چاوی بەستراو

Start from the beginning
                                    

ئەو تەنانەت ناهێڵێ جل و بەرگەکانیشم خۆم هەڵیان بژێرم

ئێنزۆ:-ئەو بە تەواوی خاوەنداریەتیت بەسەرەوە دەکا

بەچرپەوە  لەلای گوێمدا ووتی

بێلا:-دەمەوێ ڕزگار بم!

بە چرپەوە ووتم و بە چاوێکی پاڕانەوە سەیرم کرد

ئێنزۆ:-تۆ تێکەوتوی ئازیزم !لەو ئاگرەدا تەنها بە مردویی دێیتە دەرەوە

دووبارە بە چرپەوە قسەی لەگەڵ کردم

ئیساک:-بوەستن لە چرپە چرپ کردن ڕقم لەوەیە!

من و ئێنزۆ بەیەکەوە چاوەکانمان لێی بچوک کردەوە و زمانمان لێی دەرهێنا

ئەویش بە دەستی کێشایی بە نێوچەوانیدا

ئیساک:-گوناهم چی بو خودایە!؟

من و ئێنزۆ پێکەنین و بەڕێکەوت چاوەکانم کەوتە سەر کاڕمێلۆ وە خەندە و پێکەنینەکەم نەما کە بینیم بەم شێوەیە سەیرم دەکا

قاچێکی خستۆتە سەر ئەوی تر و ئانیشکێکی لەسەر لێواری قەنەفەکە دانابوو وە پەنجەی لەسەر لێوی دەجوڵا

چاوەکانی لەسەر من جێگیر کردبوو وەک ئەوەی بیەوێ من بخوا

هەناسەکانم لە گەرومدا گیر ببون

کاڕمێلۆ:-بێلا ،هەڵسە

بە ترسەوە سەیرم کرد چیم لێ دەکا؟ بۆچی هەڵسم

بێلا:-بۆچی؟

کاڕمێلۆ :-ناتەوێ جل بکڕی؟

تێگەیشتم و بەشڵەژاوی  هەڵسامەوە ڕۆشتینە لای جل و بەرگەکان

بەسەرنجەوە سەیری هەموویانی دەکرد وەک ئەوەی بۆخۆی بکڕی

خودایە تەنها دەیهێنمە پێش چاوەکانم ئەگەر ئەوانە لەبەر بکا!

سوێند دەخۆم دەتوانم تەواوی ژیانم بەدیار ئەو دیمەنەوە پێبکەنم !

کاڕمێلۆ:-پێکەنینت بوەستێنە و پێم بڵێ حەز بە چ ڕەنگێک دەکەی؟

خۆم ڕێک کردەوە و گەرووم پاک کردەوە ،

چۆن زانی کە پێدەکەنم خۆ سەیریشم ناکا!

بێلا:-سوور

کاڕمێلۆ:-وە ئەوەیان جوانە

جلێکی هەڵگرت و بۆی هەڵدام منیش بەزۆر گرتمەوە

''Running to The Sea''Where stories live. Discover now