چاوەکانی جێگیر ببون لە جەستە بێڕۆحەکەی باوەشی ئێنزۆ

کاڕمێلۆ:-ک...کوانێ بێلا؟

چاوەڕێ بوو بۆ ئەوەی ئێنزۆ وەڵامی بداتەوە ، بەڵام ئێنزۆ هیچ شتێکی نەوت

بە توندی ئێنزۆی ڕاهەژاند

کاڕمێلۆ:-دەڵێم کوانێ میرابێلا؟ ئێنزۆ تکایە لە کوێیە؟


ئێنزۆ تەنها بە شەکەتیەوە سەری بە ناقایلی جوڵاند

کاڕمێلۆ  ماسولکەکانی دەستەکانی خاو بوونەوە و چاوەکانی شتێکیان بینی

بە لاوازی هەڵسایەوە و بەرەو ڕووی ڕۆشت

خۆی نوشتاندەوە بۆ هەڵگرتنەوەی گوڵێکی شینی خوێناوی

گلێنەی چاوە ڕەشەکانی فراوان بوون و لێوەکانی بە نزمیەوە جوڵاند

کاڕمێلۆ:-میرابێلا ... بێتاوانەکەی من

دەستی کرد بەمشتێک و دای لە سینگی خۆی

کاڕمێلۆ:-بێلای من ...

هەناسەیەکی لەرزۆک و هەنسکی هەڵکێشا و دووبارە دایەوە لە سینگی خۆی

ئاخر دڵی باجی ئەوە دەدا

کاڕمێلۆ:-چاو جوانەکەی من

ئاخر دوو مناڵیان لێی سەندووە

چۆن بەبێ بێلا هەناسە بدات؟

دوای ئەو هەموو ناخۆشیە
دوای ئەو هەموو تاریکیە ئەستێرەیەکی گەشاوەی دۆزیەوە

ئێستا ئەویشیان لێی سەندووە

ئاسمانی تاریکت بینیوە بەبێ ئەستێرە؟

بینیوتە چۆن هەوری خەم دایپۆشیوە؟

ئێنزۆ فیلامینیۆی هەڵگرت و خستیە سەر شانی

دەستێکی خستە سەر شانی کاڕمێلۆ

ئێنزۆ:-هەڵسەوە کاڕمێلۆ ، چاوەڕێتە...بێلاکەمان چاوەڕێتە


بۆ یەکەمین جار دوای چەندین ساڵی درێژخایەن و سارد و سڕ کاڕمێلۆ فرمێسک ڕوخساری داپۆشی
















































𝑴𝒊𝒓𝒂𝒃𝒆𝒍𝒍𝒂:

چاوەکانم بە لاوازی کردەوە سەرەتا هەموو شتێک لێڵ بوو دواتر بیناییم باشتر بوو

چاوەکانم لە بنمیچی ژوورێکی نەناسراو بوون

ئازاری سەرم دەیکوشتم

دەستم خستە سەر برینەکەم

برینەکەم سەری کراوە بوو

دڵم ئاگاداری کردمەوە ئەگەر لەلای کاڕمێلۆ بم برینەکەم بەم شێوەیە ئیهمال ناکرێ

''Running to The Sea''Where stories live. Discover now