ئاگری تاریکی

Start from the beginning
                                    

باشە ئەوە لەشەرمدا نەبوو ئەوە لە حەزی تاوانم دابوو

بەهێواشی نزیک بوومەوە و خۆمم دۆزیەوە لەنێو باوەشی ئەوم لەسەر قاچەکانی ئەو دانیشتووم

نازانم چۆن بەڵام ئەژنۆکانم بەتەواوی نزیک کردبویەوە لەیەکتر تا ئەو ساتەی هەردوو دەستەکانی لەسەر ئەژنۆکانم دانا

کاڕمێلۆ:-قاچەکانت نزیکمەکەوە لەیەکتر

ئەوە ئەو ساتە بوو هەستم کرد دڵم دەستی کردوە بە سووتان دووبارە

شەپۆڵی حەز و ئارەزو دەستیان بەسەردا گرتم

ئەوەم کرد کە داوای کرد

کەمەری گرتم و زیاتر منی چەسپاند بە جەستەی و دەستەکانم ڕێگایان گرت بەرەو ملی

بەهێمنی سەرنجی چاوەکانی دەدام لە کاتێکدا بەدەستێکی قژی چاک دەکردم

کاڕمێلۆ:-زۆر جوانی

خەندەیەکی شەرمنانە لێوی گرتمەوە و وام کرد ئەویش خەندە بکا

ئەم ماوەیە زۆر وادەکەم خەندە بکا

بێلا:-کاڕ

سەری لار کردەوە کەمێک بۆ ئەوەی چاوەکانم ببینی چونکە سەرم کەمێک نزم کردبوویەوە دوای وەسفکردنەکەی

کاڕمێلۆ:-بەڵێ شیرینەکەم ؟

بێلا:-تۆ ... خەندەکەت ... نازانم تەنها زۆر جوانە

دوای قسەکەم پێکەنینێک لەلێوی دەرچو ددانەکانی دەرکەوت

کاڕمێلۆ:-ئاوایە؟

سەرم بە قایل بوون جوڵاند و بەتەواوی قژمی بە دەستی کۆکردەوە لەدواوە

لێوەکانی بەنەرمی ملی منیان دۆزیەوە

لەوێ هەناسەی قوڵی هەڵدەکێشا ماچی دەکرد و لە نێوان لێویدا پێستمی ڕادەکێشا

دەستەکانم خستە نێو قژی ڕەشی

بەخێرایی کاردانەوەی هەبوو بەرامبەر ئەوە

ماوەیەکە زانیومە چەندە ئەو شتەی بەدڵە

هەناسەی ئاسودەیی دایەوە و سەری لەنێو ملمدا حەساندەوە منیش هەوڵم دەدا بە نەرمترین شێواز دەستم بەئاڵاوی لەگەڵ قژیدا بهێڵمەوە

کاڕمێلۆ:-تۆ هانم دەدەیت

بەکەمی پێکەنیم

''Running to The Sea''Where stories live. Discover now