ترسی لە دەست دان➰

Start from the beginning
                                    

*مالینا بە ڕاکردن هاو بینی براکانئ هێزی وەستانیشیان نیە بە پێوە هەموان ترسا بوون شتێک بوە؟*

مالینا:شتێک بوە؟(بەترسەوە پرسی)
جین؛نامجوون تای؟(سریان هەڵبڕی)
کاسرا:خۆشەویستم؟
مالینا:قسە بکەن
یوونگی:نیگەران مەبە مالینا هیچ نەبوە هێشتا هەواڵێک نیە
(هەموان هەناسەیەکی قوڵیان دایەوە)

کاسرا:کاکە نامجوون (ساندویچێکی لەبەرامبەر ڕاگرت)
نامجوون:برسی نیم
هۆبی:برسی نیە ئەبێت بیخۆی بۆ بەهێز بوون
(کاسرا چوە لای تای)
کاسرا:تای تۆش ئەمە بخۆ
(لایا دانیشت وە کاسرا ئاماژەئ بە مالینا دا)
تای؛برسیم نیە
کاسرا:ئەبێت بیخۆیت تێگەشتی؟ناخۆم نیە
(مالینا هات ساندویچێکی برد)
مالینا:یوونگی؟
(ئاوڕی دایەوە و مالینای بینی ساندویچەکەی لە بەردەم ڕاگرتوە )
یوونگی:برسی نیم
مالینا؛تۆ بە ئەوانت وتبوو من خەبەر نەکەنەوە چوونکە ماندووم ڕاستە؟
یوونگی:ئاشکرا بووم؟
مالینا:وای هەژمار ناکەم ئەگەر ساندویچەکە قبوڵ کەیت بۆیە بیکە توڕە نابم
یوونگی:سوپاس (لێی وەر گرت)

•دوو کاتژمێر تێپەڕی هەموان دانیشتوون لەنێیو نیگەرانی خۆیان و هاواری ئەوانەی ئازیزەکانیان لە دەست داوە و ئەوانەی چاوەڕوانن*

مالینا:چی ئەگەر نەهاتنەوە؟
(سەیرێکی برا گەورەکەی کرد ئومێدێکی باتێ)
نامجوون:چارەنووس ئەزانێت بەڵام با بێ ئومێد نەبین
مالینا:ئهم
کاسرا:بڕۆن کەمێک پشوو بدەن نۆرەی ئێمەیە لێرە بین
نامجوون:باشم
تای:منیش
یوونگی:پێویست ناکا
جین:لەڕێی خوا ئەوەندە گەشتیار هەبوە؟
(لەناکاو هاجوون بە ڕووخسارێکئ سەر لێشێواو هات)
هۆبی:بەڕێز هاجوون هات
(هەموان هەستان و ترساو بوون)
تای:شتێک بوە هیۆنگ؟
نامجوون:هاجوون؟
هاجوون:کوڕینە لەسەر خۆ بن باشە؟
یوونگی:قسە بکە
هاجوون:کاتژمێر ٦ بەیانی سێ لاشە براوە بۆ نەخۆشخانە بۆ پشکنین و ناسینەوە دوو تەرمیان بێ نازنامەن....
(لەگەڵ وتنی هەر وشەیەک نامجوون و تای و مالینا فرمێسک بە هێواشی لە چاویان ئەکەوت)
تای:مەبەستت چیە؟ناکرێت ئەوان بن
(بەهاوارەوە وتی کاسرا بە گریانەوە گرتی)
مالینا:تەواوی بکە
هاجوون:ئەڵین هەرسێکیان بە تەمەنن وە لە ڕەگەزی مێن بۆ ناسینەوە ئەبێت بڕۆن وسەیری تەرمەکە بکەن
(لەگەڵ وتنی ئەوە گریانیان بەردەوام بوو)
یوونگی:دڵنیام دایکی ئێوە نیە وزە بەن بە خۆتان
(بێ ئومێدی لە ناخی کێدا سەری هەڵداوە؟)
نامجوون؛نانانانا بێت دایکم بێت
جین؛ئەو نیە خەم مەخۆن
تای:کەئ بڕۆین هیۆنگ؟
(بەترسەوە وتی)
هاجوون:ئێستا
هۆبی؛من و یوونگی ئەچین سەیر ئەکەینو یەینەوە ئەبێت وایە دڵنیام خاتوو کیم نیە
نامجوون:تەنها من ئەڕۆم تای تۆ لای مالینا بە
مالینا:نەخێر منیش یەم هەنسک
تای:من لێرە شێت ئەبم

*هەموان بڕیاڕی ڕۆشتنیان دا مالینا لەسەر خۆ ئەگریا ڕاستە تای پیاوێکی گەورەیە بەڵام وەک منداڵ بۆ دایکی بە دەنگەوە ئەگریا نامجوون بیرکردنەوە و فرمێسک خواردبووی یوونگی بە دەم شۆفێریەوە لە دڵ بەرەکەی ئەڕوانی چەنە ڕووخاوە لە ئێستاوە و جین بەردەوام بوو لە دڵ دانەوەی کات تێپەڕی و گەشتنە شوێنەکە هەموان بە لەرزەوە بە ڕێڕەوەکەیا ئەڕۆشتن تا گەشتنە شوێنی مەبەست*

ئــاوازیــی ئــازار p.Jm Where stories live. Discover now