پـارتی یـەکـەم

982 147 362
                                        

چیڕۆکەکەم خەمناک دەست پێدەکات

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

چیڕۆکەکەم خەمناک دەست پێدەکات .!!



✨✨✨✨✨✨✨✨✨✨✨✨

نـاوت
باوکە قوربانت بم لێت دەپاڕێمەوە باوکە بەسە تخوا باوکە .!!

دەنگی کچێک بوو کەبە گریانەوە لە باوکە خراپەکەی دەپاڕایەوە تاکو بوەستێت لە لێدانی


ب.پاڕک
چاوەڕوی ئەوەت هەیە قسەش بکەیت ها .؟؟

خ.پاڕک
لێی بدە پیاوەکە قوربانی مردنی بکە

خێزانی خراپ .. دایکەکە هانی دەدات تا زیاتر لە کچەکەی بدات نەوەک بیوەستێنێت


نـاوت
باوکە تخواباوکە سوێند دەخۆم بەهیچ مەبەستێک نەم کردوە باوکە لێت دەپاڕێمەوە



لەکۆتایدا باوکەکە وەستا لەلێدانی ئەم کچە 17 ساڵەی پێشی

باوکە خراپەکە هاتە ئاستی کچە بریندارەکەی کە لە عەرزەکە ڕاکشابو و دەستی بە زگیەوە گرتبو ناوەوەی ئازاری هەبوو بەهۆی ئەو هەمو شەقەی باوکی لێی دابوو .!!

ب.پاڕک
تف ... کچی من کەی هێندە بەڕەڵا بوە ماکیاژ بکات بۆ بازاڕ کردن .؟


کچە بچوکەکە زیاتر خۆی لولدا ئەیزانی باوکی بەوەندە لێدانە ناوەستێت بۆیە هیچ قسەیەکی نەکرد



باوکەکە قژە درێژەکەی کچەکەی لەنێو لەپی دەستی لولدا و ڕایکێشا بەدوای خۆیدا


دایکەکەش بەدوایاندا هات و بەبێ هەستی سەیری ئەو دیمەنەی پێشی دەکرد .!

نـاوت قاچەکانی لە عەرزەکە دەدا و دەگریا

بەڵام کاتێک بینی برا بچوکەکەی لەسوچێکی دەرگاکەوە بە گریانەوە سەیری دیمەنەکە دەکات بێدەنگ خۆی هێشتەوە نەی دەویست برابچوکەکەی بەم تەمەنەوە بیر لەم شتانە بکاتەوە و دەرونی بشێوێت چی گەر وەک باوکی خراپ دەرچو لە داهاتودا

Insensitive old man Where stories live. Discover now