دەستەکانم لەسەر مێزەکە لەیەکتر ئاڵاند و سەرنجی ئەو سۆزانیە بچوکانەم دەدا تا دواجار ئەنجلینام دۆزیەوە

بێلا:-ئەنجلینا ئازیزم دەکرێ بە کچەکانت بڵێی قاچ و دەستە پیسەکانیان لەسەر پیاوەکانم لاببەن؟

چاوەکانی فراوان بوون و لەولاوە ئادریان خواردنەکە لە گەرویدا مایەوە

کاڕمێلۆ سەری هەڵبڕی بۆ سەیر کردنم بەبێ پچڕان

ئەنجلینا:-چی؟ پیاوەکانت؟

هەناسەیەکی گاڵتەجاڕیم دایەوە

بێلا:-ئێستا تەنها تێبینی ئەوەت کرد ها؟ بەڵێ ئازیزم ئەگەر هی کاڕمێلۆ بم ئەوا ببینە کێ خاوەندارە بەسەر ئەو کەشتیەدا! ئێستاش بە سۆزانیەکانت بڵێ کارە پیسەکانیان بوەستێنن پێش ئەوەی پارچە گۆشتە قێزەونەکانی لاشەیان دەرخواردی ماسیەکان بدەم !

هێشتا دەمی بە فراوانی مابویەوە تا چرکەی دواتر ئاماژەیەکی بە کچەکان کرد بۆ وەستان

ئێنزۆ:-چەند دایکێکی خراپی

بەچرپەوە لەژێر گوێمدا ووتی وای کرد خەندەیەکی سەرکەوتنی بۆ بکەم و برۆم بۆی بجوڵێنم

بێلا:-دەتەوێ خراپتر بم ؟

ئێنزۆ:-نا تکایە لێت دەپاڕێمەوە مەیکە

بێلا:-نا ئازیزم نا پێویستە ببم بە دایکێکی شایەن

هەڵسامەوە لەسەر کورسیەکەم لەوکاتەی ئێنزۆ بە چاوەکانی دەپاڕایەوە کەنەیکەم بەڵام بەداخەوە ئەوە کارە پەسندەکەی منە لەگەڵ ئێنزۆ

ڕۆشتمە پشت ئێنزۆ و تەوقەکەی قژی خۆمم لێکردەوە

دەستم خستە نێو قژە زەرد و جوانەکەی و بەتوندی گرتم خەندەیەکی فراوانم کرد کاتێک بە کەمی هاواری کرد

قژیم گرتبو وە سەرم بەرەو پێشەوە و بەرەو دواوە دەجوڵاند

پاشان هەوڵم دەدا قژی بۆ ببەستم لە کاتێکدا پیاوەکان خەریک بوو دەخنکان بەهۆی پێکەنین

گرەو دەکەم ڕوخساری توڕە و بێزاری زۆر کۆمیدی دەردەکەوێت

ئێنزۆ:-کاڕمێلۆ تکایە پێی بڵێ وازم لێ بهێنێت!

کاڕمێلۆ:-ئەگەر کچەکەی من بەوە دڵخۆش دەبێ کەواتە با بەردەوام بێ

ئێنزۆ:-خودایە!گاڵتەم لەگەڵ دەکەی؟

دەستم بڵند کرد و بە گاڵتەوە بە توندی شەقێکم لە سەری دا

بێلا:-بێدەنگ بەو سەرت بەجوانی ڕاگرە مناڵی خراپ !

''Running to The Sea''Where stories live. Discover now