شاکارەکەی بۆناڤێنتۆکان

Start from the beginning
                                    


بێلا:-چ..چی ؟

بەسەرلێشێواویە پرسیم و سەیرم کرد

کاڕمێلۆ:-هەموو ئەو کەل و پەلانە لە فەڕەنساوە هێندراون لەلایەن باشترین دارتاش و دیزاینەرەکانەوە ،وە دروست کراون لە باشترین و پتەوترین دارەکان وە لە نەرمترین ئاوریشمەکان،بۆچی وا بیر دەکەیەوە چەتەکان وەک گەمژەیەکی پیس ژیان بکەن؟






ئایا ئەو مێشکم دەخوێنێتەوە؟


چۆن زانی من بیر لە کەل و پەلەکان دەکەمەوە؟



بێلا:-نەخێر ،وا بیر ناکەمەوە تەنها لام سەیر بوو ،وە تۆ چۆن زانیت؟




کاڕمێلۆ:-چونکە تۆ خەریک بووی بە دەم بیرکردنەوەوە چرپەت دەکرد



منی گەمژە بێگومان وادەکەم !

خودایە شەرمەزار بووم

سەیری دەوروبەرم کرد بۆ شاردنەوەی شەرمەزاریەکەم بەڵام چاوەکانم کەوتنە سەر وێنەیەک



دەتوانم بڵێم چاوانم شاکارێکی دڵڕفێنیان دۆزیەوە

ئەوان بە تەواوی جوان بوون


وێنەکەش زۆر بەبێ کەموکوڕتی دروست کرابوو لە نەخشێنراوێکی یۆنانی پیرۆز دەچوو



وەک دەرئاساییەکی ئەفسانەیی بوو


دوو جووت چاوی شین وەک دەریا وە دوو جووت چاوی ڕەش وەک تاریکایی شەو


قژە ڕەشەکان وەک یاقوتی ڕەشی بەنرخ وابوون



ڕوخسارە سپیەکان کە پەری ئاسا بوون





ئەوانە خێزانی کاڕمێلۆ بوون خۆی و دایک و خوشک و براکەی



زانیم کە ئەوە ئەوانن چونکە زۆر لەیەک دەچون بە ووردی سەیری کاڕمێلۆم دەکرد لە وێنەکەدا زۆر بە جوانی پێدەکەنێ



چاوەکانی وەک ئێستا ماندوو نین





وەکو ئێستا ڕوخسارە گرژ و هێمنەکەی بەدی ناکەی لەو وێنەیەدا ڕوخساری پڕیەتی لە هەستە جوانەکان




وە  کاڕلینۆ ئەو زۆر سەرنجڕاکێش بوە



کاڕمێلۆ:-ئەو وێنەیە ....تەنها خەیاڵێکە لە مێشکمدا

''Running to The Sea''Where stories live. Discover now