێی وەرگرت ھەردوکیان سەیری ن/تیان کرد





ن/ت: ئێێ... ھھھ.... لیجون منو تۆ برۆینە باخچەکە لەوێ شیرنیەکەت بخۆ باشە
ھەڵسایەوە قاپە شیرنیەکەی ھەڵگرت





لیجون: باشە ..... خوات لەگەڵ مامە
لەگەڵ ن/ت رۆشتن جیمین قاوەکەی دەخواردەوەو بیری ن/ت دەکردەوە زۆر حەزی بەوە دەکرد مێشکی بخوێنێتەوە بەڵام نەیدەتوانی








کاتژمێر 3:30 خولەکی نیوەرۆ








لەدەرگا درا خزمەتکارێک رۆشتو کردیەوە بینی دووئافرەتو پیاوێک لەپێش دەرگان





خزمەتکار: فەرموو ؟





ئافرەتێک: ئێمە دەمانەوە قسە لەگەڵ پارک جیمین بکەین 
خزمەتکارەکە ئەوانی بردە ژورەوەو لە ھۆڵەکە لەسەر قەنەفەکان دانیشتن دوای ماوەیەک جیمین ھاتە لایانو لەسەر قەنەفەکە دانیشت






جیمین: فەرموو
ئافرەتێک کاغەزێکی لەسەر مێزەکە دانا





ئافرەتێک: ئێمە بۆمان دەرکەوتوە پارک لیجون لێرە دەمێنێتەوە لە کاتێک دا باوکیو باوکی مردون
جیمین سەیری کاغەزەکەی کرد






جیمین: لەلای خێزانەکەیەتی
بە کەمێک تورەییەوە





ئافرەتێک: راستە بەڵام ئێمە داھاتویەکی باش مان دەوێ بۆ لیجون دەمانەوێ لەلای دایکوباوکێکی باش گەرەبێ
جیمین ھەڵسایەوە بەتورەییەوە کاغەسەکەی فرێدایە سەر مێزەکە






جیمین: من ھەموو شتێکی ئەوم
بەتورەییەوە




ئافرەتێک: تۆ دەتوانی ھاوسەرگری بکەیو لیجون بکەیتە سەر ناوی خۆت ... ئێمە ھەفتەیەکت پێ دەدەین گەر لەو ماوەیە ژیانێکی باشمان بۆ لیجون نەبینی ناجار دەبین لێتی بستێنینەوە
ھەڵسایەوە دەستیان کرد بەرۆشتن لە کۆشکەکە رۆشتنە دەرەوە جیمین رۆشتە ژورەکە ھەرچی شت ھەموو لە سەر مێزەکەی فرێی دا سەر زەویەکەو ھاواری کرد دوای کەمێک لە دەرگاکە درا






جیمین: وەرە
دەرگاکە کرایەوە ن/ت ھاتە ژورەوە لە جیمین نزیک بویەوە





ن/ت: ئەوە شتێکی بێمانەیە لەسەری لیجونمان لێ بستێندرێتەوە ... دڵنیابە ھیچ شتێک رونادات ..
جیمین ھێمن بویەوە سەیری ن/تی کرد






جیمین: راست دەکەی
چاوەکانی کەوتە سەر چاوەکانی ن/ت






ن/ت: تەنیا دادگایەکی ئاسایی دەکرێ دڵنیابە لیجون لەلای ئێمە دەمێنێتەوە
چاوەکانی لابرد لەسەر ئەوانەی جیمین دواتر لە خێرایی لە ژورەکە رۆشتە دەرەوە بەرێوەبو بۆ ژورەکەی دەرگای ژورەکەی کردەوە رۆشتە ژورەوە ھەر لە دوای ئەو کەسێک دەرگاکەی کردەوە ن/ت سەیری کرد بینی ھانایە




ن/ت: تۆ .......
ھانا قسەکەی بری





ھانا: تۆ بوئەوەی لێرە بوی ... ھا بۆئەوەی سەرنجی جیمین بۆخۆت رابکێشی ... بە ناوی لیجون ھاتوی بۆ ئێرە  ... بەڵام تۆ خەمت نەبێ من شوێنی خۆتت پیشاندەدەم .....
ھاناو ن/ت سەیری لای دەرگاکەیان کرد






جیمین: ھانا
بەھاوارەوە ھانا نزیک بویەوە لە جیمین




ھانا: جیمین من ......
جیمین قسەکەی ھانا بریو قسەی کرد





جیمین: برۆ دەرەوە
بەدەنگێکی بەرز ھانا بەتورەییەوە رۆشتە دەرەوە ن/ت فرمێسک لەچاوەکانی ھاتە خوارەوە جیمین لێی نزیک بویەوە





جیمین: تۆ باشی ؟
ن/ت لە جیمین دوردەکەوتەوە




ن/ت: مـ... من ... کچێکی لەوشێوەیە نیم..... مـ..من تەنیا بۆ دڵخۆشی لیجون وام کرد ... تەنیا بۆ ئەو .... گەر لیجون گوێی لە قسانەبی جۆن بیرم لێ دەکاتەوە ...
جیمین تەنیا نزیک دەبویەوە لە ن/ت ن/تیش بەبەردەوامی قسەی دەکردو دەگریا جیمین دەستی لەسەر لێوی ن/ت دانا ن/ت بێدەنگ بوو جیمین دەستی لابرد لەسەر لێوی ن/ت ھەردودەستی بڵند کردو لەسەر رومەتەکانی ن/تی دانا ن/ت بە سەرسورمانەوە سەیری جیمینی دەکرد







جیمین: مـ..من .. تۆ ..تۆ ... ھاوسەرگیریم لەگەڵ بکە
بەخێرایی قسەکەی کرد ن/ت بە چاوی پر لە فرمێسکەوە سەیری چاوەکانی جیمینی کرد





ن/ت: تێنەگەیشتم .... واتا چۆن .... بۆچی ھاوسەرگیری بکەین ؟
بەتێنەگەیشتنەوە جیمین لە ن/ت دورکەوتەوە







جیمین: بۆ لیجون گەر ھاوسەرگیری بکەین دەتوانین لیجون بکەینە سەر ناوی خۆمان
جیمین چاوەرێیی وەڵامی ن/ت بوو





ن/ت: ئامانەتەکەم .....
جیمین قسەکەی بریو قسەی کرد






جیمین: ئامانەتەکەمان
بەھیواوە ن/ت سەری بەبەڵێ جوڵاند






ن/ت: بەڵێ ئامانەتەکەمان
فرمێسکەکانی سری نەیدەزانی چی بڵێت جار جار سەیری جیمینی دەکرد








ن/ت: مـ... من نازانم
بەشڵەژانەوە






جیمین: دەتوانی بیربکەیتەوە
دوای ئەوە لەژورەکە رۆشتە دەرەوە ن/ت لەسەر سیسەمەکە دانیشت بیری دەکردەوە دوای ماوەیەک ھەڵسایەوە رۆشتە ژورەکەی لیجون سەیری دەکرد لە لای دەرگاکە






لیجون: پورێ ؟
ن/ت فرمێسکەکانی سری رۆشتە لای لیجون







ن/ت: چی دەکەی گیانی پورێ ؟
بەزەردەخەنەوە لیجون ھەڵسایەوە






لیجون: پورێ بابرۆینە باخچەکە ... تکایە
ن/ت ھەڵسایەوە رۆشتە لای دۆڵانەکەی لیجون






ن/ت: باشە بەڵام سەرەتا جلی گەرمت لەبەردەکەم
بەزەردەخەنەوە دوای ئەوە بەیەکەوە رۆشتنە باجچەی کۆشکەکەو لیجون یاری دەکرد جیمین لە بەلەکۆنی کۆشکەکەوە سەیری دەکردن تا ھانا ھاتە لای






ھانا: دەتوانم کەمێک قسەبکەم
جیمین بەبێ ئەوەی چاوەکانی لەسەر لیجونو ن/ت لاببات سەری جوڵاند







ھانا: مـ...من داوای لێبوردن دەکەم
بەتورەییەوە






جیمین: داوای لێبوردن لە من مەکە ..... داوای لێبوردن لە ن/ت بکە
بەبێ ئەوەی سەیری ھانا بکات ھانا سەیری خوارەوەی کرد بینی جیمین سەیری ن/ت دەکات بەخێرایی لەوێ رۆشت دوای کەمێک جۆنکوک لەدەرگای کۆشکەکە ھاتە ژورەوە کەمێک نزیک بویەوە بینی ن/تو لیجون لەباخچەکەن بۆیە رۆشتە لایان





لیجون: مامە جۆنکوک
بەدەنگی بەرز رۆشتە نێو باوەشی جۆنکوکیش لەباوەشی گرتو رۆشتە لای ن/ت






ن/ت: جۆنکوک ئۆپا
بەسەرسورمانەوە زەردەخەنەی کردو لێیان نزیک بویەوە جیمین تەنیا سەیری دەکردن





جۆنکوک: ن/ت ھاتوم کەمێک قسەت لەگەڵ بکەم
لەکاتێک دا لیجونی لەباوەش بوو






لیجون: مامە جۆنکوک .... من حەزم بە خواردنەکانی تۆیە
جۆنکوک زەردەخەنەی کردو سەیری لیجونی کرد





جۆنکوک: زۆر باشە ئەم جارە کە ھاتن بۆتی دروست دەکەم
بەزەردەخەنەوە ن/ت لە لیجون نزیک بویەوە





ن/ت: یااا تۆ زۆر خراپی .. واتا خواردنەکانی من خۆش نیە
بەتورەییەکی کیوت لیجون بەدەستێکی ن/تی لەباوەش گرت دەستەکەی تری لەسەر پشتی جۆنکوک بوو





لیجون: نا پورێ خواردنەکانی تۆ زۆر خۆشن
بەزەردەخەنەوە ن/تیش لەباوەشی گرت جیمین سەیری ئەو دیمەنەی دەکرد لەگەڵ سەیرکردنی زۆر چاوەکانی سور بون بەخێرایی روی لەلاییەکی ترکرد راستەوخۆ بەڵبەکانی ھاتنە دەرەوە لەرادەبەدەر تورەببو دەستی کرد بەرۆشتن رۆشتە ھۆڵەکە بەرەو دەرگای سەرەکی رۆشت کردیەوە لیجونی بینی لەبەردەم دەرگاکە راستەوخۆ رۆستە ئاستی لیجونو قۆڵەکانی گرت







جیمین: پورت لەکوێیە شازادە بچوکەکەم ؟
زۆر تورەبوو بەڵام لەبەردەم لیجون خۆی ھێمن دەکردەوە






لیجون: لەگەڵ مامە جۆنکوک قسەدەکەن
جیمین ھەڵسایەوە






جیمین: تۆ برۆ لای ھواسا باشە
لیجون سەری بەباشە جوڵاندو رۆشت جیمین دەستی کرد بەرۆشتن رۆشتە باجچەی کۆشکەکە بینی ن/تو جۆنکوک لەسەر قەنەفەکانی باجچەکە دانیشتونو قسەدەکەن بەخێرایی لێیان نزیک بویەوە
ن/ت سەری بڵند کردو سەیری جیمینێ کرد کەلەسەر سەری وەستاوە جیمین بەخێرایی قۆڵێ ن/تی گرتو ھەڵی ساندەوە جۆنکوکیش ھەڵسایەوە





جیمین: وەرە لەگەڵم
بەتورەییەوە ن/تی راکێشا بەڵام جۆنکوک دەستەکەی تری ن/تی گرت






جۆنکوک: بۆکوێ .... بۆچی ئاوا مامەڵەی لەگەڵ دەکەی ؟
بەتورەییەوە جیمین بەو ھەموە بورکانەی نێو ناجی زەردەخەنەی کرد







جیمین: بە تۆ چی ؟
بەدەنگی بەرز جۆنکوک ویستی قسەبکات بەڵام ن/ت قسەی کرد






ن/ت: بـ... باشە تەواو ..... جۆنکوک ئۆپا دەتوانین دوایی قسەبکەین ؟
بەترسەوە






جۆنکوک: بەڵام ن/ت ......
ن/ت دەستی لەسەر دەستی جۆنکوک دانا







ن/ت: خەمت نەبێ جۆنکوک ئۆپا
بەزەردەخەنەوە جۆنکوک سەری بەباشە خوڵاند
جیمین دەستی کرد بەرۆشتن لەکاتێک دا ن/تی بەدوای خۆی دا رادەکێشا بۆ نێو کۆشکەکە
ن/تی بردە ژورەکەی خۆی







ن/ت: چی بوە .... کێشەت چیە ؟
بەھێمنی جیمین سەیری ن/تی کرد ن/ت رۆشتە دواوە لەترسا کاتێک بینی جیمین چاوەکانی سوربون







جیمین: کێشەکەم تۆی !!!
بەھاوارەوە لە ن/ت نزیک دەبویەوە ن/تیش دەرۆشتە دواوە تا پشتی بە دیوارەکە کەوت جیمین ھەر نزیک دەبویەوە








ن/ت: تـ... تۆ .. نزیک مەبەوە .... مـ..من چیم کردوە ؟
بەترسەوە سەیری لایەکی تری دەکرد جیمین دەستەکانی بڵند کردو روخساری ن/تی رو لە خۆی کرد سەیری چاوەکانی دەکرد ن/تیش چاوەکانی کەوتە سەر چاوەکانی جیمین






جیمین: من گوتم کە نابێ چیتر ئەو کورە ببینی
بەتورەییەوە نزیک بویەوە لە ملی ن/ت بەدەستێکی ملی ن/تی گرتبو دەستەکەی تری لەسەر کەمەری بوو دەمی نزیک کردەوە لە ملی ن/ت دەمی کردەوە
بەڵام وەستا ھەرکە بیری کەوتەوە گەرئەوکارە بکات ن/ت دەبێتە ھاوەڵی ئەو بەبێ ھیچ ھۆکارێکی دیاری کراو دەیەوێ ن/ت ببێتە ھاوەڵێ بەڵام بیردەکاتەوە لەوانەیە ن/ت ئەوەی نەوێ بەخێرایی ن/تی لەباوەش گرت بۆئەوەی ھیمن ببێتەوە ن/ت تەنیا بەشۆکەوە دەستەکانی بەکەمەری جیمینەوە گرتبوو
لەناکاو دەرگاکە کرایەوە ن/ت زۆر شڵەژا بەڵام جیمین بەردەوام بو لەوەی بەتوندی باوەش لە ن/ت بدات ن/ت سەیری لای دەرگاکەی کرد بینی لیجون وەستاوە سەیریان دەکات ن/ت بەخێرایی جیمینی لە خۆی دورخستەوەو بەشڵەژانەوە رۆشتە لای لیجون لەکاتێک دا جیمین بۆیەک چرکەش چاوەکانی لەسەر ن/ت لانەدەبرد






ن/ت: لـ.... لیجون .. تـ..تۆ چی دەکەی لێرە ؟
بەشڵەژانەوە لیجون تەنیا بەزەردەخەنەوە سەیری ن/تیو جیمینی دەکرد







لیجون: مامە تۆ پورمت خۆشدەوێ ؟
بەزەردەخەنەوە ن/ت چاوەکانی کرانەوە سەیری جیمینی کرد جیمین خۆی رێک خستەوەو لە لیجونو ن/ت نزیک بویەوەو دەستی لەسەر کەمەری ن/ت دانا ن/ت بە ترسەوە سەیری جیمینی کرد







جیمین: بەڵێ شازادە بچوکەکەم
زەردەخەنەی کرد ن/ت زۆر بەوردی سەیری جیمینی دەکرد یەکەم جارە ببینی ئەو زەردەخەنەدەکات ونببو لە نێو خەیاڵەکانی بەبێ ئەوەی بیربکاتەوە ئەوکێیەو سەیری کێ دەکات دڵی زۆر خێرالێی دەدا پیاوێکی زۆر پیاوانە زەردەخەنەی شیرینی دەکرد لەچێش چاوەکانی جیمین روی سوراندو سەیری چاوەکانی ن/تی کرد بۆ ساتێک ھەموو شتێک زۆر جیاواز بوو ن/ت ھەستی بە گەرمی دەکرد لە نزیک جیمین






لیجون: من زۆر دڵخۆشم
بەھاوارەوە ن/ت راچڵەکی لەکاتێک دا لە نزیک جیمین بوو لێی دورکەوتەوە بەدەستی قژی رێک جستەوەو رۆشتە لای لیجون







ن/ت: لـ.... لیجون ..ئێمە برۆین
دەستی لیجونی گرت ویستیان برۆن بەڵام جیمین دەستی ن/تی گرت لەدواوە ن/تولیجون سەیری جیمینیان کرد







جیمین: من دەمەوێ کەمێک قسە لەگەڵ پورت بکەم شازادە بچوکەکەم
لەکوتایی وشەکی سەیری ن/تی کرد ن/ت ئەوەی لە دەمی بو قوتی دا چاوەرێی وەڵامی لیجون بوو








لیجون: باشە مامە
بەزەردەخەنەوە دەستی ن/تی بەرداو رۆشتە دەرەوە لە ژورەکە دەرگاکەی داخست دوای دەنگی دەرگاکە بێدەنگیەکی شڵەژاوانە ھەموو ن/ت سەیری جیمینی نەدەکرد جیمین تەنیا سەیری ن/تی دەکرد کەمێک نزیک بویەوە لە ن/ت









جیمین: تۆ .... بیرت کردەوە ؟
بەشێوازێکی زۆر سەرنجی لەسەر لێوەکانی ن/ت بوو بۆئەوەی بزانێ چی دەڵێ ن/ت بەشڵەژانەوە سەیری جیمینی کرد









ن/ت: بـ...باشە .... من رازیم
بەشڵەژانەوە سەیری دەستەکانی دەکرد جیمین زەردەخەنەی کرد نزیک بویەو ەلە ن/ت







ن/ت: مـ...من دەرۆمە لای ... لیجون
پێش ئەوەی جیمین نزیک تر ببێتەوە لە ژورەکە رۆشتە دەرەوە رۆشتە ژورەکسی خۆی دەرگاکەی داخستو پشتی بە دەرگاکە دادا دەستی لەسەر دڵی دانا
ھەناسەی توندی دەدا








ن/ت: چی رودەدات ؟
بەشڵەژانەوە نزیک بویەوە لەسەر سیسەمەکەی دانیشت سەیری خۆی دەکرد لە ئاوێنەکەی بەرامبەری تا لە دەرگا درا






ن/ت: وەرە
سەیری دەرگاکەی کرد ھانا ھاتە ژورەوە ن/ت ھەڵسایەوە ھانا کەمێک نزیک بویەوە لێی






ھانا: ئێ ... من ھاتوم .. داوای لێبوردنت لێ بکەم
بەمۆنی ن/ت زەردەخەنەی کرد





ن/ت: کێشەنیە ... من ھیچ شتێک لە دڵ ناگرم
بەزەردەخەنەوە ھانا زەردەخەنەی ساجتەی کردو رۆشتە دەرەوە لە ژورەکە رۆشتە ژورەکەی دوای ئەو ھواسا ھاتە ژورەوە




ھواسا: جارێکی تر کاری گەمژانە مەکە
بەتورەییەوە




ھانا: من جیمینم خۆشدەوێ تەنیا ئەوم دەوێ
بەدەنگی بەرز ھواسا نزیک بویەوە لە ھانا






ھواسا: سەیرم بکە ناڵێم خوشکمی ھەر شتێک لە ن/ت بکەی بە جیمین دەڵێم
بەتورەییەوە





ھانا: من واز ناھێنم
بەتورەییەوە ھواسا بە تورەیی قۆڵی گرت




ھواسا: تۆ لێرە دەرۆی گوێت لێمە ... برۆوە لای دایکوباوکم
بەتورەییەوە لە ژورەکە رۆشتە دەرەوە ھانا ھەموو ژورەکەی تێک داو دەگریا .....






لەلای ن/ت






لیجون: پورێ ...... پورێ ؟
بەدەستی ن/تی راچڵەکاند ن/ت لە نێوخەیاڵەكانی ھاتە دەرەوە







ن/ت: بـ..بەڵێ ؟
سەیری لیجونی کرد




لیجون: بۆچی وەڵامم نادەیەوە ؟
بەکیوتی ن/ت زەردەخەنەی کرد






ن/ت: ببورە .... فەرموو
لیجون زەردەخەنەی کردو دەفتەری وێنەکێشانەکەی پشانی ن/ت دا






لیجون: سەیر کە ئەوە منم ئەوەش تۆی ئەوەش مامەمە جوانە ؟
ن/ت سەیری وێنەکەی کردو زەردەخەنەی کرد






ن/ت: زۆر جوانە
لیجون ن/ت لەباوەش گرت دوای ماوەیەک دەرگای ژورەکەی لیجون کرایەوە سەیریان کرد جیمینە
ھاتە ژورەوە






جیمین: خزمەتکار
خزخزمەتکارێک ھاتە ژورەوە








خزمەتکار: بەڵێ گەورام ؟
چاوەرێی فەرمانی جیمین بوو







جیمین: ئاگاداری لیجون بە ..... ن/ت وەرە لەگەڵم
لەژورەکە رۆشتە دەرەوە





ن/ت: زوو دەگەرێی نەوە گیانی پورێ
ماچی سەری لیجونی کردو لە ژورەکە رۆشتە دەرەوە بەدوای جیمیندا دەرۆشت رۆشتنە دەرەوە لە کۆشکەکە سەرکەوتنە ئۆتۆمبێلەکەی جیمین
جیمین دەستی کرد بە لێخورین دوای ماوەیەک لە بێدەنگ بوون






ن/ت: بۆکوێ دەرۆین ؟
سەیری جیمینی کرد








جیمین: ھاوسەرگیری دەکەین
سەیری ن/تی کرد ن/ت چاوەکانی کەمێک کرانەوە
بەشڵەژاوی سەیری شوێنێکی تری کرد دوای ئەوەی گەیشتنە نوسینگەکە رۆشتنە ژورەوەوە دوای ماوەیەک رۆشتنە ژورێک کە پارێزەرێکی لێ بوو رۆشتنو لەسەر کورسی پێش مێزەکە دانیشتن لەبەرامبەر یەک






پارێزەر: بەخێربێن
بەزەردەخەنەوە




جیمین: سوپاس
ن/ت زەردەخەنەی کردو سەری جوڵاند پارێزەرەکە پەراوەکانی دەرھێناو لەسەر مێزەکە لە پێش جیمینو ن/ت داینا






پارێزەر: فەرموو ..... دوای ئەوەی ئەوانەتان واژۆ کرد ئێوە دەبن بە ھاوسەر
ن/ت یاری بەدەستەکانی دەکرد جیمین نزیک بویەوەو قەلەمجافەکەی لە پارێزەرەکە وەرگرتو واژۆی کرد دواتر خستیە پێش ن/ت بۆئەوەی واژۆی بکات ن/ت قەلەمجافەکەی لەدەست جیمین وەرگرتو لەسەر کاغەزەکە داینا سەیری جیمینی کرد
دواتر سەیری کاغەزەکەی کردو واژۆی کرد پارێزەرەکە کاغەزەکەی بردو سەیری کرد






پارێزەر: تەواو..... بەرێز پارک بەزوترین کات کارەکان تەواو دەکەم
جیمینو ن/ت ھەڵسایەوە جیمین تەوقەی لەگەڵ پارێزەرەکە کرد







پارێزەر: بەرێز پارک دەتوانی چەند وێنەیەکی خاتو پارک بھێنی ؟
ن/ت بەتێنەگەیشتنەوە سەیری جیمینی دەکرد دواتر سەیری پارێزەرەکەی کرد کە سەیری دەکات زانی مەبەستی ئەوە بەخێرایی سەیری لایەکی تری کرد
جیمین زەردەخەنەی کرد






جیمین: بەڵێ
دوای ئەوە لە ژورەکە رۆشتنە دەرەوە بەرەو کۆشکەکە بەرێکەوتن دوای ماوەیەک لەبەردەم دەرگای کۆشکەکە وەستان ن/ت ھاتە خوارەوە دەستی کرد بەرۆشتن بەڵام وەستا






جیمین: ن/ت
ن/ت بەشڵەژانەوە سەیری دواوەی کرد جیمین نزیک بویەو ەلە تەنیشتی ن/ت وەستاو دەستی بڵند کرد بە واتای ئەوەی ن/ت دەستی بگرێ ن/ت دەستی بڵند کردو لە نێو دەستی جیمین داینا جیمینیش بەتوندی دەستی گرت رۆشتنە ژورەوە ھەموان
نانی ئێوارەیان دەخوارد جیمینو ن/ت رۆشتنە ژورەوە ھەموان سەیری ئەو دوانەیان کرد کە دەستی یەکتریان گرتوە





ھواسا: بەخێربێنەوە .... چی بوە ؟
سەیری دەستی جیمینو ن/تی دەکرد





جیمین: ئێمە ھاوسەرگیریمان کرد
بەخێرایی وایوتو سەیری ن/تی کرد مارک ھەڵسایەوە






مارک: کاکەم ھاوسەرگیری کردوە
بەدەنگی بەرز رۆشتە لای جیمینو لە باوەشی گرت
ھانا ھەڵسایەوە رۆشتە ژورەکەی






ھواسا: زۆر دڵخۆش بوم ... پیرۆزتان بێ
رۆشتە لای ن/ت





ن/ت: سـ..سوپاس
بەشڵەژانەوە زەردەخەنەی کرد ھواسا رۆشتە لای ھانا دەرگای ژورەکەی کردەوە بینی ھانا ھەموو ژورەکەی تێک دابوولەسەر زەویەکە دانیشتبوو
ھانا ھواسای بینی






ھانا: ئەو کچە چی ھەیە من نیمە .... جوانی .... زیرەکی .... پارە ... تەنانەت خوێن مژیش نیە
بەگریانەوە ھواسا ەۆشتو لەباوەشی گرت






ھواسا: خوشکە جوانەکەم ھەموو شتێک ئەوانە نیە کە باست کرد .... دڵ باشی ھەموو شتێکە .. راستە ن/ت جوانە بەڵام جیمین ئاشقی دڵی بوە ئاشقی دڵە روناکەکەی بوە .... تۆش دەکرێ وابی
ھانا فرمێسکەکانی سریو گوێی لە قسەکانی ھواسا دەگرت






لەلای ن/ت






لە بەلەکۆنی کۆشکەکە وەستابوو سەیری ئاسمانی دەکرد





مارک: سوپاس ن/ت
ن/ت رویسوراندو سەیری کرد مارک لە تەنیشتی وەستا





مارک: من لە ھیچ کاتێکی ژیانم جیمین ئاوا نەبینیوە .... تۆ لە تاریکیەوە ھێنات بۆ روناکی ... سوپاس ... ئەو زۆر شتی ناخۆشی بەسەر ھاتوە بەڵام دەبینم تۆ ھەموو شتێکت گۆریوە لە ئەو ئەو زەردەخەنە دەکات ... ئەستەمە براگەورەی دوو کور بی لە کاتێک دا دایکوباوکمان ھەردەم ئێمەیان بەجێ دەھێشت بەڵام کاکەم وەکو دایکوباوک بوو بۆ منو جەیبی .... ھیچ کات خۆشی نەویستوە بۆ خۆی ھەردەم بۆ ئێمە ئێمەو ئێمە ... ھیوادارم دڵ خۆشی بکەی .. ئەو تۆی خۆشدەوێ
بەزەردەخەنەوە ن/تیش زەردەخەنەی کرد







ن/ت: ھیوادارم
چاوەکانی پری فرمێسک ببو ھواسا نزیک بویەوە لە مارکو ن/ت






ھواسا: خۆشەویستم تۆ لێرەی
بەزەردەخەنەوە







مارک: بەڵێ
ھواسا رۆشتە نێو باوەشی مارک مارکیش لەباوەشی گرت ن/ت زەردەخەنەی شیرینی کرد






ن/ت: ئێ... من دەرۆم .. شەوتان شاد
بەزەردەخەنەوە







مارکوھواسا: شەوت شاد
ن/ت رۆشتە ژورەوە






ھواسا: ھەست بەباشی دەکەی ؟
مارک سەری ھواسای ماچ کرد







مارک: زۆر زیاتر لە جاران
ھواسا زەردەخەنەی کردو رۆشتە نێو باوەشی مارک سەری لەسەر سینگی دانا






ھواسا: زۆر دڵخۆشم
چاوەکانی داخست







لەلای جیمین






ن/ت دەرگای ژورەکەی لیجونی کردەوە بینی لیجونو جیمین یاری دەکەن سەیری دەکردو زەردەخەنەی دەکرد تا گیرا






لیجون: پورێ
ن/ت شڵەژا جیمین روی سوراندو سەیری ن/تی کرد ن/ت ھاتە ژورەوە لیجون رۆشتە باوەشی







لیجون: پورێ زۆر دڵ خۆشم بەوەی بۆ ھەتاھەتایە لەگەڵ ئێوە دەژیم
بەدڵ خۆشیەوە ن/ت لیجونی لە باوەش گرت جیمین سەیری دەکرد لێیان نزیک بویەوە ن/ت لیجون لەسەر سیسەمەکەی داناو پێخەفەکەی بەجوانی پێدادا







ن/ت: منیش ھەروەھا گیانەکەم
ماچی نێوچاوانی لیجونی کردو لێی دورکەوتەوە







لیجون: شەوتان شاد
بەزەردەخەنەوە








جیمینون/ت: شەوت شاد
جیمین لە ژورەکە رۆشتە دەرەوە ن/ت روناکیەکانی گوژاندەوە دەرگاکەی داخست سەیری پێشی خۆی کرد جیمین لێی نزیک بویەوەو دەستی گرت ن/ت سەیری دەستی دەکرد کە لە نێو دەستی جیمین بوو
رۆشتنە ژورەکەی جیمین سەیری سیسەمەکەیان دەکرد ھەردوکیان بەیەکەوە سەیری یەکتریان کرد







جیمین: ئێ.... مـ..من دەرۆمە گەرماوەکە
دەستی ن/تی بەرداو رشت ن/ت دەستی لەسەر دڵی دانا






ن/ت: یااا..... ئەم ژورە ئۆکسجینی لێ نیە
بەتوندی ھەناسەی دەدا رۆشتە رورەکەی دوای ئەوەی جلێکی ئاسودەی کردە بەری رۆشتەوە ژورەکەی جیمین لە سیسەمەکە نزیک بویەوە لەو کاتەدا جیمین لەگەرماوەکە ھاتە دەرەوە ن/ت سەیری کرد جیمین قاتێکی سادەی رەسی ناوماڵێ لەبەر بوو قژی وشک دەکردەوە بە خاولیەکەی دەستی زۆر ھۆت دەردەکەوت ن/ت چاوەکانی کرانەوە بەبێ جوڵە سەیری جیمینی دەکرد ن/ت
بەخێرایی چاوەکانی لەسەر جیمین لابردو سەیری زەویەکەی کرد








ن/ت: ئای .. خوایە
چاوەکانی داجستو کردیەوە سەری بڵند کرد جیمین لەبەرامبەری بوو







جیمین: چی بوە ؟
بەتێنەگەیشتنەوە




ن/ت: ھیچ شتێک ..... من دەخەوم
روی سوراندو پێخەفەکەی لەسەر سیسەمەکە لابرد
جیمینیش رۆشتە لایەکەی تری سیسەمەکە ھەردوکیان پاڵکەوتن رویان لە یەکتری بوو سەیری یەکتریان دەکرد ن/ت روی سوراندو پشتی لە جیمین کرد جیمین روناکیەکانی گوژاندەوە دوای ماوەیەک بێ دەنگ بون






جیمین: ببورە
ن/ت چاوەکانی کردەوە








ن/ت: بۆ چ شتێک ؟
بەتێنەگەیشتنەوە








جیمین: بۆ ھاوسەرگیریەکە ... لەوانەیە تۆ نەتویستبێ بەم شێوەیە ھاوسەرگیری بکەی واتا .. من زۆر نازانم بەڵام کچان حەزیان لە جلی بوکێنیو ئاھەنگە .... بەڵام تۆ ...
بێدەنگ بوو ن/ت روی لە جیمین کرد بەزەردەخەنەوە سەیری جیمینی دەکرد







ن/ت: سوپاس .... کەس گرینگی بەوە نەداوە حەز بەچی دەکەم یان چیم دەوێ ..... ھیچ کێشە نیە من
دەبینم لە چ بارودۆخێکین
بەزەردەخەنەوە دوای کەمێک چاوەکانی داخرانو خەوی لێ کەوت جیمینیش تەنیا سەیری ن/تی دەکرد نزیک بویەوە ن/تی خستە نێو باوەشی خۆی ئەوە
زۆر باشە بۆئەو تەواوی شەوەکانی ژیانی بەتەنیاو بە بیرکردنەوە بەسەر بردوە بەڵام ئێستا تەنیا سەیری ن/ت دەکات کەلەنێو باوەشیەتی







بەیانی






ن/ت چاوەکانی کردەوە ھەڵسایەوە لەسەر سیسەمەکە کەس لە ژورەوە نەبوو بینی کاغەزێک لەسەر مێزە بچوکەکەی تەنیشت سیسەمەکە داندراوە ھەڵێ گرتو خوێندیەوە






بەیانی باش پارک ن/ت ئەو جلانەی خزمەتکارەکان دەیھێنن لەبەری بکەو وەرە ئەو ناونیشانە *........* وە مەترسە لیجون سەلامەتە .


پارک جیمین





ن/ت پێکەنیو کاغەزەکەی دانا رۆشتە گەرماوەکە دوای ئەوەی خۆی شۆرد ھاتەدەرەوە قژی وشک کردەوە چەند خزمەتکارێک ھاتنە ژورەوە بە جلو ماکیاژەکانی دەستیان




خزمەتکار: خانمەکەم ھاتوین ئامادەت بکەین
بەزەردەخەنەوە ن/تیش زەردەخەنەی کرد






ن/ت: باشە
دوای ئەوە دەستیان کرد بە ئامادەکردنی ن/ت دوای ماوەیەک ن/ت ھەڵسایەوە رۆشتو جلەکەی کردەبەری ھاتە دەرەوە ھەموو یان سەیریان کرد ن/ تیش لە ئاوێنەکە سەیری خۆی کرد






ن/ت: چۆن دەردەکەوم ؟
ھەناسەی توند ببو






خزمەتکار: خانمەکەم ..... بەتەواوەتی نایاب
بەسەرسورمانەوە ن/ت زەردەخەنەی کرد





جلەکەی ن/ت 👇🏻

شێوازی مەیکەپەکەی 👇🏻

پێڵاوەکانی 👇🏻






ن/ت: سـ..سوپاس
بەشڵەژانەوە ن/ت بیری کردەوە بیری لە قسەکانی جیمین دەکردەوە





ن/ت: جلی بوکێنی ..... ئەو گرینگیم پێ دەدا
وشەی کۆتایی بەدەنگی بەرز وت دەستی خزمەتکارەکەی گرتو سەیری چاوەکانی کرد







ن/ت: ئەو گرینگیم پێ دەدا ... پارک جیمینی تاریک
بەزەردەخەنەوە خزمەتکارەکەش زەردەخەنەی کرد






خزمەتکار: بەوەی کە ئاوا دڵ خۆشی تۆش ئەوت خۆشدەوێ ؟
ن/ت وەستا زەردەخەنەی نەما






ن/ت: بەڵام باوکم .....
خزمەتکارەکە قسەی کرد





خزمەتکار: باوکت دڵتەنگ نابێ بەدڵ خۆشبونی تۆ
دڵنیابە
بەزەردەخەنەوە







ن/ت: سوپاس
زەردەخەنەی کردو دەستی کرد بەرۆشتن لە کۆشکەکە رۆشتە دەرەوە سەرکەوتە سەر ئەو
ئۆتۆمبێلەی کە لەبەردەم دەرگای کۆشکەکە وەستابوو شۆفێرەکە دەستی کرد بە لێخورین
ن/ت سەیری دەرەوەی دەکرد لە جامەکەوە دڵی بەخێرایی لێی دەدا بیری دەکردەوە لە پەیوەندیە تێکەڵەکەی لەگەڵ جیمین ئەو ناتوانێ ئەو ھەستە زۆرەی بەرامبەر بە جیمینی ھەیە بیشارێتەوە
تا ماوەیەکی زۆر بیرکردنەوە لەوەی کە کەمێکی تر جیمین دەبینێ دەیشڵەژێنێ دوای ماوەیەک شوفێرەکە وەستا ن/ت سەیرت شوێنەکەی کرد کەنار دەریایەک بوو لە ئۆتۆمبێلەکە ھاتە خوارەوە بەرارەوی مۆمەکان دا رۆشتە نزیک ئەو مێزەی کەلە دەریاکە نزیکە لەلای وەستا




شێوەی شوێنەکە 👇🏻




ن/ت سەیری جوانی شوێنەکەی دەکرد تا ھەستی کرد کەسێک زۆر لێی نزیکە روی سوراندو سەیری دواوەی کرد جیمینی بینی لە قاتێکی سادە رەش زۆر جوانو پیاوانە دەردەکەوت دەستەکانی لە نێو گیرفانی دانابوو سەیری ن/تی دەکرد زۆر نزیک بون لەیەکتری ن/ت کەمێک رۆشتە دواوە بەڵام جیمین بەخێرایی نزیک بویەوەو دەستەکانی لەسەر کەمەری ن/ت داناو خستیە نێو باوەشی خۆی دوای کەمێک ن/تیش لەباورشی گرتەوە دوای کەمێک کۆتاییان بەناوەشەکە ھێنا جیمین دەستەکانی لەسەر رومەتەکانی ن/ت دانا




ن/ت: جـ..........
جیمین قسەکەی ن/تی بریو قسەی کرد







جیمین: شششـ..... دەمەوێ شتێکت پێ بڵێم
بەشڵەژانەوە






ن/ت: بـ...بڵێ
ھەناسەی توند ببو لە نزیک روخساری جیمین
چاوەکانیان لەسەر یەک بوو







جیمین: مـ..من تۆم خۆشدەوێ
بەخێرایی وایوت بە سۆزەوە سەیری یەکتریان دەکرد







ن/ت: منـ....
جیمین دوبارە قسەی ن/ت برو قسەی کرد






جیمین: مـ..من ناتوانم دڵت بخوێنمەوە نازانم بۆ .. ناتوانم تەنیا دڵی تۆ بخوێنمەوە ... پێم بڵێ چی لە دڵتا ھەیە تــکـــایـــە
روخساری زیاتر نزیک کردەوە لە روخساری ن/ت







ن/ت: مـ...من ....
بەھەناسە برکێوە جیمین سەری بەبەڵێ دەجوڵاند بۆ ئەوەی ن/ت بەردەوام بێ لە قسەکانی








ن/ت: مـ....منیش تـ..تۆم خۆشدەوێ
جیمین نێوچاوانی لەسەر نێوچاوانی ن/ت داناو زەردەخەنەی کرد دەستەگەورەکە بەرومەتی ن/تدا دەھێنا سەیری چاوەکانی یەکتریان دەکرد تا ئاراستەی چاوەکانی جیمین گۆرا بۆ سەر لێوەکانی ن/ت دەستێکی لەسەر ملی ن/ت دانا دەستەکەی تری لەسەر کەمەری زیاتر بۆ نێو باوەشی خۆی رایکێشا ھەستەکانو ھەناسەکانیان تێکەڵی یەکتر ببو
جیمین نزیک بویەوە لێوەکانی لەسەر لێوەکانی ن/ت دانا زۆر بە نەرمی ماچی کرد ن/ت دەستەکانی لەسەر سینگی جیمین داناو ماچی کردەوە جیمین
ماچەکەی توڵ دەکردەوە دوای ماوەیەک لەیەک دورکەوتنەوە بە توندی ھەناسەیان دەدا جیمین
لە ن/ت دورکەوتەوەو لەسەر زەویەکە لەسەر چۆک دانیشت قوتویەکی دەرھانا لەبەردەم ن/ت رایگرتو
کردیەوە ئەڵقەیەکی ئاڵماسی بریقە داری تیابوو






شێوەی ئەڵقەکە 👇🏻



جیمین: ھاوسەرگیریم لەگەڵ دەکەی بە خۆشەویستی ... دەتەوێ بەیەکەوە چیرۆکی ژیانمان لەسەرەتاوە نبوسینەوە ... دەبیت بە ھاوبەشی ژیانم .. ھاوسەرگیریم لەگەڵ دەکەی ؟
ن/ت چاوەکانی پری فرمێسک بوو سەیری جیمینی دەکرد بەزەردەخەنەوە رۆشتو لەلای دانیشت








ن/ت: بـ... بەڵێ .... من دەمەوێ لەگەڵ تۆ بژیم تا کۆتایی
بەزەردەخەنەوە جیمین دەستەکانی ن/تی گوتو ماچی کرد






ن/ت: ھەروەھا ... ئاگاداری ئامانەتەکەمان بین
جیمین زەردەخەنەی کرد ھەڵسانەوە جیمین ئەڵقەکەی لە پەنچەی ن/ت کرد







جیمین: بێگومان وادەکەین
ھەردوکیان زەردەخەنەیان بۆ یەکتری کرد تا گوێیان لە دەنگی چەپڵە لێدان بوو سەیری ئاراستەی دەنگەکەیان کرد بینیان ھەموان وەستاونو چەپڵەیان بۆ لێدەدان لیجون بەراکردن بەرەو روی جیمینون/ت رۆشت جیمین لیجونی لە باوەش گرتو سەیری ن/تی کرد بەزەردەخەنەوە ن/ت نزیک بویەوە دەستەکانی لەسەر کەمەری جیمین داناو ماچی دەستی لیجونی دەکرد







لیجون: مامە ئایە تا کۆتایی بەیەکەوە دەژین ؟
بە زەردەخەنەوە جیمینون/ت سەیری یەکتریان کرد دواتر لیجون






جیمین: بەڵێ شازادە بچوکەکەم ... منوتۆو پورت بەیەکەوە دەژین تا کۆتایی
زەردەخەنەی کردو دەستێکی لەسەر کەمەری ن/ت دانا لەکاتێک دا بەدەستەکەی تری لیجونی لە باوەش گرتبوو سەیری ن/تی کرد







جیمین: خۆشەویستم
ن/ت سەیری جیمینی کرد بەزەردەخەنەوە







ن/ت: بەڵێ ؟
بەزەردەخەنەوە زۆر شیرین دەردەکەوت







جیمین: دەزانی کە زۆرم خۆشدەوێی
چاوەکانی دەبریسکانەوە ن/ت زەردەخەنەی بەفیزی کردو دەستەکانی لەسەر کەمەری جیمین دانا







ن/ت: منیش زۆرم خۆشدەوێی
بەزەردەخەنەی شیرینی کرد






لیجون: منیش ..منیش
بەکیوتی ن/ت سەیری لیجونی کردو زەردەخەنەی کرد جیمین بەھەمان شێوە






جیمینون/ت: تۆشمان زۆر خۆشدەوێ
لیجون پێکەنی بەشیرینی جیمین ن/تی لەباوەش گرت
ھەموان لەو جێزانە جوانە نزیک بونەوە بۆئەوەی پیرۆزباییان لێ بکەن


















💙_کۆتایی _💙



















کۆتایی چیرۆکەکە سەرەتای ژیانێکی خۆش





















ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سڵاو ھەموو شتەکانم بە وەنشۆتێکی تر ھاتمەوە لاتان ھیوادارم بە دڵ تان بوبێ

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئەم جارەیان لەسەر کێ بیکەم

کیم نامجون
کیم سۆکجین
مین یۆنگی
خۆنگ ھۆسیۆک
کیم تایھۆنگ
خۆنگ جۆنکوک

وەڵامم بدەنەوە 😒

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئەم وەنشۆتە زۆر تایبەتە لەلام 🥺
وە لە ھەڵەی رێنوسیم ببورن 😅💔

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🥺کیوت🥺



ڤوت و کۆمێنت لەبیرمەکەن 😊



12/2/2021







10476 واھـ.. یەکەم وەنشۆتمە دەھەزار تێپەربکات ئەوە زۆر جوانە 🙂🤧







خواتان لەگەڵ 🧸📚

Continue Reading

You'll Also Like

74.5K 227 25
here are some of my horny thoughts as a trans man with a pussy. snap if you wanna sext ;)
40.7K 1K 88
In which Kim Saena is in a groupchat with a bunch of idiots Or In which Bangchan finds himself inside a groupchat with a bunch of delusional fans ~~★...
107K 235 17
My wlw thoughts Men DNI 🚫 If you don't like these stories just block don't report