هۆکاری مەرگ

Start from the beginning
                                    

شتێک کە هەرگیز هیچ کەسێک پێشبینی بۆی نەکردبوو

شتێک کە وای کرد دوای چەندین ساڵ لەرز بکەوێتەوە گیانی کاڕمێلۆ

هۆکارەکەش  میرابێلا بوو کە بەبێ ئەوەی زیاتر بیر بکاتەوە باوەشی کرد بە کاڕمێلۆدا

بە توندی دەستە بچوکەکانی لە سکی کاڕمێلۆوە بەرەو پشتەوە بردبوو

بەڵام فراوانی پشتی کاڕ هەرگیز ڕێگەی بە دەستەکانی میرابێلا نەدا بگەنەوە

یەکتر ترپەکانی دڵی تادەهات زیاتر خێرا دەبوون شۆک ببو


بەڕاستی ئەوە ڕووی دا

بە جۆرێک  خێرایی دڵی ئازاری دەدا تەنانەت دەستیشی نەجوڵاند بۆ دووبارە لە باوەشی گرتنی ئەو کچە بچوکە

شتێک ڕوویدا

هەستێک لە جەستە و ناخیدا گەشەی کرد کە لەبیری کردبوو ئەو هەستە چۆنە


بێلا:-دەزانم بە چ ئازارێک تێپەڕبوی دەزانم چۆن خێزانەکەت لەدەست داوە ،تۆ بەهێزی گەورەم تۆ زیاد لە پێویست بەهێزی هەرگیز وا بیر مەکەوە کە تۆ لاواز و بێ دەسەڵات بوبی تۆ زۆر زیاتر لە توانای خۆتت ئەنجام دا هەموویانت ڕزگار کرد ببورە کە بەم شتانە تێپەڕیوی داوای لێ بوردن دەکەم





بە هەنسک دانەوە لە نێو باوەشی ئەو پیاوەدا قسەی دەکرد تەنانەت دەنگیشی دەبونە هۆی ئارامکردنەوەی ئەو دڕندەیە


کەمێکی ویست بۆ ئەوەی دەستەکانی بە لەرزەوە بەرز بکاتەوە و بێلا لە باوەش بگرێتەوە


بەو جۆرەی دەستی بەر جەستەی دەکەوت زیاتر لێدانی دڵی خێرا دەبوو بە توندیەوە بێلای پەستێوا بە جەستەی خۆیەوە

بێلا وەک مناڵێک لە نێو باوەشی دا ون ببو


کاڕمێلۆ:-کچی باش ئەوە هەڵەی تۆ نەبوە کەچی تۆ داوای لێبوردن دەکەی ئەوە ئازاری تۆ نەبوە کەچی تۆ دەگری ئەوە ژیانی تۆ نەبوە کەچی تۆ دڵت پێیەوە ئازار دەخوا بۆچی بێلا؟ مەگری ڕقم لەوەیە کەسێک لەلام بگری ئەوە ئازارم دەدا

بۆ ساتێک سەری خۆی نزم کردەوە بۆ ئەوەی قژە ئاڵتونیەکەی بێلا بۆن بکا چاوەکانی داخست و هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی بەبێ ئەوەی بێلا ئاگادار بێ


نەیدەویست ئەو کچە بخاتە باری دوودڵی

نەیدەویست ئەو کچە بخاتە داوی خۆیەوە دەترسا دوودڵی بکا لە ڕۆشتن

''Running to The Sea''Where stories live. Discover now