«ئەگەر بچێت بۆ بەهەشت بە تەنها ناچێت ...ئێوەش لەگەڵی
دەچن»وتی چاوەکانی لەسەر تەرمەکە لابرد .



ئەمە ترسناک بوو..واتا ئەگەر بمرێت ئێوەش دەمرن


لە کۆتایدا وەک هەمیشە زۆر بەبێ باکی دەستکی خستە
گیرفانی و ژوورەکەی جێهێشت..

~•~•~

Bianeca:-


شتێک لەلای گوێم دەجوڵا...
کەسێک ختوکەی گوێمی دەدا...

چەند جارێک خۆم جوڵاند...بەڵام ئەو بەردەوام بوو..
«بێنیکا هەڵسە»



من نامەوێت بەڕاستی خەوم دێت...جێگاکەم زۆر گەرمە
گوناهە جێیبهێڵم...



«بێنیکا...»



پەنجەیەک لەسەر شانم...بە شێوەیەکی بازنەیی دەجوڵایەوە
دەزانم ئەمە بێزارکەرە...«باوکە بوەستە»بە بێزاری وتم..



ڕووم سوڕاند...



بەڵام زۆر بێزارکەر بوو...من چیتر خەوم نەدەهات وە بە تەواوی
بە ئاگا هات بووم..




هەڵسامەوە...



سەیری باوکمم کرد ..«باوکە دەزانیت تۆ ڕێگەت نەدا من
خەوە خۆشەکەم تەواو بکەم»



ئەو سەرسام دیار بوو...




بەڵام دواتر رووخساری خاو بوویەوە...
«بێنیکا تۆ برسیت نیە؟!»وتی...



منیش سەیری پێشم کرد...بیرم دەکردەوە...


من برسیم نیە بەڵام دەمەوێت شتێک بخۆم...



«من دەمەوێت شتێک بخۆم بەڵام سەرەتا
ڕووخسارم دەشۆم..»وتم لە جێگاکەم هەڵسامەوە ...

دەستشۆرەکە...!؟!


چاوەکانم گرژ کرد... ئایە ژوورەکەم پشتریش بەم شێوەیە
بوو..

destroyed \\ J. JKWhere stories live. Discover now