هەموو شتێک بەلایەک ئەو بچکۆڵەیەی نێو سکیشم بەلایەک

تەمەنی ٨ مانگە
زۆری نەماوە بێتە نێو ئەو دۆزەخە

نازانم ئاخۆ ئەویان خۆشدەوێ یان نا؟
بەڵام هیوادارم خۆشیان بوێ

خاتوو.مین زۆر ڕقی لێمە ، ماوەی ۲ ساڵە لەگەڵیان دەژیم بەڵام تاکو ئێستا ڕق هەڵگرن

نازانم بۆچی ڕقی لێمە
هەرخۆی بۆم گرینگ نییە چونکە من یۆنگیم هەیە

End JIMIN pov ~

...

جیمین بەبێ هێزی لە ژوورەکەیان هاتە دەرەوە کاتێ دەستی لەسەر سکە گەورەکەی بوو

خاتوو.مین :
بێزار نەبوویت ئەوەندەی پشوو بدەی..؟

بەهاوارەوە بەرەو ڕووی جیمین ڕۆشت

جیمین :
سـ سوێند بەخوا پشووم نەداوە..

خاتوو.مین :
ئێستا هاوسەرەکەت دەگەڕێتەوە خێرا خواردن ئامادە بکە..

جیمین :
باشە..

ڕۆشتە چێشتخانەکە
دوای ماوەیەک تەواو بوو ، بەبێهێزی پشتی بە دیوارەکەوە نووساند

بەڵام دووبارە گووێی لە دەنگی خاتوو.مین بوو

خاتوو.مین :
جیمین ، وەرە..

جیمین چاوەکانی تووند داخست و هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و ڕۆشتە لای

خاتوو.مین :
ئێرە پاک بکەوە خێرا..

فڵچەکەی بۆ جیمین هەڵدا
جیمین بەحاڵ توانی هەڵی گرێتەوە بەهۆی سکە گەورەکەیەوە

بە ماندوویی دەستی کرد بە پاک کردنەوە
لەوکاتەدا دەنگی کردنەوەی دەرگا هات

جیمین سەری هەڵبڕی و سەیری دەرگاکەی دەکرد
یۆنگی ماندوو هاتە ژوورەوە

بەڵام هەرکە جیمینی بینی خەریکی پاک کردنەوەی زەویەکەیە مێشکی لەدەست دا

یۆنگی :
چەند جار پێم گووتی کار بە جیمین مەکە
ئەو دووگیانە..

کۆتا ووشەی بەهاوارەوە گووت
جیمین بەرەو یۆنگی ڕۆشت و هەوڵی هێمن کردنەوەی دەدا

خاتوو.مین :
پێت چۆنە خزمەتی هاوسەرەکە بێ کەڵکەکەشت بکەم بەڕێز یۆنگی..؟

یۆنگی :
پێی مەڵێ بێ کەڵک..

تووڕەیی گەیشتە لووتکە ، جیمین بەخێرایی بەدەستەکانی ڕووخساری یۆنگی گرت

جیمین :
تکایە بووەستە ، بابڕۆینە ژوورەکەمان..

یۆنگی دەستی جیمینی گرت و ڕۆشتنە ژوورەکەیان
گوێیان لەدەنگی خاتوو.مین بوو

خاتوو.مین :
بڕۆ بڕۆ کوڕەکەم ژەهراوی بکە..

یۆنگی بەتووندی دەرگاکەی داخست ، سەیری جیمینی کرد کە لەسەر بێدەکە بە کزی دانیشتووە
بەهێواشی بەرەو جیمین هەنگاوی دەنا

یۆنگی :
تکایە بمبورە..

جیمین :
نەخێر گیانەکەم داوای لێبوردن مەکە..

دەستەکانی یۆنگی گرت بەڵام هەستی بە شتێکی نامۆ کرد

سەیری دەستەکانی یۆنگی کرد ، چاوەکانی پڕ فرمێسک بوون




جیمین :
یـ یۆنگی دەستەکانت..

_____

495 Words










ئازارەڪانــی ژیـان || ʸᵐ [ڪۆتایــی وەرزی یەڪەم]Where stories live. Discover now