Part 1

236 50 212
                                    


؟؟؟ : خەریکی چیت؟ ( بەپەرۆشیەوە وتی )

؟؟؟ : ھیچ شتێ ( بە ئاسایی وەڵامی دایەوە )

؟؟؟ : ھێی تایھۆنگی تۆ ھەرگیز ھیچ شتێ بەمن ناڵێی ( بەگلەییەوە وتی )

بۆ ساتێ تایھۆنگ سەیری ڕوخساری ھاوڕێکەی کرد و دوایی سەرنجی خستەوە سەر کارەکەی

تایھۆنگ : تەنھا چێژ لە ئامادەکردنی ڕاپۆرت وەردەگرم ( بە سادەیی وتی )

جیمین : تەنانەت خوێندکاریش نیت کارت بەوە بێ ( بەبێزاری وتی )

تایھۆنگ : تەنھا شتێکی خۆشە بەلامەوە ئەو شتە نوێیانەی فێری دەبم وەکو ڕاپۆرتێکی لێبکەم ( بە زەردەخەنەیەکی بەزۆریەوە وتی و جیمین تەنھا چاوەکانی سوڕاند بەو وەڵامە سەیرە )

جیمین : واز لەوە بھێنە دەتەوێ ئەمشەو بچین بخۆینەوە؟ ھەموو کارمەندەکانی کافێکە بڕیارمان داوە ئەمشەو بەیەکەوە کۆ ببینەوە ( بەپەرۆشیەوە پێشنیاری کرد )

تایھۆنگ : نا کارم ھەیە

جیمین : چ جۆرە کارێ ھەمووکات وادەڵێی ( بەبێزاری وتی )

تایھۆنگ : بەڕاستی جیمین حەز بەوە ناکەم ( بە ڕاشکاوی وتی و ھەڵسایەوە لە شوێنەکەی و ڕۆشت وە جیمینیش خێرا بەدوایدا ڕۆشت )

جیمین : ھیچ نەبێ بەڵێن بدە کۆتایی حەفتە بەیەکەوە بچینە دەرەوە؟ ( بەتکاوە وتی )

تایھۆنگ : بیری لێ دەکەمـ( نەیتوانی قسەکە تەواو بکا کاتێ کارمەندێک بەخێرایی ئەوی لەسەر ڕێگاکە لادا تەنھا بۆ ئەوەی دەنگی تەلەفزیۆنەکە زیاد بکات )

پێشکەشکار : ئەو دەستدرێژیەی دوێنێ شەو بۆ سەر بانکی نێودەوڵەتی کۆریای باشور بە ھەڕەشەیەکی بەھێز دادەنرێ بەتەواوی ئەنجامدەری ئەو کارە ئاشکرایە کێیە بەڵام مەبەستی کارەکانی تاوەکو ئێستا دیار نیە ئەوەش خەڵکی دەخاتە ترسەوە سەرۆکی ئەو باندە مافیایەی ئەو کارانە دەکات مین یونگیە کە باندەکە بە مەترسی ترین باند دادەنرێ لە ئێستادا...

جیمین : واھەست دەکەم لەنێو درامایەکدا دەژیم ھەموو ڕۆژێک پڕە لە تاڵانکاری ( بە دراماتیکی وتی و دەستی خستە سەر سەری )

تایھۆنگ : بەڵام ئەوە نایابە ( لەبەرخۆیەوە بە بزەیەکی لارەوە وتی کاتێ بە وردی سەیری ھەواڵەکانی دەکرد )

تایھۆنگ : باوەڕ ناکەم ئەم کۆتایی حەفتەیە بتوانم بتبینم کاری گرینگم ھەیە ئێستاش دەبێ بڕۆم کاتی کارکردنیشم تەواو بوە خواتلەگەڵ ( بەخێرایی وتی و بەر لەوەی چاوەڕێی ھەر وەڵامێ بێ خێرا ڕۆشتە دەرەوە )

سیخوڕی مافیاکە 𝐭𝐤Where stories live. Discover now