خاتوو.مین :
جیمین وەرە دەرەوە..

بە قایمی دەیکێشا بە دەرگاکە
یۆنگی وویستی قسە بکا بەڵام جیمین ڕێگەی نەدا

جیمین :
تکایە دەمەقاڵێ مەکە..

یۆنگی سەری بە مانای بەڵێ لەقاند و ڕۆشتنە دەرەوە لە ژوورەکە

...

هەمووان بەبێدەنگی خەریکی نان خواردن بوون
تەنها دەنگی قاپ و کەوچکەکان دەبیسترا

بەڵام بەڕێز.مین قسەی کرد

بەڕێز.مین :
یۆنگی ئەمڕۆ چەندت کارکردووە بڕۆ بیدە بە خاوەن قەرزەکان..

یۆنگی سەیری جیمینی کرد

یۆنگی :
بەڵام پێوویستە بەو پارەیە کەلوپەل بۆ منداڵەکەم بکڕم..

بەڕێز.مین :
کە دەتزانی ناتوانی کەلوپەل و پێداویستی بۆ دابین بکەی بۆچی درووستت کرد..؟

ئەو قسەیە وەک تیرێکی ژەهراوی وابوو بۆ دڵی هەردووکیان بەتایبەتی یۆنگی

ئەو واهەست دەکا لەپیاوەتی کەوتووە
ئەو واهەست دەکا ئەو شایەنی ئەوە نییە ببێتە باوک

ئەو واهەست دەکا دۆڕاوە لەژیان
تەنها بەهۆی هەژاریەوە!!

ناتوانێ تەواوی پێداویستیەکانی کوڕەکەی دابین بکا!!

هەست بە شەرمەزاری دەکا بەرامبەر جیمین و کوڕەکەی

خاتوو.مین :
ئێرە جوان پاک بکەوە..

سەیری جیمینی کرد کە بە کزی سەری داخستووە
بەڵام لای ئەوان گرینگ نییە!

جیمین :
باشە..

بەڕێز.مین و خاتوو.مین ڕۆشتنە هۆڵەکە
یۆنگی سەیری جیمینی کرد

دەستی لەنێو قژەکانی گیر کرد و بردیە دواوە
هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی

یۆنگی :
جاری داهاتوو زیاتر کار دەکەم..

جیمین :
نەخێر واناکەیت هەرخۆی تۆ زۆر ماندووی..

یۆنگی :
من ماندوو نیم وە ناشبم تەنها دەمەوێ ژیانێکی ئاسوودەتان بۆ دابین بکەم..

جیمین هەڵسایەوە و بەرەو یۆنگی ڕۆشت
لەدواوە قۆڵی لە ملی ئاڵاند

جیمین :
من زۆر ئاسوودەم لە ژیان چونکە تۆم هەیە..

ئازارەڪانــی ژیـان || ʸᵐ [ڪۆتایــی وەرزی یەڪەم]Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang