رۆژانە چەندین چیرۆکی سەرکێشی دەبیستین، یاخود دەبینین، زۆربەیان دەبنە داستانێک و بۆ چەندین سەدە یاخود بە درێژایی مێژو دەمێننەوە، لەم چیرۆکە چیرۆکی سەرکێشی کچێک دەزانین، کە لە تەمەنی ١٠ ساڵییەوە، روبار و زەریاکان بونەتە ماڵی ئەو... لە کۆتاییەکانی سەدەی شازدەیەم و سەرەتاکانی سەدەی هەفدەیەم، ئەم چیرۆکە رویداوە، سەرکێشەییەکی گەورەو و چارەنوسێکی نادیار...
ئانا لە گوندێکی نزیک لەنگەرەکانی وڵاتی یۆنان دەژیا، هەر لە سەرەتای ژیانییەوە کەسێکی تەواو جیاواز بووە، هەمیشە هەزی بە سەرکێشی کردووە، هەموو ئاواتی ئەوە بوو کە بروات و بە جیهاندا بگەرێ، بەڵام لەبەر ئەوەی کە ئەو تەنها خاتونێکی بچکۆلە بوو ئەوە ئەستەم بوو... هەمیشە دەرۆشتە لەنگەرەکە و داوای لە گەشتیار و بازرگانەکان دەکرد کە باسی جیهانی دەرەوەی بۆ بکەن، زۆربەیان بۆیان باس دەکرد و زۆربەشیان پشتگوێیان دەخست، ئەو چیرۆکانەی کە دەیبیست، خواستەکانی ئانا ی زۆر زیاتر دەکرد... هیوادار بوو رۆژێک بتوانێت وەک ئەو کەسانەی تر بە ئاواتەکەی بگات... لە دوای ئەوەی تەمەنی گەشتە دە ساڵان شەوێک چەتە دەریاییەکان هێرشیان کردە سەر گوندەکەیان و زۆربەی خەڵکەکەیان کوشت و زۆربەشیان بردن لەگەل خۆیان، خێزانەکەی ئانا، هەمویان برانە سەر کەشتی چەتەکان و کرانە کۆیلە، ماوەی چەند ساڵێک ئەو وەک کورێک ژیا، بۆ ئەوەی لە خراپەی چەتەکان بپارێزرێت... کاپتنی چەتەکان ناوی کاپتن رۆلدۆف بوو کەسێکی چاوچنۆک و پارە ویست هەموو ویستی پارە و ژن بوو، بەڵام لەگەل ئەوەش بە وەفا بوو بۆ دەستەکەی خۆی، رۆژێک ئانا داوای لێکرد کە بیکات بە بەشێک لە دەستەکەی، هەرچەند خێزانەکەی رێگرییان لێی کرد بەڵام ئەو لەسەر بریارەکەی سوور بوو...
ئانا: تکایە گەورەم، وەک تاکێک لە دەستەکەتان وەرم گرن، دڵنیابە هەموو ژیانی خۆم خزمەتتان دەکەم.
رۆڵدۆف: بەڵام تۆ زۆر مندآڵی.. ئەوە نابێت. ئێمە کەسانی بە توانامان پێویستە، بەڵام تۆ زۆر بێهێز و لاوازیت، دەتوانیت وەک کۆیلەیەک بمێنیتەوە.
ئانا: بەڵام رۆلدۆف، من ئەوەم دەوێت، تکایە پەسەندم کەن....
رۆلدۆف: ئەمە کۆتا جارە کە داوا بکەیت، ئەگەر نا دەتکەم بە خواردنی ماسییەکان، هەموو جارێک ئاژاوە لەسەر کەشتییەکەم دەنێیتەوە. من پێم وتیت کە تۆ تەنها کۆیلەیەکیت.
ئانا: دڵنیابە هەرگیز لە بریارەکەم پاشگەز نابمەوە...
رۆلدۆف چاونەترسی و خواستە گەورەکەی ئانا ی زۆر بە دڵبوو بەڵام لەگەل ئەوەش نەیدەتوانی کە کەسێکی لاواز بخاتە کۆمەلەکەی...
رۆلدۆف: پێم بڵێ بۆچی دەتەوێت کە ببیتە چەتە؟
ئانا: بۆ ئەوەی خەونەکانم بە دی بێنم، دەتوانم لەگەل ئێوە خەونی گەرانم بە جیهان بەدی بێنم، دەتوانم جیهان بە باشی بناسم.
رۆلدۆف: بەڵام وەک چەتەیەک، پێویستە ئازاری ئەو خەڵکانەبدەیت کە یەنە سەر رێگات، ئەگەر نا ئەوە ژیانت لە دەست دەدەیت...
ئانا: ئەگەر ئەوە یارمەتیم بدات بۆ ئەوەی لەگەل ئێوە بم، ئەوا کێشەم نییە.
رۆلدۆف لەو کاتە چەقۆیەکی تێگرت و کەوتە بەردەمی، ئانا زۆر ترسا بەڵام هێشتا پاشگەز نەبووەوە...
رۆلدۆف: ئێستا ئەو چەقۆیە بگرە یەکێک لەوانەی کە دەورتن، ئەگەر توانیت ئەوە بکەیت ئەوا من دەتکەم بە یەکێک لە دەستەکەمان.
ئانا: رۆلدۆف!
رۆلدۆف: تۆ تەنانەت نەتتوانی چەقۆکە لە زەویەکە دەربهێنیتەوە، ئیتر چۆن دەتوانیت رووبەرووی چەتەکانی تر ببیتەوە؟ پێم وتی کە چەتەیی کاری تۆ نییە، هەموو ئەوەی پێویستە بیکەیت تەنها خزمەت کردنی ئێمەیە لەسەر ئەم کەشتییە...
دووبارە رۆلدۆف داواکەی رەتکردەوە، بەڵام ئانا نەوەستا، رۆژێک کەشتییەکەیان کەوتە شەرەوە لەگەل کەشتییەکی تر، لە کاتی پلان دانانیان بۆ هێرش کردن، ئانا هاتە لایان...
رۆلدۆف: برۆ دەرەوە ئێستا کاتی تۆ نییە.
ئانا: من دەتوانم یارمەتیتان بدەم.
رۆلدۆف و پیاوەکانی هەمووان دەستیان کرد بە پێکەنین و گاڵتەیان پێ کرد بەڵام ئانا بە بێ هیچ ترسێک لە مێزی پلان دانانەکە نزیک بۆوە و پلانەکەی بۆ گۆرین، پلانەکەی ئانا زۆر بە سەرکەوتووی کۆتایی هات، توانیان کە دەست بەسەر تەواوی زێرەکانی کەشتییەکەی تر بگرن، و زۆربەشیانیان بە دیل گرت... پلانەکەی ئانا رۆلدۆفی توشی سەرسورمان کرد ئەوە یەکەم جاری بوو لەو چەتانە بەرێتەوە، هەمیشە لە بەرامبەیان شکستی دەهێنا... ئەو ئێوارەیە رۆلدۆف ناردی بە شوێن ئانا...
رۆلدۆف: پێم بڵێ هێشتا لەسەر بریارەکەت سووریت؟
ئانا: بەڵێ.
رۆلدۆف: ناوت چییە؟ تەمەنت چەندە؟
ئانا: دۆن... ناوم دۆن ە تەمەنم ١٤ ساڵە..
رۆلدۆف: دۆن، تۆ کەسێکی زۆر زیرەکیت، پلانکەی ئەمرۆت سەرکەوتنێکی چاوەروان نەکراوی بە من بەخشی، توانیم بەسەر گەورەترین دوژمنم سەرکەوم، بۆیە بریارم دا کە وەک یەکێک لە دەستەکەی خۆمان پەسەندت بکەم... ئێستاش بڵێ چ داوایەکی ترت هەیە بۆت جێبەجێ دەکەم...
ئانا: زۆر سوپاس رۆلدۆف، لە کاتی خۆی داواکەم دەکەم...
بەو شێوەیە ئانا بوو بە دۆن ی چەتە و لەگەل چەتەکان کاری کرد، لەگەل ئەوەی خێزانەکەی زۆر نیگەران بوون، بەڵام ئەو هەمیشە دەیوت کە تەنها کەمێک چاوەرێێ بکەن... بۆ ماوەی شەش ساڵ لەگەل ئەوان گەشتی کرد و بە بەردەوامی سەرکەوتنی بۆ بە دەست دەهێنان، لە گەشتەکەی نیوەی جیهان گەرابوو، توانیبووی زۆر لە کلتور و زمانەکان فێر ببێت. لە دوای کۆ کردنەوەی سامانێکی گەورە و کۆتایی نەهاتوو، لە دوای شەش ساڵ رۆژێک گەشتنە وڵاتی هیند لەوێ چەند رۆژێک مانەوە، زانی کە کەشتییەکی یۆنانییەکان لە بەندەرەکە وەستاوە و بە نیازە بۆ رۆژهەڵات بەرێبکەوێت... بۆیە بریاری دا کە ئێستا داواکاریەکانی لە رۆلدۆف بکات رۆشتە میوانخانەکە و لەوێ چاوی بە رۆلدۆف کەوت...
رۆلدۆف: دۆن، وەرە و جێژ ببینە، بەم زوانە بەرێدەکەوین.
دۆن: رۆلدۆف، من هاتوم شتێکت پێ بڵێم...
رۆلدۆف: کەواتە بیڵێ...
دۆن: دەکرێت کە کەمێک بە تەنیا بین؟
رۆلدۆف لەگەل دۆن رۆشتنە ژورێک و دەستیان کرد بە قسە کردن...
رۆلدۆف: بڵێ بزانم ئێستا چیت دەوێت؟
دۆن: رۆلدۆف، بەڵێنەکانت بیر ماوە؟ لەگەل هەر سەرکەوتنێک بەڵێنێکت بە من دەدا...
رۆلدۆف: کەواتە ئێستا کاتی ئەوەیە من یارمەتیت بدەم، بڵێ هەرچییەک بێت من بۆت جێبەجێ دەکەم.
دۆن: رۆلدۆف، زۆر سوپاس بۆ ئەم هەموو ساڵە، هەمیشە وەک کورێکی خۆت مامەڵەت لەگەل کردوم، هەمیشە باش بویت لەگەل خێزانەکەم، من هەرگیز ئەو کاتانم بیر ناچێتەوە کە بەیەکەوە بەسەرمان بردووە، بەراستی ئەوە خۆشترین کاتەکانی من بوون...
رۆلدۆف: تۆ ئێستا دەمترسێنی...
دۆن: رۆلدۆف من دەمەوێت کە رێگەمان بدەیت کە لای تۆ بە جێ بهێڵین.
رۆلدۆف: دۆن...
دۆن: دەزانم کە ئەوە قورسە، بەڵام تۆ بەڵێنت داوە کە داواکانم بە جێ بهێنیت.
رۆلدۆف: ئەمە یەکەم جارە کە لە بەڵێنێک پەشیمان بم... بەڵام ناچارم کە بیبەمە سەر...
دۆن: زۆر سوپاس رۆلدۆف، من هەرگیز ئەم چاکەیەت لە بیر ناکەم، دڵنیابە هەمیشە گەورەیەک دەبیت لە یادەوەرییەکانم...
رۆلدۆف: دەتوانیت کە ئێستا برۆیت، هەموو خێزانەکەیشت بەرە، بەڵام پێش گەرانەوەی ئێمە، هەروەها... هەقی ئەم چەند ساڵەت لەگەل من... هەرچی دەتەوێت لە گەنجینەکە بیبە... زۆر سوپاس بۆ ئەم هەموو ساڵە دۆن...
دۆن زۆر دڵخۆشبوو بەوەی کە رۆلدۆف رازی بوو. لەگەلیشی هەزی دەکرد کە لەگەلی بمێنێتەوە... رۆڵدۆف دەستی خستە سەر شانی و وەک پیاوێک ماڵئاوایی لێ کرد...
رۆلدۆف: تکایە ئاگاداری خۆت بە کچەکەم، هەمیشە پارێزراو بە...
ئانا: تۆ چۆن ئەوەت زانی؟
رۆلدۆف: هەرگیز ئەوە لە ئێمەی چەتە ناشاردرێتەوە... بەڵام دەمەوێت ناوی راستەقینەت بزانم..
ئانا: ئانا... ناوی راستوقینەم ئانایە...
رۆلدۆف: ئانا... دڵنیابە هەرگیز ئەو ناوە لە بیر ناکەم...
ئەوە کۆتا یەکتر بینینی ئەو دوانە بوو، دوای ئەوەی کە ئانا لە میوانخانەکە رۆشتە دەرەوە و بەرەو کەشتییەکە بەرێ کەوت و خێزانەکەی ئاگادار کردەوە، رۆشتە گەنجینەکەو هەندێک ئاڵتونی لەگەل خۆی برد، ئیتر گەشتە دوورو درێژ و چارەنوووسە نادیارەکەی دەستیان پێکرد... هەر ئەو رۆژە لەگەل کەشتییەکەی دیکە بەرێ کەوتن، لەو کەشتییە وەک کەسانێکی خانەدان گەشتەکەیان کرد، چەندین وڵات رۆشت، سەردانی چین و روسیا و مەنگۆلیا ی کرد، لە دوای دوو ساڵ دووبارە گەرایەوە بۆ ناو دەریا، بەڵام لەو گەشتە چەندین روداوی زۆر ناخۆش رویان دا... لە دوای مانگێک لە دەست پێکردنی گەشتەکەی شەوێک زریانێکی زۆر گران و بەهێز بوو، بە جۆرێک کە چیتر هیوا نەما بوو کە کەشتییەکەیان رزگاری ببێت، هەموان لە چاوەروانی مردندا بوون، بەڵام لەگەلیشیدا لە هەوڵدان بۆ پاراستنی ژیانیان نەوەستان، لە دوای چەندین کاتژمێر لە هەوڵدان، لە کۆتای زریانەکە کۆتایی هات... بەڵام زۆربەی سەرنشینەکان دیار نەمابوون، لە کۆتایی بۆیان دەرکەوت کە لە کاتی زریانەکە کەوتونەتە ناو زەریاکە... یەکێک لەو کەسانەش براکەی ئانا بوو ئەلێکس... ئەوە زۆر گران بوو بۆ ئەوان، لە دوای ماوەیەک باوکی نەخۆش کەوت و ئەویش کۆچی دوای کرد جەستەکەی خرایەناو زەریاکە و ئەویش گەرایەوە لای براکەی، بەڵام ناخۆشیەکان بەوە کۆتاییان نەهات... جارێکی تر روبەروی زریانێکی زۆر گەورەتر بوونەوە، ئەمجارە هەوڵەکانیان سەرکەوتوو نەبوو، کەشتییەکە تێکشکا و ئاوەکە زۆر بە دڵرەقانە لە یەکی کردن، لەو روداوە تەنها رزگار بوو ئانا بوو، لە کەنار دەریایەک لەسەر بەردێک کەوتبوو بە بێهۆشی لەو کاتەش کەسێک بەو ناوەدا تێدەپەری ئەوی بینی، کەسەکە لێی نزیک بۆوە و هەرچەند دەیجوڵاند چاوەکانی نەدەکردەوە...
بێکهیون: ئاگاشی؟ ئاگاشی؟ (خاتون)
خزمەتکار: گەورەم لەو باوەرە نیم کە لە ژیاندا بێت...
بێکهیون زۆر هەوڵی دا لەگەلی، لە کۆتای تۆزێک چاوەکانی کردەوە و زۆر کۆکی هەتا ئاوەکە لە سییەکانی هاتە دەرەوە، لە دوای ئەوە دووبارە لە هۆش خۆی چویەوە...
بێکهیون: کوانگ خێرا پزیشک یۆن بانگ بکە، من ئێستا دەیبەمە ماڵەوە.
کوانگ: هەر ئێستا گەورەم...
بێکهیون بەشی سەرەوەی جلەکانی دا بە ئانایا و لەگەل خۆی بردی بۆ ماڵەوە، داوای لە خزمەتکارەکان کرد کە جلەکانی بۆ بگۆرن، هەندێک جلی خوشکەکەیی دا پێی...
هێنا: ئوپا پێم بڵێ ئەوە کێیە؟ لە کوێ دۆزیتەوە؟
بێکهیون: نازانم لە کاتێک لەگەل کوانگ لە کەنار دەریاکە راهێنانمان دەکرد ئەمان بینی...
هێنا: باشە دەبێت بە چی وای لێهاتبێت؟ بەراستی زۆر جوانە... هۆکشی! ناکرێک پەری دەریا بێت و بوبێت بە مرۆڤ؟! من زۆر دڵنیام لەوە ئەو جوانییەکەی لە مرۆڤ ناچێت!
بێکهیون: ئێێییششش پابۆیا، ئەوە تەنها لە کتێبەکاندا هەیە.
هێنا: وێ؟ من بەراستیمە سەیری کە.
بێکهیون: من ئێستا دەرۆم، کە بە ئاگا هاتەوە ئاگادارم بکەرەوە.
بێکهیون رۆشت بۆ لای باوکی و لە کارەکانی یارمەتی دەدا، پزیشکەکە چارەسەری بۆ ئانا کرد... لە دوای چەند کاتژمێرێک بە ئاگا هات...
Anna P.O.V
لە کاتێک کە خەریک بوو لە کۆتا بەشی گەشتەکەم نزیک دەبوومەوە، زریانێک هەڵی کرد، بیرم یەت کە هەمووان زۆر دەترسان لەوێ، کەشتییەکەی ئێمە تێکشکا، باشە دایکم چی بەسەر هات؟ من ئەوم لە ئاوەکەدا بینی... ماما تکایە ئێستا پێویستم پێتە، هەموو جەستەم زۆر ئازاری هەیە، چی بکەم.... بەڵام من خەونێکی زۆر سەیرم بینی... براکەم و باوکم و دایکم لە پێشمەوە دەرۆشتن، بەڵام ئەوان منیان لەگەل خۆیان نەدەبرد، هەرچەند دوایان دەکەوتم ئەوان زیاتر دوور دەکەوتنەوە، بەڵام گوێم لە دایکم بوو کە پێی وتم کە پێویستە بژیم، ئەمە سەرەتاییە بۆ من... باشە مەبەستی لەوە چی بوو؟ بەس... کە چاوەکانم کردەوە شتێکم بینی ئایە فریشتە بوو؟ دڵنیام کە وا بوو... بەڵام دوای ئەوە چیم بەسەر هات... کە بە تەواوەتی بە ئاگا هاتمەوە خۆم لە ژورێک بینی زیاتر لە ماڵەکانی چین دەچوو بەڵام دڵنیام کە لە چین نەبووم، جڵەکانم گۆراوە! زۆر هەستم بە ترس کرد بۆیە خێرا هەستامەوە تا برۆمە دەرەوە بەڵام لەبەر ئازاری قاچەکانم نەمتوانی... گوێم لە چەندین ژن بوو لە دەرەوە قسەیان دەکرد، بەڵام لێیان تێنەدەگەیشتم... لەو کاتە خاتونێکی زۆر جوان هات، زۆر بە نەرم و نیانی سەیری دەکردم... هەندێک قسەی کرد بەڵام من هیچ شتێک تێنەدەگەیشتم... ئایە لە بارەی تەندروستیم دەپرسێت؟ یان چی؟ ئایە من ئێستا لە کوێم؟
End P.O.V
هێنا: ئۆ.. دانگشینن ئیرلۆناشیدا.. ( تۆ ئێستا بە خەبەریت. )
ئانا هەر سەیری دەکرد و هیچ جوابێکی نەبوو...
هێنا: مالهێ ئۆدی ئەپۆیۆ؟ ( پێم بڵێ، هیچ شوێنێکت ئازاری هەیە؟)
ئانا: ئۆ؟
هێنا: دانگشین ئی نالل ئیهێ هاوسوئۆپسۆدا... ئۆتۆکێ؟ ( تۆ ناتوانی لە من تێبگەیت... چی بکەم؟) ئاه، ئوپا...
ئانا: بۆ وا را دەکات؟
لە دوای ماوەیەک لەگەل بێکهیون هاتنەوە کە ئانا ئەوی بینی زۆر سەری سوورما...
ئانا: ئۆ؟ تۆ؟ کەواتە ئەوە خەون نەبوو؟! ( لەبەر خۆیەوە)
هێنا: ئوپا، ئەو لە من تێناگات، تکایە بزانە تۆ لە زمانەکەی ئەو نازانیت؟
بێکهیون: لەوە ناچێت کە چینی بێت! مەنگۆلی؟ ژاپۆنی؟
هێنا: بەڵام تۆ زۆر زمان دەزانیت...
بێکهیون هەموو ئەو زمانانەی دەیزانی قسەی کرد بەڵام ئانا هێشتا تێنەدەگەیشت، لە کۆتای بە چینی قسەی کرد... ئانا جوابی یایەوە...
بێکهیون: ئەی چینی دەزانیت؟
ئانا: تەنها کەمێک.
بێکهیون: لە کۆتای... بەخێر بێیت بۆ ماڵەکەی ئێمە، من بیون بێکهیون ئەمەش خوشکە بچوکەکەم بیون هێنا...
ئانا: پێم بڵێ ئێستا من لە کوێم؟
بێکهیون: تۆ ئێستا لە ماڵی ئێمەیت، ماڵی گەورەترین بازرگانی جیجو، بەرێز بیون.
ئانا: جیجو؟
بێکهیون: ئێرە یەکێکە لە دورگەکانی کۆریا...
ئانا: ئێوە چۆن منتان دۆزیەوە؟
بێکهیون: کاتێک لەگەل خزمەتکارەکەم راهێنانمان دەکرد تۆمان لە کەنار دەریاکە دۆزییەوە...
ئانا: ئەی دایکم؟ پێم بڵێ من کەسم لەگەل نەبوو؟
بێکهیون: نەخێر تەنها خۆت بە تەنها بویت...
ئانا: شتی وا نابێت... ماما...
بێکهیون: ئەی تۆ خۆتمان پی ناناسێنیت؟
ئانا: بمبورە تکایە، دەبێت من ئێستا برۆم...
بێکهیون: بۆ کوێ؟ تۆ هێشتا باش نەبویت.. پێویستە کە پشوو بدەیت...
ئانا: دایکم... دەبێت دایکم بدۆزمەوە...
بێکهیون: بەڵام من وتم کە بەتەنها بویت...
ئانا: هەرگیز ئەو نابێت ماما...
هەستایەوە و زۆر هەوڵی دا کە لەسەر پێیەکانی بۆستێت... بەڵام نەیدەتوانی هەرچەند هەڵدەستایەوە و دەرۆشت دەکەوتەوە، بەمە هەموو ئەوانەی لەوێ بوون زۆر نیگەران بوون...
هێنا: ئەوە بۆچی وا دەکات؟ ئوپا، پێویستە کە بیوەستێنی ئەگەر نا ئەو زۆر ئازاری پی دەگات...
بێکهیون: دیارە کە دایکی لە دەست داوە...
هێنا: چی؟
ئانا لە دوای ئەوەی نەیتوانی زیاتر بروات لە زەویەکە دانیشت و دەستی کرد بە گریان، بێکهیون و هێنا لێی نزیک بوونەوە، بێکهیون بە باوەش ئەوی گەراندەوە بۆ ژورەکەی و لە جێگەکەی داینا، ئەو رۆژە ئانا هەر دەگریا بە هیچ شێوەیەک نانی نەدەخوارد، بەڵام هێنا زۆر گرنگی پێدەدا، تا وای لێ کرد کە نانەکەی بخوات... لە رۆژی دواتر بێکهیون دووبارە سەردانی کردەوە، و قسە لەگەل کردەوە...
بێکهیون: ئێستا هەست بە باشتر بوون دەکەیت؟
ئانا: من زۆر باشم، زۆر سوپاس، دەبوو کە دوێنێ سوپاست بکەم...
بێکهیون: نەخێر، من لێت تێدەگەم، لەدەست دانی کەسێکی لەو شێوەیە زۆر گرانە، بەڵام لە کۆتای ئەوە چارەنووسە.
ئانا: ماما... ( دەستی کردەوە بە گریان)
بێکهیون: بەڵام هێشتا خۆتت پێ نەناساندوین.!
ئانا: من ئانا، سەر بە خێزانی شاهانەی یۆنانم....
بێکهیون: یۆنان؟ بەراستە؟ وااا ئەوە زۆر ەرسورهێنەرە بەڵام تۆ چۆن گەشتیتە ئێرە؟
ئانا: ئەوە چیرۆکێکی دوور و درێژە...
بێکهیون: بەڵام چۆن چینی دەزانی؟
ئانا: ئەم دوو ساڵەی پێشووتر لەوێ ژیاوم...
بێکهیون: ئێستا پشوو بدە، دەتوانین کە بە تەواوەەتی تەندروستیت باش بوو قسە بکەینەوە...
بۆ ماوەی هەفتەیەک ئانا بە جوانترین شێوە خزمەتدەکرا، تەندروستی باشتر بوو، هێنا دەتوانی کە لە رێگەی براکەی هەندێک جار قسەی لەگەل بکات... لە رۆژێک هێنا چوو سەری لێبدات بەڵام ئانا لە ژورەکەی نەبوو، زۆر نیگەران بوو هەرشوێنێک دەگەران نەیان دەدۆزییەوە... بە بێکهیون ی راگەیاند ئەویش بە خێرای بەرەو کەنار دەریاکە رۆشت... لەوێ ئانای بینی کە لە ناو ئاوەکە وەستاوە و ئاوەکە تا نزیکەی سنگی هاتووە، زۆر ترسا کە شتێک بەسەر خۆی بهێنێت خێرا رای کرد بۆ لای و بە پەلە هێنایە دەرەوە...
بێکهیون: لەو بروایەیای کە چی دەکەی؟
ئانا: تکایە وازم لێ بێنە...
بێکهیون: پێت وایە کە تۆ تاکە کەسی کە کەسێکی خۆشەویستی لە دەست دابێت؟ لەگەل ئەوەی کە ئەو ئازارە زۆر گەورەیە بەڵام ئەوە واتای ئەوە نییە کە کۆتای بە ژیانت بێنیت... نازانیت کە ئەو ئێستا لە خۆشترین شوێنە؟ پێویستە کە دڵخۆش بیت... ئەگەر ئێستا دایکت بەم شێوەیە بتبینێت چی دەڵێت؟
ئانا: بەڵام من تەنها دایکم نییە، هەموو خێزانەکەم لەدەست دا، بۆچی؟ بۆچی تەنها من رزگارم بوو؟ هەموومان لە یەک شوێن ئەوەمان بەسەر هات بەڵام بۆ تەنها من؟ من ئێستا چی بکەم بە بێ هیچ شتێک؟ هەموو شتێکم لەدەست دا... ( بە گریانەوە.)
بێکهیون: ئەگەر تاکە کەس بیت لە خێزانەکەت، کەواتە مانای وایە تۆ چارەنووسێکی رووناک چاوەرێت دەکات، لەو بروایەایت کە بۆچی دەرفەتی ژیانێکی نوێت پێ بەخشراوە؟ بۆ ئەوەی کە ئەوەی نەتتوانیوە لە ژیانی پێشوو ترت ئەنجامی بدەیت ئێستا بیان کە... دەبێت سوپاس گوزار بیت بۆ ئەوە...
لە دوای ماوەیەک لە گریان، بە رێورەسمێکی بچوک ئانا ماڵئاوای لە خێزانەکەی کرد، بێکهیونیش لە دوورەوە چاودێری دەکرد... لە دوای ئەوە لەسەر لمەکە دانیشت و بێکهیون هاتە تەنیشتی...
#Byeol
VOUS LISEZ
My Savior Angel "Baekhyun Fanfiction"
FanfictionHanek jar wa hast dakain charanusman halaia, balam nazanin ka barasty awa shta rastakaia boman...
