Life with you :) OnE S...

By tinayasin34

4K 261 54

More

*;{Taehyung };
Ϊ―Ψ±Ω†Ϊ―
*[Sehun]*
𝕋𝕒𝕖𝕙π•ͺπ•¦π•Ÿπ•˜γ‚·

"§≀Jungkookβ‰₯Β§"

961 71 3
By tinayasin34

.
.
.
.
لەگەڵ ئەم موزیکە بیخوێننەوە چیرۆکەکە چێژ بەخشتر ئەبێت
.
.
.
.
.

<ڤۆیت>
.
.
.
.
.
<کۆمێنت>

.
.
.
.
.
بەهیوای خوێندنەوەیەکی چێژ بەخش
.
.
.
POV/jungkook

"وەک ڕۆژانی تر خەبەرم بۆیەوە بۆ زانکۆ تکایە خەزم لێ نییە بڕۆم بۆ زانکۆ دیسانەوە لەلایەن قوتابییەکان ڕیسوا بکرێم.....خەزم لێیە خۆم بکوژم بەڵام ناتوانم ئەو بوێرییەم نییە خۆشم بکوژم ...فرمێسکێک بە چاوما هاتە خوارەوە هێشتا لەسەر سیسەمەکەم دانیشتبووم پاڵم یایەوە بە دیوارەکەی پشتم

ئەمە کاری هەموو ڕۆژێکمە با باسی خۆمتان بۆ بکەم من ناوم جۆنگکووکە تەمەنم ۲۳ساڵە لە سێیەم قۆناغی زانکۆم من هیچ هاوڕێیەکم نییە لەبەر ئەوەی هەژارم ناتوانم
وەک کوڕەکای تری زانکۆ سەیارەم هەبێت و جلی جوان لەبەر بکەم لەبەر ئەوەشی کە

هەژارم کەس هاوڕێیەتیم ناکات و هەموو ڕۆژ لەلایەن قوتابییەکان ڕیسوا ئەکرێم ناشتوانم هیچ بکەم چونکە کەسم نییە خێزانم نییە لە خانەی بێسەرپەرشتان گەورە بووم لە تەمەنی ۱۸ ساڵی ئیتر لە خانەکە نەمام و دەستم کرد بە کار کردن توانیم خانوویەک

بە کرێ بگرم لە نزیک زانکۆکەوە وە تەنیا توانیم دوو قات جل بکڕم بەو پارەیەی کە پێم بوو ئێستاش خەریکی ئیشم بەڵام لەبەر زانکۆ ناتوانم زۆر بڕۆم پارەی دوو مانگیشیم نەیاوە بۆ کرێ خانووەکە ناتوانم لەبەر زانکۆ من زیرەکم لەبەر زیرەکییەکەم

لە زانکۆی ئەهلی وەرگیرام بێ پارە ئەوەش لەبەر زیرەکییەکەم ئێستاش ئەبێت بچمەوە بۆ ئەو دۆزەخەی ژیانم ناشتوانم واز لە زانکۆ بێنم ئەمەوێت ببم بە دکتۆر بۆئەوەی بتوانم پارە پەیا بکەم فرمێسکەکانم سڕییەوە و هەستام چووم دەمووچاوم شۆرد و جلە

دوبارەکەم لەبەر کرد وکتێبەکانم هەڵگرت و چوومە دەرەوە لە ماڵ بەڕێکەوتم بۆ زانکۆ


POV/tina

"هەستامەوە لەسەر جێگەکەم بۆئەوەی خۆم خارز کەم بۆ زانکۆ هەفتەیەک لەمەو پێش  زانکۆکەم گواستەوە بۆ زانکۆیەکی تر نزیک ماڵەکەم زانکۆکەی ترم خەڵکەکەی تەنیا لەبەر پارە ئەبوون بە هاوڕێم منیش خەزم لێ نەبو بۆیە قوتابخانەکەم گواستەوە بۆ

دانەیەکی تر من هاوڕێم هەیە بەڵام چەند ڕۆێکی تر یەنە زانکۆکەی من
کە ئەمەش هەر ئەهلییە بەڵام باشترە لە زانکۆکەی ترم .....با خۆم بناسێنم من تینا خەڵی کۆرییام تەمەنم۲۱ ساڵە لە قۆناغی دووەمی زانکۆم

دایک و باوکم نەماوە لە تەمەنی ۱٦ ساڵیم بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەست یا من لە خێزانە

دەموڵەمەندەکانم ئەوەش میراتی باوکمە کە هەمووی بە ناوی منەوە کردبوو کۆمپانیاکانی هەمووی کردبوو بە ناوی من ئەو کاتەی لە دایکبووم دایک باوکم منیان زۆر خۆشئەویست یەک لەبەر ئەوەی تاقانە بووم و تاکە مناڵییان بووم دوو لەبەر

ئەوەی کە کچێکی ئاقڵ و وریا و شیرین بووم منیش زۆرم خۆشئەویستم ئەو کاتەی کە گیانیان لەدەست یا من زۆر گۆڕام کەس نەیئەناسیم بووم بە کەسێکی توڕە و سارد هەر کەسێک هەڵەی بەرامبەرم بکردایە لێم ئەیا خۆم فێری شەڕ کردن کردبوو بۆئەوەی

خۆم بپارێزم بەڵام ئێستا باشترم توڕەی و ساردییەکەم هەر ماوە بەڵام کەمتر شەڕکردنەکەم لەکاتی پێویست شەڕ ئەکەم وە ئێستاش خۆم خازر کرد بۆ زانکۆ چوومە خوارەوە ماڵەکە کەسی تیا نییە ئەم خانووە دایک و باوکمی تیا ئەژیا بۆیە

بڕیارم یا لێرە بژیم وە خزمەتکاریش من خەزم لێ نییە خزمەتکارم هەبێت تەنیا هەفتەی جارێک چەند خزمەتکارێک یەن بۆ پاککردنەوەی ماڵەکە هەمووی دواتر ئەڕۆنەوە من مانگانە پارەی خۆیان ئەیەمێ وە پاسەوانیش من هەمە ئەوەش تەنیا لەبەر

دز .....نانم نەخوارد چونکە پێم ناخورێت یەکسەر کالەکەم لە پێ کرد و چوومە دەرەوە

بە پێ ڕۆشتم نەمویست بە سەیارە بڕۆم ئەمەوێت تۆزێک بە پێ بڕۆم دەستم کردە گیرفانی چاکەتەکەم ....دوای  ۱٤ خولەک گەیشتم چوومە ژوورەوە بینیم قەڕەبالغییەک هەیە ویستم بڕۆم گوێی نەیەمێ بەڵام دڵم ڕێگرە نازانم بۆ بەڵام ڕۆشتم دەستم هەر لە

گیرفانم بوو ڕوخسارم هیچ هەستیکی لێ بەدی نەئەکرا گەیشتم بینیم کوڕێک لە ناوەڕاست وەستاوە وسەری خوار کردۆتەوە و کوڕێک لەگەڵ دوو هاوڕێکەی گاڵتەی پێ ئەکەن و پێئەکەنن پێی کوڕەکە بە دەستی کوڕەکەی تری پاڵ ئەنا بۆ دواوە منیش بەرگەم نەگرتوو چووم دەستیم تون گرت وابزانم عەزێتی دەستیم یا بەڵام شایەنییەتی "

من:بۆچی وای لێ ئەکەی

"بە ساردی وتم "

کوڕەکە:چ..چییە نەکا تۆش وەک ئەو بیت و پشگیری بکەی

"من سەیری کوڕەکەی دواوەم کرد دواتر سەیری کورەکەی بەردەمم کردەوە هێشتا دەستیم گرتبوو "

من:بۆ چییەتی

کوڕەکە:ئۆۆ تۆش وەک ئەو هەژاری

من:هە...یەعنی لەبەر ئەوەی هەژارە وای لێ ئەکەن هاا

"بە ساردی و توڕەی وتم ودەستیم بەریا ئەویش یەکسەر دوورکەوتەوە و دەستی کردەوە بە قسە "

کوڕەکە:ئەو شایەنی ئێرە نییە

من:ئەوەی شایەنی ئێرە نییە تۆی نەک ئەو چونکە تۆ خوێڕییەکی هیچیت

"بە ساردی وتم "

کوڕەکە:هێی ئاگاداری دەمت بە سۆزانی

من:چی

کوڕەکە:سۆزانی

من:باش

"پۆکسێکم یا لە دەمووچاوی یەکسەر کەوت بە عەرزا ههه بێهێز "

من:چی بوو کەوتی

"بە گاڵتەوە وتم دواتر سەیری کوڕەکەی دواوەم کرد و دەستیم گرت و بەدوای خۆم ڕامکێشا بۆ دەرەوەی زانکۆ "

End pov/tina

POV/jungkook

"گەیشتمە زانکۆ وەک هەمیشە ئەو کوڕەی هەمیشە ڕیسوام ئەکات لە بەردەم قوتابییەکان هاتەوەلام جاک لەگەڵ دوو هاوڕێکەی  قوتاییەکانی تریش کۆبوونەوە لێمان دەستی کردەوە بە سوکایەتی کردن پێم منیش تەنیا سەرم خوار کردبۆیەوە ناتوانم قسە بکەم چونکە یەکسەر

خێزانەکانیان دەرم ئەکەن یەک لەبەر ئەوەی هەژارم دوو لەبەر ئەوەی بێ دایک و باوکم ...کوڕەکە پاڵی پێوە ئەنام منیش ئەچوومە دواوە تا کچێک هات دەستی کوڕەکی گرت شۆک بووم بە ڕەفتارەکەی ............دوای ئەوەی بۆکسێکی لە جاک یا ەستی

گرتم و بردمی بۆ دەرەوەی زانکۆ من هەر سەیری دەستیم ئەکرد هەستێی زۆر سەیرم هەبوو کە هەرگیز ئەو هەستەم نەبووە پێشتر دوای کەمێک لە پارکێک وەستا منیش وەستام لەگەڵیا ڕووی کردە من بە ساردی سەیری کردم "

کچەکە:بۆچی ئەهێڵی وا بکەن بۆ لێیان نایەی

"بە توڕەی وتی"

من:....ههههه لێیان ئەگەر ئەوەم بتوانیایە چیم ئەویست هاا

کچەکە:بۆ ناتوانی

"بە هێمنی وتی "

من:دەرئەکرێم

"بە هێمنی وتم و چوومە سەر کورسییەکی پاڕکەکە دانیشتم ئەویش دوای تۆزێک هات دانیش لە پەنام "

کچەکە:لەبەر ئەوەی هەژاری

من:ئمم

"کچەکە ڕووی کردە پێشەوە "

کچەکە:من تینا

"دوای ماوەیەک قسەی کرد خۆی ناساند"

من:ئەگەر بەزەیت پیاما یەتەوە ئەتەوێت ببیت بە هاوڕێم واز بێی باشترە

تینا:من خەزم لە هاوڕێیەتی کردنی تۆیە ئەزانم بۆ پارە لەگەڵم نابی

"من ڕووم کردە تینا دسەیری ناو چاویم ئەکرد ئەویش سەیری چاومی ئەکرد دوای تۆزێک من چاوم لابرد سەیری دەستیم کرد کە ڕای گرتبوو منیش دەستیم گرتەوە"

من:من جۆنگکووک بە کوکی بانگم کە

تینا :باشە ئەتوانی بۆم باسکەی لەکەیە ئاوای

End pov/jungkook

POV/tina

کوکی:سێ ساڵە

من:چۆن بەرگەت گرتووە

کوکی:بۆئەوەی بتوانم ببم بە دکتۆر و بژێوی ژیانم پەیا بکەم

من:کوکی ئەتوانی وەک هاوڕێیەکی خۆت من قبوڵ بکە متمانەم پێ بکەی

کوکی:....بەڵام تکایە متمانەم مەشکێنە

من:دڵنیابە متمانە ناشکێنم

کوکی:سوپاس ....بەو بۆنەیەوە تۆ یەکەم هاوڕێمی

من:خۆشخاڵم کە یەکەم هاوڕێتم بەڵام من بەداخەوە چونکە ٦ کوڕی تر هاوڕێمن وە بەیانی یەن بۆ ئەم زانکۆیە هەموویان

کوکی:٦ بۆچی کوڕ

من:ئاا خەزم بە ڕەفیقایەتی کچ نییە

کوکی:ئممم ...کە بەیانی ئەوان هاتن ئیتر هاورڕێیەتیم ناکەی

من:یاا کوکی من وتم کە متامەنەت ناشکێنم وە هەرگیز شتی وا ناکەم

"بە کیوتی وتم ئەم کەسایەتییەم پشانی تەنیا ٦ هاوڕێکەم و کوکیم یاوە بێجگە لەمان  کەس ئەم کەسایەتییەی منی نەبینیەوە "

کوکی:هههههه ..ئاوا زۆر جوانی ...بەڵام کە دەمووچاوم گرژ ئەکەی زۆر ناشرینی

"یەکەم جار بە پێکەنینەوە ڕومەتی گرتم بەڵام دواتر بە ئاسای وتی منیش دانیەکم کێشا بە شانیا ئەویش پێکەنینێکی کەروێشکانەی کرد بەڕاستی زۆر لە کەروێشک ئەچێت "

من:ئەزانی کوکی زۆر لە کەروێشک ئەچیت

کوکی:یااا وام پێ مەڵێ ..وە ئەزانم

"من پێکەنیم بە دەنگی بەرز .....بە دەمێکە زۆر پێنەکەنیوم بەڵام ئەمڕۆ کوکی دڵخۆشی کردم کە تەنیا یەک ڕۆژە ئەیناسم "

من:ئخم ..ئێستا چی بکەین ئەگەر بڕۆینەوە زانکۆ مامۆستا نامان کاتە ژوورەوە

کوکی:وایە

من:.....ئاههه........ کوکی لە کوێ ئەژیت

کوکی:لە خانوویەک نزیک ئێرە

من:باشە با پێکەوە بڕۆین منیش لەوێوە ئەڕۆم

کوکی:باش

"هەستاینەوە دەستمان کرد بە ڕۆشتن بەرەو ماڵی کوکی وە باسی خێزانەکەم بۆ کرد ئەویش باسی خێزانەکەی بۆ کردم کە نازانێت خێزانەی کێن و ناوییان چییە لەبەر ئەوەی لە خانەی بێسەرپەرشتان گەورە بووە بەڕاستی خەمم خوارد بۆی وە کوکی

زۆر شیرینە یەکسەر لەگەڵ خەڵکا تێکەڵ ئەبێت ئەگەر زیاتر بیناسی ئەزانی کە دڵێکی پاک و سافی هەیە وە کاتێک کە لە نزیک ئەوم هەستێکی سەیرم بۆ دروست ئەبێت کە یەکەم جارە هەستی پێ بکەم ....گیشتینە ماڵەکەی کوکی کوکی داوای کرد بچمە

ژوورەوە لەگەڵی منیش دڵیم نەشکاند و جوومە ژوورەوە ....ژوورەکانی زۆر سارد بوو جۆن بەرگەی گرتووە لێرە منیش بیرۆکەیەکم هاتە مێشکم بەڵام ئەترسم بە هەڵە تێ بگات "

من:کوکی پرسیارێکت لێ ئەکەم

کوکی:همم

من:ئەزانم لەوە ئەچێت بە هەڵە تێبەی بەڵام مەبەستی هیچم نییە ....ئەمەوێت لالای من بژیت واتا خانووەکەی من

کوکی:تینا ئەزانم کە بەزەیت پیاما یەتەوە کە لێرەم بەڵام من ڕازیم لێرە

من:کوکی شتی وا نییە بەڵام وا زستان نزیک بۆیەوە ئێرەش لە ئێستەوە ساردە دواتر زۆر بە سەختی نەخۆش ئەکەویت

"نازانم بۆ نیگەرانی بووم بەڵام ئەترسم نەخۆش کەوێت بەسەختی "

من:وە کوکی منیش بە تەنیا ئەژیم تکایە وەرە لەگەڵ من بژی همم ...وە منیش ڕزگارم ئەبێت لە تەنهای وە هەم تۆش ڕزگارت ئەبێت لە تەنهای

کوکی:تینا نازانم بەڵام ئەوە شتێکی شەرمەزارکەرەیە لای من

من:یاا کوکی دەی تکایە با لە تەنهای ڕزگارم بێت هەم من هەم خۆت دەی هممم

''خۆم کیوت کرد کوکیش سەیری کردم زەردەخەنەیەکی کرد زانیم ڕازی بووە باوەشێکی تونم پیا کرد ئەیش باوەشێکی پیا کردم هەستم زۆتر بە ئارامی ئەکرد لە باوەشی ..باوەشی زۆر گەرم بوو کوکی ..........گەیشتینە ماڵەکەی من هەر بە پێ هاتین لە لای دەرگکە بە پاسەوانەکانم وت"

من:ئیتر جۆنگکووک لێرە ئەمێنێتەوە وەک چۆن ڕێز لە من ئەگرن ئەبێت ڕێز لە جۆنگکووکیش بگرن تێگەشتن

"بە بەرز وتم "

پاسەوانەکان:بەڵێ خانمەکەم

"هەموویان چەمانەوە و لەگەڵ کوک ڕۆشتینە ژوورەوە "

من:کوک شەرم مەکە وا بزانە ماڵی خۆتە وە ژورەکەشت ئێستا بە خزمەتاکریک ئەڵێم بۆت ئامادە بکات

"کوک سەری بە بەڵێ جوڵاند منیش زەردەخەنەیەکم کرد و تەلەفونم بۆ خزمەتکارەکانم کرد کە بێن ئیتر لێرە بژین "
.
.
.
.
.
.
شەو
.
.
.
من:کوک بچین جل بکڕین

کوک:بۆ

من:جل بۆ تۆ وە من لە کۆمپانیایەکی خۆم دئەتکەم بە بەڕێوبەر

کوک:تینا پێویست بەوە ناکات

من:با پێویست ئەکات ..وە ئیتر کاتی تۆڵەیە

"بە زەردەخەنەیەکی لار ڕستەی کۆتایم وت "

کوک:ت..تۆڵەی چی

"کوک بە ترسەوە وتی منیش چوومە نزیکی لەسەر قەنەفەکە لە پاڵیا دانیشتم "

من:ئیتر جۆنگکووکی تازە یەت ئەبێت تۆڵە لەوانە بکەینەوە کە سێ ساڵە خەمباریین کردوویت ئیتر فێری شەڕم ئەکەم و ئەبیت بە جۆنگکووکێکی تر با جۆنگکووکە بێ دەسەڵاتەکە نەهێڵین

کوک:......باشە ڕازیم

من:یەڵا بابڕۆین بۆئەوەی جلت بۆ بکڕم

کوک:تینا با ئەمشەو نەبێت

من:بۆ

کوک:هیلاکم با بەیانی هەم لەگەڵ هاوڕێکانیشتا

من:باشە....دەی من ئەچم ئەخەوم شەوشاد

کوکی:شەوشاد منیش ئەچم ئەخەوم

"هەریەکەمان چویینە ژوورەکانی خۆمان من و کوکی ژوورەکەمان لە پەنای یەکترە من چووم دەمووچاوم شۆرد و چوومە سەر جێگەکەم پاڵکەوتم دوای کەمێک خەوم لێکەوت"
.
.
.
.
.
.
.
لە قوتابخانە

"من و کوکی لە باخچەی زانکۆکە لەسەر کورسییەک دانیشتبووین قسەمان ئەکرد و پێئەکەنین تا هاوڕێکانی من هاتن "

؟؟؟؟:هەلاوووووو...تینااا

"بە هاوارەوە هاتە لام باوەشی کردم ئەوانی تریش هاتن و باوەشم بە هەموویان کرد و هەمووین سەیری کوکییان کرد''

من:هاوڕێیان ئەمە جۆنگکووکە هاوڕێمە وە لەگەڵ من ئەژی

؟؟؟:چۆن لەگەڵ تۆ ئەژی

من:ئێستا باسی ئەکەم جارێ خۆتان بناسێنن

؟؟؟:من جین لە هەموویان گەورەتر

؟؟؟:من نامجون

؟؟؟:من جەیهۆپ

؟؟؟:من جیمین

؟؟؟:منیش تای خۆشخاڵ بووم

کوک:منیش خۆشخاڵ بووم وەک تینا وتی ناوم جۆنگکووکە بە کوکی بانگم بکەن

کوڕەکان:ئێمەش خۆشخاڵ بوین

جین:دەی تینا باسی بکە

من:........................

"هەموویم بۆ باسکردن ئەوانیش ڕووخساریان نیگەرانی پێوە دیار بوو کوڕەکان ئەوانیش وەک من لە خێزانە دەوڵەمەندەکانن بەڵام پۆز لێ نیەن بەسەر کەسی هەژار بۆیە دڵیان پاکە و زوو هاوڕێیەتی دروست ئەکەن "

جەیهۆپ:ئۆۆۆ بەڕاستی پێم ناخۆش بوو

نامجون:ئەتوانیت ئێمە بە برای خۆت دانێی شەرم لە هیچ مەکە

کوک:سوپاستان ئەکەم

من:ئێێ هاوڕێیان شەو کاتژمێر۸ ی ئێوارە ئەڕۆین بۆ مۆڵێک بۆ ئەوەی جل بۆ کوک هەڵبژێرین

تای:ڕاست ئەکات بابڕۆین هیۆنگ

"بە دڵخۆشییەوە وتی "

جین:....باشە یەین

من:باشە وە شەو ئەتانبینینەوە بای
.
.
.
.
.
.
.
شەو

من:گەیشتین دابەزە

"گەیشتین بە مۆڵەکە سەیارەکەم پاڕکینگ کرد و لەگەڵ کوک دابەزین کوڕەکان بە سەیارەی خۆیان هاتن لە مۆڵەکە چاوەڕێ ئەکەن چووینە ژوورەوە کوڕەکانمان دۆزییەوە و چوینە دوکانی پیاوان بۆ جل هەموومان بە دوای جلا ئەگەڕاین تای و

کوک و جیمینیش لە دوامانەوە خەریکی پێکەنین و قسە بوون منیش پێم خۆش بوو کە کوک لەگەڵییان ڕێکەوتووە چەنک جلێکمان هەڵبژارد و کوکمان ناردە ژووری خۆگۆڕین یەک یەک جلەکنی تاقی ئەکردەوە و پیشانی ئەین یەکەم جلی لەبەر کرد و هاتە دەرەوە بەڕاستی زۆر زۆر جوانە بەو جلانەوە

تای:واهه برا زۆر لێت هاتووە

کوک:سوپاس...تینا جوانە

"من بە قسەکەی هاتمەوە هۆش خۆم "

من:ئ..ئا جوانە

"کوک زەردەخەنەیەکی کرد و چوو جلێکی تر تاقی بکاتەوە "

دووەم جل

سێیەم جل

چوارەم جل

پێنجەم جل



کۆتا جل


"چەند جلێکی تریشی تاقی کردەوە "

جین:جوانە

جەیهۆپ:راست ئەکات دەی هەمووی هەڵگرە ئەڕۆین پارەکەی ئەیەین و ئەڕۆین بۆ کافتریایەک

"کوک چو جلەکەی داکەند و جلەکەی خۆی لەبەر کردەوە و پارەکەیمان یا بەڕێکەوتین بۆ کافتریایەک ....گەیشتین کافتریایەکمان هەڵبژارد هەموومان چووینە لای مێزێک دانیشتین و داوای شەربەت و قاوەمان کرد و ەستمان کرد بە قسە"

یونگی:تینا ئەی کوک چی کارێکی ئەیەیتێ بۆ ئەوەی ئیش بکات

من:کۆمپانیایەک لە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی باوکمی ئەیەمێ ئەیکەم بە ناوی خۆی و خۆی ئەکەم بە سەرۆک کۆمپانیاکە

کوک:تینا ئەوە زۆر زۆرە

من:زۆر نییە ....وە ئەبێت فێری شەڕ بیت و تۆڵە لەوانە ئەکەینەوە کە گاڵتەیان پێ ئەکردی

کوک:.....باشە کێ فێری شەڕم ئەکات

من:من فێرت ئەکەم

کوک:ئمممم ...ئەی زانکۆ

من:ئەوەش ئەکەین ...یان ئەتوانی واز لە زانکۆ بێنی تەنیا کۆمپانیاکەت بەڕێوە بەریت ئەوەش ئاسانتر ئەبێت بۆت وە کەمتر هیلاک ئەبیت

جین:تینا ڕاست ئەکات کوک ئەتوانی واز لە زانکۆ بێنی

کوک:..باشە ئەوەش ئەکەین

"من زەردەخەنەیەکم بۆی کرد ئەویش بۆی کردمەوە "
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
دوای ۱ ساڵ

POV/tina

"ساڵێک تێپەڕی بەسەر ئەو ڕۆژەی کە من کوکیم ڕزگار کرد لە دەستی جاک ئێستا زۆر شت گۆڕاوە ....ئەو ڕۆژەی کۆمپانیایەک لە کۆمپانیا بەناوبانگەکەی باوکم کرد بە ناوی کوک و کوکیم کرد بە سەرۆک کوک وازی لە زانکۆ هێنا توانی لە ماوەی ٤

مانگ ناوبانگێکی زۆر پەیا بکات بە قۆزییەکەی و ناوبانگی کۆمپانیاکەی دوای ئەوەی بەناوبانگ بوو کوک چەنەها کۆمپانیای تریشی کردەوە و خانوی بۆخۆی کڕی ئێستا لای من نامێنێتەوە... وە فێری شەڕم کرد ئێستا زۆر لە من باشترە وە ڕەفتاری سارد و توڕە بووە لەگەڵ هەموو کەس بێجگە لە من و

کوڕەکان وە کەسایەتییە کیوتییەکەی زۆر لە لای من دەرەخات کاتێک لای منە هەست ناکەی کە سەرۆکی کۆمپانیایە وەک مناڵێکی ۲ ساڵ وایە وە منیش وازم لە زانکۆ هێنا بۆ ئەوەی بتوانم کۆمپانیا بەڕێوە بەرم ئێستا سەرۆکی کۆمپانیەکانی باوکمم من وکوک

هەردووکمان لە کۆمپانیا هەرە بەناوبانگەکانین ...وە ...م..من ئاشقی کوک بووم نازانم بۆ ئەو بەڵام من زۆرم خۆشئەوێت .....ئێستاش ئەو ڕۆژەیە کە کەک تۆڵە ئەکاتەوە لەو کەسانەی گاڵتەیان پێ کردووە ئێستا کوک لای منە لە ماڵەکەم "

کوک:دە تکایە دەرگاکە بکەوە

"بە کیوتی وتی ئەیەوێت شیرۆمۆزەکانی من بخوات بەڵام من نایەڵم وە دەرگای چێشتخانەکەم قفڵ یاوە لەسەر قەنەفەکان دانیشتووم مۆبایل ئەکەم ئەویش لەسەر زەوییەکە دانیشتووە ئەپاڕێتەوە وەک مناڵ قاچی هەردووکی کردۆتەوە  بۆئەوەی دەرگای چێشتخانەکە بکەمەوە  "

من:یا کوک هەرکاتێک یەیت شیرمۆز ناهێڵیتەوە بۆ من

"بە بێزاری وتم کوکیش هاتە نزیکمەوە هێشتا لەسەر زەوییەکە بوو"

کوک:دەی بەڵێن بێت بۆت بهێڵمەوە دەی خۆ هەر یەک دانە ئەخۆم وە تۆ زۆرت هەیە

من:...کوک ئەزانی ئێستا کە ئاوا ئەکەی هیچ لە سەرۆکە ساردەکە ناچیت بەڵکو بە مناڵێکی ۲ ساڵان ئەچیت

کوک:دەی ئەوە بە تەنیا بۆ تۆیە

من:مەبەستت چییە لەوەی بەتەنیا بۆ من

کوک:هی...هیچ

"سەرنجم خستەوە سەر مۆبایلەکەم .....کوک هەستایەوە چووە سەر قەنەفەکەی بەرامبەرم و بە بێزاری دانیشت منیش سەرم لەسەر مۆبایلەکەم بەرز کردەوە سەیرم کرد کە بە توڕە بونێکی کیوت سەیرم ئەکات"

من:چییە بڕۆ خۆت بگۆڕە ئەچین بۆ تۆڵە کردنەوە

کوک:ئۆهه

''کوک هەستایەوە زەردەخەنەیەکی شەیتانی کرد من ترسام بە شێوەکەی چووە سەرەوە بۆ ژوورەکی خۆی لێرە ژورێکی بۆخۆی داناوە زو زو لام ئەمێنێتەوە بۆیە جل و شتی لێرە هەیە منیش چوومە ژوورەکەم خۆم گۆڕی مەیکئەپێکی سادەم کرد و چوومە

خوارەوە کوک لە خوارەوە بوو لەسەر قەنەفەیکە دانیشتبوو مۆبایلی ئەکرد بە ڕاستی زۆر جوانە بە جلی ڕەشەوە چووم لە تەنیشتی دانیشتم سەیری قژیم کرد چاکی نەکردبوو بە دەستم دەستم کرد بە چاک کردنی بۆم ئاگام لە سەیرکردنەکانی بوو باڵام هیچم نەوت دوای تۆزیک تەواو بووم سەیرم کرد زۆر جوان بوو "

جلەکەی کوکی



جلەکەی من

من:ئادەی خۆت جدی کە

"کوکی هەستایەوە و خۆی جدی کرد و دەستی بۆ چاکەتەکی برد بەڕستی زۆر هۆت و سەرنجڕاکێش بوو زەردەخەنەیەکم کرد''

کوک:جلەکەت جوانە بەس هەست ناکەی ڕووتە

من:سوپاس..نااا عەیبی نییە

من:دەی بابڕۆین یەکەم جار بۆلای جاک

کوک:شوێنەکەیت دۆزیوەتەوە

من:ڕفاندوومانە

کوک:بەڕاست

من:ئمم لە ***** ئەوێیە

کوک:باش بابڕۆین

من:دەی

"چووینە دەرەوە بە سەیارەکی کوک ڕۆشتین کوک سایەق بوو .....گەیشینە شوێنەکە پاسەوانەکانم جاک و دوو هاوڕێکەیان ڕفاندبوو پەسەوانەکان هەموویان بۆ من و کوک چەمانەوە و چووینە ژوورەوە بینیمان جاک و دوو هاوڕێکەی بەستراون و لە هۆش

خۆین نین من ئاماژەم بە پاسەوانەکان یا کە ئاویین پیا بکەن پاسەوانەکانیش وایان کرد هەرسێکییان داچڵەکین کوک چووە بەردەمییان منیش چوومە شوێنێکی تر لەسەر کورسییەک دانیشتم کووک دەمووچاوی زۆر جدی و سارد بوو من مچوڕکەم پیا هات زۆر کەم کوکم ئاو بینیوە"

کوک:ههه فشەکەرەکانی زانکۆ

جاک:ئێمە چی ئەکەین لێرە

کوک:خۆت هەڵی بێنە

جاک:....نازانم

من:تۆڵە

"بە دەنگێکی ترسناک وتم و سەیری جاک و هاوڕێکانییم کرد کە بە ترسەوە سەیر ئەکەن و چاوییان کەوتە سەر سکم "

کوک:چاوتان لابەن

"کوک بە دەنگێکی سامناک و توڕە وتی هەرسێکییان بە ترسەوە چاوییان لابرد ...بۆستە ..کوک غیرە ئەکات زەردەخەنەیەکم کرد و ڕووم کردەوە کوک "

من:دەی چییان لێ ئەکەی

کوک:لێی بەن

"کوک بە پاسەوانەکنیان وت ۳ پاسەوان ڕۆشتن و دەستییان کرد بە لێیانیان بە خراپی دەنگی ناڵەوە و هاواری جاک و هاوڕێکانی تاکە دەنگ بوو لە شوێنەکە کوک سەیری منی کرد منیش سەیرم کرد کوک سەیر کردنەکەی ئەمجارەی زۆر جیاواز بوو منیش

بە نیشانەی پرسیارەوە سەیرم کرد و چاوم لابرد بۆئەوەی چاوە بە توڕەی سەیری ئەکردم ...دوای ماوەیەک لە لێینی جاک و هاوڕێکانی کوک وتی بۆستن "

کوک:هەڵییان بەنە دەرەوە

"کوک چووە دەرەوە منیش بەدوای ڕۆشتم چووینە دەرەوە کوک هەر ئەڕۆشت تا گەیشتینە شوێنێکی چۆڵ هەر نەوەستا هەر چەن من ئەموت بۆستە نەوەستا دوای کەمێک پێی گەشتمەوە دەستیم گرت و ڕوویم کردە خۆم سەیرم کرد چاوی فرمێسکی لێ ئەهاتە خوارەوە من بە نیگەرانی سەیرم کرد "

من:کوک چییە

کوک:تینا ..بۆچی ئەبێت ژیانی من بەوجۆرە بێت

من:چۆنیە ژیانیت

کوک:کوڕێکی هەتیو..گەمژە ..هەوڵی خۆکوشتنم یا بەڵام نەمتوانی

من:چیی

"بە هاوار و توڕەی وتم "

من:چۆن شتی وا ئەکەی هاا

"بە هاوارەوە وتم "

کوک:من کەسم نییە خۆشی بوێم کەسم نییە گرنگیم پێ بات هەر کاتێک دڵتەنگ بووم باوەشم پیا بکات ..هەر لە مناڵییەوە لە خانەی بێسەرپەرشتان بووم نازانم نازی دایک و باوک چۆن بووە نازانم خۆشەویستی دایک بۆ مناڵەکی چۆن بووە ..لەبەر ئەوەی من بۆم نەکراوە ...ئەوەی تەنیا بۆ من کراوە تەنیا گاڵتە پێکردن بووە هەمیشە ئازارییان یاوم لە قوتابخانە لە زانکۆ تا ئێستا هاوڕێی نزیکم نەبووە لەگەڵییان وەک هەر گەنجێکی تر بم لەگەڵ هاوڕێکانم ڕابوێرم بچینە دەرەوە کاتی خۆش بەسەر بەرین ....

"فرمێسک لەچاوم هاتە خوارەوە کوکیش زیاتر ئەگریا و بە گرییانەوە قسەی ئەکرد  "

من تەنیا چارەنوسم ڕەشە هەرگیز خۆشیم لە ژیان نەبینیوە ...لەو کاتانەی لەگەڵ تۆم هەست بە دڵخۆشی ئەکەم هەست بە ژیان ئەکەم کاتێک تۆ لام نیت هەمیشە بێزار هەمیشە بێتاقەت خۆم بە گەمژە هاتۆتە بەرچاو

من:..جۆنگکووک ئەی من هەست بە خۆشەویستییەکەم ناکەی بۆت هەموو ڕۆژ خۆشەویستیم بۆت زیا ئەکات هاا...بۆچی بیرت لە من نەکردەوە کاتێک خۆت ئەکوژی 

کوک:ت..تینا

من:جۆنگکووک تکایە جێم مەهێڵە تکایە من خۆشمەوێی ئاشقتم

"کوک خێرا باوەشی پیا کردم منیش گرییانەکەم زۆرتر بوو و باوەشم پیا کرد بە تونی یەکتر.مان لە باوەش کردبوو هەردووکمان ئەگرییاین ....دوای ماوەیەک کوک دورکەوەتەوە و سەیری چاومی ئەکرد منیش سەیری چاویم ئەکرد دەستی بەرز کردەوە و بە پەنجە گەورەکەی فرمێسکی چاومی سڕی "

کوک:منیش خۆشمەوێی ئاشقتم وەک شێت

من:ههه گەمژە

"پێکەنین و فرمێسکمان تێکەڵ ببو ''

من:تکایە کوک جارێكی تر وا بیر مەکەوە کەس تۆی خۆش ناوێت

کوک:ئمم ...تەنها تۆم هبێت هەرگیز بیری لێ ناکەمەوە

"من زەردەخەنەیەکم کرد کوکیش زەردەخەنەیەکی کرد و کەمەرمی تون گرت و لە خۆی نزیک کردمەوە و سەیری لێومی ئەکرد منیش سەیری چاویم ئەکرد کوکنزیک بۆیەوە لێوی لەسەر لێوم دانا و لێوی جوڵاند منیش دەستم لە ملی ئاڵاند وماچەکەم ئاڵوگۆڕ کردەوە ...."
.
.
.
.
.
.
________________________________________
**^لە دوای هەر ناخۆشییەک خۆشی یەت بەرگە بگرە ئەمە تەنیا تاقیکردنەوەی خوای گەورەیە ...بەرگە بگرە و بەسەریا سەرکەوە دڵنیام سەرکەوتوو ئەبیت ^**
________________________________________
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
End
^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^

سوپاس بۆ سەیر کردنتان وە سوپاسی ئەم گوڵە ئەکەم لەهەموو چیرۆکەکانما کۆمێنتی خۆی جێهێشتووە

chanBilal

وە سوپاسی ئەم گوڵەش ئەکەم کە بیرۆکەکەی یا پێم

EmokaEmoka12

^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^

کۆمێنت و ڤۆیت بکەن سوپاس هیوادارم بەدڵتان بوبێت

Continue Reading

You'll Also Like

Fate By v xxxiri v

Short Story

19.2K 1.3K 11
"πš†πš‘πšŽπš— πš πš’πš•πš• πšπš‘πšŽπš’ πšœπšπš˜πš™ πš‘πšŠπšπš’πš—πš πš–πšŽ ?" 𝙰 𝟷𝟻 πš’πšŽπšŠπš› πš˜πš•πš, πš…πš’πšœπš‘πš—πšž πšŠπšœπš”πšŽπš πšŒπš›πš’πš’πš—πš πš‘πš’πšœ πš‘πšŽπšŠπš›πš 𝚘𝚞𝚝. "πš†...
10K 846 21
YUH EX MAN BRUK YUH HEART ND YUH NUH SEE HIM FI YEARS! JUS LEAN PON ME SHOULDER, MI EASE YUH TEARSπŸ₯Ή. NEW TO THIS WRITING THING SO BARE WITH MEπŸ™πŸ½οΏ½...
39.9K 785 44
Short scenarios for your favorite characters! (Well the male characters at least) The characters included are Alastor, Angel Dust, Sir Pentious, Husk...
21.9K 276 51
A WOSO Oneshot book Oneshots of favourite Women's footballers Mainly the Lionesses, Arsenal Women's team,Chelsea Women's team, Man City Women's team...