بەباشی لە بیریەتی چی لە نێویدا هەبوو





بەڵام ئەوکات نەیتوانی سەیری بەشێکی زۆر لە وێنەکان بکا






خەندەیەکی فراوانی کرد کە بینی وەک یەکەم جار پێویستی بە کلیلێکی نەفرەتی نیە





دەستی بە نێویدا گێڕا و وێنەکانی دانە بە دانە دەهێنایە دەرەوە







هەموو وێنەکانی نێوی تەنها بە قەڵەم کێشرابوون بەڵام جیاواز و سەرنج ڕاکێشبوون





نەتدەتوانی بڵێی کە وێنەکێشێکی ئاساییە




چاوەکانی گەشایەوە کاتێک بینی وێنەکانی بەشی سەرەوە زۆربەیان وێنەی ئەون






دانەیەکیان هی ئەو کاتە بوو کە لەسەرەوەی دارە ستونیەکە بوون





وە لە وێنەیەکی تر خەندەیەکی زۆر جوان و گەشاوە لەسەر لێوەکانی هەبوون






خەندەیەکی نەرمی کرد بە بینینی هەموو ئەوانە وە بۆ یەکەم جار هەستی پێ کرد کە کاڕمێلۆ چەندە ئەوی خۆشدەوێ





ئەو ڕادەیەی هەموو وردەکاریەکانی و جوڵەکانی لەمێشکیدا دەمێنێتەوە







بەڵام بە توندی ڕاچڵەکی کە دەرگای گەرماوەکە کرایەوە و چاوەکانی فراوان بوون وە ئەوەندە بوێر نەبوو سەیری دواوەی بکا






کاڕمێلۆ:-بێلا ؟ کەی هاتی؟





چاوەکانی توند داخست و لێوی خستەوە ژێر ددانەکانی بە نزمیەوە چرپاندی




بێلا:-من تەواو بووم




پاشان بە خەندەیەکی شەرمەزارانەوە ڕوخساری بۆی سوڕاند و سەیری کرد و خەندەیەکی گێلانەی پێدا و وێنەکانی بڵند کرد






بەڵام وەستا کە تێبینی کرد کاڕمێلۆ  تەنها جلی بەشی خوارەوەی جەستەی لەبەرە







بەتەواوی بێهەناسە بوو کە تێبینی ماسولکە گەورەکانی جەستەی کرد و بەشێک لە قژە ڕەش و کورتکراوەکەی کەوتبویە سەر ڕوخساری





  دڵۆپ دڵۆپ ئاوەکان دەکەوتنە خوارەوە و ڕێچکەیان بەرەو سینگە فراوانەکەی دەگرت





''Running to The Sea''Where stories live. Discover now