:لەلای مامم قسەم نەکرد بەڵام خۆت ئەبینیەوە جیۆن جونگکووک
گەیشتینە پۆل و من لەدەرگام یا و مۆڵەتی بەڕێوبەرم یا بە مامۆستا
مامۆستا:ئێوە قوتابی نوێن وەرن و خۆتان بناسێنن
ئەو لووت بەرزە پێ من ڕۆیشت و ڵەوەشدا هەلی لەدەست نەدا
جونگکووک:سڵاو من جیۆن جونگکووک قوتابی نوێ و سێ ساڵ لە لەندەن خوێندوومە و ئێستا هاتوومەوە بۆ ئێرە بۆ ئەوەی دووباره لە پۆلی دەوە دەست پێبکەمەوە هیوادارم ساڵێکی خۆش بەسەربەرین
ئەو گەمژەیە ناوستێ لە پۆز لێدان گەمژەی هیچ
مامۆستا:دەی تۆش کچم
چوومە بەردەم هەمووان
:سڵاو من کیم دائیون هیوادارم ساڵێکی خۆشمان هەبێت
مامۆستا:دائیون بڕۆ لای جونگکووک دانیشە
:بەڵام مامۆستا
مامۆستا:کاتی دەرسەکەم مەکوژە
بەناچار چوومە لای جونگکووکەوە و دانیشتم چونکە ئەگەر نەچم ئەوە ئەمنێرێتە لای مامم و ئەگەر بچمە لای مامیشم سێ ڕۆژ دەرئەکرێم بەهۆی کێشە نانەوەی زۆر لەیەکەم ڕۆژی قوتابخانەوە
جونگکووک:دەمەوێت بتکوژم کاتژمێر سێ کاتی تەواو بوونی قوتابخانە لە پشت قوتابخانە ئەتبینمەوە
:ترسنۆکەکان نایەن
بە پۆزەوە ووتم پێم وابێ لە ئێستادا کەس ئاگاداری دەڕسەکە نییە هەموویان قسە لەبارەی مۆری چاوی جۆنگکووک ئەکەن هەندێکیشان من و هەندێکیشیان ئەیانەوێت ئەوە شیبکەونەوە بۆچی ئێمە بەیەکەوە هاتینە ژوورەوە بەتەواوی شێواو بوو 28 تەلەبە هەبوو کە هیچیان ئاگایان لە دەرسەکە نەبوو بە من و جونگکووکیشەوە
.....
دوای زەنگی دەرەوە هەموومان لە کافتریاکە بووین من و ئارە و جونها
جونها:هێی کۆری تایبەت چی ڕووی داوە؟ دەبینم بێزاریت
ئارە:ئەو هیچ بە منیش ناڵێ جونها
:هیچ شتێک نییە تەنیا وانەی کیمیا بێزاری کردوم
جونها:بەو شێوەیە زۆر؟
:دەتوانی بێ دەنگ ببیت جونها نامەوێ دووبارە نەخشی کالەکانم بە ڕووخسارە بێ کێشەکەت بکەوێت
ئارە:بێ دەنگ بە جونها لە بەیانیەوە ئێمەت بێزار کردوە هەر ئەڵێیت
جونها:ئڵی خوایە یەکێک نەزانێ خۆیان زۆر کەم دون
ئارە:لەجێی ئەوەی ئێمە بێزار بکەیت بۆچی ناچیتە لای کچێک لەو کچانە سەیرکە ئەوان خەریکە دەتخۆن بە چاوەکانیان
جونها:گرینگی نادەم.... ئای خوایه تۆ هاتیت بەخێربێیت برا
ئەوەکۆتاێی ووت کاتێک کوڕێک هاتە لامانەوە دانیشت گرەو دەکەم ئەو کۆری نییە ئەو زۆر جوانە و چاوە دووڕەنگەکانی زۆر جوانتری کردوە ئای خوایە پێم وابێ لەو لووت بەرزەش قۆزتره
Vɪʟʟᴀɢᴇ ɢɪʀʟ~2~
Start from the beginning