Vɪʟʟᴀɢᴇ ɢɪʀʟ~5~

Start from the beginning
                                    

:واو جیۆن جونگکووکی خۆپەرست دەتەوێت وا بەزووی وازت لێبهێنم

ووتم و هاتمەوە ئەودیوی پردەکە باشە ئەو پێکەنی کاتێ ڕەفتارەکەمی بینی کە زمانم لێی دەرکرد

جونگکووک:ئێھ من ئێستا دەبێت بڕۆم کچی بەڕێز کیم هیوادارم کە هەرگیز کارێکی وا نەکەیتەوە

ئاوڕی یایەوە و وویستی بڕوات

:جونگکووک؟

بەدەنگێکی هێمن ناویم هێنا یەکەم جارە وا ناوی بهێنم

جونگکووک:بەڵێ؟

گووتی کاتی ئاوڕی بۆ دامەوە

:من نامەوێ بگەڕێمەوە ماڵەوە

جونگکووک:بۆچی یانی لەبەر چی هۆکارێک؟

:کاکم

جونگکووک:کاکت چی؟

:سەیرکە کۆتا کەسی ئەمهەوێ باسی چیرۆکەکەمت بۆ بکەم بەڵام لێرە کەسی لێ نییە یارمەتیم بدات بۆیە ناچارم چیرۆکەکەم باس بکەم

پێکەنینێکی کەمی کرد

جونگکووک:دەی منیش ڕقم لێیت تۆ ئەوەی لە دڵتە بیڵێ سبەی ئەبینەوە بە دووژمن بەڵێن بێت

:باشە

جونگکووک لەسەر پێشی ئۆتۆمبێلەکەی دانیشت و منیش لە تەنیشتی دانیشتم

جونگکووک:گوێم گرتووە

:جونگکووک تۆ خوشک یان برات هەیە؟.

جونگکووک:نەخێر

:باشە بیربکەوە تۆ کچ بیت و برایەکت هەبێت و دایم قسەی خراپت پێ بڵێت ئایە هەڵوێستت چیئەبێت

جونگکووک:نازانم چونکە ئەوەم بەسەردا نەهاتوە بەڵام پێم وایە کە کەس وا خراپ نابێت کە قسە بە کەسێک بڵێت کە لە هەمان خوێن و گۆشتن

:بەڵام وانییە براکەی من لە مناڵیەوە ڕقی لێمە بێ هۆ قسە ناخۆشو هیچ و پوچەکانی و بوختان کردن پێم تەنانەت خەریک بوو بمکوژێت

فرمێسکەکان ڕێی خۆیان گرت و بە چاوەکانما ئەهاتنە خوارەوە

جونگکووک:بەهێزبە بڕوابکە هەمووان لە ئێستادا ڕقیان لەیەکە تەنانەت ئەوانەی زۆریش یەکتریان خۆشەوێت

:من دەڕۆم جونگکووک

جونگکووک:دەتوانم بتگەیەنم؟

:بێگومان بەڵام ئۆتۆمبێلەکەم چی لێ بکەم؟

جونگکووک:سبەی یەکێک بنێرە بۆتی بهێنێتەوە

:باشە بڵێم بێت بۆ کوێ؟

جونگکووک:*****

:باشە

چوومە نا ئۆتۆمبێلەکەی جونگکووک و بەڕاستی ڕقم لێیە لەگەڵ ئەو بم بەڵام ناچارم ئەو زۆر میهرەبان بوو بەراورد بەو کاتەی کە لە قوتابخانە بووین هەرچەندە ئەوە هیچ ناگۆڕێ هێشتا دووژمنمە بەڵام نازانم چۆن توانی ئەو نهێنیە گەورەیەی پێ بڵێم چونکە ئەتوانێت لە دژم بەکاری بێنێت جونگکووک هاتە ناو ئۆتۆمبێلەکەوە

Vɪʟʟᴀɢᴇ ɢɪʀʟWhere stories live. Discover now