سـڵاو؟
بە هێمنی وەڵامم دایەوە
..
لە کوێ مایتەوە وا بوو بە شەو بۆچی نەگەڕایتەوە ماڵەوە...ئەوە دەنگی خوشکەکەم بوو...
ببوورە کەمێکی تر لە ماڵەوە دەبم
وەڵامیم دایەوە
..
باشە بەڵام پەلە بکە مام لێرەیەنەفرەت هاتنی ئەوم بە تەواوی لە بیر کرد.
باشـە
وتم پەیوەندیەکەم پچڕاند و هەنگاوەکانم خێراتر کرد دەمویست چی زووترە بگەڕێمەوە ماڵەوە بەڕاستی بیری ئەوم دەکرد..
خۆم دۆزیەوە و زەنگی دەرگام لێدا دوای کەمتر لە خولەکێک دەرگاکە کرایەوە لەلایەن ئامۆزاکەمەوە.
هێی ناشرین
بە پێکەنینەوە وتی و باوەشی لێدام ئەو کوڕێکی دڵ پاک و بەڕێزە مانگێک زیاترە نەمبینیون
سڵاو کوڕی سەربەکێـشـە
بە ئاسایی وتم و زەردەخەنەیەکم بە ڕوویدا کرد
شش گەمژە با باوکم گوێی لێنەبێت من پێم وت کە چیتر کێشەنانێمەوە
بە دەنگێکی نزم وتی و منیش پێکەنیم ئەو هەمووشتێکم بۆ باس دەکات.
کەواتە پیاوی گەورە بهێڵە بڕۆمە ژوورەوە
![](https://img.wattpad.com/cover/356484745-288-k259086.jpg)
DU LIEST GERADE
The game began
Fantasyئـاگـاداری هەنگاوەکانت بـبـە...نامەوێت ون بیت لە نێو تاریکی نـاخـم ئازیزەکـەم.. تۆ جیاوازیت!!..تۆ چ شتێکیت؟. بەڵێن بـدە هەمیشە هی من بیت؛.... بەڵێن بێــت دەسپێک:20\11\2023 کۆتای:.....