یاساکان

533 37 7
                                    



وەک هەموو شەوانی تر خەریکی سەیرکردنی وێنەکانی ئەوم
سێ ساڵ تێپەڕبووە بەڵام من نەمتوانیوە لە بیری بکەم دڵنیام ئەویش هەمان شت منی لەبیر نەکردووە

ئێمە بووینە قوربانی دەستی یاسای خێزانەکەمان
دڵی ئێمە یان شکان تەنیا تا یاساکان نەشکێنین

وەک هەموو شەوانی تر بەدەم گریانەوە و سەیرکردنی وێنەکانی خەو بردمیەوە
تەنیا لە خەومدا ئەتوانم بە ئاسوودەی لە نزیکی بم.

لەوێ بەبێ ئەوەێ بترسم پێی ئەڵێم خۆشمدەوێی دەیزی

****

خەریکی وێنە کێشان بووم لە باخچەی قوتابخانە
وێنەی ئەوم ئەکێشا دووبارە

جیمین ئامۆزاکەم کە ناچار ئەبێ وەک برایەک سەیری بکەم بەڵام دڵم ڕێگە نادات و ئەوی کردۆتە خاوەنی خۆی

لە خێزانی ئێمە یاسا هەیە
هەر کەسێک یاساکان بشکێنێ سزائەدرێت
گرنگترینیان
ئامۆزاکان برا و خوشکن نابێ خۆشتبووێ وەک شتێکی تر
گەر ئەوە بکڕێ ئەوە دوور دەخرێتەوە لە خێزانەکەت

وەک دادە دەیزی و کاکە نامجوون'م

دادە دەیزی دوورخراوە بە ناوی خوێندن دووریان خستەوە ناردیان بۆ فەرەنسا

یاسا ڕەق و دڵ شکێنەکانی باپیرەم
ئازاری کاکەم و بگرە هەمووان ئەدات

: دوانەکەم چی دەکات؟
" خێرا وێنەکەم شاردەوە هەر گوێبیستی دەنگی دوانەکەم بووم"

: هیچ.. تۆچی دەکەی لێرە جونگکووک'ی؟
" هاتوو لە تەنیشتم دانیشت سەرکردە سەر شانم"

جونگکووک:ویستم بێم بۆلای دوانەکەم نابێ.
" سەیریم کرد چاوەکانی داخست بوو
چێژ لەوە دەبینێ کە ئاوا ئەکات منیش هیچ کات ڕێگری ناکەم"

: کوکی.

جونگکووک: گیان.
" هەر وەک خۆی بوو"

:زۆر دڵگرانم بۆ کاکم تاکەی دەبێ هەر خەم بخوات.
"چاوەکانم پڕبوون"

جونگکووک: هیچ شتێک لەدەست ئێمە نییە ئەوە چارەنووسی ئەوانە کە باپیرەم زاڵمەکەی ناویەتی.
" خۆی ڕێک کردەوە و سەیری بەردەمی ئەکرد"

***

جونگکووک: گەراینەوە.
" هاواری کرد هەر کە ڕۆشتینە ژوورەوە"

دایکم: بەخێربێنەوە.
"بەڕوو خۆشیەوە وەک هەمیشە پێشوازی لێ کردین"

: سووپاس دایکە گیان.

دایکم: بڕۆن جلەکانتان بگۆڕن و وەرن خواردن بخۆن دڵنیام برسین.

جونگکووک: زۆر زۆریش
" ئەوەی وت و ڕۆشت من و دایکیشم زەردەخەنەمان کرد بە ڕەفتارەکەی"

دایکم: دەی کچم تۆش بڕۆ ئازیزم.

: باشە دایکە گیان.
"بە زەردەخەنەوە وەڵامم داوە"

*%*:سڵاو.
"ویستم بڕۆمە ژوورەکەم بەڵام هەرکە گوێبیستی ئەو دەنگە بووم لە شوێنی خۆم وەستام و لام کردەوە و سەیرم کرد"

دایکم: بەخێربێیتەوە جیمین.
" دایکم بەڕوو خۆشیەوە بەخێرهاتنەوەی کرد وەک چۆن لە ئێمەی کرد"

جیمین: سووپاس مامۆژن.
" ئەویش زەردەخەنەی بۆ دایکم کردەوە و پاشن سەیری منی کرد کە چۆن سەیری ئەکەم"

جیمین: چۆنی بچکۆڵ.
" هاتە لای من ئەویش ئەی ویست بچێتە ژوورەکەی"

: باشم تۆ چۆنی.
" زەردەخەنەیەکم بە ڕوویداکرد"

جیمین: باشم.
"ئەوەی وت و منی تێپەڕدا و ڕۆشتە ژوورەکەی"

لە زانکۆ ئەگەراوە سێیەمین ساڵی خوێندنیەتی
جیمین زۆر حەز بەوە دەکات کاتێک لە دەرەوە گەڕاوە کەسێک ئاوا پێشوازی لێ بکات

گەر لە میزاجێکی خراپیش بێت کاتێک گەڕاوە و کەسێک ئاوا پێشوازی لێ کرد باش ئەبێ

زۆرجار دادە دەیزی ئەوەی ئەکرد گرنگی زۆری پێ ئەدا
بەڵام ئەوە سێ ساڵ ئەبێ ئەو ڕۆشتوە
مامۆژنم هەموو کات ئەوە ئەکات بەڵام جیمین لە چاوەکانی دیارە کە زۆر بیری ئەوە ئەکات کە
دادە دەیزی ئەوە بکات
ئەمڕۆ دایکم ئەوەی کرد

چی گەر من ڕۆژێک ئەوە بکەم وەک ئامۆزاک نا
وەک خوشکێکیش نا
وەک خۆشەویستێک
وەک هاوسەرێک

ئایا ئەکرێ ڕۆژێک من بتوانم ئەوە بکەم



==================

چیرۆکێکی نوێیە هیوادارم بە دڵتانبێ
و
ڕای خۆتانی لەسەر بڵێن و پشتگیری بکەن



تەنیا ئەوم ئەوێت....Where stories live. Discover now