"بەڵێ..وایە برام هەر شتێک بکات بۆکسێک لە لوتی دەدەم"
ماڕک وتی
"سوپاس هاوڕێیان"
هیگاشی سەیری ئێمەی کرد و وتی"شایەنی نییە"
من و ماڕک بەیەکەوە وتمانلەبەشی دواوەی کۆشکین لەبەشی سەرەوەی بینایەکی گەورەی لێیە کە بە کۆشکەکەوە نوساوە یان هەر کۆشک بوو جیایانکردۆتەوە
لە بەشی خوارەوەی گۆڕەپانێکی گەورەی لێیە لەگەڵ چەند نیشانە شکێن و چەند شمشێر و ئامێری ڕاهێنان کردنی سەربازی کە پێدەچێت بۆ ڕاهێنان بێتئەشڵی قسەی کرد
"ئێرە سەربازگەی کۆشکە...پێشتر بەشێک بوو لە کۆشک بەڵام ئێستا جیاکروەتەوە هەموو سەربازەکان لێرە دەمێننەوە
وەکو ئێمە تەنها یەک ڕۆژ پشویان هەیە لە مانگێکدا..پێویستە هەمیشە لە ئامادە باشی دابن بۆ هەر ڕوداوێکی نەخوازراو لەبەر ئەوەی شانشینەکە دوژمنی زۆرە..""چی دەکەن لێرە بەم کاتە؟"
جاک بەساردی وتی کاتێک لە ناکاو دەرکەوت
سەربازەکان بە ڕێکی وەستان و سڵاویان لێی کرد
"سڵاو...فەرماندە..من کۆشکەکەم پیشان دەدان"
ئەشڵی وتی
"کەواتە باشە وەرن لەگەڵم دەبێت قسەتان لەگەڵ بکەم"
جاک وتی
لە نێوان خۆماندا نیگای سەیرمان ئاڵوگۆڕ کرد
"ئەو بەڕێوبەری گرووپەکەمانە تەنها چەند ئامۆژگارییەکمان پێ دەدات
هەروەها پێتان دەڵێت لە بەیانییەوە لە کوێ کاردەکەن"ئەشڵی وتی
بەدوایدا ڕۆیشتینە ناو سەربازگەکەوە بردینی بۆ نهۆمی دووم بۆ یەکێک لە ژوورەکان
لەسەر دەرگاکە نوسرابوو
'فەرماندە جاک'
کەواتە ئەمە ژووری ئەوە لەناو سەربازگەکەدادیکۆراتی ژوورەکەی قاوەیی بوو ڕەسمی چەند کەسێک هەڵواسرابوون کە لێیان نوسرابوو فەرماندە دیارە فەرماندەی ئێرە بوون
ژوورێکی سادە بوو
لەسەر کورسییە چەرمەکەی دانیشت و قاچی کردە سەر مێزەکەی بە پێڵاوەوەباشە
ئەمە ئەو پەڕی بێ ڕێزییە!
جگەرەکەی کردە نێوان هەردوو لێوی
سەیری ئێمەی کرد
YOU ARE READING
|| THE KINGDOM OF DEVIL || 🔛
הרפתקאותتیانا میلەر... دەستگیری دەکرێت،بەهۆی تاوانێکی کۆمەڵ کوژی کە ئەنجامی نەداوە! لە ماوەی شەوێکدا، خێزانەکەی لەدەست دەدات! ژیانە ئارامەکەی بەتەواوی دەشێوێت! پاش ساڵێک، لەزیندان هەڵدێت! بەڵام، ژیان سوپڕایزی جوانتری بۆی هەیە! ئەمجارە لە زیندانێکی ساردتر لە...
CHAPTER NINE
Start from the beginning