دەمردم تا بزانم چی پێ ووت


ئادریان بۆ چەند چرکەیەک ڕوخساری گرژ بوو بەڵام بە بینینی من خەندەیەکی کرد و سەری بە قایل بوون جوڵاند بۆ کاڕمێلۆ

چرکەی دواتر کاڕمێلۆ بە قاچە درێژەکانی بەرەو من هات


تا دواتر بەخەندەی گەورەوە لەسەر هەردوو ئەژنۆی دانیشت


لە بەردەم هەمووان ئەوەی کرد!

بەخێرایی هەوڵمدا هەڵیستێنمەوە سەر قاچەکانی و شکۆمەندی ئەو بەرامبەر پیاوەکانی بپارێزم بەڵام سەری بە ناقایلی جوڵاند


دەستی ڕاستی منی گرت و خستیە نێو قژی خۆیەوە


چی دەکا ئەو پیاوە لادەرە!؟

دەشێ شێت بووبێت


بۆ چەندین چرکە دەستی منی لە نێو قژی خۆیدا هێشتەوە


ڕەنگە سوورەکانی شەرم خۆیان بە ڕوخسارمدا هەڵدەواسی چونکە هەموو پیاوەکان بە سەرنجەوە سەیری ئێمەیان دەکرد




نێو لەپی دەستمی خستە سەر لێوەکانی بۆ ماچێکی نەرم و پڕ لە سۆز و خۆشەویستی



کێ دەتوانێ پیاوی وەک ئەوی هەبێت؟

ئەو کاڕمێلۆی پڕ لە هونەرە

هونەری جەنگ،وێنەکێشان،خۆشەویستی،سۆز، کوشتن،لادەری،وروژێنەری،سەرجێگا، دەست لێدان



هەردوو دەستمی گرت و بەچاوە ڕەش و پڕ لە هیوایەکەی سەیری دەکردم



کاڕمێلۆ:-میرابێلا، میرابێلا فیلیپس ، بەڕادەی چونە بەهەشت خۆشم دەوێی

کاڕمێلۆ:-دەمەوێ بتدۆزمەوە کە لە ماڵەکەمدا خواردنم بۆ ئامادە دەکەی ، بتدۆزمەوە مناڵەکانمان لە قاچەکانت ئاڵاون و بێزاری لەدەست ئەوان و باوکیان


کاڕمێلۆ:-دەمەوێ هەموو شەوێک لە باوەشی خۆمدا بتدۆزمەوە

کاڕمێلۆ:-گوێبیست ببم هەموو خەڵک بڵێن دەبینی ئەوە ژنی کاڕمێلۆیە



کاڕمێلۆ:-دەمەوێ بانگت بکەن بە میرابێلا بۆناڤێنتۆ ، خێزانێکی باشت نەبوو لە فیلیپس ڕێگەم دەدەی نیشانت بدەم خێزانی بۆناڤێنتۆ چۆنە؟


کاڕمێلۆ:-لەبەردەم پیاوەکانم چۆکت بۆ دادەم گرنگ نیە بپاڕێمەوە بۆت لێرە هەموو ویستم ئەوەیە بڵێم هاوسەرگیریم لەگەڵ دەکەی میرابێلا فیلیپس؟


''Running to The Sea''Where stories live. Discover now