جۆنکوک:ئەڵێی باوکم ناناسن ئەو حەزی بەوەیە توشی دڵەڕاوکێت بکات

جەیهۆپ:سەوتی سەیارە یەت وابزانم هاتەوە

جین:جۆنکوک ئەو جلانە چییە لەبەرت کردووە ئێستا توڕە ئەبێت

جۆنکوک:بەلامەوە گرنگ نییە

(بەڕێز جیۆن هاتە ژورەوە هەمووان هەستان بۆ پێشوازی کردن لێی لە دواشیەوە کچێکی جوانی فەڕەنسی و کوڕێکی بچوکی کۆری هەمووان شۆک بوون بە بینینی ئەم کچە جوانە کە چاوە شینەکانی بوون بە گۆمی خوێن )

جیۆن:مناڵەکان چۆنن

نامجون:بەخێر بێیتەوە خاڵە

جیۆن:سپاستەکەم کوڕەکەم

دەیڤد:دادە ئەمانە کێن

جیۆن:بچکۆلانەکەم ئەمانە ئیتر برا گەورەی تۆن ئیتر بەیەکەوە ئەمێننەوە لێرە

(جۆنکوک برۆکانی گرژ کرد)

جۆنکوک:مەبەستت چیە برای چی ئەمانە کێن

جیۆن:دانیشن دواتر بۆتان باس ئەکەم

جۆنکوک:ئێستا باسی کە دواتری چییی

جین:جۆنکوک

جیۆن:خاتوو سۆیۆننن

سۆیۆن:بەڵێ بەڕێزم

جیۆن:ئەمان بەرە بۆ ژورەکەی سەرەوە هەتا ژوریان بۆ ڕێک ئەخەین دەی کچەکەم جانتاو شتەکانیشیان ببەن دەی

(کلارا بە بێدەنگی لەگەڵ دەیڤد ڕۆشتنە سەرەوە پاسەوانەکانیش جانتاکانیان بردن )

جیۆن:ناتوانی دوو دەقە چاوەڕێ بکەیت بێڕێز لەبەرچاوی ئەو کچەیا بۆوا قسە ئەکەیت هااا خوێڕی

جۆنکوک:ئەوانە کێن هااا خیانەتت لە دایکم کردووە ئەوانە مناڵی تۆن

جیۆن:دەمت داخەو لەویا دانیشە هەتا هەموو گیانتم نەشکاندووە

تای:وەرە

(دەستی جۆنکوکی گرت و داینیشاند )

جیۆن:کاتێک ڕۆشتم بۆ فەڕەنسا بۆ گرتنی ئەو هیچ و پوچانە بە سوتفە هاوڕێی مناڵیمم بینی ئەو خەڵکی فەڕەنسایە بەڵام کە مناڵبوو لێرە ئەژیان ئێمە وەکوو برا وابوین بەیەکەوە دواتر لێرە هاوسەرگییری کرد بەڵام من لەو کاتەوە نەمبینیوە چونکە من خەریکی ئەو کارانە بووم کاتێک لەوێ بینیمەوە زۆر دڵخۆشبووم هەروەها ئەو ئیشی ئەفسەری ئەکرد لەوێ کاتێک ئێمە بەیەکەوە بووین هێرشیان کردە سەرمان ئ ئەو خۆی یایە بەر گولەکە بۆ ئەوەی من بریندار نەبم

(هەموو ئەمانەی بە گریانەوە باس کرد)

جین:خاڵە لەسەر خۆبە تکایە

جەیهۆپ:ئێێ ئەی چی لێهات

جیۆن:مرد پێش ئەوەی گیان لەدەستبدات داوای لێکردم ئاگام لە مناڵەکانی بێت بۆیە ئیتر ئەوان لێرە ئەمێننەوە ئەبێ تۆڵە لەو هیچ و پوچانەش بکەمەوە

lost in loveOù les histoires vivent. Découvrez maintenant