یۆنگی :
تەنها بۆ ئەمشەو..

بەڕێز.مین :
بڕۆ و بە جیمینەکەت بڵێ ناتوانێ بچێتە دەرەوە..

یۆنگی :
بەڵام...

خاتوو.مین :
گووێت لە باوکت نەبوو..؟

یۆنگی هەڵسایەوە و ڕۆشتەوە ژوورەکەیان
دەرگاکەی لەدوای خۆی داخست

جیمین :
پێینەدایت..؟

یۆنگی :
نەخێر نەیدا..

بەبێزاری لەسەر بێدەکە لەتەنیشت جیمین دانیشت
جیمین دەستی گرت و زەردەخەنەیەکی کرد

جیمین :
دەتوانین بە پێ بڕۆین..

یۆنگی :
نەخێر بۆ تۆ خراپە..

جیمین :
نەخێر ، هەرخۆی تۆ لەلای منی..

یۆنگی :
باشە دەی خۆت ئامادە بکە..

بەدڵخۆشی ڕۆشتە لای دۆڵابەکە
بەخێرایی خۆیان ئامادە کرد و ڕۆشتنە دەرەوە

...

دەستیان لەناو دەستی یەک بوو
سەیری دیمەنە جوانەکەی شەوی سیۆلیان دەکرد

هەست بە ئارامبوونەوەی مێشکیان دەکەن
هەوا فێنکەکە لە ڕووخساریان دەدا

وا لە قژیان دەکا پەرش و بڵاوبێتەوە
بەڵام زۆر ئارامبەخشە بۆ ئەوان!

یۆنگی :
جیمیناهــ وەرە لێرە دانیشین ماندوو بوویت..

جیمین بە یارمەتی یۆنگی دانیشت ، سەری خستبووە سەر شانی و قۆڵی لە قۆڵی ئاڵاندبوو

جیمین :
یۆنگی..؟

یۆنگی :
بڵێ گیانی من..

جیمین سەیری یۆنگی کرد ، یۆنگیش
بە هەمان شێوە

جیمین :
تۆ چی دەکەیت ئەگەر من شتێکم بەسەرهــ...

یۆنگی پەنجەی لەسەر لێوی جیمین دانا

یۆنگی :
هەرگیز بە خەیاڵیش بیری لێمەکەوە..

جیمین :
بۆچی..؟

یۆنگی :
چونکە بەرگە ناگرم..

ئازارەڪانــی ژیـان || ʸᵐ [ڪۆتایــی وەرزی یەڪەم]Where stories live. Discover now