دەستپێک و کۆتای💔

130 26 51
                                    

من لەیلی'م کەسێک بووم ڕۆژانە چیڕۆکم ئەنووسی چونکە حەزم لێبوو ڕۆژێک نامەیەکم بۆ هات کە کردمەوە سەرسام بووم کچێک بوو چیڕۆکێکی بۆم ناردبوو وە ووتی کەوا چیڕۆکەکە هی خۆیەتی و ڕاستیە و بەسەرهاتی خۆیەتی زۆر جوان و قووڵ بۆمی نووسیبوو وە داوای کرد بڵاوی بکەمەوە تاکوو هەمووکەس پەندی لێوەربگرێت و ووتی با لەکۆتا ڕۆژەکانی ژیانم سوودێکم هەبێت بۆ هەندێ کەس چیڕۆکەکە ئاوا دەستی پێکرد کچەکە ناوی یارا بوو

من یارام کچێکم کە تەنها بەیەک هەڵە ژیانی خۆمم وێران کرد ئەگەر لەشوێنێکی تربام دوور لەم هەرێمە ئەوا لەوانەبوو کە ئەو هەڵەیە نەبێتە هۆی لەناوبردنی ژیانم بەڵام لەکۆتایدا من لە کوردستان دەژیم کچێک بووم حەزم بە هاوڕێیەتی بوو خێزانێکی باشم هەبوو کێشەمان نەبوو تەنها باوکم و براکانم زۆر گرینگیان بە شەڕەف و ڕێزی خۆیان دەدا بۆیە هەمیشە بە جەختکردنەوە ئاگاداریان دەکردمەوە کە یەک هەڵەی بچووک و یەک فشەک هەمیشە ئەوقسەیان دەکرد منیش وامنەدەکرد شتێکم نەدەکرد ئەوان شەرمەزار بکات چونکە ئەوان پیاوی نێو مەجلیسی گەورەبوون و بەشەخسیات و ڕێزێکی زۆربوون لەناو خەڵک خەڵک دەهاتن ئامۆژگاریان لێوەردەگرتن و بۆ چارەسەری کێشەکانیان لەگەل خۆیان دەیانبرد بەڵام ڕۆژێک کە تازە ببووم بە پۆلی دەیەمی ئامادەی کچێک هاتە قوتابخانەکەمان من زوو کەسەکان دەناسم بەڵام نەمزانی و ئەوم نەناسی زۆر لەگەڵ یەک ببووین بەهاوڕێ زۆر تێکەڵی یەک ببووین کچی خاڵم لەگەڵ من لەهەمان پۆل بوو کچێکی تابڵێی باش بوو خێزانەکەی لەگەڵی باش نەبوون بەڵام ئەو پێویستی بەخێزانەکەی نەبوو پێویستی بەکەس نەبوو چونکە لەگەڵ خودا بوو هەمووشتێکی بەوەوە دەبەستەوە و گوێی بەوە نەدەدا کەکەس خۆشی نەوێت یان حیسابی بۆ نەکەن کچێکی بەهێز و خۆڕاگر و زیرەک بوو ئاگاداری دەکرمدەوە و دەیویست لەو کچە دووە بکەومەوە کە تازە هاتبوو چونکە زیرەک بوو لە ناسینی کەسەکان بەڵام من بەگوێم بەکرد لەسەر ئەم هاوڕییەم دڵی کچی خاڵمم لەخۆم ڕەنجاند و شەڕم لەگەڵی کرد و بوختانم پێی کرد هاوڕێکەم ناوی (ئایە) بوو وە کچی خاڵم ناوی (مەئوا) بوو ئایە ڕقی لە مەئوا دەبوویەوە چونکە حەسوودی پێی دەهات بەڵام من درەنگ ئەوەم زانی وامزانی مەئوا ڕقی لە ئایە دەبێتەوە ڕۆژێک ئایە پێی وتم کە کوڕە پورێکی هەیە و باسی بۆ کردم هەرچەند ئایە خۆی خۆشەویستی هەبوو منیش باوەڕم پێی کرد و ڕازی بووم ببمە خۆشەویستی کورە پورەکەی
کورەکە مۆبایلێک و سیمکارتێکی پێم دا شەوانە تاکوو درەنگ قسەم لەگەڵی دەکرد و وانەکانم نەدەخوێند و خراپ ببووم ڕۆژێکیان خوشکەکەم زانی و مۆبایلەکەی برد و دایەوە دەستی ئایە بەڵام من هۆگری کوڕەکە ببووم بۆ بەیانی چوینەوە قوتابخانە کوڕەکە لەلای قوتابخانە وەستا بوو منیش ویستم بچم بەڵام لەدواوە گیرام
ئاوڕم دایەوە مەئوا بوو
مەئوا ووتی (یارا نەکەی ئەم هەڵەیە بکەیت)
مبیش وەڵامم دایەوە (تێکەڵی من مەبە)
مەئوا بەتوڕەی (تازە زانیم کە سەیری کوڕەکەت دەکرد نازانم مەسەلەکە چیە و چۆنە بەڵام بەڵێندەدەم کە ئەگەر شتێک بکەیت ببێتە هۆی ئابڕووچوونی خاڵم ئەوا بێ گوێدانە هەموو شتێک ڕاستەوخۆ پێی دەڵێم)
ترسام بەڵام کوێر بووم و بەخێرای ڕۆشتمە نێوئۆتۆمبێلەکەی (ئەیمەن) خۆشەویستەکەم بەڕێ کەوتین و چووینە پاڕک دەترسام چونکە براکانم ئەم شوێنانە دەناسن هەموو کەس براکانم دەناسێ بەڵام خۆمم تێک نەدا و بەردەوام بووم لە پێکەنین لەگەڵی و بێ ئاگا لەوەی کچە خاڵەکەم هەمووشتێکی با باوکم ووتبوو من بەخیانەت دامنا بەڵام ئەوە شتەڕاستەکە بوو کە مەئوا کردی دوای کاتژمێرێک لەگەڵ ئەیمەن گەڕامەوە بۆ قوتابخانە خوشکەکەم لەبەردەرگابوو زۆر لێم توڕەبوو گەڕاینەوە ماڵەوە باوکم هاتەوە چاوەکانی سوور ببوونەوە نەمدەزانی بۆ بەڵام هەرکە براکەم هاتە ژوورەوە لەسەر زەویەکە کەوتم لەگەڵ ئەو شەقەی پێمکەوت ئەوڕۆژە زۆر ئازاردرام زۆر رقم لە مەئوا هەڵگرت دەمویست بیکوژم چونکە دووزمانی کردبوو لەخوشکەکەشمیان دا چونکە بە باوکم و ئەوانی نەوتبوو دووڕۆژ لەبەر شوێنی لێدانەکان نەچوومەوە قوتابخانە دوای ڕۆژی سێیەم چومەوە قوتابخانە ئایە و مەئوا لەنێو یەک پاس بوون وە منیش کاتێک چووین مەئوا هەڵبگرین زۆر بە بڕوا بەخۆبوونەوە هاتە نێوپاسەکە وەک هەمووجارێک چووە پێشەوە دانیشت چونکە نایەوێ گوێی لە قسەی زۆربێت هەموویان لەگەڵ شۆفێری پاسەکە هاوڕێ بوون و قسەیان دەکرد هەتا منیش بەڵام مەئوا هەر وای دادەنا کە لەلاشی نیە کە هاتینە خوارەوە زۆر لێی توڕەبووم وەستام تا ئەویش دابەزی دوای لەپێشی وەستام و ووتم
(مەئوا نەدەبوو وابکەیت) قۆڵەکانی گرێدا و بەژنە بەرزەکەی ڕاست کردەوە و ووتی (ئەوە ڕاسترین بڕیار بوو لە ئێستادا)
وەڵامم دایەوە ( بۆتۆ کێشە نیە چونکە لێدانەکە بەرتۆ نەکەوت)
خەندەیەکی کرد و وتی(ئەوە تەنها سوکە لێدانێکە ئەگەر وەک من لێتبدرابا لەسەر هیچ شتێک ئینجا حەقی خۆت بوو گلەی بکەیت) هاتە پێشوە و درێژەی بە قسەکانی دا
ووتی (یارا ڕێگاکەت هەڵەیە دوور دەڕۆیت بەڵام پەشیمان دەبیتەوە بۆیە وازبێنە تا درەنگ نەبووە) فرمێسک لە چاوەکانم هاتە خوارەوە و ووتم(بەڵام خۆشمدەوێت)
ئەویش ووتی(نەخێر تەنها هۆگری بوویت)
منیش ووتم(جیاوازی چیە)
وەڵامی دامەوە (جیاوازی زۆرە یارا مادام وایە با بێتە داوات)
یەکسەر لەوێ ڕۆشت و ئایە هاتە لام و پرسی
(یارا چی بووە.،؟ بۆ نەدەهاتیتە قوتابخانە.؟) منیش وەڵامم دایەوە و باسی هەمووشتێکم بۆی کرد دەیویست لەگەڵ مەئوا بەشەڕبێت بەڵام وەستاندم و لەبیرکردنەوەیەکی قوڵدابووم مەئوا لەگەڵ دەستەیەک لە هاوڕێکانی بوو کە ڕێک وەک خۆی بوون وەک خۆی گرینگیان بەهەمووشت نەدەدا و عەقڵ و بیریان لەتەمەنیان گەورەتر بوو من ڕۆژەکەم ناخۆش تێپەڕاند و گەڕامەوە ماڵەوە و مۆبایلەکەی دایکمم برد و تێلم بۆ ئەیمەن کرد
ئەیمەن قسەی کرد ووتی (یارا تۆی.؟)
منیش وەڵامم دایەوە (بەڵێ منم )
ئاهێکی هەڵکێشا و ووتی (یارا زۆر خەمم خوارد ببوورە)
بێ هیچ شتێک ووتم (خەمبار مەبە تەنها وەرە داوام و ڕزگارم بکە)
بەڵام دەنگی نەما منیش گوێم لە دایکم بوو کە دەهاتە خوارەوە زوو دامخستەوە و مۆبایلەکەم لەشوێنی خۆی دانایەوە بۆ بەیانی بە ئایەم ووت بەڵام ووتی لەسەر کارە لەوانەیە کاتی نەمابێ پاسەکەمان درەنگ دەهات منیش ویستم بەپێی بڕۆینەوە بەلام ئەیمەن لەبەردەرگا بوو مەئوا هات و ووتی دەیەوێت لەگەڵمان بێتەوە منیش وتم تۆزێکی تر دەگەڕێمەوە و نەمزانی مەئوا بەدوامدا هات و بینی سەرکەوتمە سەر ئۆتۆمبێلی ئەیمەن ئەویش توڕە بوو و بەپێ بەتەنها ڕۆشتەوە ماڵەوە و تێلی بۆ باوکم کردبوو باوکیشم ووتبووی کەوا ماڵی ئەیمەن پێدەزانێ ئەویش ووتبووی  بەڵێ و باوکمی بۆ بەردەم دەرگای ماڵیان بردبوو بۆ شەوەکە دووبارە لێدانێکی زۆرم خوارد چونکە کە گەڕامەوە قوتابخانە براکانم لەبەر دەرگاکە وەستابوون نەمزانی چۆن لەم ئۆتۆمبێلە هاتمە خوارەوە براکانم ئەیمەنیان گرت بەڵام لێیان نەدا تەنها براگەورەکەم ووتی (پیاوبە و وازی لێبێنە و نەتبینمەوە چونکە وەک ئەمجارە ڕزگارت نابێ) ئەیمەنیان بەردا و ڕۆشت منیشیان بردەوە ماڵەوە و پڕبەدڵی خۆیان لێیان دام شەوەکەی دایک و باوکی ئەیمەن هاتن و داوی لێبووردنیان کرد باوکی وتی کە دێنە داوام بەڵام ڕەتیان کردەوە کاتێک ڕۆشتن دایکم پرسی کەوا بۆچی ڕەتی کردۆتەوە و باوکم وتی ئێمە باشتر دەزانین براکەم وەڵامی دایەوە و ووتی
(دایکە ئێمە کچ دەدەین بە پیاوێک لەناو پیاوان بێت نەک لەبەردەرگای مەکتەب کچان بێت دەبێت لەناو مەجلیسی دەست ماچکردن بێت نەک لە شوێنی سەرسەریان بسوڕێتەوە)
چەند ڕۆژێکی پێچوو هەر هاتووچۆی قوتابخانەم بوو لەگەڵ مەئوا قسەم نەدەکرد چونکە زۆر بە ئاشکرا کە پرسیم ووتی بەڵێ من وتوومە زۆر توڕەبووم هەمووشتێکی لێمتێکدا ماڵمانی وێران کرد ئایەش هەرباسی ئەیمەنی بۆ دەکردم و مێشکمی شۆردبۆوە ئاشقی هەمووشتێکی ببووم ناوەکەی دەنگەکەی ڕووخساری بۆنەکەی هەموو شتێکی بە مامەکانم ووت باوکم ڕازی بکەن بەڵام نەیان کرد چونکە لێم توڕەبوون دایکم هەموو ڕۆژ بەچاومی دادەدایەوە و توڕەبوو لێم خوشکەکەم هەمان شت براکانم نەیاندەویست بمبینن لەکاتێکدا زۆریان خۆشدەوستم ژیانم سەراوژێر بوو بەڵام من هێشتا ئەیمەنم خۆشدەوسیت و بەبۆنەی ئە هەناسەم دەدا مۆبایلم وەرگرت لە ئایە و قسەم لەگەلی کردەوە سەر لەنوێ ئەمجارە زیاتر ئاگادار بووم و لەهەموو کات قسەم لەگەڵی نەدەکرد ڕۆژێکیان ئەیمەن پێی ووتم(یارا باوکم ڕازی بووە دێمە داوات) دڵم زۆر خۆشبوو زۆر سوپاسی خوام دەکرد دووبارە نامەیەکی تری نارد و ووتی (دەتوانم بتبینم.؟ بە کامێرا.؟) منیش ووتم بەڵێ چونکە کەس لەماڵ نەبوو کاتێک بە کامێرا قسەمان دەکرد ئەیمەن ووتی
(یارا زۆر جوانیت بەپێی ئەوەی دەبمە هاوسەرت دەتوانم زیاتر بتبینم.؟) سەرەتا لە مەبەستەکەی تێنەگەشتم دوای زانیم کە تۆزێک ملی ماکسیەکەم گەورەبوو تێلەکەم داخستەوە  و بەنامە قسەم لەگەلێ کرد و لێی توڕەبووم بەڵام
ووتی(یارا وێنەی ئەوکاتەم لایە کە لە پارکەکە بووین) وێنە..؟ سەرمسوڕما وێنەی چی .؟
لێم پرسی ( وێنەی چی.؟)
وێنەکەی بۆم  نارد نەفرەت ئەوە ئەوکاتەیە کە ماچیم کرد وێنەی گرتووە لەو ڕۆژەوە زۆر ترسام زۆر لێی پارامەوە بیسرێتەوە بەڵام وانەبوو داوای چەندین وێنەی لێکردم منیش لەترسان بۆیم دەنارد بە ئایەم ووت کە پێیبڵێ واز لەمانە بێنی بەڵام ئایە ووتی ئەوە کێشەی خۆتە و کێشەی من نیە ئەوکات زانیم ئایە پشتی لێم کرد بەنەفرەت بێت ئێستا هیچ ڕێگایەک نەماوە بیگرمە بەر خەریکبوو دەگەشتمە کۆتای دەگەمە ئەو شوێنەی کە مەئوا ئاگاداری کردمەوە لەیەکەم ڕۆژ خۆزگە بەگوێم دەکرد خۆزگە درکم بوە بکردبا کە باشەی منی دەوێت بۆیە وام پێدەڵێ نەک خراپە خۆزگە هیچ کات ئایەم نەناسی با هەمووی خەتای ئایە ئەوبوو هەمووشتێکی پێم کرد جگە لە ئەیمەن چەندین شتی تری پێم کرد وای کرد خواردنەوە وزەبەخشەکان بخۆمەوە وایکرد جگەرەبکێشم وای کرد ڕقم لەو لەچکەبێ کە لەسەرمە وایکرد بکەومە دوای کوران و ئاستی خۆم بۆیان نزم بکەمەوە و خۆم بۆیان جوان بکەم بوومە کچێکی سووک بوومە کەسێکی خراپ ئەیمەنیش هەرداوای وێنە و کامێرای دەکرد نەمدەزانی دەبێت چیبکەم چاوەڕێم  دەکرد ڕۆژێک باوکم بزانێت و بمکوژێت چونکە هیچی ترم لەدەست نەدەهات دوای هەشت مانگ لەم ناسینەی ئەیمەن ئەمە کۆتا ڕۆژی تاقیکرنەوەی سەریساڵ بوو بڕیار بوو لەگەڵ ئەیمەن بچمەدەرەوە بەزۆر ڕازی کردم دوێنێ شەو منیش ناچار بووم کە ڕازی بم و لەگەڵی چوومە دەرەوە مەئوا لەبەردەم دەرگاکە وەستا بوو کە هاتمە دەرەوە دەستی لەسەر شانم دانا و ووتی(بەداخەوەم کە ئاوا مێشکیان شۆردویتەوە )
گوێم نەگرت دەمزانی ڕاستە بەڵام ئەو نازانێ هەمووشتێکم لەلای ئەم کوڕەیە و ناچارم لەگەڵی ڕۆشتم بۆ شوێنێکی چۆڵ دوای دوو کاتژمێر گەڕامەوە بەڵام وەک کچێک نا وەک بێ ئابڕوویەک گەڕامەوە و دوونیام بەسەردا ڕووخابوو بەبێ کێشە گەڕامەوە دیاربوو مەئوا بەکەسی نەوتبوو ئەیمەن تێلی کرد وەڵامم نەدایەوە دوای هەفتەیەک لەم ڕوداوە نەخۆشکەوتم زۆر بەخراپی نەخۆشکەوتم و منیان برد بۆ نەخۆشخانە پشکنین کرا توشی ڤایرۆسێک ببووم کە تەنها لە دوو  ڕێگا دەگوازراوە یان لە دایکمەوە کە ئەو هەڵگری ئەم ڤاترۆسە نەبوو ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر لە جۆری B کە پەیوەندی دارە بە شێرپەنجەوە واتا لەوانەیە بە ئەگەرێکی زۆر ببێتە شێرپەنجە ئەوکات ئاشکرابوو کە چیتر کچ نیم دایکم نەیدەزانی چۆن بە براکانم بڵێت تاکوو ماوەیەک شاردمانەوە و زیاتر نەخۆش دەکەوتم چونکە ئەو ڤایرۆسە پەیوەندیدارە بە شێرپەنجە ئەیمەنیش وازی نەدەهێنا ماندوو ببووم لەم ژیانە بەهۆی هەڵەکردن لە هەڵبژاردنی هاوڕییەک ئاوام لێهات ئەوکاتە ئەم قسەیەی پێغەمبەرم بیر کەوتەوە کە
فەرموویەتی(( ئاگادار بن لە هەڵبژاردنی هاوڕێ هاوڕێ دەتوانێت هەم بتخاتە سەر ڕێی خراپ هەم بتخاتە فیردەوسی خودا))
خۆزگە لەگەڵ مەئوا و هاوڕێکانی دەبووم ئەوکات سەربەرز دەبووم خۆزگە هیچ یەکێک لەمانەم نەکردبا هەزارەها خۆزگەم دەخواست بەڵام بێسوود بوو و هەمووشت ڕووی دابوو ئومێدم نەمابوو مەئوا و دایک و باوکی هاتن بۆ سەردانیم چونکە زانیبوویان کە نەخۆشم مەئوا هاتە لام دانیشت پێشتر ئەو تاکە کەس بوو کە هەمووشتێک پێدەوت وە منیش تاکە کەس بووم کە مەئوا قسەی دڵی خۆی بۆدەکردم بەڵام لەبەر نەزانی من لەیەک جیابووینەوە و نێوانمان خراپ بوو خەندەیەکی کرد زۆرکەم خەندەی دەکرس ئەگەر بشیکردبا درۆ بوو پێکەنینێکی  ساختەی  جوان بوو فرمێسک لە چاوەکانم هات و
ووتم (پەشیمانم)
وەڵامی دامەوە و ووتی (درەنگە)
هەمووشتێکم بۆی باس کرد و ووتم بینووسەوە چونکە حەزی دەکرد ببێ بە نووسەر بەڵام ڕەتی کردەوە مۆبایلەکەم بە شاراوەی دەرهێا
ووتم(ناوی نووسەرێک کە ئەم کارە بکات)
ئەپێکی بۆم دانا بەناوی واتپاد و فۆڵۆوی کەسێکی کرد و
ووتی(ئەوە بڵاوی دەکاتەوە بۆت)
هەڵسان و ڕۆشتن لەو کاتەوە دەستم کرد بە نووسینی چیڕۆکەکەم  ئەیمەن داوای کرد دووبارە لەگەڵی بڕۆمە دەرەوە بەڵام ڕازی نەبوم و ووتم نا ئەویش لێم توڕەبوو وێنەکانی هەموو بۆ ناردمەوە
ووتی (ئەوانەم هەموو لەلایە بەباشی بیربکەوە ئەوکات بڵێ نا)
منیش بەگریانەوە ووتم(ئەیمەن تکایە نەخۆشم بۆوا گۆڕای لەگەڵم.،؟)
تەنها ووتی (نیو کاتژمێری تر لەبەردەم دەرگای ماڵتان دەبم)
تێلەکەی داخستەوە منیش بە دایکم ووت کەوا دەکات ووتی بڕۆ لەگەڵی منیش بە ناچاری ڕۆشتم کە گەڕامەوە براکەم لەبەردەم دەرگای ماڵەوە بوو زەنگی مردن بۆم لێدرا ئەیمەنی گرت و زۆری لێدا ئەویش هەمووشتێکی بە کاکم ووت کاکم مۆبایلەکەی لێ وەرگرت و هەمووی سڕیەوە و ئەیمەنی دا بەهاوڕێیەکی کۆڵانی تا بیباتە بنکەی پۆلیس دایکم لەترسان لەهۆشخۆی چوو بۆ سێ دانە کاتژمێر براکەم بەبێ وەستان لێی دام بەهەموو شتێک کەدەهاتە بەردەستی لێمی دەدا و هاواری دەکرد شێت بوو تەنها یەک قسەی دەکرد
(یارا نەدەبا وابکەی ئابڕومانت برد یارا وانەبوویت چۆن دڵت هات وا لەباوکم بکەی یارا چۆن تونایت)
تەنها ئەوقسانەی دووبارە دەکردەوە ئەمجارە خوشکەکەم بێتاوان بوو چونکە ئاگادار نەبوو هەمووشت کۆتای پێهاتبوو نزیکەی دووڕۆژ لەسەر ئەرزەکە کەوتم و نەمتوانی هەڵسمەوە باوکم لەدەرەوەی وڵات بوو تاکوو بەیانی نەدەگەڕایەوە دایکم هەڵنەستابوویەوە ڕۆشتم بانگی بکەم بەڵام دەنگی نەبوو ئەوکات خورپەیەک بەدڵم دا هات و زانیم کە مردووە بەڵێ دایکم مرد ئەوکاتەی وامزانی لەهۆشخۆەی چووە هاوارم دەکرد تاکوو خوشکەکەم هات و بینی تێلی بۆ براکانم کرد و گەڕانەوە براکەی دیم کە زانی لەخەمان بەگریانەوە لێی دەدام و هاواری دەکرد و
دەیوت(هەمووی هەڵەی تۆیە بەنەفرەت بیت خۆزگە لەدایک نەبایت)
تاکوو توانی لێیدام بێ هەست ببووم من بوومە هۆی مردنی دایکم من بووم هەمووی من بووم چرای ماڵەکەمانم گوژاندەوە من ماڵەکەمانم تێکدا من کۆتایم بەهەمووشتێک هێنا ژیانی هەموویانم لەناو برد لەسەر زەویەکە دەگریام بێهێز بێتوانا دایکمیان ناشت کاتێک ویستم بچمە لای خوشکەکەم پاڵێکی بەهێزی پێوەنام کەوتمە نێو گۆڕێک کە ئامادەکرابوو بۆ مردوویەک و هاواری کرد
ووتی( خوا لەناوت ببات و بتهێنێتە ئێرە بە زووترین کات ڕووت لەکوێ بوو بێیتە سەر گۆڕەکەی.!؟ تۆ ئەوت کوشت تۆبوویت بێ ئابڕوو)

just one mistake  تەنها یەک هەڵەKde žijí příběhy. Začni objevovat