چاوەکانم داخست سوپاس بۆ خوا چیتر قسەی نەکرد ئوتومبێلەکەی لەبەردەم ماڵەکەم وەستاند لەکۆتایدا چاوەکانم کردەوە فرمێسکەکانم ئامادە بوون بۆ کەوتن نامەویط دیلان بەم شێوەیە من ببینێت ئەو پێویست ناکا ئەوە ببینێ



"دواتر پێوەندیت پێوە دەکەم" لە ئوتومبێلەکە هاتمە خوارەوە



ئەو منی نەوەستاند هەوڵی نەدا قسەم لەگەڵ بکا هیچ شتێکی نەوت بە سادەی لە ناو ئوتومبێلەکەی دانیشتبوو بەخێرای رۆیشتمە ژوورەوە تەنها گوێم لە دەنگی بزوێنەری ئوتومبێلەکەی بوو


لەگەڵ باوکم و جولیا و لاهانا هەرگیز ماڵەکە چۆڵ نەبوو  هەمیشە هیوام دەخواست بەتەنها بم بەڵام ئەمشەو چۆڵ بوو بەڵام من خەمبارم


هێشتا ئامادە نەبووم رووبەروویان ببمەوە بەتایبەت لاهانا بەڵام خانوەکە بە بەتاڵی چڕتر بوو هەستم بە بەتاڵی دەکرد لە ناخمدا

بەهەنگاوی قورسەوە چوومە ژوورەکەم جلوبەرگەکانم لابرد جلەکانم گۆری سەیری جۆمم کرد لە ئاوێنەکە قژم هێشتا تەواو دیار بوو من ئەو هەموو کاتە بە هەڵە بیرم دەکردەوە سەیری ئەو کەسەم دەکرد کە درۆی لەگەڵم دەکرد

هێشتا رووخسارم وەکو پێشتر بوو تەنها چاوەکانم کاڵ بوو بوونەوە چاوەکانم پڕ بوون لە گریان رووخسارم شۆرد بۆ رزگاربوون لە مکیاجەکە بە قوڵی هەناسەم هەڵکیشا


تەواوی کاتەکە چاوەکانم داخستبوو بۆ ئارام بوونەوە بەڵام وێنەی تایهیۆنگ و لاهانا لەبەردەمم بوو سەرم هەژاند دەمویست ئەم بەشە لە یادەوەریەکانم بسرمەوە

کاتێک لەسەر جێگاکەم راکشام دەمویست بخەوم هیچ نەبێت کێشەکانی ژیانم لەبیر دەکەم خۆم ناچار دەکرد هەموو شتێک دەربارەی ئاهەنگەکە لەبیر بکەم بەڵام وێنەی تایهیۆنگ دەگەرایەوە مێشکم


وێنەی ئەوەی کە ماچی لاهانای دەکرد بە بەردەوام دەهاتە مێشکم نەمدەتوانی ئەوە لە مێشکم دەربکەم لاهانا کچە خۆشەویستەکەی جولیا و باوکم بوو لەو کاتەوەی دایکم دوورخرایەوە منیش لە هەموو شتێک دوورخرامەوە باوکم هەمیشە منی بەراورد بە ئەو دەکرد دەزانم هەرگیز وەکو ئەو نابم هەمیشە هیوام دەخواست منیشی وەکو ئەو خۆش بوێ بەڵام هەرگیز بۆ یەکجاریش ئەوەم نەبینی بەڵام هەرگیز ئیرەیم نەدەبرد


بەڵام ئەمشەو کردم خۆزگەم دەخواست لە شوێنی ئەو بم هیوام دەخواست بەشێک لە دڵخۆشی ئەو بۆ من بێت دەمویست تایهیۆنگ هی من بێت خۆزگە منی هەڵدەبژارد


دوای دیلان و نادیە ئەو یەکەم کەس بوو وای لێم دەکرد هەست بکەم تایبەتم کاتێک کاتی تەرخان دەکرد بۆ من ئەو وایدەکرد پێبکەنم قەناعەتم بەخۆ دەهێنا کە نابێت نزیکی ببمەوە بەڵام دەمزانی حەزم پێیەتی


𝑀𝐸𝐿𝐴𝑁𝑂𝑃𝐻𝐼𝐿𝐸||𝐾𝑇𝐻Where stories live. Discover now