part 1

11.8K 881 1.2K
                                        





~~~~~~~~~~

ئەندێشەی ئەزەل






لەناو پاوانەکە دانیشیبووم و نوکی گۆچانەکەم دەدا لە عەرزەکە و چاوم لەسەر هەر چوار بزنەکە بوو کە دەلەوەڕین

گیایەکان زۆر وشک و کورتن و ئەمساڵ بارانێکی زۆر کەم باری ، هەر باشە بزنن و بەم تۆزە گیایە تێر دەخۆن

لە دوورەوە گوێم دەنگێک بوو ئاوڕم دایەوە تەلەکتەرەکەم بینی چووە ناو زەویەکانی حاجی عوسمان بۆ کێڵان

ئەوە تەلەکتەرەکەی ئاغایە ، بە پارە زەوی بۆ خاوەن زەویەکان دەکێڵێ ، لە جیاتی ئەوەی بە گا بیکێڵن و ئەوەندە ماندوو بن

نوکی گۆچانەکەم لە زەویەکە چەقاند و هەستامە سەر پێ ، پشتەوەی شەرواڵەکەم داکوتی و کەمێک پیاسەم بەم ناوەدا کرد و هەر چاویشم لەسەر بزنەکان بوو

تا بینیم نەوزادی شوان هات بۆ ئەوێ و مەڕ ماڵاتی هەموو خەڵکی گوندی کۆ کردبوویەوە و منیش هاوارم کرد

" ئەهای بوەستە "

نزیک بوومەوە و ڕێم بە ڕانە مەڕەکەی گرت و وتم
" تۆ بۆچی هەموو ڕۆژ ئیلا دەبێ بێیتە ئێرە لەلای ئەو بزنانەی من مەڕەکان بلەوەڕێنی ؟ "

نەوزاد وتی
" ئەو پاوانە مولکی هەموانە خۆ هی باوکت نیە لاچۆ با مەڕەکان ببەم "

وتم
" خۆی دوو چڵە گیایە ئێستا ئەو مەڕانەت هەمووی دەخۆن ، بڕۆ پارە بدە بە پاوانەکەی حاجی عوسمان با ڕێگەت بدا مەڕەکان ببەیتە ناو پاوانەکەی ئەو ، من بزنەکانم دەبێ لێرە بن تا پارەی پاوانی خەڵک نەدەم "

نەوزاد سەری بەملاو ئەولادا بادەدا و لاسایی دەکردمەوە و وتی
" هەر زۆر چەنەبازی ، هەموو ڕۆژ ئەو چەلەحانێیە لەگەڵ
من دەکەی و ئاخیریش ملت شۆڕ دەکەی و دەڕۆی ، دەمت شل نەبوو ئەرێ "

دەهۆڵی ڕیسوایی✔️Stories to obsess over. Discover now