قوربانی بم یۆشی زۆر ئازاری چەشتوە قسەی زۆری پێ وتراوە پێیان وتوە کە باوکی بەکار هێناوە تا بەزەییان پێیدا بێتەوە و بیکەن بە ئایدۆڵ لەوانەیە نەزانن هەر لە تەمەنێکی بچوکەوە یۆشی باوکی لەدەست داوە وە بەو پێیەی ئەو تاکە کوڕی خێزانەکەی بوو ئەرکی بەخێو کردنی دایک و خوشکەکەی لە ئەستۆی ئەو بوو قوربانی یەک بە یەکی فرمێسکەکانی بم

هیۆنسوک بۆ جۆنکیو:تۆ هەمیشە ڕووخۆشترینی جۆنکیوی ئێمە بە سەختی کاری کردوە نمونەش بەرهەم هێنانی move و i want your love و زۆریتر شایەنی ئەوەیە هەمووتان چەپڵەی بۆ لێ بدەن

باشە لە ئێستاوە هەر گۆرانیەکی تڕەیژەر خوێڕایەتی تێدا بوو دڵنیا ئەبم کە جۆنکیو دەستی لە نوسینیدا هەبووە وا دیار نیە بەڵام بەڕاستی کوڕێکی خوێڕیە🙂😂😅

هیۆنسوک بۆ جەیهیوک:لە کاتی ڕاهێناندا لە نێوان ئەندامەکان شت هەر ڕودەدا بەس هەمیشە تۆیت کە قسەمان بۆ دەکەیت و وزەی ئەرێنیمان پێ ئەبەخشی و وامان لێ دەکەی زاڵبین بەسەر بارودۆخەکاندا ئەوە شتێکە من حەزم لێیە لە تۆدا زۆر ڕێزت لێ دەگرم و شانازی بە برا بچوکەکەمەوە دەکەم

نازانم چی بڵێم😭

هیۆنسوک بۆ ئاساهی:تۆ ڕاستەوخۆ دەردەکەوی کاتێک ئێمە هەست بە سستی و ماندوویی دەکەین وەک وزەی بۆمان سوپاس بۆ هەمیشە وتنی گۆرانی خۆش ئەزانم لەپشت ئەو لایەنە پڕ ئینێرجیە و ماندوییەتەوە کاتی سەخت بەڕێ دەکەی بۆیە ئێمە و تەیومیەکان هەمیشە پشتگیریت دەکەین

باشە من چۆن پێشتر ڕقم لە ساهی بووە؟دانی پێدا ئەنێم زۆر گەمژە بووم کە ڕقم لە ساهی بووە بەڵام ئێستا لەخۆم زیاتر خۆشمدەوێ

هیۆنسوک بۆ دۆیۆنگ:بەیەکەوە زۆر کاتمان بەسەر برد تۆ بەڕاستی کەسێکی جوانیت کە هەموو شتێک ئەکەیت و هەرگیز نەرێنی نیت زۆرجار گاڵتە دەکەیت و ئێمەش پێناکەنین بەڵام ئەڵێین دۆیۆنگ هەر دۆیۆنگە تۆ ناگۆڕێیت هاوڕێیان ئەو کەسێکە زۆرجار لە ڕێگەی جل و بەرگەکانیەوە پەیام دەنێرێت سوپاسگوزار دەبم کە ئێوەی تەیومی هەمیشە دۆیۆنگ.تان خۆشبوێ بەو جۆرەی کە هەیە

ئەوە قسەیە سەرۆک دۆبی بە هەر شێوەیەک بێ ئێمە هەر خۆشمان دەوێ😭

هیۆنسوک بۆ هاروتۆ: ڕوتۆی ئێمە بەڕاستی وەک منداڵێک وایە کە زوو گەورە دەبێت لەوانەیە کەسێکی نەرم دیار نەبێت بەڵام لە ڕاستیا ئەو زۆر نەرم و نیان مامەڵە دەکا جارێکیان پێی وتم هەر کێشەیەکت هەبوو وەرە من بۆت چارە دەکەم لەوانەیە بۆشی زەحمەت بێ بەڵام هێشتان هەوڵ دەدا ئەوم بەو جۆرە خۆشدەوێ

توخوا سەرۆک ڕوتۆ کەی نەرم دیار نیە؟🙂
هەر کە ڕوتۆم بینی زانیم کەسێکی نەرم و نیانە بۆیە یەکەم بایسم لە تڕەیژەر ڕوتۆ بوو

تڕەیژەر(چیڕۆکێک لە پەیوەندی و برینەکان)Unde poveștirile trăiesc. Descoperă acum