سوپاس ڕزگارکەرەکەم تۆ شاهانەی ، من ئەوم خۆشدەوێ ئەو زۆر یارمەتی دەرمە

ئێنزۆ:-بێگومان ئەگەر تۆ بە هەمان جۆر بیر نەکەیەوە ئەوا دەبێتە کێشە و مناڵ لەسەر کەشتیەکە دێتە بوون

دەزانن چی؟

لە هەموو ئەو قسانە پەشیمان دەبمەوە کە کەمێک پێش ئێستا کردم

ئەو گەمژەیەکی تەواوە

هەمیشە بەدوای بێزار کردنمەوەیە

دەستەکانی وەک خۆبەدەستەوەدان بەرز کردەوەو شانەکانی بە مانای نەزانین بەرز کردەوە وەک ئەوەی زۆر بێتاوان بێ



گەمژە

کاڕمێلۆ:-ئێنزۆ بڕۆ دەرەوە ،ئێستا

جەختی کردەوە لەسەر وشەی [ئێستا] مۆڵێکم قوت دایەوە

بۆچی تەنانەت دەنگم ون کردوە ئێنزۆ بە پێکەنینەوە سەری بە قایل بوون جوڵاند لە کاتێکدا دەستی لە نێو گیرفانی دابوو

چ پێویست دەکا بەم بەیانیە ئاوا قۆز بن ؟ 

ئێنزۆ هەنگاوی نا بۆ چونە دەرەوە وە هەر کە بوونی نەما دەرگاکەی داخست منیش چاوەکانم لەسەر دەرگاکەوە خستە سەر ورچەکە

باشە ئەو وەک هەموو کات بێهەستە

خۆم بەبەخت دەزانم کە توڕە دیار نیە چونکە توڕەبوونی تاکە هەستە لە ئەودا کە بتوانی زۆر بە ئاسانی لێی دەرخەی

کاڕمێلۆ:- شتێک بپۆشە ، وە کەمێکی تر بەڕێ دەکەوین بۆ سەردینیا ،لەوێ دوور ناکەویەوە لێم وە هیچ شتێک بەبێ ڕێگە دانی من ئەنجام نادەی لەوێ نزیکی ئیساک ناکەویتەوە بە هیچ شێوازێک ئەگەر نزیکت بویەوە تەنها بیکوژە

بەبێ باوەڕیەوە سەیرم دەکرد

ئایا من دەچم بۆ جەنگ؟ وە نەمزانیوە؟

ئەو شتانە بۆ چیە ؟

ئەسڵەن ئیساک کێیە بۆ خاتری خودا ؟

کەسێکە لەسەر کەشتیەکە؟ مەبەستم من ناوی هەموویان نازانم بەڵام تاوەکو ئێستا ناوی ئیساک لەسەر ئەم کەشتیە بە گوێکانم نەگەشتوە

بێلا:-ئ...ئیساک کێیە؟

کاڕمێلۆ:- کە گەشتین بە ئەوێ دەیناسی بەڵام نزیک کەویتەوە سزا وەردەگری بێلا،وە نازانی چەند بە قوڕسی بە دوای بەهانەیەک دەگەڕێم بۆ سزا دانت بە خراپترین ڕێگاکان ،بۆیە هەلی ئەوەم پێ مەبەخشە

''Running to The Sea''Where stories live. Discover now