"چۆنیت "
"باشم تۆچۆنی "

"منیش باشم پیرۆزە هاوسەرگیریت کرد "

"بەڵێ سوپاس نەخشە لەتۆش بێت "

"سوپاس ئ دەمویست شتێکت لێ بپرسم "

"فەرموو "
روخسارم لەسەر دەستەکانم دناو سەیرم کرد

"دەربارەی ڕازاو دەمویست هەندێ پرسیار بکەم"

"ئۆی ئۆی بڵێ بزانم چیت دەوێ "

هەندێ پرسیاری کرد بەڕوونی دیاربوو ڕازاوی بەدڵە

"سەیرکە مەبەستی من ڕابواردن و شت نیە گەر ڕازیبێ ڕاستەوخۆ ئەڕۆمە داوای بەڵام ئەمەوێ سەرەتا دەربارەی هەندێ شت قسەی لەگەڵ بکەم

"باشە ئەکاونتی خۆتم پێبدە منیش پێی ئەڵێم دواتر قسەبکەن "
موبایلەکەم پێداو لە ئینستا ئەوکاونتەکەی فۆڵۆ کرد

"نامەیەکت بۆهات "

(کەمێکی تر لەوێ دەبم )

باران وەڵامی دابومەوە لەگەڵ ناسر قسەمان دەکرد چارەگێکی نەبرد بینیم باران هاتە کافتریای زانکۆ ڕاستەوخۆ منی دۆزیەوە و بەرەو لای من هات بەڵام بۆچی توڕە دیارە ئای لەوسەروو چاوە ناشرینەی داویەتی بەیەکا 

"گەر ئامادەیت بابڕۆین "
نەسڵاو نەهیچ شتێکی نەوت

"ببورە ناسر ئێستا دەڕۆم دواتر قسەدەکەینەوە ئاگادارت دەکەمەوە لەبڕیارەکە "
جانتاکەمم هەڵگرت

"کێشەنیە کاتێکی خۆش "

"سوپاس باران ئەمە لەگروپی منە ناسر .. ئەمەش دەزگیرانەکەمە "

"خۆشحاڵ بووم "
ناسر دەستی هێنایە پێشەوە بۆتۆقە باران تەنها سەیری دەکرد  دوای کەمێک دەستی گرتەوە

"منیش .. "
ناسر ڕۆشت باران دەستی منی گرت و بەدوای خۆیدا بردمی

"بۆچی تەنها نامەت نەنارد خۆم ئەهاتمە دەرەوە "

"بۆ تاوەکوو نەزانم لەگەڵ کوڕ قسە دەکەی "
بەتوڕەی گوتی دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی کردەوە

"چی ..؟"
وەستام

"ئەوەی بیستت سەرکەوە لەوە زیاتر توڕەم مەکە "

"توڕەکردن چی بوە تاتوڕەبی خۆ بەدزی قسەم لەگەڵی نەکردوە "

"یەڵدا سەرکەوە "

"سەرناکەوم "

"سەردەکەوی "

"سەرناکەوممم چی دەکەی بەوخوایە دەستیشم لێبدەی ئەقیژێنم و حەیات ئەبەم "
دەستی بەڕوخساریدا هێنا

"یەڵدا سەرکەوە بەقوربان "

"سەرناکەوم تاوەکوو نەزانم بۆچی توڕەی "

موبایلەکەی دایە دەستم لەسەر چاتی نێوان خۆی کوڕەپورەکەمان هێدی بوو وێنەی من و ناسری  بۆناردبوو لەدوای ئەویش نوسیبووی

ڪچــی دەریـــا...ꨄ︎Where stories live. Discover now