[🔮VMIN🔮]{☯مردویێک لە سەر ما...

By F1R2M3S4K5

1.3K 154 351

👽VMIN🐥 More

👽💞🐥

1.3K 154 351
By F1R2M3S4K5

سڵاو😊👋

پێش هەموو شتێک جەژنتانپیرۆز بێت ئەوەجەژنانەکەم بوو😢😙

ڤۆت بکەن شەکرۆکەکان 😢😙

کۆمێنت لە نێوان ڕستەکاندا بکە 😍

⚠⚠⚠⚠⚠⚠⚠⚠⚠⚠⚠⚠⚠⚠⚠⚠⚠⚠⚠⚠

خۆشەویستی تۆ ژیاندمی بەڵام بۆچی حەزەکانم جێبەجێ ناکەی
دەمەوێ ئەوەی نایابە لەژیان هەمبێت ئەوەی گرانبەهایە لە ژیاندا هەمبێت
بەڵام تۆ ئەوەم پێنابەخشی بۆچی واناکەیت هەمبێت بۆچی دەوڵەمەند نیت تاکەی شەرم لەوە بکەم کە هاوڕێکانم بێنە ماڵەکەم بۆچی ماڵێکی گەورەمان نیە بۆچی هەموو ئەو پارانەی کە هەتە دەیدەی بە
گوڵ و دیاری بۆ من
چیتر ناتوانم بەو شێوەیە بژیم لەگەڵت
دیسانەوە دەڕۆم بۆ زانکۆ دیسانەوە گوێبیستی وشە ڕوخێنەرەکان دەبم کە دەڵێن جیمین هەژارە و ماڵێکی ڕوخاوی هەیە کە ناتوانێ و شەرم دەکات بانگێشتی ماڵەوەمان بکات [فرمێسک ]"وابزانم ڕاست دەکەن من شەرم لەوە دەکەم کە هەمە من ئەوم خۆشویست بەڵام ئەو هیچکام لەمانەی پێنەیام وابزانم من بەشایەنی ئەوانە نازانێت

بەنێو زانکۆکەدا دەڕۆشتم سەرم لە خوارەوە بوو وەک بڵێی تاوانێکی زۆر گەورەم کردبێت

هەموان سێرم دەکەن گوێم بە هیچیا نەیاو ڕۆشتم بۆ لای هاوڕێکانم

کای جین یۆنگی : سڵاو جیمینشی

جیمین : ئۆهههه سڵاو لە ئێوەش هاوڕێیان ...

کای : جیمین دوێنێ پۆستێکت کردبوو گوڵێکی زۆرت بەدەستەوە بوو ئەوە ئەو بۆی کردی .

جیمین : پرسیاری بێمانا لەو زیاتر کێیتر بێت😒.

جین : یاااا چەند ڕۆمانسین ...ئەها سێرکە کای تۆش دەبێت لە تایەوە فێری ڕۆمانسیەتی بیت .

کای : جا ئەوە کەی موهیمە من گوڵت بۆ ناکڕم چونکە تۆ خۆت گوڵیت بەڵکو ئۆتۆمبێلت بۆ دەکڕم .

جین : بەڕاست .؟😃

کای : ئهم" بەزەردەخەنەوە"😁

چانیۆل، بەکهیۆن : ئەتۆ گیانەکەم تۆ چی بۆ ئێمە دەکەیت .؟

چانبەیک بەشێوەیەک باوەشیان بەیەکدا کردبوو کە ڕومەتیان جەستەیان هەموی لکابوو بەیەکەوە زۆر کیوت بوون

سوهۆ : هههههه باشە پێتان چۆنە کە خانوەکەمان گەورە کردۆتەوە خێزانەکەشمان گەورەتر بکەین .؟

چانبەیک: ئەاللە کەخۆشە .

ئەو دوانە وەک شێت هەڵدە پەڕین

چیتر بەرگەی ئەوەم نەگرد ئەوێم بەجێهێڵا بۆچی هەمووا دڵخۆشن تەنها من نەبێ خۆزگە
بەوان دەخوازم چونکە ئەوان هەموو حەزوو ئاڕەزوەکانیا هاتەدی کاتێک ئاشقی کەسێک بوون

ئەمڕۆ دەبێت هەموو شتێی پێبڵم چیتر بەرگە ناگرم

"تێپەڕاندنی کات"

لەدوای زانکۆ ویستم بگەڕێمەوە بەڵام گوێبیستی هەندێک وشە بوم کە هەمیشە هۆکار بونە بۆ لاوازیم

ڕۆز : من چیتر جیمین دەعوەت ناکەم .

جیسوو : بۆچی ؟.

ڕۆز : چونکە ئەو بۆیەکجاریش دەعوەتی نەکردوین .😒

جیسوو : ڕاست دەکەی ....بەڵام من شتێکم بیستوە .

ڕۆز : بیڵێ خێرا .

جیسوو : گوایە دەڵێن جیمین ماڵێکی ڕوخاوی هەیە وە تەنانەت بژێوی ژیانیشی بەئەستەم دەس دەکەوێت .

ڕۆز : ئۆووو......بەڵام حەیف چونکە زۆر قۆزە .

جیسوو : ئهممم .

بۆچی ؟..بۆچی هێندە بەکەم دەمبینن.؟ بۆچی بەوشێوەیە باسم دەکەن .؟بەڵام خۆزگە قسەکانیان درۆبوایە نەک ڕاستی بەڵام بەداخەوە هەمووی ڕاستیە
چونک گەر هاوسەرەکەم نەبێت وەک گوتیان تەنانەت بژێوی ژیانیشم بۆ دابین ناکریت

چیتر بەرگە ناگرم گەر تای هێندە منی خۆش بویستایە ئێستا منی دڵخۆش دەکرد وەک ئەو قوتابیانە منیش دەمتوانی هەموان دەعوەت بکەم بۆماڵەکەم
بەخێرای لەوێ هاتمە دەرەوە بەڕێ کەوتم بۆ ماڵە ڕوخاوە بچوکەکەم هاوسەرەکەم لە ماڵەوە نیە دەبێت چاوڕوانی بم تاوەکو ئەوەی ناخمی پێبڵێم کە چەند ڕوخاوم کە چەند دڵم ئازاری هەیەو لە نێو ئازاردایە
دەنگی دەڕگا هات زانیم کە ئەوە هاوسەرە بێوەفاکەمە کە تەنها دەتوانێ گوڵم بۆ بهێنێ هاتە ژوڕەوە بەخۆشەویستیەوا لێم نزیک بویەوە گوێی
بە سارد و بێباکیەکەی من نەیا

هاوسەرەکەی جیمین : ئێوارە باش خۆشەویستم . "لەدوایەوە چەپکێک گوڵێ لابوو بە جیمینی یا وەک دیاریەک بەڵام جیمین تەنها ڕوخسارێکی ساردی کرد بە دیاری بۆی "

جیمین هەستایە سەر پێو ویستی ناخی دڵی هەڵڕژێ

جیمین : تای بێزار نابیت بێزار نابیت ئەوەندە گوڵم بۆ بهێنیت.؟

تای : جیمین تۆ ئاگات لە خۆتە چی دەڵێیت گوڵ هێمای خۆشەویستیە چۆن وایپێ دەڵێی .

جیمین : بەسە تایهیۆنگ نەفرەت لە گوڵ نەفرەت لەو خۆشەویستیەی کە بەگوڵ دەگوازرێتەوە من چیتر ناتوانم بەرگە بگرم م...من من ماڵێکم نیە بتوانم هاوڕێکانم دەعوەت بکەم من هاوسەرێکم نیە کە لە ڕۆژانی گرینگدا دیاری گران بەهام بۆبکڕێت ئەوە کەی پێی دەڵێن هاوسەرگیری نەفرەت لەو هاوسەرگیریە
"بەهاوار و شکاوی"

تای : جیمین تۆ منت خۆش ناوێ .؟

جیمین : خۆشم ناوێی چونکە تۆ دڵخۆشم ناکەی
ڕقم لێتە چونکە لەدوای هاوسەرگیریمان ئازارت یام .

"تای فرمێسکێک لە چاوەکانی هاتە خوارەوە گوتی "

تای : دڵنیابە لەمەوبەدوا دڵخۆش دەبێ دڵنیابە .

"تای باوەشی لە جیمین دا چونکە ئەو بەڕاستی جیمینی خۆش دەوێ وە جیمینیش باوەشەکەی توندتر کرد ئەو تەنها درۆ دەکات "

جیمین : هیوادارم ....هیوادارم وابێت .

دواتر کۆتایان بە باوەشەکە هێناو جیمین بەخێرای ڕۆشتە ژورەکەیان
تای دوای بیرکردنەوە قوڵەکەی وە ڕشتنی فرمێسکەکانی ڕۆشتە دەرەوە بۆ ئەوەی
بتوانێت ژیانێکی نوێ بۆ خۆشەویستەکەی
دروست بکات
ڕۆشتە پێش ئەو باڵەخانەیەی کە مەبەستی بوو
ڕۆشتە ژورەوە
بەخێرای بەرەو ژووری بەڕێوبەر ڕۆشت
کارمەندەکان زۆر هەوڵیاندا بیوەستێنن بەڵام نەخێر بەخێرای ڕۆشتە ژورەوە

سکتێر : ببوره گەورەم هەرچەند پێداگریمان کرد نەمان توانی بیوەستێنین .

"بە هەناسە تەنگیەوە"

کەسەکە سەری لەسەر کاغەزەکان بڵند کردو گوتی .

: دەتوانی بڕۆیتە دەرەوە .

سکرتێر : بەڵێ گەرەم .

چەمایەوە وەک ڕێزێک و ڕۆشتە دەرەوە

: وادیارە بە پێشنیارەکەم ڕازی بوی .

تای : بەڵێ ..چونکە واهەست دەکەم کارکردن لەگەڵ تۆ باشترینە بەڕێز ئیلۆن مەسک .

ئیلۆن مەسک : بێگومان ..دڵنیابە بێهیوات ناکەم بەڕێز تای ..کۆمپانیاکەم پێویستی بە زانایەکی ئەلکترۆنی نایابی وەک تۆ هەیە وە بێگومان موچەیەکی ئێجگار ناوازەت دەبێت .

تای : کەواتە ڕێک کەوتین .

ئیلۆن مەسک : ڕێکەوتین .

"بەدەستیان تەوقەیان کرد "

ئیلۆن مەسک : کەواتە پێویست دەکات شوێنی کارەکەتوو کۆمپانیاکەشت پێشان بیەم فەرموو .

"دەستی بە شێوەی پێشکەوتن لێکرد "

بەنێو کۆمپانیاکەدا تێدەپەڕین و تای دەیتوانی زانیاری زیاتری لەسەر کۆمپانیای[ space x ] هەبێت

T.B

[بۆزانیاری [space x] دووەم گەورەترین کۆمپانیای جیهانە وە سەرۆکەکەشی ناوی ئیلۆن مەسکە وە ئیشی کۆمپانیاکە دروست کردنی کەشتی و فڕۆکەی ئاسمانیە ]

بەڵام لەناکاو

کارمەند : گەورەم ؟....کارەساتێکی گەورە
ڕوی یاوە ..کەشتی 121p تووشی تێکشکان بوە لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا .

ئیلۆن مەسک : ئەوە ئەو کەشتیەیە کە دەبێت مانگێکی کە بگاتە سەر مانگ وایە .

کارمەند : بەداخەوە ...بەوشێوەیەیە .

تای زۆر بیری کردەوە وە لە کۆتایدا بڕیاریداو گوتی .

تای : من ...من دەتوانم چاکی بکەمەوە ..هەم دەبێت بە یەکەمین کارم .

ئیلۆن مەسک : بە کارمەندەکانی کە بڵێ کەرەستەی چاک کردنەوە ئامادە بکەن بۆ بەڕێز تای
"ڕوی سوڕاند بۆ لای تای "
من باوەڕی تەواوم پێتە

لەوەڵامدا تاهیۆنگ تەنها بزەیەک کرد چونکە دەش ترسا
دەترسا ئاخۆ سەرکەوتو دەبێت یاخود نا
هەناسەیکی هەڵکێشاو دایەوە ڕۆشت بۆ ئەو ژورەی کەشتیەکەی لێیە بێگومان بە ڕێنوێنی کارمەندانی کۆمپانیاکە پێش ئەوەی دەست بە کارەکەی بکات سێری کاژمێرەکەی دەستی کرد کە کاژمێر 09:47
خولەکە ئاهێکی هەڵکێشاو دەستی کرد بە کار کردن "

pov jimin

بۆچی نەگەڕاوە .؟

لەکوێ ماوەتەوە.؟

تۆ بڵێی خەریک چی کارێک بێت.؟

ئاهههـــ جیمینی گەمژە بۆچی بیر لەو کەسە دەکەیتەوە کە بەڵێنی زۆری پێتدا بۆ دڵخۆشی بەڵام زۆر بەداخەوەم بۆی هیچکام لەو بەڵێنانەی بەجێ نەهێنا ههههـــ واتا من هەر ئەوەندە گرینگ بوم بۆی
"دڵی پڕبوو" ئاههــ چیت بیری لێناکەمەوە چونکە لەوانەیە ئێستا ئەو هەر بیریشم لێنەکاتەوە

"دوای بیرکردنەوە قوڵەکەی خەوبردیەوە بەڵام ئەو فرمێسکانەی کە هاتبوون بۆ میوانی ڕومەتەکنی جیمین بەبێ پرس هاتنە خوارەوە "

tae pov

دوای هەوڵدانە زۆڕەکەم تەواوم کرد
بەڕاستی باوەڕ ناکەم توانیم ئەم کەشتیە چاک بکەمەوە

ئاهههــ تایهیۆنگی گەمژە کێ دەڵێت کار دەکات


"کارمەندێک هاتە ژوورەوە "

کارمەند : سڵاو بەڕێز تای وادیارە کەشتیەکەت چاک کردۆتەوە ؟.

تای : سڵاو لەتۆش ...ئاههـــ بەڵێ .

کارمەند : واوو بەڕاستی چاوەڕوانی ئەوەم لێ نەدەکردی .

تای : بەجدی منیش . "بە دڵخۆشیەکی لەڕادە بەدەر "

"دوای چەند خولەکێک ئیلۆن مەسک هاتە ژورەوە "

ئیلۆن مەسک : تای ئەوەی بیستم ڕاستە وایە .؟
"بەدڵ خۆشیەوە"

تای : بەڵێ ڕاستە بەڕێزم . "گوتی کاتێک لەسەر ئەو کورسیە هەستا کە لەسەری دانیشت ببوو سێری کەشتیەکەی دەکرد وە وەک ڕێزێک بۆی چەمایەوە"

ئیلۆن مەسک : هەمیشە زانی بووم تۆ نایابی .

"بەچاویکی گەشاوەوە لە کەشتیەکەی دەڕوانی
ناوە ناوەش سێری تای دەکرد"

"دوای گفتو گۆیەکی زۆر لەنێوانیان "

تای : بەڕێزم دەتوانم بگەڕێمەوە ماڵەوە .

ئیلۆن مەسک : دەتوانی بڕۆیت بەڵام ئەوەت لەبیر بێت کە سبەی کەشتیەکە تاقی دەکرێتەوە .

تای : باشە بەڕێزم دڵنیابە ئامادەیە . "زەردەخەنەیەکی کردو ڕۆشت "

تای : ئای خوایە دەبێت گوڵەکانم باش بن دەبێت تینویان نەبێت " هەموو ئەمانەی لە دڵیدا دەگوت "

"تای بەخێرای سەرکەوتە ئۆتۆمبێلەکەیو بەخێرای لێی خوڕی زۆر نائارام بوو تاوەکو گەشتە پێش ئەو باخچەیەی کە کاروانێک لە یادگاری تێدایە کە
یەک ڕۆژ تۆمارکردنی یادگاری تیدا وەک
سەدەیەک تۆمارکردنی یادگاری وایە"

"ئەو دڵخۆش دەبێت کە دێتە ئێرە چونکە ئێرە بوە هۆی ئەوەی چارەنوسی لەگەڵ چارەنوسی ئەشقەکەی ببەستریت

لە ئۆتۆمبێلەکە هاتە خوارەوە ڕۆشتە نێوو باخچەکە پڕبە سیەکانی بۆنی کرد
.... بەڵام زۆر ترسا چونکە لەناکاو دەنگیکی وەک بڵێی کەسێک تۆقیبێت بۆیە نزیک بۆیە چونکە هەزاران شت دەهات بە مێشکیدا کە نزیک بۆیەوە بە ئاسانی دەیتوانی گوێبیستی دەنگی دوو منداڵ ببێت "

منداڵێک : شششش ..دەنگ دەرمەکە لەوانەیە تاوانبارمان بکاتو بمانداتە دەستی پۆلیس .

منداڵی2 : ئێ خۆ ئێمە وامان نەکردوە .

منداڵ 1 : بەڵام ئەوەت بیر نەچێت ئێمە بێپرس کرد هاتینە ژوورەوە .

تای : منداڵینە .......من هیچتان لێناکەم دڵنیابن
"هەردوو دەستی بە شێوەی بۆستە لێکردبوو وەکو ئەمە"🙌

"منداڵەکان سەرتا زۆر ترسان بەڵام دواتر هێمن بونەو کە کۆتا وشەکانی تایهیۆنگیان بیست "

منداڵ2 : تکایە ئێمە مەدە دەستی پۆلیس ئێمە هیچمان نەکردوە ."بەتکاوە کە ڕاستیت لە چاوەکانی دەبینی"

تای : وەرن لێرە دانیشت " ئاماژە بۆ کردن لەسەر ئەو کورسیە دابنیشن کە بۆ نێو باخچەکە دروست کرابوو
ئەوانیش ئەوەیان کرد کە تای گوتی "
ئێوە بۆچی بەم نیوەی شەوە هاتون بۆ ئێرە .؟

منداڵی 2 : چونکە لەمکاتەدا باوکی خۆشەویستەکەم نوستوە بۆیە  .
"تای تێنەگەشت لە مەبەستی "

منداڵی 1 :ئهمم ئەگەر باوکم بزانێت بە پەیوەندی من و هۆسۆک خراپ دەبێت ...وە ئێرە زۆر هێمنە پێشتر چاوەڕوانت دەبوین تاوەکو چەپکە گوڵێکت دەبردوو دەڕۆشتی ئەوکات ئێمە دەهاتین بەس ئەمجارەیان نەهاتی وامزانی نایەی .
"بەشێوەیەک سەری دانەوان وەک بڵێی تاوانێکێ گەوڕەی ئەنجام دابێت ."

"تای ئەمجارەیان لە مەبەستی تێگەشت بەیە گوتی
شتێکی زۆر ئاسایە هەر کات بیانەوێ دەتوانن بێن "

تای :کەواتە خۆتانم پێ بناسێنن وە تەمەنتان چەندە وا بەوشێوەیە دڵنیان کە یەکتان خۆشدەوێ .؟

منداڵی 1 : من ناوم جۆنکوک وە تەمەنم 15 ساڵە

منداڵی 2 : منیش ناوم هۆسۆکە تەمەنم 12 ساڵە

هۆسۆک : ببورە دەتوانم منیش پرسیار بکەم .؟

تای : بێگومان .

هۆسۆک : ئێێ ..ناوت چیە وە تەمەنت چەندە ..وە بۆچی هەموو ڕۆژێک گوڵت دەبرد لەم باخچەیە ئایە بۆ خۆشەویستەکەتە .

تای : ناوم تایهیۆنگە وە تەمەنم 22 ساڵە .. بێگومان بۆ تاکە ئەشقەکەمم بوو ئەو خۆشەویستە
هەتا هەتایەکەی منە

کوکی : ئێوە یەکتریتان زۆر خۆشەوێ وایە .

"تای بۆماوەیەک بیری دەکردەوە بیری دەکردەوە ئەو بەڕاستی ئاشقی جیمینە بەس نەیدەزانی ئاخۆ جیمینیش هەمان هەستی هەیە ئەویش بەوشێوەیە تای خۆشدەوێ گەر بۆ یەکسات لێی دوربێت بۆی دەسوتێت تای نەیدەزانی چیبکات و چۆن دڵی خۆیبداتەوە بۆیە گوتی "

تای : بەڵێ ئەویش منی زۆر خۆشدەوێ "بەزەردەخەنەیەکی ساختە "

هۆسۆک : واووو دەبێت چەند دوانەیەکی جوان بن .

"کوک سێری هۆسۆکی کرد کە چەند بەجوانی خەیاڵی ڕۆشتوە لەگەڵ بیرکردنەوە لە خەونەکانی بۆ پێکەوە بونی خۆیوو کوک ...لەوکاتەدا کوک هەزاران نەفرەتی لەخۆی کرد کە بەوشێوەیە هیچی بۆناکرێت ..تەنها دەتوانن لەم باخچە بچوکەدا یەکتری ببینن
هۆسۆک پرسیارێکی کرد کەوای لە کوک کرد
بەپەرۆش بێت بۆ وەڵامەکەی "

هۆسۆک : بۆچی هەموو شەوێک قسەت بۆ ئەم باخچەیە دەکرد .؟

تای : چیرۆکێکی دووروو درێژە .

کوک : نا تکایە دەمانەوێ گوێبیست بین .

"بەتکاوە دەیگوت چونکە هەر بەڕاستی دەیویست بزانێت بۆچی هەموو شەوێک دەهاتو قسەی بۆ ئەم باخچەیە دەکرد "


تای : چونکە ئێرە گۆڕی باوکم و خۆشەویستەکەی لێیە .

کوک : چی ..😳

هۆسۆک : ئاااااااااااا .
"هۆسۆک لە ترسان دەستی کرد بە هاوار کردن وە بەدەوری خۆیدا دەخولایەوە تاوەکو کوک ڕۆشتو باوەشی لێیا هۆپی بێدەنگ بوو وەک بڵێی باوەشی
بە بەهەشتدا کردبێت "

هۆسۆک : وا ...وا تا ...چۆن . بۆچی گۆڕی ئەوان چ..چی دەکات لێرە .
"بەخەمباریەوە دەیگوتو لە باوەشی کوک هاتە دەرەوە سێری تای کرد لەگەڵ تەواو بونی وشەکانی "

"تای بە چاوێکی بریسکاوە سێریانی دەکرد وەک بڵێی جوانترین دوانەی دونیای بینیبێت کە هەر خۆشی وابوو دوای تەواو بونی وشەکانی هۆسۆک ئەویش بەردەوام بوو لە گێڕانەوەی ڕوداوەکانی ڕابردوو "

تای : ئەوان زۆر یەکتریان خۆشدەویست
بەڵام خۆشەویستیەکەی ئەوان زۆر هەڵە بوو نەک لەبەر ئەوەی هەمان ڕەگەزی یەکدیبن

"هۆسۆک و کوک تەواوی هۆشیان لای قسەکانی تای بوو زۆر بە حەماسەوە گوێیان ڕاگردبوو "

بەڵکو هەڵەی ئەوان لەوەدابوو درەنگ کەوتن بۆ دۆزینەوەی یەکدی ئەوان ماوەی سێ ساڵ پەیوەندیان هەبوو لەکاتێکدا هەردوکیان هاوسەریان هەبوو
جیا لەوەش منداڵیان هەبوو ئەو منداڵانەش من و ئەشقەکەم بوین ئەوکات ئێمە تەمەنمان زۆر بچوک بوو جیمنەکەم 5 ساڵ بوو منیش 9 ساڵ
من هەر هیچنەبێت دەمزانی باوکم بەوە خیانەت لە دایکم دەکات بەڵام باوکم لەبەر ئەشقە زۆرەکەی بۆ ب،پارک .. گوێی بەو شتانە نەدەیا
وەک چۆن ئێوە بۆ گۆڕینەوەی ئەشقەکەتان دێنە ئەم باخچەیە من و ئەشقەکەم وە باوکم و ب،پارکیش هەمان کارمان دەکرد

"کوک سێری هۆسۆکی کردو دەستی بە توندی گوشی
لەگەڵ قسە بەسۆزەکانی تای کوک زیاتر بە ئەشقەوە سێری هۆسۆکی دەکرد هۆپیش بەشەرمەوە سێری تای دەکرد گوێی دەگرد بەڵام کوک لە کۆشکی ئەشقدابوو"

ئێمە دەهاتین بۆ ئێرە وەک چۆن باوکم و ب، پارک دەیان کرد
هەموو ڕۆژێک گوڵێکم لەم باخچەیە دەدا بە جیمینم وە ئەو لەبەرامبەردا زەردەخەنەیەکی هێندە جوانی بۆ دەکردم کە من لەخۆشیان هەڵدەفڕیم بۆ سەر مانگ
وە ئێستاش هەمان کار دەکەم بەڵام وەک جاران زەردەخەنەم بۆناکات ئەوە هیوای منە ڕۆژێک لەو گوڵانەی بۆ بەرموو هەمان زەردەخەنەم بۆ بکات .

هۆسۆک : ئەی باوکت و ئەشقکەی چیان لێبەسەر هات
بەیەک گەیشتن وایە.؟
"بەچاوی پرفرمێسکەوە "

تای : ئهمم... پێک گەیشتن ..ئەوەتا لەیەک گۆڕن
"ئاماژەی بۆ گۆڕێکی زۆر گەورە کردکە لە گۆڕ نەدەچوو هێندە گوڵی لەسەر دانرابوو "
ئەوان ژەهریان خواردەوە تاوەکو بەیەکەو بمرن تاوەکو کەسیان خیانەت لەوی کە نەکاتو پێش ئەوی دیکە بمرێت.

هۆسۆک : بۆ..بۆچی .. "فرمێسکی هاتە خوارەوە ئەوەش هیچ باش نەبوو بۆ کوک ..کوک لەباوەشی کرد بەس هۆسۆک زۆر خەمباربوو"
بۆچی ئەشقە ڕاستەکان بەیەک ناگەن .

"تای زۆری پێناخۆش بوو کە هۆپی هێندە خەمباربوو
لەهەمان کاتدا پێی خۆشبوو کە دوای چەندین ساڵ کەسێک هەبێت ئەشقەکەی باوکی بە جوانی
بینیبێت "

"دوای ئەوەی کەمێک قسەیان کرد کوک ڕۆشتەوە
تاوەکو باوکی هەست نەکات کە لەماڵەوە نیە
هۆسوکیش بەهەمان شێوە لەکاتێکدا ئەو تەنها دایکێکی نەخۆشی هەیە ..وە دوای ڕۆشتنی ئەوان تای هەستی بە تەنهای کرد بڕیاری دا گوڵەکان بۆ جیمین بەرێتو بگەڕێتەوە ماڵەوە "

TAE POV

"ئەو گوڵانەم لێکردەوە کە هەمیشە بۆ جیمینم لێدەکردەوە وە دەمبردەوە لەکاتێکدا ئەو بە نێو چاویدادەدام بەڵام ئەوە کێشە نیە ...بەهیوام ڕۆژێک کە گوڵەکانی وەرگرد ئەو زەردەخەنەیە بکات کە هەمیشە خەونم پێوە دیوە "

؛تای لە بیر کردنەوەیەکی قوڵدابوو ...لەبیرکردنەوەی ئەوکەسەدا بوو کە خۆشیدەویست
لەناکاو چاوەکانی ڕۆشتە سەر گۆڕەکەو لێی نزیک بۆیەوە لەسەر چۆک دانیشتو دەستی بەسەردا هێناو گوتێ ؛

تای : ئێوە خیانەتتان کرد ...... ئێوە خیانەتتان لە
یەکتریکرد ئێوە یەکتریتان بەجێهێڵا ئێوە خیانەت کارن" بەڕەقی و چاوی پڕ فرمێسکەوە دەیگوت "

؛تای کەوتە نێو خەیاڵی ڕۆژانی خۆشەویستی باوکی ؛

FLASH BACK

کیم سۆنگ هوو : دەزانیت ئەمانە سەرنج ڕاکێش ترین گوڵی جیهانن .

تای : لەبەر ئەوەیە هەموو ڕۆژ بە بەڕێز پارک سامی دەیەی .

سۆنگ هوو : بەڵێ چونکە ئەو شایەنی جوانترینەکانە وە گرانبەهاکان.

تای : ئەی ئەگەر منیش کەسێکم خۆش ویست هەمان گوڵی پێبیەم .؟

سۆنگ هوو : بەڵێ چونکە ئەمە گوڵی خۆشەویستیە .

؟؟؟ : ئممم کەسێک باسی خۆشەویستی دەکات .

سۆنگ هوو : سام خۆشەویستم چیدەکەی لەوێ وەرە ژوورەوە .

سام : دێم بەس هیوادارم دیسانەوە بێزارت نەکەم چونکە دیسان کوڕەکەم هێناوە .

سۆنگ هوو : ئەوە چی قسەیەکە بێگومان نەخێر وە کوڕەکەت زۆر شیرینە هیوادارم ببێت بە زاوام .هههههــ.

"ئەوانەی دەگوت کاتێک هەستایەوەو باوەشێکی توندی لە سام یا تای بچوکیش تەنها سێریانی دەکردو شەڕی لەگەڵ خۆی دەکرد کە چیتر ئەویش شەرم نەکات و بڕواتو باوەش بە ئەوکەسەدا بکات کە لەماوەی چەند بینینێکدا خۆشی ویستوە "

"لە لایەکی کەشەوە کوڕێکی زۆر بچوک نیوەی ڕوخساری لە دەرگاکەوە هێنایە ژوورەوە کە زۆر کیوت بوو تای ڕۆشت بۆلای بەتوندی لەباوەشی کرد وەک ئەوەی کەمێک پێش ئێستا سۆنگ هوو وە سام
کردیان دواتر بە ڕاکردن ڕۆشتو گوڵێکی لێکردەوە کە باوکی گوتی و خێرا هێنای بۆ کوڕە بچوکەکەو پێیداو گوتی "

تای : ئەمە بۆ تۆیە بچکۆڵانەکەم .

جیمین : وەیسسس کەجوانە .

"گوڵەکەی نزیک کردەوە لە لوتە بچوکەکەی و بۆنی کرد هەر زۆر بە زووی زەردەخەنەیەک هاتە سەر لێوەکانی لەو کاتەدا کوڕە شێتەکە خۆی نەگردتوو نزیک بۆیەوە ماچێکی لێوی ئەو بچکۆڵانەیەی کردوو دەستەکەنی لە ملی تێک ئاڵاند بچکۆڵەکەش هیچی نەدەزانی ...تەنانەت کوڕە شێتەکەش نەیدەزانی بەس ئەوەیان لە بیر بوو کە باوکیانیش هەمان کار دەکەن
بێئاگا بوون لەوەی ئەم ماچە دەبێتە دەست پێکی چارە نوسی ئەوان جیالەوەش دووکەس زۆر بە ئەشقەوە سێریان دەکەن ئەویش باوکیان بوو کە وایکرد بڕیار بیەن لە داهاتودا کوڕەکانیان هاوسەرگری بکەن تای وەستا لە ماچو بە پێکەنینەوە سێری باوکی کرد وای دەزانی کارێکی نیشتمانی  کردوە🤣"

؛ ئەو کوڕە شێتە زەردەخەنەیەکی جوان لەسەر لێوەکانی بوو بەڵام لاچوو کە بیرەوەریە سەختەکانی بیر هاتەوە ؛

سۆنگ هوو : پێویستە وابکەی ئەوە کارە ڕاستەکەیە . "بەخەمباریەوە چونکە بۆی دەرکەوت هیچی دیکەی لەدەست نایەت"

سام : خەمت نەبێت من ئامادەم تکایە با خولەکێک زووتر پێکەوە بڕۆین تکایە .
"بەچاوی پڕ فرمێسکەوە ئەیگوت چونکە دڵی نەدەهات کوڕەکەی بەجێ بێڵێت بەڵام ئەوە تاکە ڕێگەیە بۆ ئەوەی پێکەوە بڕۆنو ماڵ ئاوای بکەن لە ژیانە سەخت و بێبەزەیەکە "

"دەستی یەکتریان گرتوو ژەهرەکەیان خواردەوە لە پێش چاوی ئەو منداڵانە کە هێشتان تەمەنیان هی ئەوە نیە شتی لەو شێوەیە ببینن کوڕە شێتەکە دەستی لەسەر چاوەکانی کوڕە بچوکەکە داناو پێی گوت "

تای : زەردەخەنە بکە بچۆڵەکەم .

ئەو بچکۆڵانەیەش زەردەخەنەی دەکرد لەکاتێکدا باوکی و خۆشەویستەکەی گیان دەیەن ....
ئەو دوو ئاشقە دەستی یەکیا گردبوو سێری نێو چاوەکانی یەکیان دەکرد

ئامادە بوون دوا هەناسەکانیان بیەنو بڕۆن لەم ژیانە سەختە دوای چەن سانیەک جەستەیان تەواو لاواز بوو توانای وەستانیان نەما بۆیە کەوتنە ئەرزەکە بەڵام هێشتان سێری چاوەکانی یەکیان دەکرد بەڕاستی دیمەنێکی زۆر ئاشقانەبوو ئاخر بۆچی ئەشقی ئەوان نەبینراوە بۆچی دەبێت کۆتایەکەی بەو شێوەیە بێت

تای چیتر توانای بینینی ئەو دیمەنە دڵتەزێنەی نەبوو بۆیە لەگەڵ بچکۆڵانەکە ڕۆشتنە دەرەوە لەکاتێکدا هێشتان بەدەستەکانی چاوەکانی گرتبوو

دوای ئەوەی بچکۆڵانەکەی هێنایە دەرەوە لە باخچە داخراوەکە چاوەکانی کردەوەو یاری لەگەڵ کرد دوای کاژمێرێک لەیاری کردن ئۆتۆمبێلێک لە پێشیان وەستا تای زۆر ترسا بەڵام کە بینی ئافرەتێک هاتە دەرەوە لە ئۆتۆمبێلەکە ترسەکەی کەمی کرد

دواتر ئەو ئافرەتە بە ڕاکردن بەرەو ئەو بچکۆڵانەیە چوو دەیگوت

ئافرەتەکە : بچکۆڵانەکەم بۆکوێ ڕۆشتی لەگەڵ باوکت هاا.؟

" تای ڕۆشتە نێوان ئافرەتەکە و بچکۆڵەکە "

تای : ببورە خانمەکەم بەس ئەو بچکۆڵەی باسی دەکەی بچکۆڵی منە .

"ئافرەتەکە پێکەنینێکی کەمی کرد بۆ قشتی قسەکانی تای بچوک"

ئافڕەتەکە : کەواتە هەر لەئێستاوە پێشکەشت بێت
چونکە سامی باوکیشی کەسێکی خۆشدەویست بەڵام بەهۆی منەوە لێک دورکەوتنەوە بۆیە نامەوێ کوڕەکەشم وای لێبەسەر بێت با لەئێستەوە هەموو شتێک بەدڵی ئەو بێت .
"زۆر بە خەمباری و پەشیمانیەوە دەیگوت "

تای : بەڵام .

جیمین : ئوما ئەپا چوو ئەشقەکەی .

د،جیمین : چی .؟

تای : خ،پارک بچکۆڵەکەم ڕاست دەکات باوکمان ئیدی بۆ هەتا هەتایە لەگەڵ یەک .

د،پارک : بەڵام چۆنـــــــــــــــــ .؟
"بەهاوارەوە گوتی "

تای : ئەوان شتێکی ڕەشیان خواردەوە وەئێستا لە ژوورەوەن
"کەمێک بە ترسەوە گوتی چونکە بەڕاستی لە دەنگی خاتو پارک ترسا"

"خ،پارک بەخێرای ڕۆشتە ژورەوە ئەوەندەی پێنەچوو دەستی کرد بە هاوار کردن "

خ،پارک : نابێتــــــــ ...ب..بۆچی ..بەڕۆسشتی خیانەتت لێکردم هااا ...
"بەهاوارو قوڕگی پڕ گریانەوە دەیگوت"

تای نەیهێڵا جیمین بێتە ژوورەوە بە یاریەکان سەرقاڵی کرد بەس خۆی هاتە ژوورەوە بەڵام خۆزگەی دەخواست نەهاتایە دووجەستەی بێڕووح کە تاوەکو دوایەمین هەناسەیان دەستی یەکیان بەر نەیابوو
وە ئەوگوڵەی هەمیشە باوکی پێشکەشی سامی دەکرد لەباوەشی سام بوو دیار بوو پێش ئەوەی ڕوحیان دەربێت سۆنگ هوو پێشکەشی سامی کردوە وەک کۆتا دیاری خۆشەویستی "

END FLASH BACK

تای : ئێوە ئاسودەبنم ..وامنیش دەڕۆم هیوادارم ڕۆژێک جیمین هەست بە خۆشەویستیەکەم بکات .

"فرمێسکەکانی لابردو گوڵێکی لێکردەوە ئەمجارەیان دەستێک گوڵی نەبرد بەڵکو تەنها یەک گوڵی برد بەهیوای ئەوەی ئەشقەکەی ئارام بوبێتەوەو
بەزەردەخەنەوە سێری بکات "

؛ لە نێو ئۆتۆمبێل :

تای : تۆ بڵێی نەخەوتبێت.؟" دەستی بەرز کردەوە بۆ ئاستی چاوەکانیو سێری کاژمێرەکەی دەستی کرد بەڵام شۆک بوو"
یاااا چۆن دەبێت ئەو هەموو ماوەیە لەوێ بوبێتم
واتا کاژمێر 03:45 ە .
"بەشۆک و دڵتەنگیەوە گوتی چونکە ئێستا جیمین نوستوە "

" لەلایەکی تر "

زۆر بە هێمنی هاتە ژوورەوە نەیهێڵا هیچ دەنگێک دروست ببێت
بەهەنگاوی بچوک بچوک دەڕۆشتە ژوورەوە تاوەکو گەیشتە پێش قادرمەکانو سەرکەوتە قادرمەکان
تاوەکو گەیشتا سەرەوە زۆری نەمابوو دڵی بوەستێت

"دەنگێک دروست بوو زۆر ترساو گوتی "

کوک : ببورە باوکە گیان هەر گیز ئەوە دووبارە ناکەمەوە جارێکی کە درەنگ نایەمەوە .
"هەمووی بە ترسەوە بەسەر یەکەوە دەگوت لەکاتێکدا چاوەکانی داختوەو لە شێوەی پاڕانەوە قسەدەکات "

کوک : باوکە .؟
"وردە وردە چاوەکانی کردەوە بەڵام هیچی نەبینی جگە لە سەگە ماڵیکەیان ."

کوک : پڤڤ ..ئەوە تۆبووی میکی .؟
"ڕۆشتو لەباوەشی کرد و ڕۆشتە ژوورەکەی
لەسەر بێدەکە ڕاکشاو بیری لە ئەمڕۆ دەکردەوە بیری دەکردەوە ئاخۆ مردنی هۆسۆک ببینێت یان پێکەوە بمرن.؟ ئەوە پرسیارێکی زۆر ئاسانە بۆ کوک چونکە بێدودڵی دەڵێت ٭دەبێت پێکەوە بمرین ٭
بەڵام لەلایەکی کەشەوە دەیگوت ئاخۆ ..دەبێت ڕۆژێک باوکی لە هەستی تێبگات ..بڵێت
٭من ڕازیم دڵخۆشی تۆ بەسە٭
ئەوانە جۆرە بیرکردنەوەیەک بون کە کوکیان بێزار کردبوو بۆیە زیاتر بیری نەکردەوە میکی لە شوێنی نوستنی سەگەکان داناو خۆشی ڕۆشتە نێو
جێگاکەی و چاوەکانی داخست "

pov tae

ئەوە چیە.؟ من ئەو دەخۆم
بەشێوەیەکی کیوت خەوتوە واهەست دەکەم هەورم لەباوەش کردوە وادیارە چاوەکانی دەکاتەوە نازدارەکەم

لوتم لە هیئەو دەخساند وامکرد چاوەکانی بکاتەوە بەڵام ئەو زۆر بێهەستانە سێری دەکردم وەک هەموو کات گوێم پێنەیاو ماچێکی نێو چاوانیم کردو گوتم

تای : هەستە شازادە دەبێت بڕۆی بۆ زانکۆ
"بەئەشقەوە گوتی "

جیمین : ئهمم ..باشە .
"بەساردی گوتی ئەو ساردیە بوە ئاگرێکی بەقەد ئاگری دۆزەخ لەنێو دڵی تای بەڵام دەری نەخس بەردەوام بوو لە زەردەخەنە کردن بۆ تاکە ئەشقەکەی"

"تای هەموو ماڵەکەی پاکردبویەوە وە نانی بەیانیشی بۆ جیمین ئامادە کرد و گوڵەکەشی لەسەر مێزەکە دانا
ڕاستە قاپو کەوچکی گران بەها نەبوو بەڵام شێوەیەکی ڕۆمانسیانەی هەبوو"

؛ جیمین ئەو خۆشەویستیەی پێدەدرێت کە زۆریک لە خانەدانەکانی جیهان خۆزگەی پێ دەخوازن ..
ئاوەتەخوازن بۆ یەکجار خۆشەویستی ڕاستەقینەیان پێنیشان بدرێت بەڵام نەخێر ...پارەو سامان چاوەکانی جیمینیان گردوە وایان کردوە لەئاستی خۆشەویستیە بێسنورەکەی تای نابینابێت؛

"جیمین دوای ئەوەی لە دەستشۆر هاتە دەرەوە
سێری سەر مێزەکەی کرد بەبێباکی دانیشتو دەستی کرد بە نانخواردن
دوای ئەوە ویستی پەرداخێک ئاو تێکات تاوەکو بیخواتەوە بەڵام دیسانەوە ئەوگوڵەی بینی کە پێی دەڵێت گوڵە نەفرەتیەکە لەکاتێکدا تای پێیدەڵێت گوڵی خۆشەویستی ئەوان دوو بیروڕای جیاوازیان هەیە ئایە ئەو بیروڕا جیاوازە دەبێتە هۆکاری چی .؟ "

"وە لەلایەکی کە کەسێک بە ئەوپەڕی خۆشەویستیەوە سێری دەکات...ئەو لەسەر بێدەکە دانیشتبوو بەهۆی بچوکی ماڵەکە و نەبونی شوێن بێدیان لە نزیک چیشتخانە بوو ئەوان ماڵێکی بچوکو قشتیان هەبوو وەک خۆشەویستیە قشتو جوانەکەیان "

جیمین : دیسانەوە ئەو گوڵە نەفرەتیانە .."هەستایەوە بەرەو تای چوو"
بۆچی بۆچی دیسانەوە ئەو گوڵە نەفرەتیانەت هێناوەتەوە .؟

تای : ت..تکا.یە ..جیمینم .وابە گوڵی خۆشەویستی مەڵی .
"تۆنی دەنگی نزیک بوو لەتۆنی گریان بەزۆر خۆی گردبوو نەگریەت "

جیمین : چی ..چیت گوت ..گوڵی خۆشەویستی
"بەگاڵتە جاڕیەوە گوتیو بۆماوەیەک وەک شێتێک قاقای لێدەیا کە دەنگی قاقای ئەو هەموو خانوەکەی گردبۆیەوە "
ئەم گوڵە نەفرەتیە دەڵێیت هااا " هاواری کردو
بەدەستێکی پەڕەکانی گوڵەکەی گردو لێی کردەوە
هەمووی بە ڕوخساری تایدادا "

تای : تۆ بیرت نایە چەند خۆشەویستیمان بەم گوڵانەیاوە...ئێمە هەمیشە ئاوماندەیا هەنێک کاتیش بەدزی باوکمەوە ماچم دەکردی ئایە بیرت نایە ...ئەم گوڵانە چەند بەنرخبون لامان هااا.؟
"بەدڵێکی پارچە کراوە وشەکانی دەردەبڕی بەڵام ئەوکەسەی پێشی هێشتان سور بوو لەسەر ئەوەی خۆشبەختی بە ماڵو ئۆتۆمبێل و سامان دەبێت"

جیمین : چێتر نامەوێ ڕوخسارت ببینم کیم تایهیۆنگ .
"قسەکانی کردو بەتوڕەی لەماڵ ڕۆشتە دەرەوە بۆ
زانکۆ بەبێ هەستی لەکاتێکدا دڵشکاوێکی بەجێهێڵا بۆ ئەو ماڵە کە وەک گۆڕێک وایە بۆی "

"تاکە هەڵەی من خۆشویستنی تۆ بوو مۆچیەکەم
تۆ هۆکارێکی بۆ بەختەوەری من بۆچی دڵمم دەشکێنی
تاکە هەڵە کە من دەیکەم ئێستا ئەوەیە خۆشەویستیە
زۆرەکەم پیشانت دەیەم
دەبـێت ئەوەی بتەوێ پێتی بدەم
دڵخۆشت دەکەم بەخۆسەویستیەکەم نا
بەڵکو بە پارەو سامان و کۆشکو ئۆتۆمبێل
ئەگەر تۆئەوەت بوێ وادەکەم "

"تای لەسەر بێدەکە هەستاو بەڕێکەوت بۆ ئەوەی
ئەو خەونەبەدی بێنێت کە ئەشقەکەی دەیەوێت "

٭
٭
٭
٭
٭
٭
٭
٭
٭

pov jimin

"ئۆییی خوایە سپاس بۆتۆ دوانەکەوتوم
دیسانەوە دەبێت بڕۆمە ئەو پۆلە بێزارکەرە
ڕۆشتم لەسەر کورسیەکە دانیشتم
دیسانەوە ئەو قوتابیە نەفرەتیانە وازم لێناهێنن "

قوتابیەک : هێی جیمین خۆشەویستەکەت ئەمڕۆ
گوڵی بۆ دانەناوی لەژێر مێزەکە
"بەگاڵتە جاڕیەوە"

بێنرخ لەبیری نەکردوە هەفتەیەک لەمەوبەر تای زیاتر لە 100 گوڵی لەژێر مێزوو کورسیەکەم دانابوو

قوتابیەکیکە : هههههـــ ئەمەش لەبیر مەکە سوبین
کە نامەیەکی پڕ لە ئەشقی ناردبوو ههههــ
"بەگاڵتە جاڕیو پێکەنینەوە پارچە کاغەزیکی دەرهێنا "

"نەفرەت ئەوەشی لایە ئاخر بۆچی دەبێت هێندە شەرمەزار بکرێم بۆچی تای کە خۆشم ویستی بەڵام تۆ بۆ دەر بڕینی خۆشەویستیت بۆ من شەرمەزارت کردم .؟ من شایەنی ئەوەم "

سوزی : ئادەی بۆمانی بخوێنەوە
"بەپەرۆشیەوە سێری بوگامی دەکرد "

بوگام : ئحم ئحم .....مۆچیەکەم ...هههههـــ
زیاتر لە سەدگوڵی لێیە تەنها تۆ جوانترینی بۆیە هەمووی لەژێر پێتدایە ههههـــ هیچیان ناگەنە ئاستی جوانی تۆ ....ههههههــــ

جیمین : بەسە ...ئێوە بۆتان نیە بەوشێویە سوکایەتیم پێبکەن ..
"چیتر نەمتوانی خۆم بگرم بەڕاکردن ڕۆشتمە دەرەوە ڕۆستمە باخچەی زانکۆ ئاخر بۆچی هێندە کەم دەکرێمەوە ئەگەر ئێستا منیش ماڵو سامانم هەبوایە
بەوشێوەیە سوکایەتی بە خۆشەوستیەکەم نەدەکرا "
؛جیمین زۆر دڵی پڕبوو دەیویست دەسکات بە گریان بەڵام وەستا کاتێک هەستی بە دەستێک کرد لەسەر شانی ؛

جین : دەتوانم دانیشم .؟

جیمین : بەڵێ ..فەرموو .

"جین لە تەنیشتی جیمین دانیشت جیمین بەئاسانی دەیتوانی ئەوە ببینێت کە جین فرمێسکی قەتیس کردوە لە چاوەکانی "

جیمین : تۆ باشی جین .؟
"بەخەمباری لەکاتێکدا یەکەمین فرمێسکی میوانی ڕوومەتی بوو بەڵام بە زووی لایبرد "

جین : تۆ بێزاری لە تای وایە .؟ تۆ ماڵو سامانت دەوێت وایە .؟ بەڵام ئەوانە خۆشەویستیت پێ نابەخشن ! بۆچی بێزاری لە خۆشەویستیتای لەکاتێکدا ئەو زۆر بە ڕازگۆیانە خۆشیدەوێی .؟
تاوەکو کەی دوای حەزو ئارەزوەکانی خۆت دەکەوی .؟
دەزانی ئەمڕۆ کای پێیگوتم کە فڕۆکەی تایبەتم بۆ دەکڕێت بەڵام گوڵێکم بۆ ناکڕێت ..بەڵێ وایپێ گوتم
بەڵام هیچ هەست بە دڵخۆشی ناکەم چونکە دەمەوێ ئەوشتەمم بۆ بکات بەدیاری کە وەک ئیمزای خۆشەویستی وایە ...دڵی مەشکێنە ..چونکە ئەو هیچی نەکردوە تەنها زۆر بە خراپی خۆشی ویستوی ..دەزانی ئەو ڕۆژەی باڵۆنەکانی لە پەنجەرەی زانکۆ بەستبۆیەوە وە هەموی لەسەری نوسرابوو
خۆشم دەوێی مۆچیەکەم پێت وایە ئەوە شەرمەزار کەرە...؟ بێگومان نەخێر ئەوە تەنها ئەشقە
"فرمێسکەکانی جین کەوتن وە جیمین بەخۆڕ دەگریا چونکە هەستی بەتاوان دەکرد ماڵو سامان وای کرد خۆشەویستی لەبیر بکات "
دەزانی ئەو ڕۆژە زۆر ئیرەیم پێ بردی
تۆ دەبێت گەشە بە ئەشقەکەی تای بیەی
نەک لەناوی بەری
.........
.........
.........

جین : کەواتە من پێویستە بڕۆم
ماڵئاوا .

جیمینی لە ناو ئۆقیانوسێک لە گریان و پەشیمانی بەجێهێڵا
جیمین بیری دەکردەوە چۆن داوای لێبوردن لە تای بکات

٭
٭
٭
٭
دوای یەک مانگ
٭
٭
٭
٭

جیمین : مانگێک دەبێت تای نەهاتوەتەوە دەبێت چۆن بێت یان چۆن توانی مۆچیەکەی بەجێبێڵێت
ئاخر بیری دەکەم بیری خۆسەویستیە
لەڕادە بەدەرەکەی دەکەم بیری گوڵە سورە جوانەکانی دەکەم هەموو ڕۆژ کە دەڕۆم بۆ زانکۆ سێری ژێر مێزو کورسیەکەم دەکەم بەهیوای ئەوەی دیسانەوە گوڵی بۆ ناردبێتم بەڵام نەخێر ئەوە ڕوینایات
تۆ لەکوێی تاتاکەم وا زانکۆ کۆتای دێت خەریکە بێهیوا دەبم " وەستا لە قسەکردن کاتێک گوێبیست بوو لەدەرگا درا دیسانەوە وەک هەموو جارێک بەخێرای کردیەوە بەهیوای ئەوەی ئەوکەسە لە دەرگا دەیات تای بێت بەڵام دیسانەوە بێهیوا بوو چونکە تایهیۆنگەکەی نەبوو ..بەڵام شتێکی بەلاوە سەیربوو ..ئەوە بوو
ئەوکەسەی لە دەرگایدا دەستێک جلی ڕەشوو
چاویلکەیەکی ڕەشوو زۆر پیاوانە دەر دەکەوت کەوای لە جیمین کرد هەزاران بیرکردنەوەی هەبێت

جیمین : دەتوانم بزانم چیت دەوێ .؟

پاسەوان : سڵاو گەورەم پێویستە لەگەڵماندا بێیت .

جیمین : من .؟

پاسەوان : بەڵێ گەورەم ...ئەگەر نایەی دەت بورێنمەوە هاا "بەهەڕەشەوە گوتی جیمین کەمێک
ترسا "

"ئای خوایە ئەوە چیە ڕودەیات.؟ بۆچی دەبێت لەگەڵ ئەم پیاوەدا بڕۆم؟ ......
گریانم بەحاڵی خۆم دێت ئاخر ئەگەر ئێستا تای لێرە دەبوو لەباوەشی دەکردمو دەیپاراستم ...تاتاکەم لەکوێیت .؟ تکایە وەک من بێهەست مەبەو بەوشێوەیە دەست بەردارم مەبە گیانەکەم هەرچەند من شایەنی لێخۆشبونیش نیم"گریان و هەنیسکی تێکەڵ بوو" شایەنی ئەوەم لەپێش دەرگاکاندا بکەوم من پیسم بێڕەوشتم "


بەدوای پاسەوانەکەدا ڕۆشتم ..
ڕۆشتینە ئۆتۆمبێلێکی زۆر گرانبەها
باوەڕ ناکەم من لەم ئۆتۆمبێلە گرانبەهایەدام
ئۆتۆمبێلەکەی لێخوڕی
تەواوی ڕێگاکە بوێریم نەبوو قسەبکەم
ترسام ئازارم بیات
خۆم وەک ئەوکەسانە دەهاتە پێشچاوکە
لەلایەن مافیاکانەوە دەڕفێندرێن
دوای ماوەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلەکە وەستا
سێری ئەو شوێنەم کرد کە لێی وەستا
ئەوە خەون دەبینم یان ڕاستیە
لەپێش کۆشکێک وەستاین کە نەمدەتوانی
سێری بکەم ئەوەندە جوان و گران بەهابوو
ئەو پیاوەی کە ڕفاندمی هاتو دەرگاکەی کردەوە
ئەوە بەجدیەتی .؟
کەسانێکی زۆر کە جلیان لە شێوەی پاسەوان لەبەر کردبوو دیار بوو پاسەوان بون
هەموویان بۆم چەمانەوە وەک ڕێزێک
باوەڕ ناکەم هەموو ئەمانە بۆ من دەکرێت
بەڵام هەموو ئەمانە لەپای چی .؟
بۆیە لەو پیاوەم پرسی کە ڕفاندمی

جیمین : بۆچی منتان هێناوە بۆئێرە .؟ هەموو ئەمانە لەپای چی .؟

پاسەوان : ئێرە ئیدی ماڵی تۆیەو موڵکی تۆیە ..وە ...گەورەم تۆی دەوێت بەڕێزم .

جیمین : چییییییییییی.؟ "بەشۆکەوە "

=
=
=
=
=
=
=

کارمەند : گەورەم کەشتی 121p لەکار کەوتوە پێویستیمان بەیارمەتی تۆ هەیە .

کەسەکە : باشە نیو کاژمێریکە لەوێ دەبم .

کارمەند : باشە گەورەم .
"وەک ڕێزێک بۆی چەمایەوەو ڕۆشتە دەرەوە ."

کەسەکە بە ئامێری دەنگ
قسەی لەگەڵ پاسەوانی ماڵەکەی کرد

کەسەکە : چیتان کرد .؟ ئەوتان هێنا .

پاسەوان : بەڵێ گەورەم بەڵام ئەو تەنها دەزانێت هاوار بکات ....واهەست دەکەم گوێیەکانم لەدەست دەیەم
"بەئازارەوە دەیگوت "

کەسەکە : جیمینەکەم هاروهاجە ههههــ.

"دەنگی ئامێر☟ "

جیمین : گەورەی چیــــــــــــــــی ...تۆ تەواویـــــــــــــ
من مۆڵکی هیچ کەس نیمـــــــــــــــــ
من.... تەنها و تەنها مۆڵکی کیم تایهیۆنگم .
بەڕم بەنـــــــــــ من دەڕۆمــــــــ
وازم لێبێنن بێنرخیناااااااا
"کەسەکە زۆر دڵخۆش بوو بەوانەی بیستی دواتر فەرمانیکرد جیمین ببەن بۆ ژووری نوستن "

جیمین : "دەستی کرد بە گریانێکی بەخوڕ وای کرد کە دڵی کەسەکە ئاگری لێبەربێت "
تکایە تاتام وەرە خۆشەویستەکەت ڕزگار بکە .
"بەگریانەوە دەیگوت ڕۆشتو لەسەر بێدەکە
ڕاکشا زۆر هەوڵی یا نەخەوێت بەڵام نەخێر هەوڵدانەکانی بێسودبوو ماندوبونی بەهۆی
هاوارو هەوڵدانەکانی بۆ ڕاکردا وایکرد
کۆنتڕۆڵ لەدەست باتو بخەوێت "

کەسەکە : تۆ ڕزگار کراوی کیم جیمین .

=
=
=
=
=

کوک : بۆچی پەیوەندیەکانم هەڵناگرێت .؟

" بەچاوی پڕ فرمێسکەوە دەیگوت و سێری پشیلە ڕەشەکەی پێشیدەکرد کە وەک نیوە شەو ڕەش بوو
دوو چاوی سەوزی هەبوو "

کوک : ئاخر ئێستا چیبکەم من بیری دەنگی دەکەم بیری زەردەخەنەکەی دەکەم
بیری سێرکردنەکانی دەکەم
"بە چاوە فرمێسکاویەکانیەوە دەگوت کاتێک لەسەر هەمان ئەو کورسیە دانیشتبوو کە هەمیشە خۆی و هۆسۆک لەسەری دادەنیشتن ."
ئاخر ئەو دووریە زۆرە بۆ من
هۆسۆکم لەکوێیت .؟بۆچی پەیوەندیەکان هەڵناگریت.؟
" بەهاوارەوە کە وایکرد پشیلەکە خۆی لە نێو گوڵەکاندا بشارێتەوە
بەڵام هاوارکردن چی سودێکی هەیە لەکاتێکدا
هۆکاری ژیانی لێی دوورە "

: ببورە "هەنیسک"من نەفرەتیم"هەنیسک" من بێمێشکم"هەنیسک" ..وەگەمژەم ..
چونکە "هەنیسک" نەدەبوو بە خۆشەویستیەکەت ڕازی بم
"گریانەکانی هەنیسکەکانی لە پشتەوەی ئەم گوڵانە هیچ سودی نیە ە بە چپەوە دەیگوت کە کوک نەیدەتوانی بیبیستێ "

=
=
=
=
=

کەسەکە : لە ژووری نوستنە .؟

پاسەوان : بەڵێ گەورەم .

"کەسەکە بەڕێگەوە بوو بۆ ئەو ژوورەی نەڕمۆڵەکەی لێیە
کەسەکە خەریک بوو دڵی لە سینەی بێتە دەرەوە
ئەوەندە بە خراپی دڵی لە سینەی دەیا
کاتێک دەرگاکەی کردەوە ئەو شتە نەرم و نۆڵەی بینی خۆی پێنەگیرا ...ڕۆشتە نزیکی و ماچیکی ڕوماتی کرد بەڕاستی بیری ئەو نەرمیەی دەکرد ..بەڵام زۆر نائاسودەبوو بە هۆی بەهێزی ترپەکانی دڵیەوە کە شێتانە بۆ نەڕمۆڵەکە لێدەیات "

تای : هەمیشە جوان بوویت ..وشەی جوان لە ئاستی تۆدا شەرمەزارە ...ئوپسس

"جیمین وردە وردە چاوەکانی دەکردەوە کە ڕوخساری تای بینی بەخێرای هەستایەوە بەدەستەکانی ڕوخساری تای گردو گوتی "

جیمین : تاتام .؟

تاتاکەی جمە : بەڵێ خاوەنی دڵە لاوازەکەم .

"چاوەکانی جیمین دەستیان کرد بە هاتنە خوارەوەی
ئەو فرمێسکە بەئازارانەی کە تای دەشکێنێت ..
بەڕاستی ئەوە بەئازارە بۆ تای "
"جیمین زۆۆر بەتوندی باوەشی لە تاییاو فرمێسکی خۆشی و دڵتەنگی تێکەڵ ببون
چونکە هەر بەڕاستی ئەو ئاڵودەی باوەشە گەرمەکەی تای بوە "

تای : بەڕاستی بیرت دەکردم هاروهاج
"دەیگوت کاتێک بەقوڵی بۆنی نێو ملی جیمینی هەڵدەمژی وەک خۆراک دەژیایەوە پێی "

"لەباوەشی یەک جیابونەوە سێری نێو چاوەکانی یەکیان دەکرد "

جیمین : من گەمژەم وە نەفرەتیم ..بێ مێشکم ..منداڵم
تکایە "هەنیسک"تاتام لێم خۆشبە"هەنیسک" من زۆر هەڵە بووم "هەنیسک"خۆشەویستیە زۆرەکەی تۆم نەبینی"هەنیسک"
ئێستا هەست دەکەم چەند بێکەسم بێ تۆ"هەنیسک"
"بە هەنیسکوگریانەوە هەمووی گوت تایش بەو دڵەی کە لەتاو ئازاردا هاواردەکات سێری دەکاتو ئەو فرمێسکانەی کە لە خوێن جیاناکرێنەوە دەڕژان
ئاخر ئەو هەموو خەونی ئەوەبوو ببێت بە هەمووکەس بۆ جیمینەکەی
باوەڕی نەدەکرد ئەشقەکەی ئەمانە دەڵێت لەلایەکیشەوە دەیناڵاند بەهۆی ئەوەی ئەشقەکەی جنێو بەخۆی دەیاتو نەفرەت لەخۆی دەکات وە ئەڵماسەکانی دەڕژێت "

تای : لێخۆشبون لەنێوان ئێمەدا نیە ...
"جیمین دڵی وەستا چاوەکانی تەواو فراوان بوون"
چونکە تۆ هەمیشە بوراوی لەلایەن منەوە ... تەنانەت مەرگیش بەدەستی تۆ بۆمن جوانترین مردنە .

"جیمین تەنها گریانی خۆشی دەردەبڕی
فرمێسکەکانی دەکردە قوربانی بۆ ساتە خۆشەکەی ژیانی کە وەک بەهەشت وایە بۆیە تای دیسانەوە لەباوەشی کرد ماچی سەری کردو زیاتر لەخۆی نزیک دەکردەوە "

-
-
-
-
-

کاژمێر 11:35 خولەکە

کوک : ئێوە من دەکوژنـــــــــــــ.... بۆچی واملێدەکەن
ئەی تۆ باوکی من نیت

؛ت،ب :ـــــــــ کە پیتەکەم بەو شێوەیە درێژ کردەوە واتا هاوار دەکات واتا وشەکە بەهاوارەوە دەڵێت ؛

ئیلۆن مەسک : بوێری ئەوە نەکەی هاوار بەسەر باوکتدا بکەیت ..
هەرگیز نابێت بتبینم لەگەڵ ئەو کوڕە هەژارەدا بیت
...تێگەشتیــــــــ .
"بەهەڕەشەوە گوتی"

کوک : بەڵام من دەمرم بێ ئەو ..باوکە تۆ دەتەوێ مردنی من ببینی یان ڕوخانو شکانی من ببینی
"بەبێ هێزیەوە گوتی لە دەنگیدا هەستت بەوە دەکرد کە چەندە شکاوە
گریانی زیاتری دەکردو زیاتر دەیڕوخان
مەسک هەستی کرد کە زیاد لە پێویست خراپە لەگەڵ کوڕەکەی بەڵام کە بیری کەوتەوە هۆسۆک هەژارە
دیسانەوە دژی پەیوەندیەکەیان وەستا "

ئیلۆن مەسک :هەرئەوەندەی گوتم ..چونکە کەس دوای کەس نامرێت .

"مەسک ڕۆشتە دەرەوە لە ژوورە تاریکەکەی کوڕە تاقانەکەی کە بەدڵێکی شکاوەوە بەجێی هێڵا
کوک دەپاڕایەوە لە خودا کە باوکی پەشیمان بێتەوە لە بڕیارەکەی بەڵام ئەوەی بێهیوای دەکرد ئەوەبوو
باوکی زۆر پارەپەرستە لە پێناوئەوەی کوڕەکەی پارەی بۆ پەیدا بکات ئامادەیە دڵیشی بشکێنێت "

کوک : چارەنوس بۆ من بێبەزەیە ."هەنیسک"..چارەنوس دەیەوێت بمڕوخێنێت"هەنیسک" ..بەڵام ئەوانە گرینگ نین بۆ من "هەنیسک"گرینگ ئەوەیە باوکم لە بڕیارەکەی پەشیمان بێتەوە
وازناهێنم تاوەکو واز نەهێنێت .

"کوک هەستایەوە ڕۆشتە پێش دەرگای ژووری باوکی کە ئێستا تەنها ژووری باوکێتی چونکە دایکی مردوە
لەپشتەوەی دەرگاکە دانیشتو دەستی کرد بە گریانو هاوار کردنو پیاکێشان بە دەرگاکەیا "

کوک : تکایە باوکە وامەکە ..تکایە باوکە لێت دەپاڕێمەوە "هەنیسک" لە بڕیارەکەت پاشگەز بیتەوە
تکایە باوکە من دەمرم "هەنیسک"بڕوا بکە دەمرم

"بەگریانەوە بەردەوام بوو لە پیاکێشانی دەرگاکە بەهیوای ئەوەی باوکە دڵ ڕەقەکەی پاشگەز بێتەوە "

-
-
-
-
-

"لە کەشێکی زۆر ڕومانسی و سارد کە دوو خۆشەویستی لە نێو باوەشی یەک
ناوە بەو کەشە سەرمایە خێری دەگات

دوو ئاشقەکە کە ئێستا خۆشەویستیان بۆ یەکدی دوولایەنە هەرچەند باوەشەکە توند دەکەن دەیانەوێ زیاتر توندبێت
ئەوان یەکتریان زۆر خۆشدەوێت کە تەنانەت
ئەو بێدەی کە لەسەری پاڵکەوتون ئیرەیان پێدەبات
تای لە دواوە باوەشی بە جیمیندا کردوە وە دەستی جیمین دەگوشێت جیمینیش بەهەمان شێوە بەڵام کە بیری دێتەوە دەستەکانی ئەو زۆر لە دەستەکانی
پڵنگە قۆزەکە بچوکترە پێکەنینی دێت"

جیمین : تاتا ئێستاش وەک پێشتر منت خۆش دەوێت .؟

تای : خۆشەویستیم بۆت گەر زیاد نەکات هەرگیزیش کەم ناکات .

"ئەمانەیان دەگوتو سێری دەستی یەکیان دەکرد "

تای : ماندوی .؟

جیمین : کە ئێستا لە باوەشی تۆم ماندو نیم .
"بەئەشقەوە دەیگوت کە جێگای خۆی خۆش دەکرد لە نێو باوەشی تای تایش تاوەکو دەهات زیاتر ئەوی لە نێو باوەشی نوقم دەکرد وەک بڵێی دەیەوێ
بڵێت ئەو هیمنە هی هیچ کەسێکی دیکە نیە
هەرچەند بۆنی پرچە ئاوریشمەکەی جیمینی دەکرد تێر نەدەبوو بۆیە ناچاربوو
لوتی لە نێو پرچی جیمیندا نوقم بکات"


تای : بخەوە دڵم بخەوە تاقانەکەم .

" تای گوتیو کەسێری جیمینی کرد نوستبوو "

-
-
-
-
-
-

کوک : ئایییی .... هەموو قەلبم دێشێ
باوکیشم بۆ یەک سانیە دەرگاکەی نەکردەوە
من دەمرم بێ ئەو ئاخر کوا داتپەروەری .
یااااا باوکم هاتە دەرەوە لە ژوورەکەی .

کوک بەڕاکردن ڕۆشتە پێش باوکیو
وەک هەموو کاتێک لێی دەپاڕایەوە .

کوک : تکایە باوکە لە بڕیارەکەت پاشگەز ببەوە .

"بەڵام مەسک گوێی بە هیچ کام لە وشەکانی کوک نەیاو ڕۆشتە پێش دەرگای چونە دەرەوە
قەپوتەکەی لەبەر کردو گوتی"

مەسک : خوات لەگەڵ کوک لەوانەیە تاوەکو هەفتەیەکی کە نەیەمەوە بەهۆی
کاری پڕۆژەی نوێ .

" ئەوانەی گوتو ڕۆشتە دەرەوە هەر وەک بڵێی هیچ نەبوە."

کوک : ئاخر هەفتەیەک زۆر کەمە بۆ ئێمە
"دەستی کردەگریان"ئاخر چۆن دەبێت نابێت دەبێت ئێستا هۆپیم ببینم .

"کوک ڕۆشتە دەرەوە بەڵام پاسەوانەکانی باوکی نەیان هێڵا لەو کاتەدا کوک دەیویست بمرێت چونکە ئەم هەفتەیە کۆتای ئەو و هۆپیە "

"بەگریانەوە "
کوک : بۆچی ناهێڵن ...تکایە بابڕۆم ..من بێئەو ناژیم تکایە.
"دەپاڕایەوە تاوەکو مەو ڵەتی پێبیەن بڕوات بۆ لای ئەشقەکەی... ئەو دەترسێت .. دەترسێت نەیبینەت پێش ئەوەی بڕوات "

کوک : من دەمەوێ خۆشەویستەکەم ببینمــــــــــــ
..من ئەوم دەوێتـــــــــ
چونکە ئاڵودەی ئەو بومە
"دوای هاوارکردنێکی زۆر کوک کۆنتڕۆڵی لەدەست داو
کەوت ...لەهۆش خۆی چوو لەباوەشی پاسەوانەکە پاسەوانەکانیش بڕیانە ژوورەوە لە ژوورەکەی خۆی
لەسەر بێدەکە دایان ناو دەیانگوت ."

پاسەوانی 1 : زۆر بەزەیم پێدادێتەوە .

پاسەوانی 2 : لەکاتێکدا تاقانەیە کەچی باوکی هەر حیسابیشی بۆ نەکرد .

پاسەوانی 1 : وە لەهەمووی گرینگتر باوکی دەبێتە هۆی مردنی خۆشەویستەکەی .

پاسەوانی 2 : بۆچی .؟

پاسەوانی 1 : چونکە ئەو کەسەی کە خۆشی وێستوە هەژارە بۆیە بەڕێز مەسک ..ڕێگری لەو پەیوەندیەدەکات....... بەڵام زانی کە کوڕەکەی بەو ئاسانیە وازناهێنێت بۆیە ئێستا دەیەوێت خۆشەویستەکەی بیکوژێت
بەڵام ئەو کوڕە ئاشقە نابینێت کە چۆن ڕوخاوە .

پاسەوانی 2 : بەڕاستی بەداخەوەم بۆ باوکە بێویژدانەکەی ..چۆن ناتوانێت بیر لە کوڕە ڕوخاوەکەی بکاتەوە .؟

"ئەو دوو پاسەوانە گفتوگۆیان لە نێوان خۆیان دەکرد لەکاتێکدا دووگوێ
هەموو قسەکانیانی دەبیست ئەویش بەڕێز مەسک بوو باوکی کوک
کە دوای بیستنی ئەو قسانە هەستی بە ئازاری دڵی کرد ."

مەسک : نا مەسک تۆ نابێت بەو شێوەیە لاواز بیت تۆ بڕیارێکی دروستت یاوە پێویست ناکات پەشیمان ببیتەوە .
"وای دەکرد تاوەکو بڕوا بەخۆی بێنێت کە ئەو هەڵە نەبوە "


"نەخێر مەسک بیر لە شتی وامەکەوە ئەوانە هیچی هەڵەی تۆ نین هەرگیز چارەنوس
هەژارێک نابەستێتەوە بە دەوڵەمەندێک
کوڕی من لە چارەنوسیدا
کەسێکی گەورە و خاوەن کۆمپانیای بۆ دانراوە "

؛هەموو ئەوانەی لە دڵیدا دەگوت تەنها بۆ ئەوەی باوەڕ بە خۆی بێنێت کە ئەو هەڵە نەبوە؛

-
-
-
-
-
-

جیمین : تای ئێرە زۆر گەرمە .

"دەیگوت کاتێک ئەو سەرچەفەی بە لاشەیدا درابوو لای برد بەڵام هیچ دەنگێکی نەبیست
وە هەست ناکات کەسێک لە تەنیشتی بێت بۆیە
هەر زوو هەستایەوە کە بینی تەنیشتی هیچ کەسێکی لێنیە دڵی زۆۆۆر بە خێرای لە سینەی دەیا
چاوەکانی فراوان بون کاتێک بیری کردەوە ئاخۆ ئەوە خەیاڵە وە بەترسەوە ڕایکردە
دەرەوەی ژوورەکەو بە پلیکانەکاندا هاتە خوارەوە لە کاتێکدا یەک بۆ دوو جار خەریک بوو لاقی بشکێت"

جیمین : یاااا ئەو شێتە بەو بەیانی زووە ڕۆشتوە ...
هاهههـ ..فریشتەکەم نانی بەیانی بۆ ئامادە کردوم ...
ئاخخخ خۆزگە بۆ یەک جار دەمتوانی لەو کاتەدا بیبینم .

"جیمین زانی کە تای تەنها ڕۆشتوە بۆ سەر کار
بەڵام دوای بیرکردنەوەکانی لە شوێنی خۆی دانیشت و بیری کردەوە کە لە ڕابردودا هەرگیز هەلێکی بە تای نەدەیا دڵخۆشی بکات "

جیمین : من شایەنی خۆشەویستی نیم
من شایەنی خۆشەویستی نیم.
"بەگریانەوە دەیگوتو بە هەموو هێزیەوە
هاواری دەکرد "

جیمین : ئەو هەمیشە بە خۆشەویستیە زۆرەکەی بۆم دەیژیاندمەوە کەچی
من نەک خۆشەویستیم پێ نەیا بەڵکو
ژیانیشیم وێران کرد
"بەهەمان تۆنی پێشوەوەگوتی
بەڕاستی هەستی بە ئازار دەکرد لە لای چەپی سینەی
واهەستی دەکرد دێتە دەرەوە "

؛ جیمین تێبینی شتێکی کرد لەسەر مێزەکە
پارچە کاغەزێکی بچوک بەڵام لەنێویدا خۆشەویستیەکی گەورەی تێدایە ؛

جیمین : هەستای خۆشەویستم
بولبولم
هیوادارم توانیبێتم
وابکەم بەباشی بنوی
من هیچ کارێکم نەدەکرد لە ڕابردو جگە لە
کاری خۆشەویستیم بۆ تۆ
تاکە کاربوو وابیرم دەکردەوە دڵخۆشت دەکات
بەڵام نا
ئێستا تۆ دڵخۆشی بۆیە دڵخۆشیت ژیانی منە
تۆ من دەژیەنی بە بونت
من بێ تۆ نابینام
بێ تۆ ڵاڵم
بێ تۆ نابیستم
جگە لە بۆنی تۆ هەموو بۆنەکانی ژیان لای من حەرامە
بەبونت دڵخۆشم بکە تکایە چونکە
نەبونت بۆمن مردن و گریانە .

جیمین : هەرگیز چیتر لێت جیانەبمەوە
ئیدی هەموو ڕۆژ خۆشەویستیم بۆت دەردەبڕم
من چیم کردوە تاوەکو کەسێکی وەک تۆ بێتە ژیانمەوە
تاوەکو هێندە لات خۆشەویست بم .

جیمین بەهۆی گریانەوە نەیتوانی هیچ شتێک بخوات
بەڵام کە بیریکردەوە تای ئەو خواردنانەی
بۆ ئەو دروست کردوە
نەیویست وا بەجێی بێڵێت

"ئەو کوپە قاوەیەی خواردەوە کە بەهۆی کەفێکی سپییەوە دڵێکی تێدا دروست بوە
ئەوەندە سێری کرد کە ئاگاداری کات نەماو
بیری چوو بیخوات دوای کاتێکی زۆر هاتەوە هۆش خۆیوو خواردیە وە"

خزمەت کار : بەڕێزم .؟ بۆچی هیچ شتێک ناخۆی .؟

جیمین : هیچم پێناخورێت ..وە خواردنەکان لابە با تای نەی بینێت باشە .

خزمەت کار : بەڵێ بەڕێزم .

"خزمەتکارەکە ویستی بڕوات بەڵام بەهۆی دەنگی جیمینەوە وەستا "

جیمین : ..ئێێ .. ببورە تای کەی یەتەوە .

خزمەتکار : ئاا بەڕێزم ..زۆربەی کات 12:00
شەو یەتەوە .

"دواتر جیمین سپاسی کردو ڕۆشتەسەرەوە دوای گریانێکی زۆروو بیرکردنەوە لە تای نوست "

"ئەو بەڕاستی ڕوخا دوای ئەوەی زانی کە
چی کارێکی ناڕەوای لەگەڵ تایدا کردوە "

-
-
-
-
-
-
-
04:50

کوک : بەهیچ شێوەیەک لێرە ناڕۆم

کارمەند : تکایە گەورەم ناچارمان مەکە بەزۆر بتخەینە دەرەوە .

کووک : مافی ئەوەت نیە بێنرخ لە کۆمپانیای باوکم بمخەیتە دەرەوە .

کارمەن : تاوەکو مێشکم لەدەست نەیاوە بیکەنە دەرەوە .

"دوو لە پاسەوانەکانی کۆمپانیا بۆ کوک ڕۆشتن "

کووک : چییی .؟ چۆن دەوێرن هاا .؟
باوکەەەەەە
بەرم بەن بێرخینا ..
هەی گەمژەینا ئێوە خۆتان لێ زیایەیە
باوکەەەە .؟

مەسک : بۆستن ...کوک ..تۆ بۆ لێرەی .

کوک :تکایە باوکە......

مەسک : ششششش هەرگیز پاشگەز نابمەوە دەتوانی ئەوە لە مێشکت دەربێنیت ؟.

کوک : دڵنیابە گەر پاشگەز نەبیەوە خۆم دەکوژم .
"بەجیەوە هەڕەشەی کرد ئەو بەڕاستی جدی بوو لەو قسەیەی"

مەسک : تۆ ئەوەت پێ ناکرێت .
"بەپێکەنینێکی گاڵتە جاڕیەوە
بەڕاستی ئەو وابیر دەکاتەوە کوڕەکەی بێمێشکە ."

مەسک : هەر ئێستا هۆسۆک ببەن بۆ ژووری ڕاهێنان.

کوک : نا ..نا تکایە بۆستن ئەوە مەکەن .
"کوک بەگریانەوە دەیگوت هاواری دەکرد خۆشەویستەکەی نەبەن "

مەسک : وە فێری بکەن بەتەواوی چۆن کەشتی لێبخۆڕێت دوو ڕۆژیکە دەینێرینە سەر مانگ .

کوک : ئەوە مەکەن ..باوکە تکایە من لەبریئەو دانێ
تەنها واز لەو بێنە
گەر بەزەیت بە مندا نایتەوە
ئەوا بەزەیت بەودایکە بێتەوە کە دوای کوڕەکەی کەس نیە بیژیەنێت .

مەسک : واهههــ زاوا لەخەمی خەسویەتی
ئەو دەنێردرێت بۆ خەڵۆتگەی پیران
خەمتنەبێت بەشی ژیانی کوڕەکەی
پێداویستی بۆ دابین دەکەین

" کوک دڵی وەک ئاو دەلەرزی هەر بەڕاست ئەوە ئەو باوکەیە کە خۆشیدەویست و تەنها بە نەستەلە گەورەی کرد کەی ئاوا بێهەست بوە "

کوک : بێز لەخۆم دەکەمەوە کوڕی تۆم بێنرخ
تففف .

"مەسک زۆر بەمە توڕە بوو بەڵام کاتێک ئەو دیمەنەی بینی بۆ ساتێک دڵی لەکار کەوت
هەربەڕاست ئەوە کوڕەکەی ئەوە کە
جگە لە لوتبەرزی و قسەی بێهەست هیچی تری نەدەزانی
وە بێزی لە هەژاران دەکردەوە
کە چی ئێستا باوەشی لە قاچی کوڕێکی هەژار داوە
دەگریو دەپاڕێتەوە کە نەڕوات و بەجێی نەهێڵێت ."

کوک : تکایە هۆپی جێم مەهێڵە من بێتۆ ناژیم تکایە .
هەموو ژیانم قوربانت دەکەم
تەنها مەڕۆ
من دەمرم بێتۆ بە هەڵمژینی هەناسەکانی تۆ دەژیم
پێتوایە منیش بتوانم لە دوای تۆ بژیم هااا
ئەوە گەورەترین هەڵەیە ئەگەر بەو شێوەیە بیر دەکەیتەوە
بۆچی سێرم ناکەی بۆچی سێری چاوەکانم ناکەی
بۆچی چاوت لە چاوەکانم نوقم ناکەیتو بڵێیت
خۆشەویستم من بۆ هیچ شوێنێک ناڕۆم
هااا وتنی ئەو چەند وشەیە ئەوەندە سەختە .؟

"هۆپی سەری بەرز کردەوە سێری مەسکی کرد
مەسکیش جگە لە ڕۆخسارێکی توڕە بوو هیچی پیشان نەیا ئەوە زیاتر هۆپی بێهیوا کرد ئەو بەڕاستی بێهیوا بوە لە ژیان
ئەو وا بڕیارە دوو ڕۆژی کە خۆشەویستەکەی و زەوی بەجێبێڵێت
ئایە ئەوە هێندە ئاسانە .؟"

کووک : بۆچی سێری ئەو دڕندەیە دەکەی هااا
ئەو تەنها دڕندەیەکە و هیچی تر
گەر منی لا گرینگ بوایە
هۆکاری ژیانم نانێرێتە بۆشای .

"بەڕقەوە سێری مەسکی کرد مەسک تەنها بێکاردانەوە سێری کوکی دەکرد هەموو کارمەندەکان سێری ئەو دوو خۆشەویستەیان دەکرد کە چۆن لە یەک دوور دەخرێنەوە کێ هەیە بتوانێت سێرکەری ئەم دیمەنە بێتو نەگریت .؟ "

"چەند کارمەندێک هۆپیان دەبرد بۆ ژووری ڕاهێنانەکە کەچۆن بتوانێت کەشتی لێبخوڕێت لەکاتێکدا
ئەگەری سەرکەوتن تەنها لەسەدا %30 یە
کارمەندەکان پاڵیان بە هۆپیەوە ناو ڕۆشتن کوک وەک مردویەکی لێهاتبوو کە باوەڕ ناکەی ڕووح لەو جەستە
لاوازەدا هەبێت "

کووک : هەر هیچ نەبێت بۆ کۆتا جاریش بێت لە دەنگە ئەفسوناویەکەت بێبەشم مەکە .
"وەک باران فرمێسک دەهاتە خوارەوە "

هۆپی : کوکیم دەتوانی بژیت چونکە
کەس دوای کەس نامرێت .

"کوک هیچ هیوایەکی نەماو لەهۆش خۆی چوو هۆپی
وەک شێتێک دەلەرزی کە ئەو دیمەنەی بینی
بەڵام کارمەندەکان نەیان هێڵا بڕوات بۆ لای "

هۆپی : تکایە بهێڵن بۆ کۆتاجار بیبینم .
"دەستی کرد بە گریان "

"مەسک هێشتان دەڵێت کارێکی خراپی نەکردوە کوک باش دەبێت
هەموو کارمەندەکان دەگریان کە ئەو دیمەنە
داڵتەزێنەیان بینی "

مەسک : بۆستە هەی کوڕی هەژار بڕۆ بۆ ڕێگای مەرگ .

"هۆسۆک دڵی بوو بە هەزاران پارچەوە
کە هەر هەنگاوێکی دەنا بۆ ژووری ڕاهێنانەکە
ئەوا پارچەیەک لە دڵی بەر دەبۆیەوە"

"کارمەندێک کوکی هەڵگردو بردیە دەرەوەی کۆمپانیاو
سەری خستە نێو ئۆتۆم بێلەکه
بردیەوە بۆ ماڵەوە "

-
-
-
-
-
-
-

12:00

"جیمین : ئۆففففف تای بۆچی نەهاتەوە .؟
ئاخر ئەو نازانێت زۆری بیر دەکەم
دەتوخوا بابێتەوە .
تۆ بڵێی وەک ڕابردو گوڵە سورەکانم بۆبێنێت
بەڕاستی بیریان دەکەم
ئاخر ئەوە بۆتە بەشێک لە ژیانم
بیریان دەکەم بەدەست خۆم نیە
یاااااا تایهیۆنگا،هـ هاتەوە "

جیمین زۆر بە خێرای بە پلێکانەکاندا هاتە خوارەوە ڕۆشت دەرگاکەی کردوە ئەوەی بینی پێی سەربوو
دیسانەوە پارچە کاخەزێکە بەڵام ئەمجارەیان لە نێویدا نوسراوە

: تاقانەکەم دەتوانی بێیتە دواوەی کۆشک .

جیمین : دەبێت بۆچی بێت .
"بەتێنەگەیشتنەوە"

"جیمین ڕۆشتە پشتەوەی کۆشک
ئەوەی بێنی شۆک بوو
ئۆتۆمبێلێکی زۆر گران بەهای لێیە
کەوای کرد جیمین دوو مەتر دەمی بکرێتەوە ."

تای : سوپڕایززززز
"هاواری کردو لە نێو ئۆتۆم بێلەکە هاتە خوارەوە بەرەو لای جیمین ڕۆشت جیمینیش تەنها شۆک بوو"


جیمین : ئە.. ئەوە چیە.؟

تای : دیاری منە بۆ ئەشقەکەم .

جیمین : زۆ......زۆر جوانە .
"بەزۆر خۆی گردبوو نەگریەت "

؛ئایا ئەو گریانە هی خۆشیە یان چی.؟؛

بۆچی وەک جاران گوڵی بۆ نەهێناوم ئاخر من چی لەو ئۆتۆم بێلە بکەم کە هیچ پەیوەندیەکی بە مانای خۆشەویستیەوە نیە
ئۆتۆمبێلێک خۆشەویستی ئەوم بۆ دەرنابڕێت
کوا گوڵە سورەکانت تای.؟ .ئەوان لەکوێن .؟
لێم زویر بون  .؟

" جیمین هەموو ئەمانەی بە دڵی پڕەوە لە مێشکیدا دەگوت "

جیمین : سپ..سپاس ..زۆ..زۆر جوانە .

"جیمین ڕۆشتو دەستی هێنا بەسەر جامی ئۆتۆمبێلەکەدا لەکاتێکدا تای بەخۆشەویستیەوە سێری دەکات لەو شوێنەی کە کەمێک پێش ئێستا جیمین لێی وەستا بوو
وردە وردە ڕۆشت بۆ لای جیمین
جیمین کە هەستی کرد تای لێی نزیک دەبێتەوە ڕوی وەرگێڕاو سێری نێو چاوەکانی دەکرد
بەڵام ئەم جارەیان چاوەکانی ئەوان زۆر بە
جوانی لەیەکیان دەڕوانی چونکە
ئێستا خۆشەویستیەکەیان دوولایەنە
ئێستا ئەوان یەکیان بەڕاستی خۆشەوێ ئایە
چارەنوس وازیان لێدێنێ.؟"

جیمین : ت..تای .

تای : شششششش
"پەنجەی شەهادەی لەسەر لێوەکانی جیمین دانا "

"تای زۆر لە جیمین نزیک بۆیەوە تاوەکو
زۆر بە نەرمی لێوی لەسەر لێوی جیمین داناو
دەستی کرد بە ماچکردنی تاوەکو
نەی توانی بەرگەی ئەو لێوە خڕوو نەرمانەی جیمین بگرێتو دەستی کرد بە گازگرد
ئەوان لەو پەری خۆشیدابوو
چونکە جیمینیش
ماچی کردەوە وە قۆڵی لە ملی تای ئاڵاند "
تای ئەوی لە باوەش کرد و وەک بوک هەڵی گرد
تای جار جار ماچی سەری جیمینی دەکرد جیمین تەنها چاوەکانی داخستبوو
چێژی لەو ساتە ناوازەیە وەردەگرد
ئەو ئێستا بەڕاستی لە خۆشەویستیدایە لەگەڵ تاتاکەی
هیچ هەستیان بەکات نەکرد کە ئێستا لە پێش دەرگای ژوورەکەیانن
تای دەرگاکەی کردەوە جیمینی زۆر بە نەرمی لەسەر
بێدەکە دانا
جیمینیش نەیدەتوانی چاوەکانی لەسەر لابەرێت
تای ڕۆشت لەناو دۆڵابەکە چەند مۆمێکی دەرهێناو
هات لای بێدەکە لەسەر مێزی نزیک بێدەکە داینا
جیمین تەنها سێری تای دەکرد کە چی دەکات
تایش بەردەوام بوو لە کارەکەی تاوەکو
هەموویانی داگیرساند
سێری دەکردو دەیگوت

تای : دەزانی من هیچ مانگم خۆش ناوێت .

جیمین هیچ تێنەگەشت لە مەبەستە ئاڵۆزەکەی تای

جیمین : مەبەستت چیە .؟

تای : چونکە هەرکەسێک کاتێک کەسێکی خۆشدەوێت دەتوێیتەوە بۆی
منیش خۆرم خۆش دەوێ چونکە دەمتوێنێتەوە .

جیمین : بەڵام ئەوە دەتکوژێت .

تای : مردنیش لەپێناو ئەشقەکەت
وەک ئەرکێکی نیشتمانیە ههههـــ .
"لەکۆتایدا پێکەنی چونکە ئەو خۆشەویستی بە ئەرکی نیشتانی دانا "

جیمین : م..من... زۆرم خۆشدەوێی .

تای : دەتەوێ من بۆت بسەلمێنم .

جیمین : بەڵێ ..تکایە .
"بەپەرۆشەوە"

تای : هەرکاتێک مانگ منی کوشت لەپێناو خۆشەویستی ئەو کات .
"تای چاوەکانی پڕ فرمێسک بوون"

"جیمینیش بەهەمان شێوە ئەو پەشیمانە دڵی پڵنگەکەی شکاندوە "

جیمین :  بمبورە ..من هەڵە بووم کە ئەو هەموو خۆشەویستیەی تۆم نەبینی .
"بەگریانەوە باوەشی لە تای یاو تایش بەهەمان شێوە باوەشی لێدایەوە ئەوان دڵخۆش ..دڵخۆشن بەیەک گەیشتن ..ئایە ئەوە کۆتایە "

"نەفرەت لەو کۆتایە کە تۆم لەگەڵ نیت"🙃

-
-
-
-
-
-

پەرستار : گەورەم دەبێت دەرمانەکانت بخۆی .

کوک : بڕۆ دەرەوەەەەەەە .
من هیچ دەرمانێک ناخۆمممممممم
"بەشێوەیەک هاواری دەکرد کە گەروی ئازاری پێگەیشت "

"هەرخۆی هەموو جەستەی ئازاری هەیە وە لاواز بوە بەهۆی نەخواردنیەوەیە "

-
-
-
-
-
-

دوای دوو ڕۆژ

ڤیمین زۆر دڵخۆشن
بەڵام زۆر بەیکات جیمین دەگریەت
چونکە بیر لە ڕابردوی دەکاتەوە کە چەند بێبەزەی بوە
وە هەمیشە داوای لێخۆش بون لە تای دەکات کە تای لێی ببورێت

"جیمین ئەمڕۆ جینی دەعوەت کردوە لەکاتێکدا تای لەماڵەوە نیە وە زۆر خەمیەتی "

جین : جیمین تای لێت خۆش بوو .؟

جیمین : یاا بگرە لێشم توڕە نەبوو .

جین : بەجدی .

جیمین : ئهممم .

جیمین : ئەیتۆ هیۆنگ ..ئێستا لەگەڵ ئەو دڵخۆشی .؟

جین : ئێمە جیا بوینەوە .

جیمین : یااا کەی.؟  وە چۆن .؟ بۆچی.؟

جین : هێی هێی هەناسەیەک وەرگرە .
ئیدی جیا بوینەوە .. چونکە ئەو گرینگی بەمن نەدەیا کە دەمگوت گوڵم دەوێت... ئەویش دەیگوت گوڵ شایەنی تۆ نیە ..ئیدی ئۆتۆمبێل و خانو شتی لەو شێوەیەی بۆ دەکردم ..منیش بەرگەی ئەو شتانەم نەگرد کە گوڵم بۆ ناهێنێت .

"جیمین بیری لە ڕابردوی خۆی کردەوە کە چۆن
تای گوڵی بۆ دەهێنا بەڵام ئەو بەنێو چاویدادەدا .
دەیشکاندەوە "

"گەڕانەوە بۆ ڕابردوو"

لەکەنار دەریایەک کوڕێکی زۆر جوانو ناسک وەستابوو
هیچ هەستێکی تێدا بەدی نە دەکرا

"لەناکاو چاوەکانی گیردران لەلایەن هاوسەرەکەیەوە "

جیمین : تۆ ..تۆ کێیت .؟

تای : سوپڕایز .

"دیسان سوپڕایز
بونت هیچ سوپڕایز نیە
ئاخخ گەمژە بۆچی گرینگیم پێدەیەی
زۆر بێمێشکە "
؛جیمین لە دڵیدا دەیگوت؛

تای : من گوڵ پێشکەشی گوڵ ناکەم ...ئەڵکو گوڵ پێشکەشی خۆشەویستی ژیانم دەکەم .

"تای ڕۆشتو ماچێکی نێو چاوانی جیمینی کرد
لەکاتێکدا جیمین بەبێ هەستیەوە سێری دەکرد
لەناکاو تای لەسەر ئەژنۆ دانیشتو گوڵەکانی بۆ گرد
کە وەک خوێن  سور بوون "

تای : خۆشەویس....

"جیمین کردی بە گوڵەکاندا و بەنێو چاوانی تایدا کێشا کە خەڵکانێکی زۆر لەوێ بوون هەموویان شکانی ئەو ئاشقەیان بینی "

جیمین : باشە ئەوە گوڵەکانم وەرگرد دەمەوێ بگەڕێینەوە .
"بەبێباکی هەر هیچ سێری تای نەکرد چونکە ئەگەر سێری بکردایە هەموو شکانەکانی تای دەبینی "

تای : هەرچیەک تۆ بتەوێ .
"دڵی زۆر پڕبوو بەڵام واخۆی نیشان یا کە هەر هیچ ڕووی نەیاوە "

"گەڕانەوە بۆ ئێستا"

جیمین : هیۆنگ دەتوانم پرسیارێک بکەم .

جین : بێگومان بپرسە .

جیمین : بۆچی خۆشەویستەکان گوڵ بەو کەسە دەدەن کە ئاشقین .

جین : چونکە گوڵ ڕەمزێکە بۆ ئاشقەکان
وە گوڵ جوانترە وەک لە ماڵو موڵک و سامان چونکە ئەوانە وات لێناکات ئاشق بیت
نام ... ئەو کەسەی ئێستا ئاشقیم ... ڕۆژ نەبوە گوڵم بۆنێنێت  کە وای کردوە هەنێکات بێزار بم .

جیمین : بۆچی کاتێک خۆشەویستی خۆیت بۆ دەردەخات بە گوڵ ئێمە بێزار دەبین .

جین : چونکە ئێمە مرۆڤین .. هەرکەسێک لە ڕادەبەدەر خۆشیویستین دەمانوێ لێمان دورکەوێتەوە
چونکە ئێمەی مرۆڤ لەخۆباین .

"جیمین تەنها قسەکانی جین لە مێشکیدا دەسوڕایەوە ."

-
-
-
-
-
-

کوک : تکایە ڕێگەم بیەن بۆ چەند خولەکێک بیبینم .
"کوک دەپاڕایەوە لەو دووپاسەوانەی کە هەر دوو دەستیان گروە "

"کوک بەهەموو هێزیەوە هاواری دەکرد لە پێش کۆمپانیای بەڕێز مەسک "

سکرتێر : ڕێگەی بەن .. بەڕێز مەسک گوتی دەتوانێکت بۆ ماوەی دوو خولەک بیبینێت
وە دواتر بیگەڕێننەوە بۆ نەخۆشخانەی دەرونی .

"کوک وەک شێت لەسەر پلێکانەکاندا دەڕۆش بۆ شوێنی فڕینی کەشتیەکە کە گەشت دوو چاوی پڕ لە فرمێسکی بینی کە بە جەستە بچوکەکەیەوە
لەسەر کورسی کەشتیەکە دانیشوە فرمێسکەکانی ناوەستێ بەڵام چاوەکانی فراوان دەبێت وە سەری بەرز دەکاتەوە بۆ ئەو شوێنەی کە دەنگەکەی
لێوە دێت  "

کوک : خۆشەویستم ...

"هۆپی تەنها بەشۆکەوە سێری دەکرد
نەیدەزانی چر بڵێت."

کوک : من جێمەهێڵە تاقانەکەم .
"بە چاو پڕفرمێسکاویەکانیەوە سێری دەکرد دڵی هۆپی بوو بە هەزاران پارچە کە توانای دۆزینەوەی
نیە "

هۆپی : لە خۆشەویستەکەت نزیک مەبەوە تکایە .
"بە چاوە فرمێسکەکانیەوە تکای دەکرد "

کوک : نانا ..من چۆن دەهێڵم بێ من بڕۆیت هاا .
"کوک بەخێرای ڕای کرد بەرەو کەشتیەکە ویستی سەرکەوێت بەڵام ناوقەدی گیرا لەلایەن پاسەوانەکانی باوکیەوە "

کوک : بەرم بەننننننن
چیتان لە من دەوێتتت

مەسک : کوک کوڕممممم .
"مەسک بەتوڕەیەوە سێری کوکی دەکرد بەڵام کوک هەر نەی دەتوانی دەستی پاسەوانەکانیش لە خۆی بکاتەوە بەهۆی زۆری لاوازی لەشیەوە  "

کوک : تکایە باوکە
بهێڵن لەگەڵ ئەشقەکەم بمرم دەمەوێت
لەگەڵ ئەو بژیم کەهەرگیز نابێت
وە دەمەوێ لەگەڵ ئەو بمرم کە ئێستا ئێوە بهێڵن با ئەو کارە بکەم دەی تکایە .

"کوک بەشێوەیەک گریا کە دوای وشەکانی کۆخەی کرد
کە وای کرد خوێن لە دەمی بێتە دەرەوە "

هۆپی : نااا ..تکایە بیبەن بۆ نەخۆش خانە ئەو باش نیە .
"هۆپی لەگەڵ بینینی ئەو دیمەنە فرمێسکەکانی زیادیان کرد ئەو بەتەواوەتی ڕوخا دڵی تەواو ورد بوە"

مەسک : ئەو کوڕە پیسە ڕاست دەکات بیبەن بۆ نەخۆش خانە نەهێڵن لە ژورەکەی بێتە دەرەوە .

"کوک بۆ ماوەیەک توانی تەواوی خوێنی لنێو دەمی دەربهێنێتو بڵێت "

کوک : ناااا من هەرگیز ئەو بەجێ ناهێڵم
مەگەر بمرم ئەو بڕوات بۆ ئاسمان
باوکە دڵنیابە خۆم دەکوژم .

"پاسەوانێک لەڕێگەی دوو پەنجەیەوە توانی بێهۆشی بکات وە هۆپی تاکە شت کە دەیتوانی بیکات ئەوە بوو کە تەنها فرمێسکەکانی بڕژێت"

"مەسک دوای بیستنی ئەو وشانە بۆ ساتێک ترسا ...ترسا لە گیانی کوڕە تاقانەکەی "

کوکیان لە نێو ئۆتۆمبێل داناو
بردیان بۆ نەخۆش خانە
"هێشتان لە ڕێگابوون زۆریان نەمابوو بۆ نەخۆش خانە کوک بەهۆش خۆی هاتەوە بەڵام ئەوە سەیر بوو هیچ کارێکی نابەجێی نەکرد پاسەوانەکان بە سەرسامیەوە سێری یەکیان دەکرد تۆ بڵێی کوک بەتەمای چی بێت.؟"

-
-
-
-

جیمین : بۆچی نەگەڕایەوە .

جین : ئۆییی لە تۆش پێشتر کە خۆشت نەدەویست هەر لێشیت نەدەپرسی ..کەچی ئێستا پیاوی لە پێناو دەکوژی .

" بەگاڵتەجاڕیەوە دەیگوت "

جیمین : ئێ بێگومان من بێری دەکەم .

-
-
-
-

"کوک لەگەڵ پاسەوانەکان لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزی
ئەوەی پاسەوانەکان بۆ جاری سەدەم شۆک کرد
ئەویش کوک هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو
وەک بڵێی بەویستی خۆی هاتوە بە ڕێگادا دەڕوات ڕۆشتنە نێو نەخۆشخانەکەو کوک بەخێرای دەڕۆشت
لەناکاو خۆی بە پەرستارێک دا کێشا کە
خواردنی بۆ نەخۆشەکان دەبرد "

پەرستار : ببورە بەڕێزم دووبارە نابێتەوە .

"کوک بەبێ هەستی سێری کرد هەستایەوە ڕۆشت
دوای چەند چرکەیەک پاسەوانەکان بە کوک گەیشتنەوە ئەویش بەهۆی هەنگاوە خێراکانی کوکەوە
کوک ڕۆشتە ژوورەکەی تیڤیەکەی هەڵ کردو
لەسەر کەناڵێکی هەواڵ دایناو بە سەرچەفەکە سەری حەشاردا "

"گوێیەکانیشی لای ئەو کەناڵە کە هەواڵەکان پێشکەش دەکات "

-
-
-
-
-

دوای سێ ڕۆژ

"سێ ڕۆژ دەبێت کەشتیەکە بەڕێوەیە بۆ سەر مان
کەس نازانێت دەرئەنجام چیە
چونکە هێشتان لە مەترسی دەرنەچوە"

-
-
-
-
-
-

کارمەند : کەشتیەکە لە سەر مانگ نیشتەوە .
"بەدڵخۆشیەوە"

"مەسک زۆر دڵخۆش بوو دوای ئەو هەواڵە"

کارمەند : گەورەم کەشتیەکە تێک چوو.

مەسک : هەوڵی لەگەڵدا بیەن لەوانەیە کێشەیەکی لاوەکی بێت .
"

نائارامیەوە "

کارمەندەکە ئەو هیدفۆنەی دانایە سەر مێزەکەو چاوەکانی پر فرمێسک بونو گوتی

کارمەند : گەورەم ئەومان لەدەست دا .
"گریا دوای تەواو کردنی وشەکانی "

مەسک : چ..چی .. زیاتر دڵنیای بکەوە نەوەک هەڵە بێت .

کارمەند : هەڵە نیە گەورەم ..ئۆ.ئۆکسجێن تێک چوو وە کەشتی وانەکە مرد بەهۆی نەبونی ئۆکسجین .

"هەموو کارمەندەکان دەگریان"

"هەموویان بە داخەوە سەری خۆیان خوار کردبوو "

"مەسک کە ئەو هەواڵەی بۆ ڕاست کڕایەوە بەتەواوەتی پشتی شکا ...بیری دەکردەوە چۆن بەو کەسە بڵێت کە خۆشی دەویست چۆن سێری ناوچاوەکانی بکات
چۆن بڵێت خۆشەویستەکەتم کوشت "

-
-
-
-
-
-

پێشکەشکار : هەواڵەکانی ئەمڕۆ وەک بۆمبێک لە سۆشیاڵ میدیا تەقایەوە کە
هەموو هەواڵەکان باس لەو کەشتیە دەکەن کە وابڕیار بوو دوای سێ ڕۆژ بگاتە سەر مانگ وە ئەمڕۆ گەیش بەڵام بەداخەوە کەشتیەکە گەیشت
بەڵام کەشتیوانەکە مرد "

"کەسێک وەک شێت هاواری دەکرد ..
لە ژوورەکەی کە هیچ شتێکی تێدا نەبوو
ئازاری خۆی پێبیات
بەڵام نەخێر ئەو واکۆڵ نادات
ڕۆشت بێدەکەی هەڵدایەوە ئەو چەتاڵەی دەرهێنا کە توانی ئەو ڕۆژەی خۆی لە پەرستارەکە بدات بەدەستی بێنێت ."

کووک : دڵنیابە تەنهات ناکەم خۆشەویستم
ئێمە لەوێش پێکەوە دەبێت .

"بێ دودڵی چەتاڵەکەی کرد بە سکیدا ..لەکامێرای چاودێری دیار بوو بەڵام ڕێگاکە زۆری ویست وە تاوەکو ئەوان گەشتن کوک نوقمی خوێن بوو
جەستە لاوازەکەی لەسەر ئەو ئەرزە ساردە بوو "

-
-
-
-
-
-

: ئەوە دیسانەوە چی دەکەی لە باڵەکۆنەکە هاا
دیسانەوە بە تەلیسکۆب سێری ئاسمان دەکەی ؟.
"بەتوڕەیەکی کیوتەوە گوتی "

: ئێدە ئەپااا کوکییی..دەمەوێ سێری
﴿مردوی سەرمانگ ﴾بکەم .

کوک : ئاخر نابێت تاتای بچوک تۆ سەعیەکانت کردوە.؟

تاتای بچوک : ئهممم کردومە ...
ئەپاا لە قوتابخانە چیرۆکی مردوی سەرمانگ و ئەشقەکەی مردوی سەر مانگم باس کرد بۆ مامۆستا .

کوک : ئەی مامۆستا چی گوت .؟
"کوک گوتیو ڕۆشت دەستی هێنا بەسەری تایهیۆنگی بچوکدا"

تای بچوک : هههــ ئەویش گوتی
ئاشقی مردوی سەر مانگ بووم .

"تای بچوک لەکۆتایدا لوتی گرد ڕێک بەو شێوەیە
"🤭👈

"دوای گفتوگۆیەکی زۆر کوک تای بچوکی ڕازی کرد کە بڕواتو سەعی بکات ..وە خۆشی لە باڵکۆنەکەوە سێری مانگی دەکردو دەیگوت "

کوک : بۆچی ڕۆشتی هاا ..؟
تۆ نەک خۆت بەڵکو خۆشەویتەکەشت دوای خۆت کوشت ئەو مرد ... هههههـــ ..دەزانی زۆر بێمێشکم چونکە نابێت ئەوەت پێبڵێم چونکە ئێستا ئێوە پێکەوەن پێکەوە دانیشتون بە ژیانە ئاڵۆزەکەی ئێمە پێدەکەنن
ڕوحت شاد ﴿مردوی سەر مانگ ﴾

هۆسۆک : یااا کوکیە بێتەر بێت چی دەکەی لە باڵکۆنەکە وەرە ژووڕەوە سەرمات دەبێت .

کوک : ئێستاش تێناگەم ئەوە خۆشەویستمە یان دایکم
هههـــ " بە چپەوە گوتی "

-
-
-

"گەڕانەوە بۆ ڕابردوو"

:  ڕێگەم بەن بڕۆمە ژوورەوە؟.

مەسک : تای تۆ چی دەکەی لێرە .؟

تای : هەرگیز ڕێگە نایەم ئەو منداڵە بۆ سەر مانگ بنێری لەبەر سەرکەوتنەکانی خۆت .

مەسک : هههههههـ ..باشە ئەگەر ئەو نەڕوات کێ بڕوات هااا دەبێتە ئابڕو چون بۆ کۆمپانیا .

تای : م..من دەڕۆم ...

مەسک : هەرگیزززززز ... هەرگیز نابێت تۆ بڕۆت .

تای : ئەی دەتەوێ کوڕەکەت لە ناو ئازاری خۆشەویستیدا بمرێت...
"مەسک بێدەنگ بوو بۆ ساتێک بیری لە حاڵی کوڕەکەی کردەوە کە وەک مردویەک وایە "
من ئەوە دەکەم چونکە لەو کارە باش تر نیە .

مەسک : بەڵام بەڵێنی هاتنەوە بیە ئەوکات .

تای : ن..ناتوانم ..ناتوانم باوەڕکە .
"تای فرمێسکەکانی هاتنە میوانی ڕومەتەکانی"

"مەسک دڵی زۆر پڕبوو
بیری دەکردەوە هەموو ئەو ڕوداوانەی ئێستا هۆکارەکەی ئەون "

-
-
-
-
-
-
کارمەند :
10
9
8
7
6
5
4
3
2
1

کارمەند : گەورەم کەشتیەکە دەستی بە فڕین کرد .

مەسک : هەوڵی ئەوە بەن پەیوەندی پێوە بکەن .

کارمەند : بەداخەوە گەورەم ئامێری پەیوەندی کردنەکەی داخستوە .

مەسک : چییییی.؟

"مەسک تەواوچاوەکانی فراوان بوو
هەر بەڕاست ئەو کوڕە دەست بەرداری ژیانی بوو "

-
-
-
؛دوای سێ ڕۆژ .؛

کارمەند : گەورەم بەڕێز تای ئامێری پەیوەندیەکەی
کردەوە .
"بەشۆکەوە هاواری کرد "

مەسک : کەواتە هەر ئێستا هەوڵی پەیوەندی کردن بیە لەگەڵی .

کارمەند : بەڵێ گەورەم ....کەشتی 121sp گوێت لەدەنگمە ... تکایە گەر گوێتلێمە وەڵامم بیەوە .

تای : گوێم لێتە سوجین ....

سوجین : بەڕاستی هێشتان زیندوی ..
"گریانی دەستی پێکرد لەگەڵ تەواو کردنی وشەکانی "

تای :ناا ...  نامرم تاوەکو چەند وشەیەک بە ئەشقەکەم نەڵێم .

سوجین : بیڵێ دڵنیابە پێی دەڵێمەوە .

تای : پێی بڵێ ..هەر بەڕاست مانگ منی کوشت
لەپێناو خۆشەویستی ..وە پێی بڵێ ئێستا خۆشەویستیەکەم دەبینێت ..هەر بەڕاست دەی بینێت .

"پێتان وایە تای مەبەستی چیە لە وتنی ئەو وشەیە 🙃"

"سوجین لەگەڵ زۆری گریان کەوتە ئەرزوو
نەیتوانی هیچ بڵێت تاوەکو هێڵی پەیوەندیەکە بڕا "

سوجین : نااا ..نا تای گوێت لێمە تکایە وەڵام بدەوە .

هیچ دەنگێک نەبوو تاوەکو کەشتیەکە نیشتەوە وە دواتر بەهۆی کارنەکردنی زیاتر لەسەر کەشتیەکە
ئەو شوێنانەی لەکار کەوت کە دەیگەڕاندەوە سەر زەوی بۆیەشە تای ئۆکسجینەکەی لێکردەوە و گوتی

تای : تکایە هەست بە خۆشەویستیەکەم بکە؟ ..بزانە بۆچی بە موڵک و سامان داڵخۆشم نەکردی.

"دواهەمین فرمێسکەکانی ڕشت و چاوەکانی داخت
چونکە بەڕاستی ئۆکسجینی نەماو بەرەو مەرگی برد "

-
-
-
-
-
-

پێشکەشکار : هەواڵ وایە ئەو کەسەی کە لەسەر مانگ مردوە ..کە بە مردوی سەر مانگی دادەنێن
دواهەمین قسەی خۆی ئاڕاستە ئەو کەسە کرد کە خۆشیدەوێت یان بڵێین ئاشقیەتی .

جیمین : واووو خۆشەویستی ئەوان گەورە بوە ..چونکە لەسەرە مەرگیشدا ئەشقەکەی لەبیر نەکردوە .

جین : وایە .

جیمین : بەڵام بەقەد خۆشەویستی من و تایەکەم نابێت .
"بەپێکەنینەوە گوتی و دیسانەوە چاوەکانی گەڕاندەوە سەر تیڤیەکە "

پێشکەشکار : بەپێی ئەو قسانەی شایت حاڵەکان بێت گوتویەتی ........
هەر بەڕاست مانگ منی کوشت لەبێناو خۆشەویستی
وە ئێستا خۆشەیستیەکەم دەبینێت ..هەر بەڕاست ئێستا دەیبینێت .
بەڕاستی ئەشقەکەی کەسێکی بەبەخت بوە چونکە زۆر خۆشەویست بوە لای هاوسەرەکەی .
"پێشکەشکارەکە گریا لە پێش کامێراو گوتی"
بەداخەوەم بۆ لەیەک کردنی ئەو دوو خۆشەویستە .

"کەسێک بە چاوە پڕ فرمێسکەکانیەوە سێری تیڤیەکە دەکات ئەوەندە وشە لە مێشکیدا دەخوڵێتەوە کە
زۆری نەماوە مێشکی بتەقێ "

jimin pov

"ئەو منی خۆش ویست
وە من باوەڕم پێی نەکرد
ئەو خۆشەویستی پێدام
منیش دڵیم شکاند
ئەو بۆ ئەوەی بیسەلمێنێ خۆشیدەوێم
ڕۆشت بۆ سەر مانگ
وە مانگ بەبێ بەزەیانە ئەوی کوشت
نەم توانی باجی هەڵەکانم بەم
من مرۆڤ نیم
ئاخر چۆن لەم دونیایە تەنهام کرد
چۆن دڵیم شکاند
چۆن ئازارم دا
نا ..نا هەرگیز ناهێڵم لەو دونیا بەتەنها بیت منت لەگەڵ دەبێت
دەبێت لێم خۆشبیت
تۆ بڵێی لێم خۆشبێت.؟
بۆچی ژیان یاری بە ئێمە کرد.؟
ئاخر تەنها سێ ڕۆژ بوو پێکەوە بووین
ئێستا ئەو ڕۆشت ماڵو سامانەکەشی بەجێما
بەڵام ئەوە دڵخۆشم ناکات بۆ
چونکە ژیانم ڕۆشت ئەو ڕۆشت تەنهای کردم
بێکەسی کردم
ئەو لەسەر مانگە تەنانەت ناتوانم بۆ کۆتا جار تەرمەکەشی ببینم
ئاخر زۆۆۆر خەریبیدەکەم
بۆچی بەجێت هێڵام
بۆچی بێکەست کردم
تۆ منت بێکەس کرد بەس من ناتوانم بێکەست بکەم
ئەشقم "

"هەستامەوە بەرەو چێشتخانەکە ڕۆشتم لەکاتێکدا وەک شێت دەگریام ئاخر چۆن بتوانم نەگریم
کە گەشتمە ئەوێ جین هیۆنگ زانی دەمەوێ چی بکەم بۆیە بەخێرای دەستی گردم نەیهێڵا دەست بۆ چەقۆکە ببەم
ئاخر بۆچی ناهێڵێت
نازانێت ئەشقەکەم وا بێکەسە لەوێ
نازانێ کەس نیە لەباوەشی بکاتو گەرمی بکاتەوە
نەیهێڵا بڕۆم بۆلا دەستی گردم بەڵام من وەک شێت خۆم بە کانتۆری چێشتخانەکەدادا "

جیمین لەهۆش خۆی چوو لەکاتێکدا جین سەری لێ تێک چوە دەبێت ئێستا چیبکات بۆیە بەخێرای بردی بۆ نەخۆشخانە

-
-
-
-
-

نەخۆشخانە

جین : تکایە فریای هاوڕێکەم کەون .
هاوار بۆ پەرستارەکە دەکات تاوەکو هاوڕێکەی ڕزگار بکات ئەو دەترسێت هاوڕێکەی لەدەست بات

"دوای شەش کاژمێر "

جین :تکایە جەنابی پزیشک ئەو چۆنە .؟
"دەیگوت کاتێک پزیشکەکە هاتە دەرەوە لە ژوری نەشتەر گەری چونکە جیمین مێشی وەستا لە کار کردن "

پزیشک : بەداخەوە بۆ خۆتان خۆش .

"گوتیو بەخەمباریەوە ڕۆشت جینیش لەسەر ئەژنوکانی کەوت
بەڵام ڕوی وەرگێڕا کاتێک ئەو هەموو دەنگە دەنگەی بیست"

ڕۆژنامەوان : گەورەم تکایە دەتوانی ڕونکردنەوە بەیت .؟

ڕۆژنامەوان 2: ئایا ڕاستە کوڕەکەت بەهۆی خۆشەویستیەوە توشی نەخۆشی دەرونی بوە .؟

ڕۆژنامەوان 3: بۆچی کوڕی سەرۆک کۆمپانیای
space x
هەوڵی خۆکوشتنی دا .؟

ڕۆژنامەوان 4: ئایا ئەوانەی ڕویان داوە بەهۆی تۆوە بوە .

جین چاوەکانی فراوان بون کە مەسکی سەرۆک کۆمپانیای space x بینی

"ڕۆشتو یەخەی گردو بە دیواری نەخۆشخانەکەیەوەی دا و چەند مستی کی لێدا "

"بەڵام مەسک وەک جەستەیەکی مردو وابوو
کە دەمێک بوو ڕوحی تێدا نەمابوو "

"پاسەوانەکان ڕۆژنامەوانەکانیان دور خستەوە"

من چیم کرد
کوڕەکەی خۆم لەناوبرد
بەهۆی ڕێزوو شکۆی کۆمپایاکەم
ئاخر من چۆن باوکێکم
ئەو هەموو ڕۆژ دەپاڕایەوە کە ڕێگە بیەم
لەگەڵ ئەو کەسە بێت کە خۆشی دەوێت
کەچی بۆ یەک سانیەش بیرم لە هەستەکانی نەکردەوە
ئەوەم کرد کە خۆم دڵخۆش دەکات
من بێنرخم
بێکەڵکم

"مەسک هەمووی دەگوت لە دڵیدا چونکە بەڕاستی هەستی بەتاوانەکەی کرد بوو کە چەندتاوانێکی گەورەی کردوە بۆیە هەر زوو فرمێسکەکانی کەوتنە خوارەوە "

جین دەسی لە یەخەی کردەوە بەبێ هێزی لەسەر ئەژنۆکانی دانیشتو گریا و گوتی

جین : بۆچی هاوڕێکەمت کوشت .؟
"بەدەنگێکی کزەوە گوتی "

"مەسک زۆر بە شۆکەوە سێری کرد بیری دەکردەوە ئاخۆ ئەوە ..هەر بەڕاست ئەو مرد "

مەسک : م..مەبەستت چیە .؟کێ مردوە هاا .؟
"مەسک لەبەرام بەر جین کەوتە سەر پەژنۆ و هەر دوو دەستی لەسەر هەردوو شانی جین جێگیر کرد وە ڕایدەوەشان "

جین : تۆ جیمینی هاوڕێی منت کوشت ..تۆ سەرەتا هاوسەرەکەیت کوشت دواتر ئەو .
"جین بە هەموو هێزیەوە هاواری دەکرد بەڵام هیچی لەوەی ناخی کەم نەدەکردەوە  "

مەسک وەک کەسێکی بێهۆش هەستایەوە
وەک کەسێک بەڕێگادا دەڕۆشت کە هۆشی لەدەستدابێت تاوەکو بینی تەرمێکیان لە ژوورێکەوە دەرهێنا بێگومانی تەرمە بێنازەکەی جیمینە .

مەسک : بۆستننن .

"پەرستارەکان وەستان لە بردنی تەرمەکە "

"مەسک ڕۆشت لە تەنیشتی وەستاو سێری دەکرد لەکاتێکدا ئەو سەرچەفێکی سپی پێدا دراوە "

مەسک : ئەو خۆشیدەویستی بەڕاستی ئەو خۆشیدەویستی هەمیشە
کاری زیاتری دەکرد تاوەکو بگات بەو ئاستەی کە تۆ پێی ڕازی دەبیت
خۆشەویستی ئەو بۆ تۆ بێسنور بوو
زیاتر بوو لە خۆشەویستی چونکە ئەو ئاشقت بوو
ئەو خۆی کردە قوربانی بۆ خۆشەویستی
ئەو مرد تاوەکو کوڕەکەم و خۆسەویستەکەی
لەیەک جیانەبنەوە
هەر وەک خۆی دەیگوت
مانگ ئەوی کوشت لەپێناو خۆشەویستی .

"مەسک بۆ دواهەمین جار سێری ئەو تەرمەی کرد کە بەڕەنگی سپی داپۆشراوە وە بە
پەرستارەکانی گوت کە دەتوانن بیبەن "

"کاتێک ڕوی وەرگێڕا جینی بینی کە چۆن بە خراپی دەگریەت "

جین : ئاخر ئەو تازە هەستی بە خۆشەویستی کردبوو ئەو تازە چێژی لە هەستی خۆشویستی دەبینی
ئەوە نادات پەروەریە
"بەهاوارەوە دەیگوت چڕنوکی لە دەستی دەدا "

"مەسک بە خێرای ڕۆشتو لەباوەشی کرد "

مەسک : خۆشەویستی وایە دەبێ قوربانی لە پێناو بیەی
وە ئەمان نەک قوربانی لە پێناو خۆشەویستی خۆیان بەڵکو لە پێناو خۆشەویستی کەسانی کەش دا .

-
-
-
-
دوای مانگێک
کوک بەهۆش خۆی هاتەوە

"بێگومان ئەو نەمرد بەڵام زۆر بە سەختی بریندار بوو بەهۆی ئەوەی شوێنێکی هەستیاری بریندار کرد کە لای گورچیلەی بوو"

مەسک : کوڕم ....

"گوتی کاتێک هاتە ژوورەوە "

"کوک ڕوی لەو دیو کرد کە بەهۆ فرمێسک کەکانیەوە نەی دەتوانی هیچ ببینێت ."

مەسک : کوڕم شتێکی جوان و کیوتم بۆ هیناوی .

"دیسانەوە هیچ دەنگێک نەبیسترا لەلایەن کوکەوە "

"کوک هەستی کرد لەتەنیشتی دانیشت بەڵام پێی خۆش بوو سێری بکات "

: کوک ناتەوێ سێرم بکەیت .

کوک بەخێرای ڕوی وەرگێڕاو بەخێرای سێری کرد
چونکە ئەو دەنگە ناسیەوە .

کوک : من .. من ..  خەون دەبینم وایە .؟

هۆپی : نەخێر  .. ئەوە منم لەبەرام بەرتم خۆشەویستم .

"هۆپی  بەخێرای باوەشی لە کوک یاو بۆنی کرد کوکیش باوەشی کردەوە سەری لە نێو ملی هۆپی نوقم کرد هەرچەند برینەکەشی ئازاری هەبوو ئەوان زۆر بە ئازارەوە دەگریان لە باوەشی یەک مەسکیش سێریانی دەکرد زیاتر پەشیمانی دەرونی دادەگرد "

کوک : چ ... چۆن ... چۆن ئێستا لە پێشمی .؟

"هۆپی هەمووی بۆ گێڕایەوە "

کوک : بۆچی کە ئەو دوو ڕۆژە ئازاد بوی نەهاتی بۆلام هااا .
"بەتوڕەیەکی کیوتەوە"

هۆپی : چونکە لە زیندان بووم  ئەوان منیان خستە زیندان تاوەکو مانگێک چونکە من ڕازی بوم بەوەی بەو تەمەنەوە بڕۆمە سەر مانگ بە کەشتیەکی ناتەواوەوە .
"هۆپی بە خەمباری سەری داخست "

"کوک هاتو ماچی سەری کرد تاوەکو ئارامی کاتەوە "

-
-
-
-
-
-

" گەڕانەوە بۆ ئێستا "

تای بچوک : ئەوان چیرۆکەکەیان بە کۆتا گەیشت
بەڵام ئێستاش چیرۆکەکەیان باس دەکرێتەوە لە هەموو جیهان .

"مامۆستاکەی تای بچوک هەستایەوە بە دەستەکانی فرمێسکەکانی سڕیو چەپڵەی زۆر بە هێزی لێدەدا
ئەو گوتیە تای بچوک تاوەکو چیرۆکی
مردوی سەر مانگ و ئەشقەکەی بۆ بگێڕێتەوە
وە لە پێش چاوی ئەو هەموو کامێرایە کە هاتبوون گوێبیستی ئەو چیرۆکە جوانە بن ."

تای بچوک :  لەبیری نەکەن ئەوان هەمیشە زیندون .

"تای بچوک خۆی دانەواند وەک ڕێزێک و ڕۆشت لە جێگاکەی دانیشت لەکاتێکدا هەموویان فرمێسکەکانیان دەسڕن بەهۆی نەگەیشتنی ئەو دوو خۆشەویستە جوانە "

مامۆستای تای بچوک : ئاخخخ مردوی سەر مانگەکەم
تۆ فریشتە بوی نەک مرۆڤ .

"کاتێک مامۆستاکەی تای بچوک ئەوانەی گوت
چوار چاوی درەوشاوە پڕ فرمێسکبوون "

هۆپی : کوڕەکەی ئێمە هەرگیز چیرۆکەکەی بیر ناچێتەوە ....

کوک : لەبیر کردنی زۆر ئەستەمە خۆشەویستم .

"ژیان کەسانێک بەیەک دەگەیەنێتو کەسانێکیش جیادەکاتەوە بۆیە پێویستە بەبەشی خۆمان ڕازی بین وە دەبێت بڵێین الحمداللە 🙃"

کەسێک 1: ئاخر ئەوان زۆر ئاشقی یەک بون .

کەسێک 2: ئهممم بۆچی ئاشقەکان دەبێت قوربانی بەن .

کەسێک 3: هەرگیز ناتوانم چیرۆکەکەیان لەبیر بکەم .

کەسیک 4: منیش دەبێت لەم چیرۆکەوە فێری ئەوە بێن خۆشەویستی تەنها پارەو سامان نیە .

کەسێک 2: من تاوەکو ساتێک پێش گوێبیست بون لەم چیرۆکە وام دەزانی گوڵ بێنرخە چونکە بە نرخێکی کەم دەفرۆشریت بەڵام وانیە ئەوە گرانبەهاترین شتە لای ئاشقەکان .

"ئەو کەسانە بەیەکەوە گفتوگۆیان دەکرد و دەگریان لەکاتێکدا لە کافێیەک دانیشتون وە لە t.v یەکە سێری ئەو کوڕە بچوکە دەکەن چۆن ئەو چیرۆکە بە ئازارە دەگێڕێتەوە "

-
-
-
-
-
-

10031 word
100 vot
+
500 comment
=
one shot new

م

ن دانیپێدا دەنێم
کەس دوای کەس دەمرێت🔪

"ژیان بێبەزەیە بۆ هەنێکمان
وە بەهەشتە بۆ هێنێکی تر
وە دۆزەخیشە بۆ هەنێکی تر
ئایە پێویستە ژیانمان خۆش بوێ 🙃.؟"

وە کۆتای

تکایە مەڕۆ

ڕەئی خۆتم پێ بڵێ

چی فێر بوی لەم وەنشۆتەم .؟😢

بیر کردنەوەت چیە لەسەری .؟😙

هەموی بیرۆکەی خۆمە 😌

نازانم بۆ ئێوە بەس بۆ خۆم بەئازار بوو 💔

پلیسس بم کەن بە 300 فۆڵۆوەرس

وە ئەم وەنشۆتە ڤۆتی لە 100 تێپەڕێنێ
وە کۆمێنت بگەیەنن بە500

وەنشۆتی زۆر چاوەڕوانتانە هەمووی کۆتای ناخش نیە بەڵکو هی کۆتای زۆر خۆشی هەیە

سپاس دڵم بۆ لێدوانە نایابەکەت بۆ وەنسۆتە بێ سەرو بەرەکەم 😅💋


کێ ئەم کوڕە کیوتە دەناسێت 😉😂


😳😱😱😩😩


وەیششش کە کیوتە 😍


کێ دەیەوێ جین ماچێکی وایباتێ من نامەوێ چونکە خیانەت لە خوێنم دا نیە😌


ئەم کوڕەی دەیبینن دەیەوێت من بکوژێت بۆ زانیاری😪😭

هیچ نیە تەنها کوکی دەیەوێت جەڵدە لێمان بات

ئاخر ژیان بێبەزەیە چونکە دوو شتی لەو شێوەیت پێشان دەدات😫🔪

باییی👋

Continue Reading

You'll Also Like

21.1K 525 13
Azra, jeune femme d'une vingtaine d'années forcée d'épouser un homme qu'elle ne connait absolument pas. À cause de son frère aînée ; Tarik. Azra viv...
30.1K 4.1K 40
˚✧ Protagonist˚✧ Gemini Kleverron "ជេមមីណាយ ឃ្លេវវើរ៉នន៍" ♡ Fourth Sydenzverd "ហ្វូត សាយឌេនវើត" /////// •Hate to love💅🏻?????
94.9K 9.7K 49
Name: "𝙢𝙮 𝙘𝙤𝙢𝙢𝙖𝙣𝙙𝙚𝙧"🔞 - اگه این‌قدر علاقه به مردن داری... می‌تونم زودتر از این تمرین‌های کشنده دخلت رو بیارم! جونگ‌کوک که گونه و چونش توی...
77.7K 6.3K 145
Admin ဆီက ခွင့်ပြုချက်မရသေးပါဘူး free တင်တဲ့ အတိုင်း တင်ပေးပါ့မယ် admin တွေ လာပြောရင် ဖျက်ပေးပါမယ်။ Start date -21•4•2024(Sunday) End date-