ماتۆڕ

27 11 21
                                        


>>>>>>>>>>

ڤۆیت و كۆمێنت لەبيرمەكەن😍

>>>>>>>>>>>

بەیانی کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ///

بێری هەستایەوە لەسەر جێگاكەی و بەهۆی بۆنی چای گەرم و كولێرە بەقيمەوە بێ ئەوەی تەنانەت سەیری ئاوێنەش بكات دەرگای ژوورەكەی كردەوە و ڕۆژتە چێشتخانە

لە چێشتخانەدا لەسەر مێزەکە دوو کوپی چا و كولێرەبەقيمە دانرابوو. چاوەكانی چەند جارێك هەڵگلۆفی و دوای ئەوەی تەواو خەوبەریدا بەپەلە بەرەو ژوورەكەی گيزەم چوو.بەلام پێشئەوەی دەرگاكە بكاتەوە لەلایەن گيزەمەوە كرایەوە و هاواری كرد

گيزەم:بێرییی....

باوەشێكی خێرای لێدا و دواتر سەرنجی ڕوخساری بێریدا

گيزەم:شازادەی خەواڵوو، ئاخیر هەستای

بێری بە دەنگێکی خەواڵوو

بێری:کات چەندە؟

گيزەم:كات بوەتە ١٢ی نيوەرۆ دەی...دەی

كاتێ بێری پاڵنایە ژورەكەی خۆی و كردیە بەردەم دەستشۆرەكە

گيزەم:زووبە...نان دەخۆين و دەچينە بازار پێكەوە..

بێری دەموچاوی شۆرد و گيزەم لەوديوەوە كاتێ لە دۆلابەكەی بێریدا بەدوای جلێكی شیاودا ئەگەرا

گیزەم : دەبێت شتێکت پێ بڵێم.... دوێنێ شەو... من و هاکان... یەکەم جار بوو پێکەوە بمێنینەوە لە ماڵەکەی ئەو.

بێری یەکسەر خۆی گەیاندە سەر سيسەمەكەی و دانيشت چاوەكانی فراوانبوو

بێری: چی؟ ئەی چۆن تێپەڕی!

گیزەم سوور هەڵگەڕا و پێكەنينێكی ناسكی كرد و وتی

گيزەم:زۆر جوان بوو...زۆر تایبەت بوو...ئەو ئەزانێ چۆن هەڵسووكەوتبكات...شەوەكە ئارام و شيرينبوو...ئەمويست لەناو جێگاكە تا تەمەنێك بخەوممم

لەوساتەدا دەستی لەقژە زەردەكەی خۆی دا و كەمێكی هێنایە پێشەوە بۆ بەر لوتی و بە قووڵی بۆنی كرد

گيزەم:هێشتا قژم بۆنی جێگاكەی ئەوی لێیەت...

بێری:كچێێێ...نەكا..

گیزەم:ناااا ناااا ئەو لە ژورێكی ديكە خەوت..تەنها تا ئەوكاتەی خەوم لێمەوت لەلامبوو...

بێری:ئەی كچێێ زۆر دڵخۆشمم...

گيزەم:تۆ چۆنت تێپەڕاند دوێنێ شەو چی بوو؟
بەدەم قسەكردنەوە چوونە چێشتخانەكە و
بێری کوپە چایەکەی هەڵگرت و وتی

بێری:زۆر كۆميدی بووم....چەترەكەم بيرچوو...باران وەك دێوی لێكردبووم...دەرگاكە گير بوو...وە...

بێری كەمێك وەستا وەك ئەوەی بۆ هەزارەمين جار ديمەنەكان ببينێتەوە و بیانهێنێتەوە خەیاڵی بە بچوكترين وردەكاریەوە

Hai finito le parti pubblicate.

⏰ Ultimo aggiornamento: 3 days ago ⏰

Aggiungi questa storia alla tua Biblioteca per ricevere una notifica quando verrà pubblicata la prossima parte!

بێ مۆڵەت..🥀💕La tua prossima ossessione. Scoprilo ora