هەستەکان نامرن درۆیە:)

Start from the beginning
                                    

(جیمین ویستی دووری خاتەوە مالینا هاتە ژوورەوە جیمین خێرا پاڵی ئەوینایە دواوە و خولەکێک وەستان)

مالینا:ببورن...تەنها ویستم...ببورن دواتر هێمەوە
(ڕۆشت)
جیمین؛نەفرەت ئاگاداربە چۆن هەڵسوو کەوت ئەکەیت
(قژی تێکدا و توڕە و سۆفیا دڵ خۆش بەڵام کەم بوو)
جیمین؛وا بیر نەکەیتەوە..خۆشم بوێت دوای مالیناش هەموو ئافرەتانی جیهانم خۆش بوێت هێشتا یەکێک نابیت لەوان...
(هاتە خوارەوە بۆ باخچەکە و سۆفیا توڕە)

•تێپەڕبوونی کات•

کووک:لێرە چی ئەکەیت؟
جیمین؛تەنها دانیشتووم
(کووک سەیری کاتژمێرەکەی دەستی کرد)
کووک:سێ کاتژمێر و بیست و دوو خولەک دانیشتن؟
جیمین:چی بکەم؟
کووک:ئەوەی کە وتم چی ئەکەیت
جیمین؛بابڕۆینە ژوورەوە کات دەرنگە
(هەستا تاک و بڕوات)
کووک:هیۆنگ بۆچی ژیانێکی نوێ دروست ناکەیت؟
جیمین:ژیانێک بوونی نیە
کووک؛هەیە زانکۆت تەواو کرد کوڕەکەت لێرەیە ئیتر لەگەڵ ئەو هاوسەرگیری بکە و لە ماڵێکدا
جیمین؛ماڵێک بە بێ دڵخۆشی؟
کووک:بەڵام سۆفیا و سانگ هوو دڵ خۆش ئەبن
جیمین:چی سەبارەت بە من؟
کووک:خۆ نەویست بە
جیمین:تاک و ئەمڕۆ بەهۆی هەڵەیەکمەوە خۆ نەویست بووم
(پێکەوە ئەهاتنە ژوورەوە لەناکاو دیمێنێکیان بینی)
کووک:ئحم ئحم
( بە دەنگی بەرز یوونگی و مالینا دوور کەوتنەوە و جیمین لە دواوەی کووک بە توڕەی سەیری کردن کە خەریک بوو ماچی یەک بکەن جیمین بە بێ دەنگی ڕۆشتە سەرەوە و مالیناش شەرمی کردەوە)

مالینا:ئەچم سەر لە سانگ هوو ئەدەم
(هاتە سەرەوە)

کووک:بێ شەرمن هااااا
(پێکەنی و ویستی بچێتە سەرەوە)
یوونگی:جیمین چی وت؟
کووک؛وەک چی؟
یوونگی:سەبارەت بە ئێمە
کووک؛ئەو ژیانی خۆی ئەژی هیۆنگ وازی لێبینە

•سەرەوە•

مالینا:{بەرە و ژووری سانگ هوو هاتم بینیم سۆفیا هاتە دەرەوە}

سۆفیا؛خەوتوە با خەبەری نەبێتەوە
مالینا:باشە سوپاس
سۆفیا:کوڕی خۆمە لەبەر خۆم کردوومە شەو شاد
(مالینای بە جێهێشت و هاتە ژوورەکەی خۆیان)

سۆفیا:جیمین؟(جیمین سەری هەڵبڕی و هاتە لای)
جیمین؛ئەیکەین
سۆفیا:چی؟
جیمین:سبەی پێکەوە سانگ هوو ئەبەینە قوتابخانە و ئەڕۆین بە دوای خانوویەکدا ئەگەڕێین بۆ خۆمان
سۆفیا:گاڵتە ناکەیت؟
جیمین؛نانەخێر بەڕاستمە
سۆفیا:یەک دونیا خۆشمەوێــیت
(توند باوەشی لێدا)
جیمین؛دەی بخەوە سبەی کارمان هەیە
سۆفیا:ئهم با گەرماوێک بکەم

نوسەر:ڕەنگە ڕقتان لە سۆفیا بێت وە نامەوێت لەبەر چاوتانی شیرین کەم تەنها بیر کەنەوە دایکێک ڕۆڵەکەی لێ دوور خرێتەوە؟ یاخوود بە ویستی خۆی ئالوودە نەبوبێت و ئاشقی پیاوێک بوبێت کە باوکی منداڵەکەیەتی خەونی ئەو سادە نیە ژیانێکی باش؟

ئــاوازیــی ئــازار p.Jm Where stories live. Discover now