هەستەکان ئەمرن❗️

Mulai dari awal
                                    

•نیوە شەو•

مالینا{گوێ بیستی گریانی ئەو کوڕە بچکۆلەیە بووم بۆیە ڕۆشتمە ژوورەکە بینیم پورێ خەبەری نەبۆتەوە ئەوە باشە وادیار بوو برسی بێت لەسەر خۆ شیرێکم ئامادە کرد و خستمە نێو باووەشم لەسەر بێدەکەی جیمین دامنا بوو بێشکەکەی لەو ژوورە بوو ئەوم پاڵخست خۆشم لە تەنیشتی پاڵ کەوتم لەسەر بێدەکە بەچاوە بریسکەکانی لێی ئەڕوانیم جوانترین و پاکترین بونەوەر منداڵەکانن بۆیە خۆشم ئەوێن بەهێواشی لەباوەشم گرتبوو ئەترسام باوەشەکەشم برینداری کات هەست ئەکەم لە جیهانێکی تایبەتم خەمەکانی بیر بردمەوە ئەم بچکۆلەیە}



•دوای حەفتەیە•

*هێشتا مالینا لەماڵی جیمین ئەمێنیتەوە نامجوون هاتبوو بیباتەوە لەگەڵ خۆیدا تای وکاسراش لەوێ بون*

خ.پارک:ئێوە قسەی خۆتان بکەن من ئەچمە لای سانگ هوو(ڕۆشت)
مالینا:فەرموون(خواردنەوەی هێنا)
نامجوون:بێزار نیت لێرە؟
مالینا:نەخێر ئاسوودەم
تای:بچکۆلەکەم (ماچی سەری کرد)
نامجوون؛زۆر مایتەوە ئێستا کاتی گەڕانەوەیە
مالینا:ماڵە نوێکەمان لەکوێیە؟
نامجوون:نوێ و شت نیە لەوێ ئەمێنینەوە سمۆرە
مالینا:ببورە؟
نامجوون؛ئەوەی بیستت
مالینا:کەواتە لە یادی کە بێمەوە
نامجوون؛باوکم ئەوەی ناوێ بەسە وەک منداڵێکی ١٢ ساڵان ڕەفتار مەکە نەچوویتە تاقیکردنەوەکان هیچم نەوت حەفتەیەک لەماڵەوە نەبوویت ڕازی بووم مەگەر بێ خاوەنیت؟(بەهاوارەوە وتی)
تای:هیۆنگ ئاگاداری چۆن قسە ئەکەیت؟
(هەستایەوە کاسرا قۆڵی گرت)
کاسرا:تای بوەستە
مالینا؛هههههـ بێ خاوەن ؟هههـ باوکم مردوە دایکم مردوە بەو پێیی براکەشم وا ئەڵێت ڕەنگە وابم بۆچی نا
من بێ خاوەن بم تۆش....

(چرکەیەک و دەنگی هاواری تای هات کاتێک نامجوون دەستی لە مالینا بەرز کردەوە هەموان شۆک بوون خاتوو پارک لە ژوورەکە هاتە دەرەوە تای یەخەی نامجوونی گرت)

تای:چی ئەکەیت ها ؟چی ئەکەیت؟
(بەتوڕە بوونەوە وتی نامجوون لە خۆی شۆک بوو)
خ.پارک:کچەکەم (خستێ باوەشی مالینا شۆکە)
تای:شێت بوویت؟بێ ئەقڵ ؟
(کاسرا بە زۆر دوری خستەوە)
نامجوون:ئێهـ ...من مالی
(ویستی نزیک بێتەوە مالینا نەی هێشت)
مالینا:حەفتەیەک نابێت باوکم مردوە ئافەرم ئەگەر لەگەڵت بژیم وابزانم زیندانیشم ئەکەیت
(فرمێسکەکانی کەوتن لەسەر خۆ)
نامجوون:سمۆرەکەم...مەبەستم ئەوە نەبوو سوێند ئەخۆم
مالینا:نامەوێت بتبینم (ڕۆشت لەوێ)
تای:مالینا ئەبەمە لای خۆم نەکەیت نەکەیت بتەوێت دووبارە پێکەوە بژین دوای ئەم هەڵەیە
(نامجوون بە بێ دەنگی ون بوو)





•لەلایەکی تر•

جیمین{ئەوکاتە ڕۆحم ئاسوودە بوو دایکم وتئ مالینا لای ئەوە وە باسی ئەو ڕۆژەی کرد کە مالینا دوای پەیوەندێکەمان چی بەسەر هاتوە ئێستا ناتوانم زۆر پەیوەندی بە دایکمەوە بکەم بیشیکەم مالینا بە دایکمی وتوە کە من نەزانم لەوێ ئەژی بەڵام دایکم وتی ئێستا ئەو سانگ هوو لە ژورەکەی من ئەمێننەوە و پێکەوە ئەخەون بڕوام نە کرد تاک و شەوێک دایکم وێنەی ئەوانئ بۆ ناردم هەستم بۆ کوڕەکەم زۆر نەبوو بەڵام کاتێک بینیم لەباوەشی ئەو خەوتوە بیرم ئەکردەوە بەڕاستی ئەگەر منداڵەکانی من ئەو دایکی بێت ئەکرێت زۆر خۆشم بوێن لەکاتێکا سانگ هووم زۆر خۆش ئەوێت وێنەکەم خستە سەر شاشەی مۆبایلەکەم هەر خولەکێک بێ ئومێد بم سەیری ئەکەم }

ئــاوازیــی ئــازار p.Jm Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang