خوێن لە بەلۆعەکە دێتەو دەرەوە قاچم هەمووی بوو بە خوێن..

یاااع!

ئێرە بۆ وایە خودایە؟

بە خێرایی ڕۆیشتم بۆ لای خاتوو ماری

"خاتوو ماری سەیرکە قاچم هەمووی بوو بە خوێن، بەلۆعەی گەرماوەکەم کردەوە، لە جیاتی ئاو خوێن هات، ئەوە چۆن دەبێت؟"
بە ترس و خێرایی وتم
بۆیە یەکسەر هاتم بۆ ئێرە، وتم نەک دواتر وابزانێت من درۆ دەکەم یان شێت بووم..

"ئەوە ئێمەش زۆرجاروامان بەسەر هاتووە، بڕۆ لە بەلۆعەکەی پشتەوە قاچت بشۆ، ئاوی ئەوێ هەمیشە پاکە."
زۆر بەهێمنی ئەو قسانەی کرد وەک ئەوەی زۆر شتێکی ئاسایی بێت!
خۆ باوەڕم پێ دەکات وایە؟

ئەرێ لەم زەوییە بەشەری تەواو ماوە؟

"مەبەستت چییە بڕۆم لە بەلۆعەی دواوە قاچم بشۆم؟باشە ئێوە چۆن دەتوانن لێرە بژین؟"
بە سەیری وتم نا هەر بەڕاستی زۆر نامۆن

"تۆ سەرەتا بڕۆ قاچت جوان بشۆ، ئینجا وەرە دەست بکە بە دروست کردنی خواردنی نیوەڕۆ، منیش لەو کاتەدا هەموویت بۆ باس دەکەم."
وتی لە کاتێکدا ئاماژەی بەرەو دەرگاکە کرد

"باشە."وتم
بەخێرایی ڕۆیشتم قاچم بشۆم، بۆ ئەوەی تا زووە بڕۆمە ژورەوە، بزانم بۆچی بەرگەی ئەم هەموو شتە نەفرەتییانە دەگرن..

من خەریکی ئامادەکردنیی خواردنم بۆ نیوەڕۆ مەبەستم
<فێربوونی دروستکردنی خواردن، بە یارمەتی پسپۆڕ و مامۆستای بواری خواردن ماری ئیگڵەر>

خاتوو ماری هەموو ئەو شتانەی باس کرد کە ڕوبەڕویان بۆتەوە، واتا ئێرە پڕە لە شەیتان(ئەهریمەن) بەڵام ئەوان لێرە گیربوون، ترسناکی زۆریان بەسەر هاتووە، لەبەر ئەوەی ویستوویانە بڕۆن بۆ شار و لێرە نەبن!
بەڵام ناتوانن ئێرە بەجێ بهێڵن!
ئەمە کاری ماسۆنییەکانە؟
ماسۆنی لە کوێوە هات؟
نا..کاری جنە؟
نازانم....!
کەسێکی تر بوایە ڕەنگە باوەڕی نەکردبا، بەڵام من کە خۆم شتەکانم بینیوە، باوەڕی پێدەکەم..

"باشە دەبێت هۆکارەکەی چی بێت، ئەوان وا جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، کە ئێوە لێرە بژین؟"وتم

"نازانم..ڕەنگە هەست بە تەنهایی بکەن."
بە گاڵتەوە وتی
دەزانم نایەوێت زیاتر من بترسێنێت..
خۆی من ناترسم!
لەوانەیە کەمێک!

"پێدەچێت وابێت."
بە خەندەوە وتم

باشە با بڵێین قوتابییەکی هێندە خراپ نەبووم، زوو فێربووم، هیچم نەسوتاند..
ئااا
بیرمکەوتەوە!

|| THE KINGDOM OF DEVIL || 🔛Where stories live. Discover now