کاڕمێلۆ



ئەو لە دەرەوەیە ئێستا ئەگەر بڕۆمە لای ئەو پارێزراو دەبم بە جۆرێک لە جۆرەکان




بە هێواشی قاچم خستە سەر ئەرزەکە هەرچەندە گونجاو نیە بەم جلی خەوەوە بچمە دەرەوە بەڵام


نەفرەت لە جلی خەوتن ئەگەر نەڕۆم دەمرم

بە هێواشی هەنگاوم دەنا تاوەکو هیچ دەنگێک دروست نەکەم



دەسکی دەرگاکەم گرت بەڵام لە شوێنی خۆم وەستام کاتێک هەستم بە هەوایەکی سارد کرد بە ترسەوە سەیری دواوەم کرد پەنجەرەکە کرابوبویەوە سوێند دەخۆم ئەوە داخراو بوو




وە دوا شت کە بینیم شتێکی ڕەش و تاریک ڕایکرد




  لەوە زیاتر نەمتوانی بوەستم تا توانام هەبوو قیژاندم 


و دەرگاکەم کردەوە هەردوو دەستم خستە سەر گوێچکەکانم و فرمێسکەکانم کۆ دەبویەوە و ڕامدەکرد


سوێند دەخۆم لەوێ شتێک هەبوو



لە کاتی ڕاکردن سەیری دواوەم کرد بەڵام ئەوەی بینیم بەس بوو بۆ بردنی ڕۆحم ئەو شتە تاریک و ڕەشە لەسەر ژوورەکەی کاڕمێلۆ وەستابوو  وە چەقۆ لە دەستیدا هەبوو


لە شوێنی خۆمدا چەقیم و تا توانام هەبوو قیژاندم

بێلا:-کاڕمێلۆ!

بە توندی چاوەکانم داخستبوو تاوەکو بە نزمی گوێم لە کاڕمێلۆ بوو بانگی  دەکردم لەدوورەوە

کاڕمێلۆ:بێلا!بێلا لەکوێی؟



چاوەکانم کردەوە بۆ بینینی لە پێشمەوە بوو پشتی لێم بوو پاشان منی بینی و خێرا ڕایکرد بۆ لام



منیش نەوەستام قاچە بچوکەکانم کۆتا هێزیان بۆ ڕاکردن بەکار دەهێنا تاوەکو گەشتمە ئەو



ترسەکەم ئەوەندە زۆربوو دووبارە بەبێ بیر کردنەوە خۆم خستە باوەشی



ئەویش بە خێرایی منیش توند بە خۆیەوە لکاند


بێلا:-تکایە کاڕمێلۆ تارمایی لەسەر ژوورەکەتە تکایە!

کاڕمێلۆ:-هێمن بەوە من لێرەم

پەنجەکانم لەگەڵ کراسەکەی لەیەکتر ئاڵاندبوو

تەنها دەنگە قوڵەکەی بەس بوو بۆ هێمن کردنەوەی منی ترساو



''Running to The Sea''Where stories live. Discover now