وە دووبارە ئەوە گەمژانە بوو بەڵام وەک ووتم مێشکم وەک سەهۆڵێکی بەستوو بوو
وە هێشتا چاوەکانم هیچ شتێکیان نەدەبینی جگە لە سینگە پتەوەکەی ئەو
تەنها چرکەیەک دوای ئەوە دەستی خستە ژێر ڕانمەوە و دەستەکەی تری لە پشتم بوو وە منی هەڵگرت
خودایە ئەو باڵای زۆر بەرزە
بوەستە بێلای گەمژە قرشەکان دەتخۆن!
هەر بە بیر کردنەوە لەو شتە سەیرانە دووبارە قوڵتر دەستم بە گریان کردەوە
کاڕمێلۆ:-شش بوەستە بێلا تۆ ئەمڕۆ زۆر گریاوی
دەمزانی ئێستا لەسەر پلیکانەکانین و بەرەو سەرەوە دەڕۆین بەڵام هەرگیز بوێریم نەبوو سەیری دەوروبەرم بکەم
من هەمیشە لێیان ترساوم بە توندی قەمیسەکەی کاڕم گرتبوو دەزانم نابێ ئەوە بکەم بەڵام دەترسم
زۆر دەترسم
دەرگایەکی کردەوە منی لەسەر جێگایەک دانا بەڵام هێشتا ئامادە نەبووم چاوەکانم بەو دەوروبەرەدا بگێڕم
کاڕمێلۆ:-هەموو شتێک باشە ،تۆ سەلامەتی لە ژوورەکەمدا
متمانەم پێی کردوو بە هێواشیەوە دەستم لە قەمیسەکەی بەردا و سەیری ژوورەکەم کرد
من لە ژوورەکەی ئەوم
کاڕمێلۆ دوور کەوتەوە لێم سەیری ڕوخساریم کرد چەندە بێ هەستە وەک ئەوەی ئەو مرۆڤە نەبێ کە کەمێک پێش ئێستا ئەوەندە بۆم ترساو ببو
کاڕمێلۆ:-ئەوە ترسانێکی بەم شێوەیەی نەدەویست بۆچی شتەکان گەورە دەکەی ؟
ئەو دەبێ گاڵتەم لەگەڵ بکا
لەم ساتەدا ئایا نابینێت چەندە ترساوم؟
ئێنزۆی گەمژەش بەمن دەڵێ ببم بە هاوڕێی
کاڕمێلۆ:-تۆ مناڵی بێلا بەڵام پێویستە تۆزێک گەورە ڕەفتار بکەی ئەوان چەند قرشێکن کە تەنانەت ناتوانن زیانێکی کەمت پێ بگەیەنن لێرە
پێکەنینێکی گاڵتە جاڕیم کرد و فرمێسکەکانم سڕیەوە
باشە من ترساو بووم وە لە دوای ئەو قسانە هەستم بە سوکایەتی کرد
ŞİMDİ OKUDUĞUN
''Running to The Sea''
Fantastikهەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێدەکات کاتێک کچێکی هەرزەکار بڕیار دەدات گیر بخوات لەگەڵ کۆمەڵە چەتەیەک کە بە درێژایی دەیان ساڵە فەرمانڕەوایەتی دەریا دەکەن و سەرۆکەکەیان پیاو...
موڵکی ئەو
En başından başla