"دوێنێ بووم بە ٢٢ساڵ ، باوەڕناکەم کە لە بیستەکانی تەمەنمام ،ژیان ڕوناک بوەتەوە وەک تیشکە ناسکە تیژەکانی خۆری بەیانیان ، تەنها دوو ساڵی زانکۆم ماوە وە هێشتا قەرزەکانی ئەو کوڕە گەمژە جوانەم نەیاوەتەوە و ئێستا قاوەخانەکە هی خۆمە ، خێراتر ئەتوانم قەرزەکانی بەمەوە ،بێگومان گەر موشتەری ڕووم تێبکات"
نامەکەم نارد بۆ هاوڕێکەم هودا ،بەڕاستی بیری ئەکەم ،دوبارە گەڕامەوە سەر کارەکەم، بەڵام ئەو پیاوە ملپێچ شینە خەیاڵەکانی داگیر کردبووم نازانم بۆ سەر کار دێم یان بۆ بینینی ئەو لەگەڵ خۆمدا قسەم دەکرد "جاسوسی دڵم هێشتا نەهاتوە؟!چەند بێزارکەرە خۆ کە من دێم ئەویش دێت .... بێگومان گەر نەشیەت بێتاقەت ئەبم " بە قسەکانی خۆم پێ دەکەنیم
هەڵۆ:چییە قورسی زانکۆ تۆی خەڵافاندووە یان چاوەڕوانی ئەو؟!
چاوم لێ سوراند و گوتم:" گەر موچەکەت کەم کەمەوە کەمتریش ئەدوێی وایە؟"
یای لە قاقای پێکەنین و سەری بە ناڕەزا جوڵاند،بێزاکەرێکی هەزەلییە
دوای کەمێک خۆی و جگەرەو ملپێچە شینەکەی دەرکەوتن ،لەگەڵیشیدا دڵی من خۆی نواندەوە
لەبەردەمم وەستاو و گوتی:" قـاوەیەکی تـاڵ وەک هەمیــشە"
من هێندە قسەی لەگەڵ ناکەم بەڵام مەراقمە بۆ لەم یەک ساڵەی کۆتای تەنها داوای قاوەی تاڵ ئەکات!
گوتم:"بۆچی هێندە قاوەی تاڵ ئەخۆیتەوە خۆ جاران وا نەبوویت ، چییە لاسای من ئەکەیتەوە؟!"
گوتی:"قاوەی تاڵ وام لێدەکات هەست بە شیرینی ژیان بکەم"
گوتم :" خۆ ئەوەش قسەی منە"
گوتی :" هەموو شتم هی تۆیە"
دڵم دەستی کرد بە لەرزین قسەکانی وەک هەمیشە کارم تێدەکەن ویستم قۆری ئاوەکە بەسەریدا بڕژم
دوای دوو کاتژمێر لە کۆتایا لێ بوویەوە لە کوپێک قاوە هەمیشە خۆی سینیەکە دەداتە دەستم ، وە هەمووکات شتێکی وەک گوڵ یاخود کاغەزێک کە کردوویەتی بە کەشتیەکی بچوک بەجێدێڵێت لەسەر سینیەکە و بە بێ دەنگی شوێنەکە جێ دێڵێت ، بەڵام ئەمجارە تەنها کاغەزێکی نەخشێنراوی قەدکراو بوو ، لەسەری نوسیبووی" دەتەوێت کەسێک چۆن داوای هاوسەرگیریت لێبکات " کەمێک پێکەنینی گاڵتە جارانەم کرد! بەراستی ئەیەوێت بێتە داوام ؟!
پێنوسەکەم لە پەنجەکانم ئاڵاند و دەستم دایە نوسین
"لەگەڵ تیشکی پرشەنگی بەیانی جریوەی چۆلەکەکان و شنەی ڕۆژێکی نوێ و بای ساردی زستان و چرۆکردنەوەی گوڵەکان لە شەقامی مەولەوی لە کاتژیر ٧ بەیاندا داوام لێ بکرێت"
YOU ARE READING
ئەشقی سەر شەقام
Romanceدیما دوای ئەوەی ناچار ئەبێت کەرەڤانەکەی بفرۆشێت هاوگیانەکەی دەدۆزێتەوە و یارمەتی ئەدات ، ئەوان لەسەر شەقام ئاشقی یەک دەبن
