پێویست نەبوو توڕەیی ئەو پیاوە تاقی بکاتەوە بەڵام ئەوە میرابێلایە
بە ڕەقیەوە دەستی خستە سەر ملی و توند گرتی وای کرد قاچەکانی لەسەر زەویدا نەمێنن و بڵندی کرد
بێلا ڕوخساری سوور ببویەوە و بە دەستە بچوکەکانی شەقی لە دەستی ئەو دەدا
.....:-سۆزانییەکی بچوک، دەزانی منی کێم ها؟
لە کۆتایی قسەکەی ئەوی لەسەر دەریاکە ڕاگرت تەنها ئەگەر بەریبدابا دەکەوتە نێو دەریاکەوە
....:-ئەگەر زۆر شتەکانت لا گرنگە ئەوا خۆت بڕۆ وەک سەگی دەریایی بیهێنەوە ، وە خۆشحاڵ بووم بە بینینیت من دێرێک ڕاسۆلنیکۆڤ
لە دوای قسەکەی پەنجەکانی شل بوون و بێلا کەوتە نێو دەریاکەوە
هەستی دەکرد هەموو بەشەکانی لاشەی بەیەک جار لەیەک جیا دەبنەوە بەهۆی ساردی ئاوەکەوە
نەیدەتوانی مەلە بکا و تەنها پەلەقاژەی دەکرد بۆ ئەوەی دوو چرکە بتوانی هەوا هەڵمژێ
تەنها کەمێک هەوا بۆ سییەکانی
ئەو هەستە چۆنە بتەوێ هەناسە بدەی بەڵام نەتوانی؟
هەستی بە جوڵەیەک دەکرد لە خوار قاچیەوە بەڵام لەو کاتەدا تەنها هەناسە دان گرنگ بوو
بە زۆر توانی خۆی بگەیەنێتە ئەو ستونە دارانەی کە پردی بەندەرەکەی لەسەر وەستێنراوە
خۆی بە ئەوانەوە گرت و بە هەوڵدانێکی زۆر زەحمەت توانی بگاتە سەرەوە
هەرچەندە چەندین جار خەریک چاوەکانی دابخرێ بەڵام هێشتا ئامادە نەبوو دەستبەردار ببێ
هەر کە گەشتە سەرەوە هەناسەیەکی زۆر قوڵی هەڵمژی و قژە تەڕەکەی کەوتبووە سەر ڕووخساری
وە بینی لە ژێر تەختەی بەندەرەکە بوو دوای هەڵکێشانی هەناسەیەکی زۆر جوڵەی کرد بۆ ئەوەی بتوانێ بچێتەوە سەرەوە
بەڵام بێلای بەدبەخت ئەوە ئاسان نیە
بە توندی و خێراییەوە لە خوارەوە ڕاکێشرا ودووبارە نوقم بویەوە
YOU ARE READING
''Running to The Sea''
Fantasyهەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێدەکات کاتێک کچێکی هەرزەکار بڕیار دەدات گیر بخوات لەگەڵ کۆمەڵە چەتەیەک کە بە درێژایی دەیان ساڵە فەرمانڕەوایەتی دەریا دەکەن و سەرۆکەکەیان پیاو...
ڕاسکۆلنیکۆڤ
Start from the beginning